❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرت _ ژینگه‌ی کوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-15 15:59:26

lawk88
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 118
WindowsXPMSIE

راپۆرت _ ژینگه‌ی کوردستان

تكاية هاوريان بيوستم بة رابورتيك هةية دةربارةى زينكةى كوردستان

لةكةل ريزدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-15 16:44:06

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: راپۆرت _ ژینگه‌ی کوردستان

[size=16][color=#FF00FF]فه‌رموو ئه‌زیزم بزانه‌ سودی لێ وه‌ر ئه‌گری....

مه‌ترسیه‌كانی‌ پیسبونی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان به‌رده‌وام له‌ زیادبوندایه‌ به‌ هۆی‌ زیاد بونی‌ ژماره‌ی‌ ئۆتومبێل‌و كارگه‌‌و مۆلیده‌ گازییه‌كان، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ سه‌وزاییه‌كاندا ، كه‌ پێویسته‌ هه‌مووشارێك 20% سه‌وزایی‌ بێت .

ده‌رباره‌ی‌ ژینگه‌ و هۆكاره‌كانی‌ پیسبونی‌ وه‌زیری‌ ژینگه‌ (دارا محه‌مه‌د)  8/8/2008 تایبه‌ت به‌NNA ڕایگه‌یاند: به‌گشتی‌ هۆكاری‌ پیسبوون له‌و شوێنانه‌دا زۆرتره‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوانیان زیاتره‌و هۆكاره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وه‌ك ئۆتومبێل‌و بوونی‌ كارگه‌و فڕن‌و مۆلیده‌كان‌و چه‌ند هۆكارێكی‌ دیكه‌، كه‌ تێكڕایان ده‌بنه‌ هۆی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، ڕوونیشیكرده‌وه‌ ، به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ خراپترین جۆری‌ به‌نزین‌و جۆره‌كانی‌ تری‌ سووته‌مه‌نی‌، شاره‌كان ڕووبه‌رووی‌ مه‌ترسی‌ بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ڕێژه‌ی‌ ماده‌ی‌ (ره‌ساس) زۆر بێت، كه‌ هه‌موو لیترێك له‌و ماده‌یه‌ زیاتر له‌دوو كیلۆ كاربۆنی‌ هه‌یه‌.

    دارا محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م مۆلیده‌كان‌و وێستگه‌ی‌ كاره‌باكان له‌ئێستادا به‌گاز ئیش ده‌كه‌ن، ئاشكرایكرد كه‌ به‌ته‌نها له‌شارێكی‌ وه‌ك هه‌ولێر وێستگه‌ تازه‌كه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌(800)هه‌زار لیتر گاز سه‌رف ده‌كات.

وه‌زیری‌ ژینگه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر هه‌وای‌ كوردستان بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ تائێستاڕێژه‌ی‌ گازه‌ مه‌ترسیداره‌كان نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی‌ ستانداری‌ جیهانی‌ له‌پیسبوونی‌ ژینگه‌دا، وتیشی‌:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كارگه‌كان به‌به‌راورد به‌وڵاتانی‌ جیهان كه‌متره‌، به‌لاَم ڕێژه‌ی‌ كاربۆنیان زۆره‌، كه‌ ئه‌وه‌ش جێگای‌ مه‌ترسیه‌".

ده‌رباره‌ی‌ ڕێگا چاره‌كان بۆ نه‌هێشتنی‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ ئامێری‌ پشكنینی‌ هه‌وایان هێناوه‌‌و له‌سلێمانیش به‌م نزیكانه‌ داده‌نرێت‌و ده‌تواننن ڕۆژانه‌ هه‌وای‌ شاره‌كان بپشكنن‌و ڕێژه‌ی‌ گازه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌هه‌وادا وه‌ربگرن.
دارا محه‌مه‌د وتیشی‌ :"ده‌بێت ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌پانتاییه‌ سه‌وزاییه‌كان زیاد بكرێت، چونكه‌ دره‌خت كاربۆن وه‌رده‌گرێت‌و ئۆكسجین ده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی‌ كاربۆن دێنێته‌ خواره‌وه‌و مه‌ترسی‌ كه‌متری‌ ده‌بێت".

     لای‌ خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ گه‌شتوگوزار (نه‌مروود به‌شیر) سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ی‌ بۆ NNA خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا توانراوه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی‌ په‌یوه‌ندیدار دروست بكه‌ن، بۆ هه‌وڵدان بۆ ڕێگرییه‌كانی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌، وتیشی‌:"ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ گه‌شت‌و گوزار خاڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ زۆر بوونی‌ گه‌شت‌و گوزار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ پاكی‌ ژینگه‌، چونكه‌ گه‌ر بێت‌و ژینگه‌ پیس بێت گه‌شت‌و گوزار نابێت".

     وتیشی‌ :" هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامداین بۆ زیاد كردنی‌ پارك‌و شوێنه‌ سه‌وزاییه‌كان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ پیس بوونی‌ ژینگه‌".
سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ (عومه‌ر مه‌حوی) ده‌رباره‌ی‌ ڕۆڵی‌ شاره‌وانی‌ له‌پاكڕاگرتنی‌ ژینگه‌ی‌ شاردا، تایبه‌ت به‌NNA ڕاگه‌یاند: پرۆژه‌ی‌ سه‌وزكردنی‌ ناوشار‌و ناشتنی‌ نه‌مام‌و دره‌خت له‌كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانیه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاكڕاگرتنی‌ ژینگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌.

     سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ ئاشكرایكرد، پرۆژه‌ی‌ هه‌واری‌ شار كه‌ به‌ پانتای‌ (3000) دۆنم ده‌بێت، پرۆژه‌یه‌كی‌ سه‌وزای‌ به‌رده‌وامی‌ شاره‌كه‌مان ده‌بێت‌و ئێستاش پرۆژه‌كه‌ له‌جێبه‌جێكردندایه‌. وتیشی‌:"له‌شوێنی‌ قه‌سابخانه‌كۆنه‌كه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، ئێستا خه‌ریكی‌ دروستكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ پاركی‌ (پیره‌مێردین) كه‌ له‌شێوه‌ی‌ پاركی‌ ئازادیدا ده‌بێت، به‌پانتایی (78)دۆنم، له‌ناوشاریشدا به‌رده‌وام له‌ناوه‌ڕاستی‌ شه‌قامه‌كاندا پرۆژه‌ی‌ نه‌مام ناشتن به‌رده‌وامین".

سه‌رچاوه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ...

..................................................................................................

گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و پیسبوونی هه‌وای ژینگه‌ 
مه‌دیحه‌ سۆفی
 
له‌ کاتێکدا قه‌یرانی ئابووری گه‌ره‌لاوژه‌یه‌کی نائاسایی له‌ نێو وڵاتانی جیهانداو به‌ تایبه‌تی
وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌کاندا دروست کردووه‌، قه‌یرانی تێکچوونی
بارودۆخی که‌ش وهه‌واو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌تمۆسفێری گۆی زه‌وی،
که‌ هێدی هێدی شوێنه‌واری زۆر زه‌ره‌رمه‌ندی له‌سه‌ر تێکرای بوونه‌وه‌ر به‌ده‌رده‌که‌وێ،
ئه‌وه‌نده‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌و هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌رئه‌نجامه‌کانی نه‌کراوه‌ که‌ گۆی زه‌وی ده‌کاته‌ یه‌که‌یه‌کی یا خانویه‌کی شوشه‌یی گه‌رمی که‌ش و هه‌وا نائاسایی که‌ جگه‌ له‌ زیانی ئابووری زیانێکی گه‌وره‌وهه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر ژیان و سه‌قامگیری مرۆڤایه‌تی ده‌بێت و هه‌یه‌.
هۆکاره‌کانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمی له‌هه‌وای ده‌وروپشتی گۆی زه‌وی یا له‌ ئه‌تمۆسفێردا زۆرن به‌ڵام هۆی دروستبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و هۆکارانه مرۆڤ خۆیه‌تی (هه‌ر وه‌کو له‌ پرۆتۆکۆلی کۆیۆتۆدا هاتووه‌) ‌،
ئه‌و ماددانه‌ی سیفاتی گازیان هه‌یه‌و توانای هه‌ڵمژینی به‌شێك له‌ تیشکدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رمی یه‌یان هه‌یه‌ که‌ گۆی زه‌وی ده‌یداته‌وه (ئینفرارۆت) ‌و قه‌تیس کردنی ئه‌و گه‌رمی یه‌ له‌ ده‌وری گۆی زه‌وی دا که‌ هۆکاری ئه‌م گه‌رمی یه‌ گلۆباله‌ن و پاشان تێکدانی باری ئاسایی که‌ش و هه‌وا له‌ جیهان به‌ گشتی.
ئه‌و گازانه‌ش‌ بریتین له‌ هه‌ڵمی ئاو گازی دووه‌م ئه‌کسیدی کاربۆن و گازی میثان و گازی ئۆکسیدی نایترۆجین وکلۆرۆفۆرم کاربۆنن.
پاش هه‌ڵمی ئاو، دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ په‌نگخواردنه‌وه‌وقه‌تیسبوونی گه‌رمای ئه‌تمۆسفیری گۆی زه‌وی ده‌بینێ که‌ ژیان له‌سه‌ر ڕووی گۆی زه‌وی وه‌کو ژیانی نێو ماڵێکی شوشه‌یی و گه‌رماقه‌تیسبووی لێ دێت.
بۆچی ئه‌م گازه‌ به‌ ڕێژه‌ی که‌میش هه‌ر ترسناکتره‌ له‌ هه‌ڵمی ئاو و هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما زیاتر ئه‌کات له‌ ده‌وروپشتی گۆی زه‌وی‌: چونکه‌ ئه‌م گازه‌ به‌ بوونی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئه‌و درزه‌ ته‌سکه‌ی ده‌روازه‌‌ی ئه‌تمۆسفێری گۆی زه‌وی .به‌ ته‌واوه‌تی دائه‌خات وه‌کو له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ زۆر به‌ ئاشکرایی ڕوونکراوه‌ته‌وه‌:
ئه‌توانین هۆو ده‌رئه‌نجامه‌کانی زیادبوونی ئه‌م گازه‌ له‌ هه‌وادا له‌م خاڵانه‌دا کۆبکه‌ینه‌وه‌:
1. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌رخی پیشه‌سازی و به‌ره‌وپێشکه‌وتنی وڵاتانی دونیا له‌ بواری ته‌کنیکی وده‌رمانسازی و کشتوکاڵ وپیترۆکیمیایی و سه‌راپا بواره‌کانی تری وابه‌ست به‌ فابریك و سه‌رجه‌م زانسته‌‌کانی په‌ره‌پێدانی ئابوری جیهان،
کێشه‌کانی له‌نگبوونی ته‌رازووی ئارامی که‌ش وهه‌واش ڕوو له‌ زیاد بوون بووه‌ و ڕێژه‌ی کاربۆن دایۆکسایدی به‌ له‌( 280 بۆ 355) زیادی کردووه‌ یا له‌ %25 به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
2. سه‌وزایی و دارستان وباخ وهه‌موو بستێکی چێنراو به‌ هه‌رجۆره‌ڕوه‌کێك ئه‌بێته‌ هۆی کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م گازه‌و ده‌ردانی گازی ئۆکسجین،
بۆیه‌ دارستان وسه‌وزایی هه‌میشه‌ وه‌ك عه‌مباری دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن داده‌نرێ. به‌ڵام ئه‌توانین لێره‌دا دوو خاڵ پێشبین بکه‌ین: آ.
دارستان و سه‌وزایی به‌ پێی پێویست ئه‌م گازه‌ بۆ چالاکی بایۆلۆجی خۆیان به‌کاردێنن ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێویستی بێت و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر زیادبوونی له‌ هه‌وادا هه‌ر به‌ زه‌ره‌ری که‌ش وهه‌وایه‌.
ب: سووتان و وێرانکردنی دارستان و سه‌وزایی له‌ لایه‌که‌وه‌ ئه‌بێته‌‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مبارکردنی گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له‌ لایه‌کی تره‌وه ئه‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌م گازه‌ له‌ هه‌وادا کاتی سووتانی دارستانه‌کان و هه‌ڵڵووشینی ئۆکسجینیش له‌ هه‌مان کاتتدا،
بۆیه‌ پاراستن و نه‌فه‌وتانی دارستان وباخ وسه‌وزایی پاراستنی ژینگه‌یه‌ له‌ هه‌وای پیس و که‌مبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆکسید و دواتر له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی هۆکاری قه‌تیسبوونی گه‌رما.
3. ده‌ردانی ئه‌م گازه‌ به‌ هۆی هاتوچۆی ڕێگاوبانه‌وه‌: هۆکاری هاتوچۆی ڕێگاوبان که‌ بریتین له‌ ئۆتۆمبیل به‌ هه‌مووجۆره‌کانی یه‌وه‌به‌ بڕێکی زۆر له‌م گازه‌ هه‌مئاهه‌نگی ده‌کات له‌ پیسبوونی هه‌وای ژینگه دا‌، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م گازه‌ش له‌م بواره‌دا به‌ که‌متربه‌کارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت وهاتووچۆ به‌ ڕێگاوبانی گشتی له‌لایه‌که‌وه‌،
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ به‌کارهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی ووزه‌ی که‌م به‌کاردێنن بۆ هه‌ر کیلۆمه‌ترێك ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌ به‌ پێی ڕێسای نوێ ی پاراستنی ژینگه‌ دروستده‌کرێن به‌هایان له‌ بازاڕی ئه‌مڕۆ زۆره‌و کڕینیان ئاسان نی یه‌.
4. به‌کارهێنان و سووتانی خه‌ڵوزو نه‌وت و گازو به‌نزین بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ و بۆ وه‌به‌رهێنان له‌‌ لایه‌ن زۆربه‌ی فابریك وکارگه گه‌وره‌کانه‌وه‌و‌
چیمه‌نتۆ دروستکردن و ده‌زگا هه‌مه‌چه‌شنه‌کان و به‌ربڵاوه‌کانی جیهان بۆ پیشه‌سازی وکشتوکاڵ و ئه‌و کێبڕكێ یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مه‌یدانی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئارادایه‌ به‌شی سه‌ره‌کی له‌و گازه‌ تێکه‌ڵ به‌ هه‌وا ده‌کات.

 
....................................................................................................
پیسبوونی هه‌وای ژینگه ‌و ته‌ندروستی
مه‌دیحه‌ سۆفی
 
ئه‌و ژینگه‌یه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا که‌مترین و ساده‌ترین و بێ بایه‌خترین ڕۆڵی پێ دراوه‌، سه‌ره‌کی ترین وگرنگترین ڕۆڵ له‌ بنه‌مای ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێ.
به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌کانی ته‌ندریستی و جوانی وته‌کنیکی و به‌رنامه‌ وپاراستن و خواردن و خواردنه‌وه‌و به‌ تایبه‌ت هه‌ناسه‌دان که‌ په‌یوه‌ندی یه‌کی ڕاسته‌وخۆی بایه‌لۆجی وکۆنتاکتێکی یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کانمانه‌وه‌ هه‌یه.
له‌ میانه‌ی ئه‌و توێژئنه‌وانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا له‌ بواری پیس بوونی ژینگه‌و هه‌وای ژینگه‌دا ده‌کرێ
بۆ پاراستنی سه‌راپا گیانله‌به‌ر چ مرۆڤ و چ ئاژه‌ڵ له‌ لایه‌که‌وه‌ و پاراستنی ڕروکاری سه‌ر زه‌وی به‌ دارودره‌خت وسه‌وزایی و دارستانی گه‌وره‌وه‌ ده‌بینین نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی بۆ نراوه‌ به‌ڵکو وڵاتانی
پیشه‌سازی وابه‌سته‌ی پابه‌ندبوون به‌ و پێوانانه‌ کردووه‌ که‌ زیان به‌ خودی گیانله‌به‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
له‌ نێو ئه‌م توێژینه‌وانه‌ دا ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌رته‌نها توێژێك که‌ هه‌وای پیسی ژینگه‌و پێکهاته‌کانی ئه‌و هه‌وا پیسه‌یه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندریستی مرۆڤ ،ئه‌و کاته‌ ده‌زانین که‌ ئێمه‌ بێ ئاگایانه‌ چ هه‌وایه‌کی پیس به‌ ناوی ئۆکسجینه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژین.
پێکهاته‌ی هه‌وای پیس بریتی یه‌ له گه‌ردیله‌ی ره‌ق یا شل که‌ له‌‌ تێکه‌ڵ بوونی کۆمه‌ڵێ پێکهاته ی تر له‌ هه‌وادا دروست ده‌بێت‌ به‌ هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌ ده‌وترێت
بیۆئایرۆزۆڵ Bioaerosole ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له 2 به‌شی سه‌ره‌کی که‌ بریتین وه‌کوبه‌کتریاو 1. پێکهاته‌ زیندووه‌کان: که‌بریتین له‌ مایکرۆئۆرگانیزمه وڤایرۆس و که‌ڕوو ومیلبن.
2. پێکهاته ‌نازیندووه‌کان که ‌بریتین له‌تۆزو دوکه‌ڵ وته‌م به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌ردیله‌کانی پێکهاته‌کانی هه‌وای پیس له‌ ژینگه‌دا گه‌ردیله‌ی له‌ هه‌وادا هه‌ڵواسراوی سه‌رچاوه‌گرتووه‌ له‌ بنه‌مایه‌کی ڕه‌ق یا شله‌وه‌ که‌ تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ یه‌کسان نین
و له‌ نێوان(0.001 و100) مایکرۆمه‌تره‌ (مایکرۆمه‌تر یه‌ك له‌ ملیۆن به‌شی مه‌ترێك)،
و به‌پێی تیره‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی له‌و تۆزو خۆڵه‌ی ئه‌و هه‌واپیسه‌دا هه‌یه‌ وکاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی هه‌ڵمژیندا وزیان گه‌یاندنی به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ جیاوازن و ئه‌و پێکهاتانه‌ یا چالاکی یه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو ڤایرۆس و میکرۆب وکه‌ڕوو ...
یا بنه‌مایه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو هه‌ڵاڵه‌ و پوله‌ك وقه‌تماغه‌ی پێست و مایکۆتۆکسین و ئیندۆتۆکسین. له‌ هه‌ردوو ‌‌‌حاله‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی یه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌رئه‌نجامێکی ئاشکرای هه‌یه‌.
ئه‌م پێکهاتانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌ ناتوانرێ هه‌ر هه‌مووی خۆی له‌ کایه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یکدا بگرێ.
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ پیسبوونی هه‌وا چ کاریگه‌ری یه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤدا هه‌یه‌و ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ هه‌وا کۆنتاکتێکی
یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه‌کانی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ تۆز وه‌کو بنه‌مایه‌ك و وه‌کو چه‌مکێکی گشتی بۆ هه‌وای پیس،
که‌ هۆکاری زۆر ئاشکرای تووشبوونی نه‌خۆشی یه‌کانی سی و سه‌رجه‌م کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌که‌ینه‌ ته‌وه‌ری باسه‌که‌.
کاریگه‌ری هه‌ڵمژینی تۆز به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی ئه‌و پێکهاته‌ جۆراوجۆرانه‌ له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌گۆڕێت وه‌کو له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ تێبینی ده‌کرێ
تاکو شوێنی هه‌ڵمژینی له‌ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان تیره‌ی گه‌ردیله‌کانی تۆز به‌ مایکرۆمه‌تر ده‌م و لوت و قوڕگ و سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه ‌گه‌وره‌کان
سیکڵدانۆچکه‌ بچوکه‌کان سیکڵدانۆچکه‌ هه‌ره‌بچووکه‌کان Alveolen 10<6- 10 3-5 <1-3 کاریگه‌ری هه‌وای پیس له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی پێکهاته‌کانی ئه‌م خشته‌یه‌دا ئه‌وه‌
ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌تا تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ بچوکتر بێت زیاتر به‌ نێو سیکڵدانۆچکه‌کانا ڕۆ ده‌چێت له‌ کاتی هه‌ناسه‌داندا وجێگیر ده‌بێت
و ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشی زیاترونائارامی زیاتر له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات که‌ سه‌ره‌تا زۆر به‌ ساکاری وه‌رده‌گیرێ و پاشان ده‌بێته‌ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وچاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی هاوته‌ریب به‌ ژیانی بۆ داده‌نرێ.
له‌ به‌شه‌کانی تر تیشکی زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر هۆکارو رێگاچاره‌سه‌رو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تۆزو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که‌له‌ پاشكۆی گۆڕانی که‌شوهه‌وای هه‌موو دونیادا
ده‌بنه‌ هۆی کاردانه‌وه‌ی نائاسایی له‌ سه‌ر ژینگه‌و پاشان له‌سه‌ر زینده‌وه‌ر به‌ گشتی و جێ ده‌ستی مرۆڤ له‌ به‌شداری کردن له‌ تێکدانی ڕواڵه‌تی ژینگه‌و ژیان به‌ داپاچینی سه‌وزایی وبه‌شداری نه‌کردن له‌ پاککردنه‌وه‌ی هه‌واو که‌می ووشیاری له‌ سیسته‌می پاراستنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی مه‌رجی سه‌ره‌کی ژیانێکی پڕته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ.
* ئه‌م نوسراوه‌ له‌ بڕگه‌یه‌کی نامه‌ی دبلۆمه‌که‌ی خۆم (ماسته‌ر) له‌ دانیشگای بۆنه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ ئه‌ڵمانی یه‌وه‌ کراوه‌ به‌ کوردی.

 
.......................................................................................
پیسبوونی هه‌وای ژینگه ‌و ته‌ندروستی
مه‌دیحه‌ سۆفی
 
ئه‌و ژینگه‌یه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا که‌مترین و ساده‌ترین و بێ بایه‌خترین ڕۆڵی پێ دراوه‌، سه‌ره‌کی ترین وگرنگترین ڕۆڵ له‌ بنه‌مای ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێ.
به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌کانی ته‌ندریستی و جوانی وته‌کنیکی و به‌رنامه‌ وپاراستن و خواردن و خواردنه‌وه‌و به‌ تایبه‌ت هه‌ناسه‌دان که‌ په‌یوه‌ندی یه‌کی ڕاسته‌وخۆی بایه‌لۆجی وکۆنتاکتێکی یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کانمانه‌وه‌ هه‌یه.
له‌ میانه‌ی ئه‌و توێژئنه‌وانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا له‌ بواری پیس بوونی ژینگه‌و هه‌وای ژینگه‌دا ده‌کرێ
بۆ پاراستنی سه‌راپا گیانله‌به‌ر چ مرۆڤ و چ ئاژه‌ڵ له‌ لایه‌که‌وه‌ و پاراستنی ڕروکاری سه‌ر زه‌وی به‌ دارودره‌خت وسه‌وزایی و دارستانی گه‌وره‌وه‌ ده‌بینین نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی بۆ نراوه‌ به‌ڵکو وڵاتانی
پیشه‌سازی وابه‌سته‌ی پابه‌ندبوون به‌ و پێوانانه‌ کردووه‌ که‌ زیان به‌ خودی گیانله‌به‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
له‌ نێو ئه‌م توێژینه‌وانه‌ دا ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌رته‌نها توێژێك که‌ هه‌وای پیسی ژینگه‌و پێکهاته‌کانی ئه‌و هه‌وا پیسه‌یه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندریستی مرۆڤ ،ئه‌و کاته‌ ده‌زانین که‌ ئێمه‌ بێ ئاگایانه‌ چ هه‌وایه‌کی پیس به‌ ناوی ئۆکسجینه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژین.
پێکهاته‌ی هه‌وای پیس بریتی یه‌ له گه‌ردیله‌ی ره‌ق یا شل که‌ له‌‌ تێکه‌ڵ بوونی کۆمه‌ڵێ پێکهاته ی تر له‌ هه‌وادا دروست ده‌بێت‌ به‌ هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌ ده‌وترێت
بیۆئایرۆزۆڵ Bioaerosole ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له 2 به‌شی سه‌ره‌کی که‌ بریتین وه‌کوبه‌کتریاو 1. پێکهاته‌ زیندووه‌کان: که‌بریتین له‌ مایکرۆئۆرگانیزمه وڤایرۆس و که‌ڕوو ومیلبن.
2. پێکهاته ‌نازیندووه‌کان که ‌بریتین له‌تۆزو دوکه‌ڵ وته‌م به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌ردیله‌کانی پێکهاته‌کانی هه‌وای پیس له‌ ژینگه‌دا گه‌ردیله‌ی له‌ هه‌وادا هه‌ڵواسراوی سه‌رچاوه‌گرتووه‌ له‌ بنه‌مایه‌کی ڕه‌ق یا شله‌وه‌ که‌ تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ یه‌کسان نین
و له‌ نێوان(0.001 و100) مایکرۆمه‌تره‌ (مایکرۆمه‌تر یه‌ك له‌ ملیۆن به‌شی مه‌ترێك)،
و به‌پێی تیره‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی له‌و تۆزو خۆڵه‌ی ئه‌و هه‌واپیسه‌دا هه‌یه‌ وکاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی هه‌ڵمژیندا وزیان گه‌یاندنی به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ جیاوازن و ئه‌و پێکهاتانه‌ یا چالاکی یه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو ڤایرۆس و میکرۆب وکه‌ڕوو ...
یا بنه‌مایه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو هه‌ڵاڵه‌ و پوله‌ك وقه‌تماغه‌ی پێست و مایکۆتۆکسین و ئیندۆتۆکسین. له‌ هه‌ردوو ‌‌‌حاله‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی یه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌رئه‌نجامێکی ئاشکرای هه‌یه‌.
ئه‌م پێکهاتانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌ ناتوانرێ هه‌ر هه‌مووی خۆی له‌ کایه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یکدا بگرێ.
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ پیسبوونی هه‌وا چ کاریگه‌ری یه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤدا هه‌یه‌و ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ هه‌وا کۆنتاکتێکی
یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه‌کانی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ تۆز وه‌کو بنه‌مایه‌ك و وه‌کو چه‌مکێکی گشتی بۆ هه‌وای پیس،
که‌ هۆکاری زۆر ئاشکرای تووشبوونی نه‌خۆشی یه‌کانی سی و سه‌رجه‌م کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌که‌ینه‌ ته‌وه‌ری باسه‌که‌.
کاریگه‌ری هه‌ڵمژینی تۆز به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی ئه‌و پێکهاته‌ جۆراوجۆرانه‌ له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌گۆڕێت وه‌کو له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ تێبینی ده‌کرێ
تاکو شوێنی هه‌ڵمژینی له‌ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان تیره‌ی گه‌ردیله‌کانی تۆز به‌ مایکرۆمه‌تر ده‌م و لوت و قوڕگ و سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه ‌گه‌وره‌کان
سیکڵدانۆچکه‌ بچوکه‌کان سیکڵدانۆچکه‌ هه‌ره‌بچووکه‌کان Alveolen 10<6- 10 3-5 <1-3 کاریگه‌ری هه‌وای پیس له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی پێکهاته‌کانی ئه‌م خشته‌یه‌دا ئه‌وه‌
ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌تا تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ بچوکتر بێت زیاتر به‌ نێو سیکڵدانۆچکه‌کانا ڕۆ ده‌چێت له‌ کاتی هه‌ناسه‌داندا وجێگیر ده‌بێت
و ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشی زیاترونائارامی زیاتر له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات که‌ سه‌ره‌تا زۆر به‌ ساکاری وه‌رده‌گیرێ و پاشان ده‌بێته‌ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وچاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی هاوته‌ریب به‌ ژیانی بۆ داده‌نرێ.
له‌ به‌شه‌کانی تر تیشکی زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر هۆکارو رێگاچاره‌سه‌رو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تۆزو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که‌له‌ پاشكۆی گۆڕانی که‌شوهه‌وای هه‌موو دونی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-16 14:46:40

lawk88
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 118
WindowsXPMSIE

Re: راپۆرت _ ژینگه‌ی کوردستان

دةستةكانت خؤش كاكة باوان كيان هيج عةيبى نية

سةركةوتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net