❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نەخۆشییەكانی چاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-29 07:52:14

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

نەخۆشییەكانی چاو

نەخۆشییەكانی چاو
چاو ئەندامێكی گرنگ و پێویست و زۆر ناسكی مرۆڤە، كە گوتمان چاو واتە رۆشنایی، نیعمەتی بینین، دیدە و دنیا دیتن... مرۆڤ تا چاوەكانی لەدەست نەدات نیعمەتی چاویش نازانێ، چاویش وەك هەر ئەندامێكی دیكەی لەشی مرۆڤ تووشی جۆرەها نەخۆشی و دەردوبەڵا دەبێت، كە هەندێكیان سووك و هەندێكیشان سەخت و ترسناكن و رەنگە مرۆڤ تووشی كوێری بكات.

بۆیە زۆر گرنگە هەر یەكێ لە ئێمە شارەزایی و رۆشنبیرییەكی گشتی و زانستیانەی سەبارەت بە تەندروستی چاو هەبێت.

ئەو نەخۆشییەی ئەمجارە دەیخەینە بەر باس، (ئاوی رەش) و(ئاوی سپی)ییە، كە دوو نەخۆشی باون و تووی چاوی مرۆڤ دەبن، بۆ زانینی هۆیەكانی ئەو نەخۆشییە و ناسینەوەی نیشانەكانی و چۆنییەتی چارەسەربوونی، سەردانی خانم (د. نیشتمان هاشم عەبدولڕەحمان) پزیشكی شارەزا و پسپۆر لە نەخۆشییەكانی چاومان كرد و ئەم دیمانەمان لەگەڵی سازكرد.







* با سەرەتا لە نەخۆشی ئاوی رەشەوە دەست پێ بكەین، ئەو نەخۆشییە لە چییەوە پەیدا دەبێ و چۆن دەناسرێتەوە... بە كورتی (ئاوی رەش) چییە كە تووشی چاو دەبێت؟

- ئاوی(رەش) نەخۆشییەكە تووشی چاوی مرۆڤ دەبێت، لە دوای(40)ساڵییەوە دەست پێدەكات و هەردوو رەگەز وەكو یەك تووشی دەبن، مرۆڤ چەند بەساڵدا بچێت رادەی تووشبوون پێی زیاتر و زۆرتر دەبێت.

خۆی لە راستیدا بریتییە لە تێكچوونی باڵانسی پاڵەپەستۆی چاو، رادەی سروشتی پاڵەپەستۆی چاویش لە نێوان (11-12 MMHY)ە، لە ئاوی رەشدا ئەم رێژەیە زۆرتر و زیاتر دەبێت، ئەوەش پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە شلەی ئاوی چاوەوە هەیە.

* شلەی ئاوی چییە؟

- ئەوە ئەو شلەیە كە پێكهاتەكەی هاوشێوەی خوێنە و لە ئەنجامی پاڵاوتنی ئەو خوێنەی كە بە شانەكانی لەشی سیلیەری(ciliary) دا رەت دەبێ، دروست دەبێت، ئەركی ئەم شلەیە بریتییە لە گواستنەوەی ئۆكسجین و پێداویستی بۆ هاوێنەی چاو و بۆ ژووری گلێنەی چاو، ئەم شلەیە لە ژووری پشتەوەی چاو(كە بریتییە لەو ژوورەی دەكەوێتە ناو قەزەمییە و هاوێنەی چاو) و بۆ ژووری پێشەوەی چاو(كە بریتییە لەو ژوورەی دەكەوێتە ناو بیلبیلەی چاو و قەزەمییە) دەڕوات، لە پاشاندا دەچێتە ناو ئەو كونە زۆر بچوكانەی كە بە كەناڵی (شلیم)ەوە دەناسرێن و ئەم كەناڵانە لەلای پێشەوە بەچینێكی تەنك لە ریشاڵە كونەكان دادەپۆشێت و پێی دەگوترێ(Tvabeculav meshwonh) ئینجا پاش رۆیشتنی شلەی ئاوی تیایدا و رۆیشتنی لە كەناڵی(شلیم)ەوە بۆ دەمارە خوێنبەرەكان ئەم شلەیە(Aqueous homon) دەردەدات و دەگوازرێتەوە بۆ ناو خوێنهێنەرەكان و بەمشێوەیە خولی (شلی ئاوی) كۆتایی دێت و تێكەڵ بە خوێن دەبێت.

