.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌و خوایه‌ی ئێمه ئه‌پپه‌رستین (الله) زۆر گه‌وره‌یه ( سبحانه الله العظیم) به شێوه‌یه‌ک گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌ت و ئیراده‌ی خوای مه‌زن له‌وه‌دا نی یه عه‌قڵی ئێمه سنووری بۆ دابنێ.
لێردا بابه‌تێکم بۆ ئێوه‌ی ئازیز نووسیوه که گوێبستی بووم له وتارێک هیوادارم ئێوه‌ش به وردی سه‌رنجی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵتاندا مه‌زنی خودا ڕوون بێته‌وه.
وه‌ک ده‌زانین ئێمه له‌سه‌ر فه‌زایه‌ک ده‌ژین که پێی ده‌گووترێ ( زه‌وی) که ئه‌م هه‌موو دار‌و دره‌خت و چیا‌و و ده‌ریا و زه‌ریا و مرۆڤ و هه‌موو گیانه‌وه‌رانی تری له‌سه‌ره که به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه کی گه‌وره‌تر ده‌سوورێته‌وه که ( ڕۆژ)ه که بریتیه له پارچه‌یه‌ک ئاگر قه‌باره‌که‌ی (1300000) ملیۆنێک وسێ سه‌د هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م زه‌وییه‌یه وهه‌روه‌ها (150000000) سه‌د و په‌نجا ملیۆن میل له ئێمه‌وه دووره ، وبه‌ده‌وریا کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره ی تر ده‌خولێنه‌وه ( زوهره ، عه‌تارد، مه‌ریخ ،نبتۆن،زوحه‌ل و موشته‌ری.......تد) که به هه‌موویان ده‌وترێ (کۆمه‌ڵه‌ی خۆر) .
ئه‌و مه‌لا به‌رێزه‌ی وتاره‌که ده‌ڵێته‌وه ده‌ڵێ : ئێستا دێنه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی بۆ باسی ئه‌م شتانه ده‌کات ئه‌ویش بۆ هێنانه پێش چاو گه‌وره‌یی خودایه ، رۆژ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کانی چوار ده‌وری بریتین له خاڵێکی بچووک له چاو تۆپه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌کی تر که به ئاسمانه‌وه‌یه پێی ده‌گوتڕێ ( درب التبانه) ، و هه‌روه‌ها زیاتر له (12000000000) دوانزه هه‌زار ملیۆن تۆپه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی وه‌کو ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ی (درب التبانه) یه هه‌یه ، ئه‌مه هه‌مووی ته‌نها له ئاسمانی یه‌که‌م دایه که نازانرێت له کوێوه ده‌ست پێده‌کات و له کوێ کۆتایی دێت، وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :" وزینا سماء الدنیا بمصابیح " واته ئاسمانی دونیامان به ئه‌ستیره رازاندۆته‌وه .
که واته ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه خاڵێکی زۆر بچووکه له ئاسمانی یه‌که‌م .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان فه‌رموویه‌تی ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه چه‌ند بچووکه له چاو ئاسمانی یه‌که‌مدا ئاسمانی یه‌که‌مش وا بچووکه له چاو ئاسمانی دووه‌م ،ئاسمانی دووه‌مش له چاو ئاسمانی سێیه‌م ئه‌وه‌نده بچووکه سێه‌مش له چاو چواره‌م هه‌تاکو حه‌وته‌م، هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌که‌ش له چاو کورسییه‌که‌ی خودای مه‌زن ئه‌وه‌نده بچووکه
" وس‌ع کورسیه السموات و الارض " ئینجا کورسیه‌که‌و هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌که له چاو عه‌رشه‌که‌ی خوای مه‌زن ئه‌وه‌نده بچووکه‌به‌ڕێزان هه‌ر ئه‌و مه‌لا به‌ڕێزه ئه‌م وتاره‌ی پێشکه‌ش کردووه ده‌ڵێت :
( جارێکیان له‌کتێبێکدا روایه‌تێکم به‌ر چاو که‌وت ئایا قسه‌ی پیاوانی باشی پێشینانه ،ئایا قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشووه گرنگ ئه‌وه‌یه ماناکه‌ی زۆر جوانه مانا له عه‌زه مه‌ت و گه‌وره‌یی خالق ده‌کات ، رۆژێکیان په‌رییه‌کان ده‌ڵێن: خوای کار به جێ خوای باڵا ده‌ست باشه ئه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک یان جنۆکه‌یه‌ک بێ ئه‌مریت بکات له جهه‌ننه‌ما ده‌یسوتێنی به‌وه سزاکه‌ی ئه‌ده‌ی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌که بێ ئه‌مری تۆیان بکردایه چۆن سزات ئه‌دان ؟ چیت لێ ئه‌کردن؟ ده‌ڵێ خوای گه‌وره به په‌رییه‌کانی فه‌رمووی :" گوێره‌که‌یه‌کم فه‌رمان ئه‌دا به یه‌ک پاروو هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌که‌ی بخواردایا، په‌رییه‌کان گوتیان : ئه‌ی خوای گه‌وره گوێره‌که‌یه‌ک ئه‌و حه‌وت ئاسمانه به یه‌ک پاروو بخوات ئه‌ی ئێستا له کوێ ئه‌ڵه‌وه‌ڕێ؟ ئه‌ڵێ خوای گه‌وره فه‌رمووی :" له یه‌کێک له باخه غه‌یبییه‌کانی خۆمه" ).
ئه‌مه ئه‌و خوایه‌یه که ئیمه یه‌یپه‌رستین (سبحانه الله العظیم) ،هه‌ر بۆیه له کاتی بانگ دان به (الله اکبر ) ده‌ست پێ ده‌کات.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه
گوێبستی بووم له
سی دی ه‌وه له نووسینگه‌یه‌کی
ئاینی ده‌ستم که‌وت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه