❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو منداڵانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوەلە چاوەڕوانی شكاندنی قفڵ و زنجیرەكانن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » ئەو منداڵانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوەلە چاوەڕوانی شكاندنی قفڵ و زنجیرەكانن


#1 2009-04-16 10:48:33

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئەو منداڵانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوەلە چاوەڕوانی شكاندنی قفڵ و زنجیرەكانن

ئەو منداڵانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە
لە چاوەڕوانی شكاندنی قفڵ و زنجیرەكانن
دوای چوارساڵ خەوبینین بەوەی كوڕەكەم وەكو هەموو منداڵێكی تر بانگم بكات و پێم بڵێ دایكە، بەڵام ئەو خۆزگەو ئومێدەم نەهاتە دی و چی تر قسەم لەگەڵ ناكات و نازانێ ماچم بكات . ئەمە وتەی دایكێكە كە منداڵەكەی تووشی ئۆتیزم بووە،هەروەكو هەموو ئەو دایكانەی تر كە منداڵەكانیان ئۆتیزمی هەیە یاخود دووچاری بیركۆڵی بوون و لەناو كۆمەڵگا دابڕاون، خاتوو نەعام رەشید كە تیرۆرست هاوسەرەكەیان لەساڵی 2006 لە موسڵ شەهید كرد، بە ناچاری كوڕەكەی لە ژوورە تاریكەكەی ماڵیاندا تووند كردووە، تاوەكو منداڵانی گوندەكەیان ناووناتۆرەی لێ نەدۆزنەوەو گاڵتە بە كوڕە شەهیدێك نەكەن كە دووچاری ئەو نەخۆشییە بووە، ئەو منداڵە هیچ گوناهێكی نییە و هەر ئەویش قوربانی كۆمەڵگایەكە مافەكانی منداڵی تێدا نییە، هەربۆیە دەیان كەسی وەكو خاتوو ڤیان ڕێگای هەندەرانیان گرتەبەر تاوەكو لە كۆمەڵگایەكدا كە ئێمە بە گاڵتەوە پێی دەڵێین ((بەهەشتی پەنابەران)) ئاوڕێك لە پەپوولە پاڵ شكاوەكەی كوڕی بدەنەوە چیتر ئەو منداڵە بیركۆڵە دەرگاكانی بە زنجیرو قفڵ لەسەر دانەخرێت،لە كاتی ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە دایك و خێزانێكی تری دڵشكاو ڕێگای هەندەرانیان گرتەبەرو ئەم تراژیدیایە بە هێمنی رۆژانە دووبارە دەبێتەوە .
تاكو ئێستا لە كوردستان سەنتەرێك نییە بۆ سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی ئەمجۆرە منداڵانە، بۆیە بە ناچاری بۆ چاودێریكردنی منداڵەكە یەكێك لە دایك و باوكەكە دەبنە بێكارو ئەو ئەركە دەخەنە ئەستۆیان، ئەوەتا بیجان ئەحمەد لە هەولێر كەخاوەنی دوو منداڵی ئۆتیزمە و سەرقاڵی شوفێری تەكسی یە ناچار رۆژ نا رۆژێك كار دەكات، بۆ ئەوەی یارمەتی هاوسەرەكەی بدات لە بەخێوكردن و چاودێریكردنی ئەو دوو منداڵە، خاتوو ئانا واكتمایستەر Anna Wachtmesiter كارا لە بواری كاروباری مرۆیی و رێكخەری مەیدانی لە رێكخراوی قەندیلی سویدی پێی سەیرە لەم وڵاتە دەوڵەمەندەی نەوت
ملیۆنەها دۆلار بۆ رازاندنەوەی شەقامەكان و بەرزكردنەوەی بینایەكان خەرج دەكرێت، كەچی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سەنتەرەكانی منداڵانی كەمئەندام زۆر لە دواوەن، موعاناتەكان لێرەدا كۆتایی نایەت بە تایبەت بۆ دایك و باوكێكی هەژار، چونكە منداڵێكی بیركۆڵ یاخود ئۆتیزم سێ ئەوەندەی منداڵێكی ئاسایی خەرجی هەیە، ئەوان تاكو ئەمڕۆ مووچەیان نییە، لە كاتێكدا ئەو منداڵانە دەبێت چاودێری تەواو بە ژیانیان بدرێت، بە تایبەتی لایەنی گەشەكردنی عەقڵی و جەستەیی، خاتوو ئاوات حوسێن گەرچی خاوەنی بڕوانامەیە، بەڵام لەبەر خزمەتكردنی منداڵە نەخۆشەكەی نەیتوانی دابمەزرێت.
مامۆستا غەفورساڵح كە بەهۆی منداڵەكەیەوە وایلێهاتووە ناتوانێت سەردانی كەس بكات و كەسیش هاتوچۆی ماڵیان ناكەن،تا كار وایلێهاتووە باری دەروونی ئەو منداڵە خراپتر بووە.
نەبوونی ئاماروزانیاری تەواوی كەمئەندامان
نیشانەیەكە بۆ فەرامۆشكردن و بەپەراوێزكردنیان
چەند ساڵی رابردوودا بە پێی بارودۆخەكەو واقیعی تەندروستی و كۆمەڵایەتی كوردستان گرنگی بە توێژو كەسانی، وەكو كەمئەندامان و منداڵانی نەخۆشی عەقڵ و جەستەیی نەدراوە، كە هەندێك ئامار تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە پتر لە 60 هەزار حاڵەتی ناو دەبەن، بێگومان یەكێك لەو كەموكورتییانەی لەم وڵاتەدا هەیە نە لە عێراق و نە لە كوردستان ئامارو ژمارەیەكی تەواوی كەمئەندامان نییە، كە هەموو رێكخراوە پەیوەندارەكانی ئەمبوارە بە ژمارەیەكی مەترسیدار دایدەنێن، رەمزی یونس سەرۆكی كۆمەڵەی پاراستنی مافی بیركۆڵەكانی كوردستان كە 3000 ئەندامی بیركۆڵی هەیە لە مەنغولی و شەلەل دەماغ پێی وایە ئەم ژمارەیە لە كوردستان بۆ 6000 بیركوڵ دەچێت، لەبەر نەبوونی مووچەو گرنگیدان هەموو خێزانێك ناوی منداڵەكەیان ناونووس نەكردووە، ژمارەی بیركۆڵەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە هەولێر زیاترە لە كاتێكدا تاكو ئێستا مووچەیان نییە، لە شاری هەولێر 2200 بیركوڵ لە كۆمەڵەكە ناویان تۆماركراوەو لە دهۆك 550 ئەندام، لە كاتێكدا لە سلێمانی 550 ئەندامیان هەیە، گەرچی لە سلێمانی پارەیەكی رەمزییان هەیە، بەڵام ئەمە بەپێی پێداویستی نەخۆشییە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان نییە،رەشاد محەمەد سەرۆكی كۆمەڵی ئۆتیزم ASK منداڵەكانی ئۆتیزم مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە، گەرچی وەزیری تەندروستی رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كە وەكو نەخۆشی (شلل دماغ ) مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و مووچەیان هەبێت. لە توێژینەوەیەكی خاتوو دالیا دەشتی كە لە لایەن وەزارەتی مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمەوە چاپ كراوە، خاتوو دالیا دەربارەی پێشێلكاری مافی منداڵەكان لە كوردستان لە راپرسییەكدا كە لە ژێر سەرپەرشتی كەسانی پسپۆر ئەنجامی داوە 74%ی بەشداربووان پێیان وایە پێشێلكاری دەكرێت و 45% پێیان وایە بایەخ و گرنگی بەو منداڵانە نادرێت كە خاوەنی پێداویستی تایبەتین و كەمئەندامن، تەنیا 11،81% پێیان وایە لەمبوارەدا هەنگاونراوەوكاركراوە، بەمجۆرە كاتێك بایەخ بەمبوارە نادرێت پێچەوانەی ئەو راسپاردانە دەكرێت كە لە بەیاننامەی ساڵی 1969ی تایبەت بە مافەكانی منداڵی كەمئەندام دەرچووە، ئەم بەیاننامەیە بۆ 150 ملیۆن منداڵی كەمئەندامی جیهان ئامادەكراوە،كە ژمارەیان لە عێراق و كوردستان زۆرەو رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO رایگەیاندووە 10% ی عێراق بە كوردستانیشەوە كەمئەندامن.
