❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ پێناگه‌ين؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-14 17:30:30

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

بۆ پێناگه‌ين؟

بۆ پێناگه‌ين؟


زۆر جار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دارو دره‌خت بوينايه‌، باخه‌وانه‌كه‌مان هه‌ر زوو ده‌يبرِينه‌وه‌ له‌به‌ر بێ كه‌ڵكى و بێ به‌ريمان! خه‌ڵكى ده‌ڵێن: ئه‌مساڵ ساڵى ترێ يان هه‌نجير نه‌بووه‌ كاتێك ئه‌و ساڵه‌ به‌روبووم باش نه‌بێت، نازانم له‌وه‌ ده‌چێت ئێمه‌و مانان هيچ ساڵێك ساڵمان نه‌بێت! به‌رهه‌مێكمان نيه‌ كه‌ دڵى باخه‌وان خۆش بكاو دوژمنانيش دڵيان شه‌ق ببات، له‌ كاتێكدا (وَمَثَلُهُم في الأنجيلِ كَزَرعٍ أَخرَجَ شَطأَهُ فَاذَرَهُ فاستغلظَ فاستوى عاى سوقِهِ يَعْجِبُ الزُّراعَ ليغيظَ بِهِمُ الكُفّار) الفتح29 واته‌: (نمونه‌ى برِواداران وه‌ك رِووه‌كێك وايه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ چه‌كه‌ره‌ بكات،جا چه‌كه‌ره‌كه‌ى به‌هێز كردبێت،پاشان ئه‌ستور ببێت و رِاوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌كه‌ى، ئه‌وه‌نده‌ زوو پێبگات كشتياره‌كان سه‌رسام بكات و پێيان سه‌ير بێت چۆن وا پێگه‌يى ؟؟! چۆن ئاوا خۆى گرت؟! دياره‌ ئه‌مه‌ش داخ ده‌كات به‌ دڵى كافراندا). هه‌ندێ له‌ برِواداران سست بوون و پێنه‌ده‌گه‌يشتن، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا سه‌رزه‌نشتى كردن تا هۆشيار ببنه‌وه‌ ببنةوة (أَلَمْ يَأْني لِلَّذينَ أَمَنوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُبُهُمْ لِذِكرِاللهِ وَمانَزَلَ مِنَ الحَقِّ ولا يَكُونوا كالذينَ أُتوا الكِتابَ فَطالَ عَلَيهِمُ الأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُبُهُم وَكَثيرٌ مِنهُم فاسِقون) )الحديد16.. واته‌: ئايا ئيتر كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌رِيان هێناوه‌، دڵه‌كانيان بۆ يادى خواو بۆ قورئان مل كه‌چ بكات و وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بن كه‌ په‌رِاوى ئاسمانيان بۆ رِه‌وانه‌كرابوو ،دواى تێپه‌رِبوونى ماوه‌يه‌كى دوورو درێژ دڵيان رِه‌ق بوو، زۆربه‌شيان ياخى و سه‌ركه‌ش و ناله‌بار ده‌رژوون. ئه‌گه‌ر سه‌يرى مێژوى شكۆدارى ئيسڵام بكه‌ين ،ئه‌وه‌ (سعدى كورِى معاز) هه‌موو ته‌مه‌نى ئيسڵامه‌تييه‌كه‌ى ته‌نها حه‌وت ساڵ بوو، كاتێك له‌ غه‌زاى خه‌نده‌قدا بريندار بوو ، پێغه‌مبه‌ر (h) له‌ مزگه‌وتدا خێمه‌ى بۆ هه‌ڵدا تا تيمارى برينه‌كه‌ى بكرێ، سه‌عد دوعاى كرد :خوايه‌ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (h) جه‌نگ و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ماوه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كاندا بمهێڵه‌ره‌وه‌ بۆ گيانيان، خۆت ده‌زانى له‌به‌ر تۆ چه‌ند رِقم لێيانه‌و ئه‌گه‌ر نه‌شماوه‌ گيانم بكێشه‌و ده‌مه‌وێ بگه‌رِێمه‌وه‌ بۆ ڵاى تۆ،خواى گه‌وره‌ش دوعاكه‌ى گيراكردو برينه‌كه‌ى توشى خوێن به‌ربون بوو و به‌شه‌هيدى سه‌رى نايه‌وه‌. پێغه‌مبه‌ر (h) به‌ هاوه‌ڵانى فه‌رموو:بزانن ئه‌وه‌ كێيه‌ وه‌فاتى كردووه‌، عه‌رشى خوا بۆى هاتۆته‌ له‌رزين؟ سه‌يريان كرد سه‌عد كۆچى دوايى كردووه‌و كاتێكيش ناشتيان به‌ هه‌زاره‌ها مه‌ڵائيكه‌ ته‌رمه‌كه‌يان به‌رِێ كرد. باشه‌ ده‌بێت ئه‌م پياوه‌ به‌رزه‌ چى كردبێت ئاوا زوو پێگه‌يشت و گه‌يشته‌ ئه‌و پله‌و پايه‌ به‌رزه‌! . يان (عبداالله ى كورِى ئوم مه‌كتوم) چۆن ئاوا عاشقى شه‌هيدى بوو، چۆن ئاوا پێگه‌يشتبوو و په‌روه‌رده‌ كرابوو؟ كه‌ كوێريى نه‌بێته‌ رِێگر له‌به‌رده‌مياو به‌ هيممه‌تى به‌رزه‌وه‌ له‌ قادسيه‌دا ئاڵاى موسوڵمانانى هه‌ڵگرت و له‌ ناوه‌رِاستى گۆرِه‌پانى جه‌نگدا وه‌ستا تا به‌ وه‌ستانه‌كه‌ى ببێته‌ هانده‌رو دڵ قايمى بۆ موسوڵمانه‌ چاو ساغه‌كان و ئينجا به‌ شه‌هيدبونيشى بووه‌ حوجه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ له‌ بيانوو ئه‌گه‌رِان بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان له‌ هه‌وڵ و تێكۆشان بدزنه‌وه‌. له‌ناو هاوه‌ڵاندا چه‌ند كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ كارى مه‌زنيان ئه‌نجامدا پێغه‌مبه‌ر (h) هه‌ر له‌ دنيادا مژده‌ى به‌هه‌شتى پێدان وه‌ك چوار خه‌ليفه‌كه‌ و خه‌ديجه‌و ..هتد. هاوه‌ڵان هه‌رچه‌نده‌ لاو بوون زوو پێگه‌يشتن و بوونه‌ جێى متمانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (h) و كاره‌كانيان بۆ رِاده‌په‌رِاند. (زه‌يدى كورِى سابت) ڵاوێك بوو، پێغه‌مبه‌ر (h) داواى لێكرد كه‌ فێرى زمانى عيبرى ببێ، له‌ پانزه‌ رِۆژدا فێربوو. (ئوسامه‌ى كورِى زه‌يد) كه‌ ته‌مه‌نى له‌ شانزه‌ ساڵ كه‌متر بوو، له‌ نۆ (سريه‌)دا جارێك ئه‌م سه‌ركرده‌ ده‌بوو، جارێكيش (ابوبكر)، كه‌ به‌ شانزه‌ ساڵيش پێغه‌مبه‌ر (h) كردى به‌ سه‌ركرده‌ى ئه‌و سوپايه‌ى ده‌چووه‌ سه‌ر رِۆم، هه‌ندێ ووتيان: خۆزگه‌ يه‌كێكى به‌ ته‌مه‌نترى دابنايه‌، پێغه‌مبه‌ر (h) فه‌رمووى: (به‌ خوا ئه‌و سه‌ركردايه‌تى لێ دێت و باوكى زۆر خۆشه‌ويستم بووه‌و خۆشى هه‌روا له‌ خۆشه‌ويستمانه‌). ئه‌وه‌ش (سوڵتان محمد فاتح) بيست ساڵێك ده‌بوو كه‌ (سوڵتان موراد)ى باوكى ده‌سه‌لات و حوكمى بۆ به‌جێهێشت، سوڵتان محمد فاتح ده‌يويست فه‌تحى قوسته‌نتينيه‌ بكات، سوپاى پێكه‌وه‌ناو نامه‌يه‌كى نارد بۆ باوكى و پێى ووت: من يادت ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ به‌ قسه‌ى وه‌لى ئه‌مر بكرێت، تۆ پێويسته‌ كه‌ بێيت بۆ (ئه‌درنه‌)و حوكمى وولات بكه‌يته‌وه‌. (سوڵتان موراد) نامه‌كه‌ى خوێنده‌وه‌و گرياو زانى كورِه‌كه‌ى پێگه‌يشتووه‌و ده‌يه‌وێ خزمه‌تى ئيسلام بكات ، بۆيه‌ هاته‌ (ئه‌درنه‌)و حوكمى گرته‌وه‌ ده‌ست، لاوى خواناسى نه‌به‌رديش (محمد فاتح) ده‌ورى قوسته‌نتينيه‌ى گرت، پێش هێرش بردنه‌ سه‌رى ترسێك هه‌بوو له‌ دڵى موسوڵماناندا له‌ قايمى قه‌ڵاو له‌و سه‌ربازانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵاوه‌ هه‌رچى نزيك بوايه‌ته‌وه‌ ئاوى گه‌رم و رِۆنى قرچاوى گه‌رميان ده‌كرد به‌سه‌رياندا . لێره‌ش لاوێكى خواناسى پێگه‌يشتوو كه‌ ئه‌قڵى له‌ ته‌مه‌نى گه‌وره‌تربوو ، هاته‌ مه‌يدان و ووتى: ئێمه‌ هاتووين له‌ پێناوى خوادا گيانمان به‌خت بكه‌ين ، چۆن له‌ رِۆنى قرچاو ده‌ترسين. به‌ڵێ... ئه‌م لاوه‌ كه‌ ناوى (حه‌سه‌ن ئولوبادلى) بوو ، سى گه‌نجى تێكۆشه‌رى له‌ ده‌ور كۆبووه‌وه‌ كه‌ په‌يمانيان دا نه‌گه‌رِێنه‌ دواوه‌، ئينجا موسوڵمانان قه‌ڵاكه‌يان دايه‌ به‌ر مه‌نجه‌نيق و ئه‌و سى كه‌سه‌ هێرشيان برد و يه‌ك له‌ دواى يه‌ك شه‌هيدبوون و سه‌ره‌نجام (حه‌سه‌ن) يه‌كه‌م كه‌س بوو پێى نايه‌ ناو قه‌ڵاكه‌وه‌ و ده‌رگاى كرده‌وه‌و به‌دوايا موسوڵمانانيش رِژانه‌ ناو قه‌ڵاكه‌وه‌ ، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى بێ وێنه‌يان بۆ ئيسلام تۆماركرد. به‌ڵێ.. هه‌وڵدان بۆ خۆ ته‌واو كردن و خۆ پێگه‌ياندن زۆر پێويسته‌، له‌وه‌دا كه‌ بۆ خوا سوڵحاو بين و نمونه‌ بين له‌ خوا په‌رستى و رِه‌وشتى به‌رزو تێكۆشان و كۆڵنه‌داندا . (حه‌زره‌تى موسا) ئاماده‌بوو بۆ بينينى (خچر) سه‌د ساڵێك (واته‌: هه‌موو ته‌مه‌نى) برِوات و بگه‌رِێت، هه‌روه‌ك فه‌رموى: ( لا أَبْرَحَ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ البَحرَينِ أَو أَمضي حُقُبا) (الكهف). (حقب) نزيكه‌ى سه‌د ساڵێكه‌. دياره‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌رێكى (اولو العزم) بوو. ئه‌ى ئاخۆ ئێمه‌ بانگخوازێكى خاوه‌ن عه‌زم و هيممه‌تين، يان نا؟ هه‌تا كه‌ى وابين؟؟!! خۆ هاكا ئه‌ستێره‌ى ته‌مه‌نمان ئاوابوو ، يان له‌ گردۆڵكه‌ى چيان پێچمان كرده‌وه‌و له‌ چاو وون بووين، هه‌روه‌ك مه‌وله‌ويه‌كه‌ى خۆمان ده‌ڵێت: كاتێكمان زانا ده‌ورێ وه‌رده‌وه‌
ئێمه‌ش چوون ياران پێچمان كه‌رده‌وه‌ 






sc islam dost

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net