.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







توێژه‌رانی دانیمارکی "Uffe Schjødt" له زانکۆی "Århus" گه‌یشتۆته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که باوه‌ڕداران به‌به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خوادا هه‌یه. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا
ده‌روونناسی دانیمارکی له‌کاتی نوێژدا ڕاچاوی چالاکی مێشکی 20 باوه‌ڕداری گاوری کرد.
پاش ده‌ستکه‌وتنی ئه‌نجام توێژه‌ری دانیمارکی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "New Scientist"دا نووسیوێتی، که په‌یوه‌ندیکردن به خودای مه‌زن و دلۆڤانه‌وه له‌کاتی نوێژکردندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌فسانه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ییه.
ئه‌نجامه‌کان به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، که باوه‌ڕداره نوێژهکهرهکان له خۆیان به گومان نیین، که ئه‌وان له‌کاتی نوێژکردندا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خودای مه‌زن و داهێنه‌ر و دروستکه‌ری گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ر ئاخافتن ده‌که‌ن و خواوه‌ندیش گوێبستی نزاکانیانه‌وه و به‌ده‌نگیانه‌وه ده‌چێت و هه‌رگیز به‌ته‌نیا به‌جێیان ناهێڵێت.
سه‌روه‌ری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێیوایه، که له‌کاتێکدا باوه‌ڕداران ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه وه‌ك سهرپشکردنێك بۆ بوونی خودا ته‌ماشا ده‌که‌ن، بێخوداکان (=Atheism) بێگومانن، که باوه‌ڕبوون به خودا و نوێژکردن بۆی و نزاکردن لێی ته‌نها و ته‌نها جۆرێکه له ئه‌ندێشه.
به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌کاتی نوێژکردندا له‌ڕێگای موگناتیسییه‌وه چاودێری چالاکی مێشکیان کرا. به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌راورد، توێژه‌ران داوایان له به‌شداربووان کرد، خواستێك له بابانوئێل بکه‌ن. جیاوازکهش زۆر ڕوون بوو: "Uffe Schjødt" ده‌ڵێت: "له‌کاتێکدا بابانوئێل وه‌ك ته‌نها وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌کرا، که‌چی خودای گه‌وره وه‌ك داهێنه‌ر و دروستکه‌ر و په‌روه‌ردگار ته‌ماشا ده‌کرا."
له‌کاتی نوێژکردندا به‌شداربووان چالاکی مێشکیان هه‌مان چالاکی ئه‌و ساته بوو، که ئاخافتن له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بکه‌ن، که هه‌ست و سۆزیان بۆ هه‌بێت و پشتگیری بۆچوونه‌کانیان بن و به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌دوێن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:xozga


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe lanya gull


له‌سه‌ر هێڵ نییه






supas bo payamakat
frishtay jwany azizy dllm
dastakant xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