بوونی سەنتەر بۆ راهێنان و چارەسەركردن و زۆرجاریش بۆ بەخێوكردنی ئەو منداڵانەی نەخۆشی عەقڵیان هەیە، جگە لەوەی مافێكی سروشتی ئەو منداڵانەیە هاوكات كەمكردنەوەی بارگرانییەكە لەسەر شانی دایكان و باوكان.
دوای تێپەڕبوونی 18 ساڵ دایكان بێ ئومێدن
یەكێك لەو لایەنانەی كە داكۆكی لە مافی منداڵانی كەمئەندام دەكات، ئەوانەی دووچاری نەخۆشی دەروونی و عەقڵی بوون و هەوڵی پاراستنی مافە مەعنەوییەكانیان دەدەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنین، لەوانە كۆمەڵەی پاراستنی مافەكانی بیركوڵان و كۆمەڵەی ئەسك بۆ منداڵانی ئۆتیزم، لەگەڵ چوونمان بۆ كۆمەڵەكەیان گوێبستی ئازارو مەینەتییەكانی دەیان دایك و باوك بووین كە پێیان وابوو كاری جیددی و باش لەمبوارەدا نەكراوە، لە سوچێكی ژوورەكەی كۆمەڵەی بیركۆڵان كوڕێكی مەنغولی سەرنجی راكێشام و زۆر حەزی دەكرد وەكو مرۆڤێكی ئاسایی بەشداری گفتوگۆكەبكات . دایكی ئەو منداڵە پێی گوتم لە بەڵێن و چاوەڕوانی زیاتر هیچمان نەدی ئەو منداڵەم پێش 18 ساڵ لەمەوبەر لە دایك بوو هەموو تەمەنی منداڵی رۆشتوو نەبووینە خاوەنی سەنتەرێكی پێشكەوتوو كە بتوانم رۆژی 8 كاتژمێر منداڵەكەمی لێ دابنێم، ئەم قسانە كاریگەری تێكردم و نەمتوانی هیچ بەڵێنێكی حكومەتیان بۆ باس بكەم، چونكە لە راپەرینی ساڵ 1991 ەوە كە سەربەخۆ بووین تاكو ئەمڕۆ 18 ساڵ دەكات و هەموو ئومێدەكانی ئەو دایكە رۆیشت كە بۆ باشتركردنی گەشەی عەقڵی منداڵەكەی هەیبوو ..
رەشاد محەمەد سەرۆكی كۆمەڵەی ئۆتیزم لە كوردستان دەڵێت: تەمەنی ئەم كۆمەڵەیەمان نوێ یە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەندامانمان رۆژانە لە زیادبووندایە، لەگەڵ یەكەم رۆژی دامەزرانی كۆمەڵەكەمان عەیادەیەكمان بۆ ئەو منداڵانە دامەزراند بۆ دیاریكردن و سەرپەرشتیكردنی نەخۆشییەكە، بەڵام منداڵانی ئۆتیزم بێ مووچەن گەرچی وەزیری تەندروستی رەزامەندی نیشان داوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەوەی ئەمجۆرە منداڵانە وەكو نەخۆشی (شەلەل دماغ ) مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت،لە لایەكی ترەوە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی پێداوین تاكو 31ی ئایاری ئەمساڵ سەنتەرێكمان بۆ بكاتەوە .
