❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناسا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 09:32:15

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ناسا

ناسا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-15e885a221.jpg

ناسا كورتكراوه‌ی‌ ( ئیداره‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ )ییه‌، ئاژانسێكی‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌، به‌رپرسه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌، ساڵی‌ 1957 دامه‌زراوه‌، بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ 16 ملیار دۆلاره‌، جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاسمانی‌ ناسا به‌رپرسیشه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ربازیه‌ ئاسمانیه‌ درێژخایه‌نه‌كانیش، ئاژانسی‌ ناسا مه‌زنترین ئاژانسی‌ ئاسمانییه‌ له‌ جیهاندا.
مێژووی‌ دروستبوونی‌ ناسا:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو له‌ 4 تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1957 دا مانگی‌ ده‌سكردی‌ سبوتنك 1 ی‌ ره‌وانه‌ی‌ بۆشایه‌كانی‌ ئاسمان كرد ، ئه‌مریكا تووشی‌ شۆك بوو ‌و (سبۆتنك یه‌كیان) به‌ شۆكی‌ سبۆتنك له‌قه‌ڵمدا له‌به‌ره‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستیان كرد له‌ بوای‌ ئاسمانیدا له‌دواوه‌ن . كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا هه‌ستی‌ به‌ترسێكی‌ زۆركرد، بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 1958 ده‌ستی‌ كرد به‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ (میركوری‌).




پرۆژه‌ی‌ میركۆری‌
به‌هۆی‌ ئه‌و به‌رنامه‌ی‌ میركۆرییه‌وه‌ ناسا توانی‌ نزیكببێته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ خۆی‌ بۆ بۆشایی‌ ئاسمان ئه‌نجام بدات ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن ئایا له‌ توانای‌ مرۆڤدا هه‌یه‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا بژی‌ . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌شه‌ جیاجاكانی‌ سووپادا ، چه‌ند كه‌سێك دیاری‌ كرا بۆ پشتگیری‌ كردن له‌ ناسا. له‌ ئاكامی‌ ئه‌و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی‌ له‌ نێوان سوپاو ئاژانسی‌ ناسادا هه‌بوو توانیان له‌ 5ی‌  ئایاری‌ 1961 دا  یه‌كه‌مین گه‌شتی‌ ئاسمانیی‌ ئه‌مریكایی‌ رێك بخرێت و كه‌شتیوانێكی‌ ئاسمانی‌ به‌ناوی‌ (ئالان شیپارد) له‌ سه‌ر كه‌شتی‌ ئاسمانیی‌ (فریدۆم ) بۆماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا  بمێنێته‌وه‌ ، پاشان له‌ گه‌شتێكی‌ دیكه‌دا له‌ رۆژی‌ 20 ی‌ شوباتی‌ 1692دا (جۆن كلینن) بۆ ماوه‌ی‌ 5 كات ژمێر به‌ده‌وری‌ زه‌ویدا به‌ هۆی‌ كه‌شتی (فریند شیپ )ه‌وه‌ بسورێته‌وه‌ ، له‌ پاش چه‌ند گه‌شتێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌رده‌وام توانرا به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌پۆلۆ) به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتی سه‌ر مانگ رێكبخرێت .
پرۆژه‌ی‌ ئه‌پۆلۆ
له‌ پاش چه‌ند گه‌شتێكی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كی‌ كه‌شتی‌ ( ئه‌پۆلۆ) مرۆڤ توانی‌ پێبخاته‌ سه‌ر ووی‌ مانگ و زانیاری‌ ته‌واو له‌ باره‌ی‌ مانگه‌وه‌ ده‌ستبكه‌وێت . ئاژانسی‌ ناسای‌ ئه‌مریكایی‌ توانیویه‌تی‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌و گه‌شتێكی‌ دیكه‌ش بۆ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ و زوهره‌و مشته‌ری‌ وئۆرانۆس و نیبتۆن  رێك بخات به‌هۆی‌ چه‌ند كه‌شتییه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كه‌ رۆبۆت و ته‌كنه‌لۆژیای‌ زیره‌ك به‌كار هاتووه‌ له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و گه‌شتانه‌دا ، هه‌تا ئێستا ناسا توانیویه‌تی‌  چه‌ند كه‌شتییه‌كی‌ جۆر به‌جۆر ره‌وانه‌ی‌ بۆشای‌ ئاسمان بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و زانیاری‌ وه‌رگرتن له‌ گه‌ردوون و بۆشای‌ ئاسمان و هه‌ساره‌كان . له‌ پاش ناردنی‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ وه‌ك  ئه‌پۆلۆ و كۆلۆمبۆس كه‌ له‌ سالاَنی‌ 1981 دا به‌كار ده‌هاتن. دواترین گه‌شت و كاره‌كانی‌ ناسا له‌ ئێستادا   بریتیه‌ له‌ ناردنی‌  كه‌شتی‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی‌ (فۆنێكس)  بۆهه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ و توانیویه‌تی‌ گه‌لێك زانیاری‌ به‌ سوود سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ره‌وانه‌ی‌ زه‌وی‌ بكاته‌وه‌و له‌ داهاتوودا كه‌ڵك و خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ مرۆڤایه‌تی‌ بگه‌یه‌نێت .


nawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-19 11:48:23

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ناسا

dast xoshbe kaka alan geyan

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-21 07:15:47

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ناسا

dastt xosh bet Frishtai Jwani  gian
supas bo payama jwanakant
sarkawtw bet




alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net