❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه ‌شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانی دا؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-12 21:42:38

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه ‌شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانی دا؟

پرسیار: ئایا ڕه‌وایه ‌بۆ ئافره‌ت مه‌مكی ده‌ربخات له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بزانێت توشی فیتنه ‌نابێت؟

وه‌ڵام: الحمد لله

عه‌وره‌تی ئافره‌ت له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانیدا وه‌كو باوك وبراو كوری برا، بریتیه ‌له‌ هه‌موو لاشه‌ی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌عاده‌ت وایه ‌ده‌ربكه‌وێ، ‌وه‌كو ده‌م وچاو وقژ ومل وباڵ و پێی، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: (وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ) النور/31 .

خوای گه‌وره ‌رێگه‌ی به ‌ئافره‌ت داوه‌زینه‌تی خۆی ده‌ر بخات له‌پێش مێرده‌كه‌ی ومه‌حره‌مه‌كانیدا، وه‌مه‌به‌ست له‌زینه‌ش‌ شوێنه‌كانیه‌تی، بۆ نموونه‌ شوێنی ئه‌نگوستیله‌ وبازنگ ده‌سته‌، وه‌شوێنی گواره‌ گوێجكه‌، وه‌شوێنی ملوانكه ‌مل و سینگه‌، وه‌شوێنی خه‌لخال قاچه‌.

ئه‌بو به‌كر الجصاص ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌ته‌فسیره‌كه‌ی ( احكام القران )دا ده‌ڵێت: " ڕواڵه‌تی ئایته‌كه ‌ئه‌وه‌یه‌ كه ‌ڕه‌وایه ‌ئافره‌ت زینه‌تی خۆی پیشان به‌مێرده‌كه‌ی بدات، وه‌هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ‌له‌گه‌ڵ مێردا باس كراون له‌باوكان و غه‌یری ئه‌وان، وه‌زانراوه ‌كه مه‌به‌ست له‌شوێنی زینه‌ت ‌ده‌م وچاو هه‌ردوو ده‌سته...، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ‌ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ڕه‌وایه ‌بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باس كراون له‌ئایه‌ته‌كه‌دا ته‌ماشای ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن، كه‌بریتیه ‌له ‌زینه‌ی شاراوه‌‌؛ چونكه ‌له‌ سه‌ره‌تای ئایته‌كه‌وه ‌زینه‌تی ڕواڵه‌ت ڕه‌وا كراوه ‌بۆ بێگانه‌كان، وه‌زینه‌تی شاراوه‌شی ڕه‌وا كردوه ‌بۆ مێرد ومه‌حره‌مه‌كانی ئافره‌ته‌‌كه‌ ..."

وه بێ گومان ئه‌و مه‌حره‌مانه ‌جیاوازن له‌رووی نزیكی وتووش نه‌بوونی فیتنه‌وه‌، بۆیه ‌ئافره‌ت ئه‌وه‌ی بۆ باوكی ده‌ری ده‌خات نابێت بۆ كوری مێرده‌كه‌ی ده‌ری بخات ...

له‌وه‌ی پێشه‌وه ‌‌ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئافره‌ت باشتر وایه ‌مه‌مكی داپۆشێت به‌پۆشاكێك ئه‌گه‌ر ویستی شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌كاتی ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌مه‌حره‌مه‌كانیدا، وه‌با كۆرپه‌كه‌ی له ‌ژیر پۆشاكه‌كه‌وه شیر بخوات، وه‌ئه‌م ڕه‌فتاره ‌‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ‌بۆ شه‌رم وحه‌یا و سوور بوونی ئافره‌ت ‌له‌سه‌ر ئاشكرانه‌كردنی هیچ ئه‌ندامێكی لاشه‌كه‌ی . والله أعلم .

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس2

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net