ئینجا ئەگەر هاتوو دەمارەكانی بینین بەهۆی زیادبوونی پاڵەپەستۆی چاوەوە گرژبوونەوە و چوونەوە ناو یەك ئەوسا نەخۆشەكە چاوی لەدەست دەدات و كوێر دەبێت.

* هۆیەكانی (ئاوی رەش) چین؟

- دوو هۆی سەرەكی هەن كە(ئاوی رەش) دروست دەكەن

یەكەمیان: زیاد رشتنی شلەی ئاوی لە ریشاڵەكانی لەشی سیلاری(cilary)

دووەمیان: كەمبوونەوە یا پەیدابوونی كەموكوڕی لە كرداری چوونی شلەی ئاوی لە شانەكانی ژووری پێشەوە و كەناڵەكانی (شلیم)ەوە، ئەوەش بەهۆی تەسكبوونەوەی گۆشەكانی یان تەسكبوونەوەی كەناڵەكانی (شلیم)ەوە یان داخرانیان بەهۆی تووشبوونیان بە هەڵاوسان یان بەهۆی نیشتنی لیتەنییەكان تیایدا، دەبێت.

* ئایا ئاوی رەش هەر یەك جۆر و شێوەی هەیە؟

- نەخێر چەند جۆرێكە، دەتوانین بڵێین بەگشتی سێ جۆرە ئاوی رەشمان هەیە.

یەكەمیان: ئاوی رەشی پلەیەكە(Pvimary): ئەوەیان بەهۆی بەساڵداچوون، دوای تەمەنی(40)ساڵیەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، یانیش بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی هەڵاوسانی هاوێنەی چاوەوە دەبێت، كە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی ژووری پێشەوە.

دووەمیان: ئاوی رەشی پلە ناوەندی(Secondony) ئەو جۆرەیان لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشی دیكە پەیدا دەبێ وەكو ئاوی سپی، نەخۆشی شەكرە، هەوكردنەكان.

سێیەم: كە ئاوی رەشی زگماكی (یا بۆ ماوەییInfantile): ئەوەیان بەهۆی هۆكاری بۆماوەیی یان كەموكوڕییەكی زگماكییەوە پەیدا دەبێت، وەك نەبوونی كەناڵی (شلیم) لەكاتی لەدایكبوون و ئیتر هەردوو چاوەكانی تووشی ئاوی رەش دەبن.

* باشە با بزانین نیشانەكانی نەخۆشی ئاوی رەش چییە و بەچی دەناسرێنەوە؟

- چەند نیشانەیەكی هەیە بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی ئاوی رەش دەبن لەوانە سەرئێشەیەكی سووك یان توند ئەو سەرئێشەیە بە بەكارهێنانی دەرمان لاناچێت، هەروەها نەخۆش چاوەكانی ژان دەكات، بینینی لێڵ و ناڕێك دەبێ و ناوەناوەش نەخۆش شەفەقی بەرچاو دەكەوێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە نەخۆش هەست بە هیچ ئازارێك نەكات، لێرەدا مەترسییەكە زۆرترە، چونكە بەرزبوونەوەی رادەی نەخۆشییەكە بەرەبەرە دەبێت و بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكیش دەربكەوێت، واتە نەخۆش هەست بە شتێك ناكات تا ناچاربێ بچێتە لای پزیشكی چاو، تاوای لێدێت نەخۆش توانای بینین كز دەبێت و وردەوردەش كزبوونەكەی زیاتر وزۆرتر دەبێ، تاوای لێدێت ناچار دەبێ سەردانی پزیشك بكات، جا كە پزیشكیش چاوی دەپشكنێ، دەبینێ چاوێكی یان هەردوو چاوی بەشێكی زۆری توانای بینینی لەدەستداوە، پێویستە ئەوەش بڵێین كە زۆر جار منداڵی تازەلەدایكبووش تووشی ئاوی رەش دەبێ و هەردووچاویشی دەگرێتەوە ئەو منداڵەش كە تووشی ئاوی رەش بووبێت دەبینین قەبارەی چاوەكانی گەورەن بەردەوامیش فرمێسكی لە چاوەكانی دێ.