سەرۆكی كۆمەڵەی ئۆتیزم باسێكی مەینەتییەكانی ئەو خێزانانەی كرد كە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە لە مەینەتییەكی رادەبەدەر ژیان بەسەر دەبەن، دایكی منداڵی ئۆتیزمان هەیە توانای ماددی نییە منداڵەكەی بهێنێ بۆ شار و پێداویستی بۆ دابین بكات، دەزگاكانی راگەیاندن و خێرخوازان و سەرمایەدارانی ئەم وڵاتە خۆیان لەو ئەركە پیرۆزە دوور خستۆتەوە .
رەمزی یونس سەرۆكی كۆمەڵەی پاراستنی مافی بیركۆڵەكانی كوردستان كە لەژێر فشارو پاڵەپەستۆی باوكان ودایكانی 3000 منداڵی بیركوڵدایە لەمبارەیەوە پێی وایە ژمارەی بیركوڵەكانی كوردستان بۆ 6000 منداڵ بڕوات،لە چەند ساڵی رابردوو مووچەیان نەبوو تازە حكومەتێكی گەورە بڕی 50 پەنچا هەزار دینار بۆ ئەوانە دەبڕێتەوە كە شەلەل دەماغیان هەیە، لەم حاڵەتەش دا ژمارەیەكی كەمیان سوود مەند دەبن،سەرۆكی كۆمەڵەكە پێی سەیرە لەكۆمەڵگای كوردی بەزەیی و هەستكردن بە پەرپرسیارێتی وای بەسەرهاتووە كەس ئاوڕێك لە بیركوڵەكان نەداتەوە بۆ نموونە، دكتۆرێك نییە بە خێرخوازی خۆی تەرخان بكات بۆ ئەمجۆرە منداڵانە، یاخود دەوڵەمەندێك نەبێت هاوكارییان بكات، تەنیا مووچەی 50 پەنچا هەزاردیناریان بۆ نەخۆشەكانی شەلەل دەماغ بڕیوەتەوە كە لە كۆی 3000 ئەندام تەنیا 300 ئەندام دەیگرێتەوە، نازانین چی بەو هەموو ئەندامەی تر بڵێین . زەویمان هەیە بۆ دروستكردنی سەنتەر و بارەگای كۆمەڵە كەچی كەس هاوكاریمان ناكات بۆ بنیاتنانی، لە لایەكی ترەوە جیاكاری لە نێوان كەمئەندامان هەیە لە سلێمانی كەمئەندام مووچەی هەیەو لێرە نییە، دوو ساڵە سەرقاڵی دەركردنی یاسایەكن بۆ پاراستنی مافی كەمئەندامان تاكو ئێستا دەرنەچووە.
دكتۆر رێزان حوسێن رەشوانی راهێنەرو شارەزا لەسەر منداڵانی ئۆتیزم:
چارەسەركردن و راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم و مەنغۆلی و شەلەل دەماغ لە وڵاتی خۆمان دەكرێت، بە مەرجێك سەنتەری پێشكەوتوو بە توانامان هەبێت
دكتۆر رێزان حوسێن- لەماوەی 6 ساڵ بەبەردەوام لەو وڵاتە لە سەنتەری خاوەن پێداویستی تایبەت سەرقاڵی مامەڵەكردن و راهێنانی ئەو منداڵانە بوومە كە دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بوون، سەبارەت بە باری دەروونی منداڵەكان و چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو چارەسەركردن و مامەڵەكردن لەگەڵیاندا پێی وابوو : منداڵان و ئەوگەنجانەشی دووچاری نەخۆشییەكانی مێشك بوون یاخود ئۆتیزمیان هەیە بە پێداویستییە تایبەتییەكان ناو دەبرێن، گرنگترین هەنگاو بەرەو چارەسەركردنی زوو دەستنیشانكردنی ئەو منداڵانەیە كە ئەگەری تووشبوونی ئۆتیزمی لێدەكرێت هەر لە تەمەنی 3 ساڵییەوە، لەو تەمەنە عیلاجی تایبەت و فێركردنی تایبەتیان بۆ ئامادەكرێت، تاوەكو ئەو منداڵە گەیشتە تەمەنی 6 ساڵان وەكو منداڵێكی ئاسایی لە قوتابخانە بخۆێنێت .، ئۆتیزم نەخۆشی نییە تێكچوون و شێوانە لە كاركردنی مێشك بەكردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت و بەرەو پێشبردنی كارەكانی سەرەتای ڕێگا دەبێت بەرەو باش كردنی بارودۆخی منداڵەكان، ئەوەی لەمبوارەدا تەنیا یارمەتی داوین وەزیری كارودابینكردنی كۆمەڵایەتی بووە، كە ئەركی دابینكردنی بینایەو كارمەندی بۆ سەنتەرەكە لە ئەستۆی وەزارەتەكە گرتووە.
لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی قەڵەباڵغی خێزان و منداڵێكی زۆری ئەوانەی دووچاری شەلەل دەماغ بوون بەرچاوكەوت كاتێكیش سەردانی دكتۆر عارف حیتۆمان كرد پێی راگەیاندین: ئێستاكە سەرقاڵی بڕینەوەی مووچەی 50000 پەنچا هەزار دینارین بۆ ئەوانەی بە رێژەی100% دووچاری شەلەل دەماغ بوون، راستە ئەم بڕەپارەیە كەمە بەڵام وەكو هەنگاوێك كارێكی باشە، لە لایەكی ترەوە ئەوەی ئەو منداڵانەیان هەیەو دایك و باوكی فەرمانبەرە بۆ 5 ساڵ مۆڵەتی بە مووچە بە یەكێكیان دەدەین و هەموو 6مانگ جارێك لەو ماوەیەدا مۆڵەتەكەی بۆ تازەدەكەینەوە، ئەمەش بە بشت بەستن بە راپۆرتی بزیشكی .
سەبارەت بە دەركردنی یاساش ئێستاكە پرۆژە یاسایەكمان هەیە بۆ پاراستن و باشتركردنی بەرژەوەندی كەمئەندامان، دوای دەرچوونی یاساكە هەموو كەمئەندامێك سوودمەند دەبێت لە ناوەڕۆكی یاساكە، ئەم یاسایە بە راوێژكاری و شارەزایی و نوێنەرانی زۆر لە رێكخراوە پەیوەندارەكان ئامادەكراوەو دوو ساڵە سەرقاڵی ئەو كارەین، بۆیە یاساكە لە بواری پاراستنی مافی كەمئەندام پووخت و باشە .
بەگشتی لە بواری خزمەتكردنی كەمئەندامان دكتۆر عارف پێی وایە گەر بەراورد بكرێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتێكی پێشكەوتووی بیانی وەكو ئیسپانیا رەنگە ئەو بەراوردە دادپەروەرانە نەبێت، راستە ئەوان زۆر لە پێشەوەن بەڵام ئێمە لە رووی رێژەیی ساڵانەی كارەكانمان خێراتر گۆڕانكاری دەكەین، دواكەوتنیشمان لەو بوارەدا بۆ كۆمەڵێك فاكتەری شەڕو گەمارۆو ئەو زوڵمە دەگەڕێتەوە كە تاكو ئەمڕۆش لەسەر گەلی كوردە .
ئێمە لە كوردستان تەنیا 4 پەیمانگامان هەیە كە خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن و خەرجییەكانیان لەسەر حكومەتە، ئەمە راستە كەمە بەڵام هەنگاوەكان بەردەوامە ئەوەتا لە هەولێر سەنتەرێكی ئۆتیزم دادەنێین.
