.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فشاره ده‌روونییه‌کان له دایه‌نگه و قوتابخانه‌دا
نووسینی : مه‌نال ئه‌لقازی
وه‌رگێڕانی : ئاشتی ئه‌حمه‌د
ئێمه هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌که‌وینه ژێر فشاری ده‌روونییه‌وه ، ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه مه‌ترسیدار بێت ، له‌زۆربه‌ی کاتدا ئه‌و فشاره به‌مانای کارلێک و مامه‌ڵه کردنمان دێت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ژیان و پاڵمان پێوه ده‌نێت په‌ره به تواناکانمان بده‌ین و زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنین ، له‌م حاڵه‌ته‌دا فشاره‌کان زیانیان نییه ، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش فشاره‌کان له‌توانای ئێمه زیاترن و به‌رگه‌یان ناگرین ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بنه بارێکی گران و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بیر و هه‌ست و ڕه‌فتاره‌کانمان جێده‌هێڵن و ده‌بنه دێوه‌زمه بۆ ته‌ندروستی و کاتمان .
منداڵانیش له‌م فشارانه به‌دوور بین ، چ فشاره زیان به‌خشه‌کان یان سوود به‌خشه‌کان ، بۆ نموونه تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌بنه هۆکارێکی فشار له‌سه‌ر منداڵ تاکو هه‌وڵ بدات و که‌مته‌رخه‌می نه‌کات ، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته هۆکاری ترسێکی زۆر له‌که‌وتن و ده‌رنه‌چوون که‌ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌روونی سه‌ربار دروست ده‌کات و وا ده‌کات منداڵ ڕقی له‌خوێندن بێت یان به‌رده‌وام نه‌بێت . بابزانین منداڵ له چ قۆناغێکی ته‌مه‌ندا دووچاری فشاره‌کان ده‌بێته‌وه . له‌ڕاستیدا ئێمه به‌ر له‌دایک بوونمان دووچاری فشاره‌کان ده‌بینه‌وه چونکه له‌کاتی سکپڕیدا که تووشی هه‌ڵچوون ده‌بێت هۆرمۆنه‌کانی هه‌ڵچوون ده‌رده‌دات وه‌ک ئیبنفرین و نورابنفرین و کورتیزۆل که لهوێڵاشهوه ده‌گاته کۆرپه‌له و دووچاری په‌شێوی ده‌کات . له‌کاتی ساواییدا مێشک گه‌شه ده‌کات و حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێکی گه‌وره مێشکی کارده‌کات ، له‌به‌رئه‌وه دڵنیایی منداڵ له‌م کاته‌دا زۆر گرنگه و ده‌ردانی کۆرتیزۆل که‌مده‌کاته‌وه که به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌کی درێژ کارده‌کاته سه‌ر ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌یاده‌وه‌ری و سه‌رنجدان و فێربوون له مێشک‌دا ، منداڵ له دۆخێکی نائارامدا له‌کاتی ساواییدا دووچاری فشاره ده‌روونییه‌کان ده‌بێته‌وه یاخود به‌پشت گوێ خستنی پێداویستییه بایۆلۆژی و سایکۆلۆژییه‌کانی .
لێره‌دا ده‌بینین دایه‌نگا له‌کاتی ساواییدا و هه‌روه‌ها قوتابخانه له‌قۆناغه‌کانی دواتردا دوو شوێنی کاریگه‌رن له‌ژیانی منداڵدا . بائێستا بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م دوو شوێنه فشاره ده‌روونییه‌کانی سه‌ر منداڵ زیاد ده‌که‌ن و چۆنیش چاره‌سه‌ری بکه‌ین .
● بازنه ده‌روونییه‌کان :
دانانی منداڵ لهدایهنگا له‌یه‌که‌مینی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا ڕه‌نگه باش نه‌بێت ، چونکه له‌و قۆناغه‌دا منداڵ دووچاری که‌مته‌رخه‌می و خراپی مامه‌ڵه‌کردن ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ فشاری ده‌روونی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر بازنه ده‌روونییه‌کان جێده‌هێڵێت و له‌کاتی گه‌وره‌بووندا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌کاته‌وه وه‌ک نیگه‌رانی و خه‌مۆکێ و زوو هه‌ڵچوون ، مه‌به‌ست له‌که‌مته‌رخه‌می لێره‌دا ته‌نها له‌ڕووی پێداویستییه بایۆلۆژییه‌کانه‌وه نییه ، به‌ڵکو که‌مته‌رخه‌می له سۆز و لایه‌نه مهعریفییهکهدا ، چونکه له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ پێویستی به سۆز و هه‌ستی دڵنیایی هه‌یه و بوارێکی ده‌وێت که تیایدا تواناکانی په‌ره پێبدات .
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت دایکان و باوکان دایه‌نگه‌یه‌کی گونجاو که‌هه‌موو مه‌رجه‌کانی پاراستنی منداڵه‌که‌ی له‌خۆ بگرێت بۆ منداڵه‌کانیان هه‌ڵبژێرن وه‌ک : داده‌ی پسپۆر و گونجاو له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه به‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ، هه‌ر گونجانی داده‌ش پاڵ به منداڵه‌وه ده‌نێت ئاره‌زووی چوون بۆ دایه‌نگا بکات .
بوونی دایه‌نگای گونجاو بواری دایکیش ده‌دات به‌بێ گرفت کاری خۆی به‌ڕێوه‌ببات ، وه‌ک چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ریانخستووه په‌یوه‌ندی نێوان وابه‌سته‌بوونی منداڵ و دایک به‌پێی کاتژمێره‌کانی پێکه‌وه ژیانیان نییه به‌ڵکو به‌هۆی هه‌سته‌کانی دیکه بۆ چه‌ندین ئاماژه‌ی جیاوازی منداڵه‌که‌ی و توانای وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی دایک له منداڵه‌که‌ی و مامه‌ڵه‌کردنیان پێکه‌وه .
● قوتابخانه :
قوتابخانه شوێنێکی گرنگی دیکه‌یه له‌ژیانی منداڵدا ، هه‌ر له‌ڕێگه‌یه‌وه منداڵ فێر ده‌بێت و په‌ره به‌تواناکانی ئه‌دات و پاشه‌ڕۆژی دیاری ده‌کات . بابزانین قوتابخانه چۆن ده‌بێته هۆکاری فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر منداڵ :
له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا چه‌ندین هۆکاری دروست کردنی فشاره‌کان هه‌ن ، وه‌ک :
- سواربوونی پاس بۆ قوتابخانه بۆ یه‌که‌م جار .
- خراپ بوونی ئاستی خوێندنی .
- ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گاڵته‌جاڕی هاوڕێکانی یان مامۆستاکانی .
- که مامۆستا خه‌ریکی وانه وتنه‌وه‌یه ، ئه‌و ئاره‌زووی چوونه ده‌ره‌وه ده‌کات .
- نه‌بوونی توانای هاوڕێ به‌ستن .
- سزادان .
- تاقیکردنه‌وه‌کان .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ژینگه‌ی قوتابخانه به‌شوێنی فشاری ده‌روونی داده‌نرێت ، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی ئارامی دوور له توندوتیژی نه‌بێت . وانه‌کان له‌لایه‌ک و پرۆسه‌ی فێرکاری له‌لایه‌کی دیکه ، له‌به‌رئه‌وه منداڵ به‌ڕێگه‌یه‌کی جیاواز فێرده‌بێت ده‌بێت مامۆستایان ئه‌م ڕاستییه بزانن و کارێک بکه‌ن منداڵان بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت و هیچ نهزانینێکیان له‌لا نه‌که‌نه مایه‌ی ته‌مه‌ڵی و گاڵته‌جاڕی ، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی ده‌بێت وابکرێت منداڵان ئاره‌زووی کاری به‌کۆمه‌ڵ بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن ، به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری تاقیکردنه‌وه‌کانیش ده‌بێت پێشتر مامۆستا منداڵه‌کان له‌سه‌ر شێوازی تاقیکردنه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕابهێرێن .
● نیشانه‌کان :
گرنگه ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵاندا ده‌که‌ن بزانن ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری فشاری ده‌روونی هاتوون چۆن و چی بکه‌ن تا یاریده‌یان بده‌ن نیشانه‌کانی دووچاربوونی منداڵ به‌فشاره ده‌روونییه‌کان بناسنه‌وه ، وه‌ک :
- مه‌زاژی بوونی قسه و هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵ .
- به‌ئاسانی توانای سه‌رنجدان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌مده‌بێته‌وه .
- گۆشه‌گیربوون .
- سه‌رئێشه و سک ئێشه .
- گۆڕانی سیستمی خه‌وتنی .
- گۆڕانی سیستمی نان خواردنی .
- به‌بێ ویستی خۆی میز به‌خۆیدا ده‌کات .
- مژینی په‌نجه و نینۆک کرۆشتن و قژ ئاڵۆزکان .
- درۆکردن .
- ئاژاوه نانه‌وه .
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا چه‌ند جۆره فشارێکی له‌م شێوه‌یه ده‌گۆڕێن بۆ فشاره‌کانی دیکه ، له‌قۆناغی هه‌رزه‌ییدا هه‌وڵی سه‌لماندنی خودی خۆی ده‌دات ، ڕووکه‌ش و سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی ده‌بنه گرنگترین بابه‌ت له ژیانیدا و به‌رامبه‌ر داهاتووی خۆی و حه‌زه‌کانی نیگه‌ران ده‌بێت .
فشاره ده‌روونییه‌کان کۆتای‌یان نایه‌ت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بووندا فشاری دیکه‌ش دروست ده‌بن ، له‌زانکۆ ، شوێنی کار و … تد ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌ر له‌منداڵییه‌وه گیانی کۆشش له‌منداڵاندا بڕوێنین تاوه‌کو توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فشاره‌کانی هه‌بێت و هاوسه‌نگی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ڕابگرێت ، وه‌ک :
- هاوسه‌نگی به‌رنامه‌ی خۆراکی ته‌ندروست .
- دوورکه‌وتنه‌وه له‌زۆر خواردنه‌وه‌ی کۆلا و قاوه و شیرینی ، هه‌روه‌ها فێرکردنی به له‌سه‌رخۆ نان خواردن .
- ڕاهێنانی له‌سه‌ر وه‌رزش کردنی ڕێک و پێک .
- حه‌وانه‌وه‌ی له‌خه‌وتن و ڕێزگرتنی له‌ڕۆژانی پشووی .
- یاری کردن و ده‌رخستنی ئارهزوووهکانی .
- هه‌ناسه‌دانی قوڵ که واده‌کات منداڵ به‌سه‌ر ههڵچوونهکانیدا زاڵ بێت .
- فێرکردنی به ڕێگاکانی خۆ خاوکردنه‌وه .
- گوێگرتن له مامۆستا که هێمنی ده‌کاته‌وه و یاریده‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئیندرۆفینهکانی ده‌دات که بۆ ئارامی ناخی به‌سووده .
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه