.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شاری ئه‌نفاله‌كان
محه‌مه‌د عه‌لی رواندزی
ده‌رگای شاری.. ئه‌نفال كراوه‌كانم
له خه‌و راچلهكاند!
مناڵێكی بێ دایك‌و باوك‌و
مشتێ ژهموو!
مۆمێكی هه‌ڵگیرساو
په‌ڕو پێنوسێكم
له‌نێو دڵی هه‌گبه‌م بوو
به‌دیاری بۆم ئه‌بردن!
بینیم له ترۆپێكی ده‌رگا
له‌ته‌ك رێگا!
سێ دارهیهك داكوترابوو
به‌رده بنێك
مناڵێكی پێخاوس
كچێكی رووتی دزراو
كه‌لله زه‌لامێكی كورد
به گولله بهشكرابوو
هه‌موویان گریان؟
هۆشیاریان كردمه‌وه
هاواریان كرد!
پێیان گوتم
بگه‌ڕێوه... بحه‌سێوه
له‌م سه‌ردانه ژێوان ببه‌وه
ئه‌م شاره نوێیه؟
كام ته‌لار باڵای به‌رزه
به ئێسقی ئه‌نفال كراوه‌كان
به هاواری زیندووه بهچاڵكراوهكان
به‌خواستی جه‌لاده‌كان
له‌م ده‌مه‌دا...
نوێ بنیات نراوه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خؤش هاوري كيان بؤ داناني ئه م هؤنراوه يه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ڤاریا گیان به‌س هی خۆته ئه‌م هۆنراوه‌یه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasty ewash xosh bet momi taman gyan naxer hi xom nya
له‌سه‌ر هێڵ نییه