لەكۆتایی گفتوگۆكەمان دكتۆر عارف پێشنیارێكی ئێمەی بەباش هەڵسەنگاند بەوەی پێویستە لەسەر مووچەو داهاتەكان لەم وڵاتەدا باجێك وەرگیرێت بۆ كەمئەندامان لەم رووەوە ئاماژەی بە ئەزموونی ئیسپانیا كرد ئەو منداڵ و كەسە كەمئەندامانەی ناوكۆمەڵگا پێویستیان بە هەموو ئاوڕدانەوەیەكە نەك تەنیا لە لایەن حكومەت بگرە لە لایەن سەرمایەداران و رۆژنامەنووس و هونەرمەندان وسەرچەم توێژەكانی ناو كۆمەڵگا ..
خاتوو ئانا واكتمایستەر Anna Wachtmesiter كارا لە بواری كاروباری مرۆیی
دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سەنتەرەكانی منداڵانی كەمئەندام لە كوردستاندا لاوازە
خاتوو ئانا واكتمایستەر Anna Wachtmesiter كارا لە بواری كاروباری مرۆیی و رێكخەری مەیدانی لە رێكخراوی قەندیلی سویدی، ناوبراو بەرەگەز سویدیە و لە بواری پرۆژە مرۆییەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە وڵاتانی ئینگلتەراو ڤەنزەویلاو كامیرۆن و میسر كاریكردووە، ئێستاكە سەرقاڵی دامەزرانی سەنتەرەكانی ئەو منداڵانەیە كە دووچاری ئۆتیزم بوون، ئانا سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەكانی ئۆتیزم لە كوردستان پێی وایە لە بارودۆخێكی باش دا نین و پێویستییان بە خزمەت و ئاوڕدانەوەی زیاتر هەیە، لە گفتوكۆیەك دا كە چەند تەوەرەیەكی لە خۆگرتبوو بیروبۆچوونەكانی ئانا بەو ئاراستەیە دەڕوات :پێویستە حكومەتی هەرێم و كۆمەڵگای كوردستانی ئەو بیرۆكەیە بگۆڕن كە تەنیا چاودێرو سەرپەرشتیارییەكی كەمی منداڵانی ئۆتیزم و بیركۆڵ بكەن، بەڵكو هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە كەمئەندامانە بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو كۆمەڵگا و لە ڕێگای سەنتەرو قوتابخانە تایبەتییەكانەوە مافی ئەو منداڵانە پێشێل نەكرێن و بەهرەو توانا كانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، من ئاگاداری ئەو راستییەم كە وا بارودۆخی منداڵی ئۆتیزم و بیركۆڵ باش نییە، تەنانەت كاردانەوەی خراپی لەسەر باری دەروونی دایك و باوك و خێزانەكانیشیان كردووە، منداڵانی نەخۆش و كەمئەندام لە زیادبوونێكی بەردەوامەو بێتان رانەگیراوە،لە كوردستان بیناو باڵەخانە زۆر بەرزدەبێتەوە، بەڵام بینایەكانی سەنتەری پێشكەوتووی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە دەگمەن و سنووردار دەبینرێت، لەم وڵاتە بە ملیۆنەها دۆلار بۆ رازاندنەوەی شەقامەكان و بەرزكردنەوەی بینایەكان خەرج دەكرێت، كەچی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سەنتەرەكانی منداڵانی كەمئەندام زۆر دواكەوتوون، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی یارمەتی داوین بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی ئۆتیزم كە لە دوومانگی داهاتوو دەگرێتەوە،وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئامانجی هەیە كاربكات، بەڵام ئەم ئامانجە دەبێت لە چوارچێوەی پلاندا بەروارو كاتی جێبەجێكردنی بۆ دانرێت و رابگەیەنرێت.





sc gwlan

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » ئەو منداڵانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوەلە چاوەڕوانی شكاندنی قفڵ و زنجیرەكانن


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net