* ئاوی رەش چارە دەكرێ؟

- بەڵێ هەم بەبەكارهێنانی دڵۆپی تایبەت بەم نەخۆشییە و هەمیش بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری كە بەگوێرەی بارودۆخی چاوەكە و نەخۆشیەكە دەبێ.

* ئەی (ئاوی سپی) چییە؟

- ئاوی سپی نەخۆشییەكی دیكەیە كە نەخۆش هاوێنەی چاوی تاریك دەبێت كە دەبێتە هۆی ئەوەی رێگە نەدات تیشك بڕواتە ناو چاو، دیارە كە هاوێنەی چاو ئەركەكەی بریتییە لە گواستنەوەی تیشك بۆ تۆڕی چاوەكان و دەماری بینین، هۆی(ئاوی سپی) زۆرە لەوانە: نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو شەكرە و هەستەوەری، گەورەبوونی تەمەن و هۆی زگماكی، هەروەها لە ئەنجامی رووداوەكانی وەك: زەبرێكی راستەوخۆ كە بەرچاو بكەوێت یا لێدانی تیشكی ژێرسوور(Infrared radiation) و چارەسەركردنی چاو بە تیشكی (Ionisiny radiation) و بەكارهێنانی دەرمانی وەك(ستیرۆیدsteroid) و ئاوسان و هەوكردنی چاوەكان وەكو هەوكردنی قەزەمییە و نەخۆشی ئاوی رەش و شەوكوێری...تد نیشانەكانیشی بەوە دەست پێدەكات كە نەخۆش بەرەبەرە بینینی لەدەست دەدات و ناچار دەبێ بەردەوام چاویلكەكانی بگۆڕێت.

* ئەی چۆن چارەسەر دەكرێ؟

- چارەسەرەكەی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت و كاتی گونجاویش بۆ نەشتەرگەری كردن دەوەستێتە سەر بارودۆخی نەخۆشەكە و توانای بینینی، جا كە نەشتەرگەریش دەكرێت هەم دەتوانین بە بەكارهێنانی بەنجی شوێن و هەمیش بەبەكارهێنانی بەنجی گشتی دەبێت، دیارە نەشتەرگەری ئاوی سپی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووە، بەڵام جاری وا دەبێ ریشاڵێكی تەنك بەدیار دەكەوێت كە پێویستی بەكردنەوەی دەبێ بەهۆی پانی لێزەرییەوە كە لەوانەیە هەوكردن لەچاو رووبدات، بۆیە زۆر پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشك بكات بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی چارەسەركردن و دووركەوتنەوە لە تووشبون بەهەر ژیانێكی لابەلا، كە رەنگە تووشی چاوەكان بێت.


sc gwlan

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-30 08:55:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: نەخۆشییەكانی چاو

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان...

زانیاری به‌ سوودی تێدایه‌..

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-30 11:17:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: نەخۆشییەكانی چاو

supas kaka bawan sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-30 11:59:50

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: نەخۆشییەكانی چاو

ده‌ست خوَش بوَ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ ، سه‌ركه‌وتوو بــــى ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-03-30 12:33:39

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: نەخۆشییەكانی چاو

dasti tosh xosh bet bo payamakat sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-09 16:40:00

بێوار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-30
په‌یامه‌كان: 97
WindowsXPMSIE7

Re: نەخۆشییەكانی چاو

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان...

زانیاری به‌ سوودی تێدایه‌..

سه‌رکه‌وتوبیت...

Kurdzhin
راسته عاشق  تامردن  برينه كه ى ساريز نابيت

به لام حه يفا عاشق دواى ته مه نيك بى وه فا بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-04-10 21:56:29

real
خونچەی نوێ
شوێن: hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2009-06-20
په‌یامه‌كان: 87
WindowsXPMSIE

Re: نەخۆشییەكانی چاو

ده ست خوش tinaهيواي سه ر كه وتنت بو ئه خوازم

Kurdzhin
خونجه ي ده ستم به تؤده فروشم

                         ساتيك نه تبينم ساليك نه خؤشم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-04-11 05:33:15

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: نەخۆشییەكانی چاو

zor supas bo payama jwanakantan sarkawtw bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net