❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پۆرتۆ و مان یونایتد، ئه‌رسیناڵ و ڤیاڕیاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-15 10:42:22

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

پۆرتۆ و مان یونایتد، ئه‌رسیناڵ و ڤیاڕیاڵ

له‌ دواین دو یاری چونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 9:45ی شه‌و، یانه‌ی پۆرتۆ و مان یونایتد و ئه‌رسیناڵ و ڤیاڕیاڵ یاریده‌که‌ن و براوه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان ده‌گاته‌ قۆناغی پێش کۆتایی.

له‌ یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له‌ یاریگای "دراگاو" میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌کات.
له‌ یاری چونی نێوانیاندا، یانه‌ی مان یونایتد دوچاری یه‌کسان بون هات به‌ تامی دۆڕاندن، به‌ ئه‌نجام 2-2 که‌ له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد یارییه‌که‌ ئه‌نجامدرا، له‌م یارییه‌شدا یانه‌ی مان یونایتد هه‌وڵی بردنه‌وه‌ ده‌داو یان یه‌کسان بون به‌ ئه‌نجامی 3-3 ده‌یگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی داهاتو.
له‌ 12 یاری رابردوی یانه‌ی پۆرتۆ له‌ یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ ئینگلزییه‌کان، هیچ یانه‌یه‌کی ئینگلیزی نه‌یتوانیوه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، تیایدا مان یونایتد له‌ سێ یاریدا به‌رامبه‌ری شکستی هێناوه‌ که‌ دو یارییان به‌ راهێنه‌ری سێر ئه‌لێکس فیرگسۆن بوه‌.
یانه‌ی پۆرتۆ وێڕای گه‌یشتن به‌ قۆناغی پێش کۆتایی، دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که‌ له‌ وه‌رزه‌کانی 1986-1987 و2003-2004، هه‌وڵده‌دات بۆ سێیه‌مین جار نازناوه‌که‌ به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا مان یونایتد به‌ درێژایی مێژوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌ سێ جارو له‌ ساڵه‌کانی 1968و وه‌رزی 1998-199 و 2007-20008 نازناوه‌که‌ی به‌رزکردوه‌ته‌وه‌.
له‌ دوه‌م یاریشدا یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی له‌ یاریگای "ئیمارات" له‌ له‌نده‌ن میوانداری تیانه‌ی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی ده‌کات، یاری چونیان که‌ له‌ ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چو، هه‌ردولا به‌ گۆڵێک یه‌کسان بون.
له‌ویارییه‌دا ڤیاڕیاڵ هه‌وڵده‌دات تۆڵه‌ی وه‌رزی 2005-2006 له‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بکاته‌وه‌، کاتێک له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا له‌ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی کۆتایی بێبه‌شیکرد، تیایدا ئه‌رسیناڵ به‌ ئه‌نجامه‌کانی 1-0 چون و 0-0 له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌ درێژایی مێژوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌ش هیچ کامیان نه‌یانتوانیوه‌ نازناوی چامپیۆنس لیگ ببه‌نه‌وه‌.
http://www.sbeiy.com/Img/News/yaney-arsinal1c4-14-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net