.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نێرگزی من
ده‌وه‌نێکی سیس و ووشکم
له به‌هاری تازه هاتوو
بۆنی نێرگزی سینه‌ی تۆ
گڕی به‌رداوه له جه‌سته‌م
تین و گوڕی پێ به‌خشیوم
جه‌سته‌ی لاواز و بێ توانام
بۆ سه‌ر و سیما و خه‌نده‌ی تۆ
ده‌شنێته‌وه
وه‌ره ئازیز نێرگزی من
خۆشی بێنه بۆ دڵی من
بۆههواری پڕ ماته‌مم
که بێ بۆن وهاتنی تۆ زه‌رد و ووشکه
چرۆی شادی له باڵاما ده‌رناکه‌وێ
ده‌وه‌ره گیان نێرگزی من
له ناو ڕۆحی کز و ماندووم
گه شه بکه
بیلاوێنه‌وه هه‌ستی من
هه‌ستی ڕه‌نگ زه‌رد
تا ڕه‌نگی به‌هاری زیز بوو
له دڵه‌ی بێ ناز و سیسم
ڕه‌نگ داته‌وه
له‌گه‌ڵ به‌هار ئاشتم که‌وه
به ئاوازی نێو نێرگزیت
سه‌ر و سیمام گه‌ش که‌ره‌وه
له خه‌وی تاریک و ڕه‌شم
تۆقیو له ته‌ور
له ده‌ستی بیور له داستان
هه‌ڵم سێنه
تا به ویستی به به‌هار بووم
چڵێ ده‌رکه‌م
به ئومێدی ماچی نێرگز
پڕ به پڕی هه‌ناسه‌که‌م
هه‌ناسه‌ی پڕ له ئۆخه‌ی تۆ
له ئامێزه پڕ له سۆزه بۆندارهکهت
لاو لاو ئاسا بئاڵێ له باڵای ووشکم
با چاوم گه‌ش بێت به باڵا سه‌وزه‌که‌ی تۆ
به ڕه‌نگی سپی و چاو زه‌ردت
تا ڕۆح و ناخ و هه‌ستی من
تێر هه‌ناسه و تێر بۆنت بێ
ئه‌وسا ده‌یان چڵ ده‌رئه‌که‌م
هه‌زاران گه‌ڵای پێوه بێت
له هه‌ریه‌که له گه‌ڵاکان
به گشت ڕه‌نگه به‌هاریه‌کان
سه‌دان ووشه‌ی جوان ده‌نوسم
ده‌یانکه‌م به بهستهیێ خۆش
له‌گه‌ڵ ئاوازی نێو نێرگز
ئه‌یڵێمه‌وه
بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌وتووانه
تا ئیتر گشتیان ڕاچڵه‌کێن
ڕابن له خه‌وی ڕه‌ش و تاڵ
ئیتر با که‌س خه‌و نه‌بینێ
به بیور و ته‌ور له ده‌ست
به له نێو به‌ری هیواکان
هیوای خه‌ونه به‌هارییه‌کان
با سیمای جوانی نێرگزم
هه‌رچی خه‌وی ناخۆش هه‌یه بیڕهوینێ
له‌هه‌موو چاو به فرمێسکێ
له به هار دوور
له به‌هار زیز
له به‌هار وون ..
سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh soza xan honrawkt zor jwana brezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe soza gyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خۆش هه‌ر سه‌ر که‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas azizanm
swpas bo basar krdnawakatan
soz
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده سته كانت خو شبي بو ئه م هه لبه سته جوانه سه ركه تو بيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس به‌رێزم ، خۆش حاڵم به دڵی به‌ڕێزتان بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dasstt xosh bet azezm soz gyan bo am honrawa naska harbzhit

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ده‌که‌م گوڵه‌که‌م خۆش حاڵم به دڵه جوانه‌که‌ت بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه