.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كه‌سێتی دروست
سۆزان جه‌مال
مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاڵۆزدا ده‌ژی و ژیانی سه‌رده‌م به‌و ساده‌ییه‌ی سه‌ده‌كانی رابردوو نییه كه مرۆڤ له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆیدا و له سنوری شارێكی بچوكدا به ئاسووده‌یی ژیانی به‌سه‌رده‌برد ، چونكه له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی جیهان و دنیای زانست و ته‌كنۆلۆژیی له هه‌موو بواره‌كاندا، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤیش به‌ره‌و ئاڵۆزتر چووه‌و ئهستهمتربووه،ژیان له‌م جه‌نجاڵییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا پێویستی به ژیری و خۆگونجاندنی ته‌واو هه‌یه ، چونكه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو گروپ واپێویست ده‌كات تاك گونجاندن له نێوان خواست و ئاره‌زووه‌كانی خۆی و ئه‌و كۆت و به‌ند و داواكارییاندا به‌دیبهێنێت كه كۆمه‌ڵگه ده‌یسه‌پێنێت یان ده‌یخوازێت .
هه‌ستكردن به ئاسووده‌یی له‌ناو ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌به‌ردی بناغه‌ی كه‌سێتی داده‌نرێت ، چونكه ئاماژه‌یه‌كی دیاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی توانای خۆگونجاندن و به‌نده له‌سه‌ر ئاستی متمانه به‌خۆكردنی تاك و چه‌نده هه‌ست به حه‌وانه‌وه و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات و هه‌ستده‌كات كه‌سێكی سروشتییه له نێو ئه‌ندام و هاورێ و هاوكارانی كه‌سانی دیكه كه رۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات .
هه‌موو مرۆڤێك پێی خۆشه خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی دیار‌و ناوازه‌بێت و له نێو ئه‌و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ژیانیان له گه‌ڵدا به‌سه‌رده‌بات مۆركێكی تایبه‌تی هه‌بێت ، هه‌ر یه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین به باشترین شێوه خودمان به‌ده‌ست بێنین و كه‌سێتیمان خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی ره‌فتاری و سروشتی مرۆیی جوان و شكۆبێت . ئاشنابوون بهرهگهزهكانی كه‌سێتی دروست رێگه خۆشكه‌ره بۆ نه‌شونما پێكردنی ئه‌م جۆره كه‌سێتییه. كه‌سی سروشتی یان كه‌سێك خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی دروست بێت كێیه ؟
چۆن وه‌سفی بكه‌ین و خه‌سڵه‌ته‌كانی كه‌سێتی و ره‌فتارو بیركردنه‌وه‌و هزرو توانای ئه‌و مرۆڤه چۆنن ؟ ئایا كه‌سێكه به‌كه‌مترین خواسته‌كانی خۆی رازییه یان به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌سته‌مه‌كان له ژیاندا؟ كه‌سێكه رازیكردنی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته پێش هه‌ستیارترین حه‌زو ئاره‌زووه‌كانییه‌وه؟ یان كه‌سێكی سه‌ركێشه‌و هه‌موو شتێك ده‌كاته قوربانی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی ؟ كه‌سێكی ئاشنایه له‌گه‌ڵ خۆیدا یان دووفاقی و ململانێ ده‌روونیان ته‌نیووه؟ كه‌سێكی جدییه‌و ژیان لای ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی ورده یان كه‌سێكی كه‌یف خۆشه گوێ به هیچ نادات ؟ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه یان دووره په‌رێزه‌و بروای به‌وه نییه كاتی خۆی له هه‌ندێك نه‌ریت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به فیرۆ بدات ؟كه‌سێكی داهێنه‌ره یان ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده یكات ئاساییه‌و به هه‌موو كه‌سێك ده‌كرێت ؟ ئه‌و كه‌سه‌یه كه چێژ له هه‌موو ساتێكی ژیان ده‌بینێت یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ئێستا راده‌كات و رابردووی پیرۆزكردووه یان وه‌همی خه‌ونه‌كانی ئایندهی ته‌واوی ژیانیان داگیركردووه؟
به‌رله‌وه‌ی باسی كه‌سێتی دروست بكه‌ین پێویسته ئاماژه‌یه‌كی خێرا به پێناسه‌ی كه‌سێتی بده‌ین كه به پێی به‌كارهێنانی له بواره جیاوازه‌كانی مه‌عریفه‌دا پێناسه‌ی تایبه‌تی بۆكراوه وه‌ك به‌كارهێنانی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و بایۆلۆژی و سایكۆلۆژی و فه‌لسه‌فی و په‌روه‌رده‌یی . به‌لام پێناسه‌ی كه‌سێتی به چاوپۆشین له مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی پێویسته ئه‌و مانایه ببه‌خشێت كه كه‌سێتی تاك مه‌به‌ست له‌وه‌یه باسی خود- ی كه‌سێك ده‌كه‌یت كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی كهسێتییهو ئه‌مه‌ش گیانێكی تایبه‌تی پێده‌به‌خشێت و ئه‌و كه‌سه‌ی پێده‌ناسرێت چه‌نده فاكته‌ره بۆماوه‌یی وژینگهییهكانی مرۆڤ نزیكیش بن له یه‌كدی هه‌ر جیاوازی له كه‌سێتی تاكدا دروست ده‌بێت ، باشترین نمونه دوانه‌ی له یه‌كچوون كه له رووی بۆ ماوه‌وه له هه‌موو سیفه‌ته‌كاندا له‌یه‌ك چوون و چه‌نده ژینگهكهشیان هه‌مان ژینگه‌و هه‌مان شێوازی په‌روه‌رده‌و مامه‌ڵه‌كردن بێت به‌ڵام ده‌بینیت جیاوازی مه‌زاج و مۆرك و سروشت و پێكهاته‌ی كهسێتیاندا هه‌ر دروست ده‌بێت كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه ،چونكه هه‌موو تاكێك له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ده‌روونی و په‌ره‌سه‌ندنی توانای ئه‌قڵی و درككردن و خۆناسینیدا پێویستی به‌به‌دیهێنانی تاكانه‌یی خۆی هه‌یه ، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ساده‌یه‌ی كه هه‌موو تاكێك خاوه‌نی كه‌سێتی ناوازه‌ی خۆیه‌تی به‌پێی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری باو‌و شێوازی په‌روه‌رده‌و مامه‌ڵه و جیاوازی سه‌رده‌مه‌كانیش كه‌سێتی مرۆڤه‌كان جیاوازن ، هه‌ربۆیه سنورداركردنی تایپێك له كه‌سێتی له ژێر ناونیشانی كه‌سێتی دروست یان سروشتی كارێكی ئه‌سته‌مه‌و گه‌ر بته‌وێت بریار له‌سه‌ر دروستی یان نادروستی كه‌سێتی تاكێك بده‌یت به‌ده‌گمه‌ن رێكه‌وتی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌یت له‌و بریارهتدا.لێره‌دا باسه‌كه‌مان تایبه‌ت نییه به كه‌سێتی وه‌ك زاراوه‌و پێكهاته‌و فۆرمه‌له‌بوون و دارشتنی و جۆره‌كانی و …. هتد، به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ستمان له كه‌سێتییه له چوارچێوه‌ی كه‌سێتی دروستداو ئایا ئه‌وانه كێن كه خاوه‌نی دروست یان سروشتین و ئایا كه‌سێتی دروست پێوه‌رو مه‌رجی دیاریكراوی هه‌یه تا هه‌مووان بتوانن په‌یره‌وی بكه‌ن و ببنه خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی سروشتی خواستراو؟
قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن؟
سه‌باره‌ت به كه‌سێتی دروست له‌و باوه‌ره‌دایه كه زانایانی سایكۆلۆژی له دیاریكردنی Ted linds man تیدلندزمن
به‌رزی كه‌سێتی دروستدا زۆر محافزكاربوون و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆیی ئه‌و تاكه له‌ودیو زمانێكی زبری توندوتیژه‌وه شاراوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سه جوانه ره‌سه‌نه ونبووه ، جوانی لێره‌دا جوانی جه‌سته نییه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار له كه‌سێتی دروستدا له‌وانه‌یه ئه‌و سیفه‌ته‌ش هه‌بێت ،به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و هه‌سته جوانانه‌یه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری كه‌سێكی كه‌سێتی دروسته‌وه لای كه‌سانی دیكه ، دروست ده‌بێت ، ره‌سه‌نیش مه‌به‌ست له ئاستی به‌رزی خانه‌دانی و وهچاغزادهیی نییه ، به‌ڵكو ره‌سه‌نی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وانه‌یه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامیان ده‌دات به‌رای تید یه‌كه‌مین قۆناغ بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سێتی دروست یان كه‌سێكی جوانی ره‌سه‌ن ،ده‌روونێكی سۆزداره ،واته ئه‌و كه‌سه خۆی خۆش بوێت و رازی بێت به‌خۆی و رێزی لێبگرێت و پارێزگاری لێبكات ،ئه‌مه‌ش هیچ كاتێك خۆپه‌رستی ناگرێته‌وه ، به‌ڵكو هه‌ستكردن به خود وه‌ك به هایه‌كی تایبه‌تی و ده‌گمه‌ن و ئاشنابوون و ته‌بابوون له گه‌ڵیدا نه‌ك نامۆبوون و ململانێ ، هاوكات ئه‌م هه‌سته دووره له ره‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی وه‌ك له خۆبایی بوون و شانازی كردن به خۆوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی خود –ی خۆیان خۆشده‌وێت ، خودیان له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یاندا ئاشتهو كارێك ناكه‌ن ببێته هۆی روودانی دووفاقی له هه‌ست و ده‌روونیاندا ، هاوكات پارێزگاری له جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن ، چونكه جه‌سته‌یان به‌شێكه له‌و خوده‌و خود یشیان به‌شێكی دانه‌براوه له جه‌سته‌یان و پێویست ناكات له‌سه‌ر حسابی لایه‌كیان ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رامۆش بكرێت یان بچه‌وسێنرێته‌وه یان تواناكانی به‌هه‌ده‌ر ببرێت ئه‌و كه‌سانه پارێزگاری له سستمی خۆراكی و ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن و ئه‌و كارانه ناكه‌ن كه ده‌زانن زیان به‌جه‌سته‌یان ده‌گه‌یه‌نێت هه‌روه‌ك چۆن خۆیان له‌و ره‌فتارو هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه و كارانه به‌دوور ده‌گرن كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌زیان پێگه‌یاندنی خودیان كۆتایی دێت .ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌روونێكی سۆزداری هه‌یه، كه‌سێكه زۆرجار به مرۆڤێكی به‌به‌زه‌یی یان میهره‌بان یان سۆزدار وه‌سف ده‌كرێت كه له توانایدایه له ناخه‌وه خۆشه‌ویستی بكات و سۆز بهبهرامهكهی ببه‌خشێت و هاوكات هه‌ست به‌سۆزی ئه‌ویش بكات ، كهسێكهی ده‌روونێكی مرۆیی ده‌گمه‌نی هه‌یه كه زیادهررۆیی نییه گه‌ر بوترێت رقی له هیچ مرۆڤێك نابێته‌وه ، له‌وانه‌یه به هه‌ندێك كه‌س قه‌ڵس و بێزاربێت ، به‌ڵام نازانێت رقی لێیان بێت یان رق وكینه له دڵیدا جێ بكاته‌وه ، تید ده‌ڵێت كه‌سێكی ده‌روون سۆزدار ته‌نیا به‌شداری كه‌سانی دیكه ناكات له هه‌سته‌كانیاندا، به‌ڵكو له توانایدایهو ئاماده‌یی تیادایه له ئازارهكانیشیان كه‌م بكاته‌وه .ئه‌م ده‌روونه سۆزدارهش هه‌روا له خۆرا دروست نابێت وێرای ئاماده‌بوونی خۆرسكی مرۆڤ بێگومان ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازی په‌روه‌رده‌و مامه‌ڵه‌كردن رۆڵی هه‌یه له دروستبوونیدا ، د.یوری پێی وایه خۆشه‌ویستی مرۆڤ له گه‌وره‌ییدا ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی منداڵییه ، به‌و پێیه منداڵ چه‌نده له منداڵی‌دا خۆشه‌ویستی پێ به‌خشرا ئه‌وه‌نده له گه‌وره‌ییدا توانای دانه‌وه‌ی ده‌بێت ، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده ، به‌ڵكو توانای هه‌مواركردن و نوێكردنه‌وه و خوڵقاندنی سۆز‌و خۆشه‌ویستیشی ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه ژیانی سۆزداری و كۆمه‌ڵایه‌تی تاك له قۆناعه‌كانی دواتردا ده‌یخوازێت .
ماڵپەڕى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه