❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەرزەكارێكی بێ تاوان بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی 15ساڵی بەند كرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-16 14:52:37

حه ميدتاقانه
خونچەی نوێ
شوێن: hawlr
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-31
دواترین سه‌ردان: 2009-09-26
په‌یامه‌كان: 157
WindowsXPMSIE

هەرزەكارێكی بێ تاوان بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی 15ساڵی بەند كرا

سكاڵاكردن لەدەست كوڕێكی لاسار
شەریف دوای نێوەڕۆیەكی گەرم بوو كە بە هەڵچوون و تووڕەبوونێكی ئاشكراوە، لەبنكەی پۆلیسی شارە دێیەكەیان دەركەوت و یەكسەر چووە لای رێپێدراوی بنكە، سكاڵا تۆمار بكات، ئەویش سەرەتا رەوانەی لای ئەفسەری كردو دوای ئەوەی ئەفسەری بنكە گوێی لێگرت و زانی كێشەكەی چییە، كاغەزێكی بۆ نووسی و دایە دەستی بیداتە رێپێدراوەكە.
كە چۆوە ژووری رێپێدراوی بنكە، دیارە ئەو كابرایەكی بە ئەزموون و شارەزابوو لەلێكۆڵینەوە، بۆیە بەڕەنگ و رووی كابرا زانی شتێكی هەیە، بۆیە یەكسەر لێی پرسی، برا كێشەكەت چییە، بەوردی بۆم باس بكە، ئەویش بەمشێوەیە كێشەكەی بۆ باسكرد و گوتی ((دراوسێیەكمان هەیە، ماڵێكی تابڵێی خراپن، كوڕێكی هەرزەكاری لاساریان هەیە، كە لەسەر دوكانەكەیانیان داناوە، چی رەفتاری خراپ هەیە دەیكات و هەرزەكارێكی تابڵێی بێ شەرم و شورەیە، كچێكی یانزە ساڵیم هەیە، ئەم نێوەڕۆیە دایكی ناردویەتییە ئەو دوكانە بۆ ئەوەی دەبەیەك رۆنی زەیت بێنێ، ئەو لاسارەش شەڕی پێفرۆشتووە و خەریكبووە دەستدرێژی بكاتە سەر، ئەوە كورتەی كێشەكەیەو دەشتوانی لەزاری منداڵەكەوە درێژەكەی بزانی، بۆیە هاتووم سكاڵا لەدژی تۆمار بكەم و بەگرتنی بدەم... رێپێدراوی بنكە داوای كچەكەی و هەر شایەتێكی كرد كە ئەگەر هەیەتی، ئەویش گوتی دەمەوێ قسەی كچەكەم و دایكیشی وەربگرن، ئەویش پێی گوت دەبڕۆوە بیانهێنە بابێن، دوای نزیكەی نیو كاتژمێرێك هەردووكیانی هێنایە بنكەی پۆلیس و ئەویش وەك ئەركی فەرمی خۆی هەڵسا بەجێبەجێكردنی فەرمانی ئەفسەری بنكە، بە تۆماركردنی سكاڵا لەدژی هەرزەكارێك بەناوی (بڕوا) كە گوایە دەستی بۆ كچەكەی بردووەو شەڕی پێ فرۆشتووە، پاش ئەوەی سكاڵاكە تەواو كراو ئیمزای سكاڵاكاری لەسەر كرا رەوانەی لای ئەفسەری بنكەكراو ئینجا كرایە دۆسییە و بردرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، ئەویش كە سەیری داواكەو گوفتاری سكاڵاكاری كرد، فەرمانی كرد( بڕوا) دەستگیر بكرێت، فەرمانی دەستگیركردنی (بڕوا) دەركرا و پاشان هێنرایە بنكەی پۆلیس و گوفتاری وەرگیرا، ئەو لەگوفتاری خۆیدا وەهای گوتبوو: بەهیچ شێوەیەك دەستم بۆ كچە منداڵەكە نەبردووە، داوای رۆنی زەیتی كردووە و منیش داومەتێ و رۆیشتووە، كێشەكەش ئەوەیە باوكی ئەو منداڵە رقی لەمنەو چەند جارێك بۆتە دەماقاڵێمان كەیفی بەمن نایە، ناشزانم بۆچی هەرجارێك بەپێش دوكانەكەم دابێت هەنجەتێكم پێدەگرێ، جارێك بەبیانووی ئەوەی شتەكانم نرخیان گرانە، جارێك بەبیانووی ئەوەی گەنج و هەرزەكار لەپێش دوكانەكەم رادەوستن، ئیتر چۆن بیەوێ بەم شێوەیە بڕوبیانووی پێدەگرتم نازانم چی لێم دەوێ.
ئەوە یەكەمجاریشی نییە سكاڵام لەدژی تۆمار دەكات، دوای تەواوبوونی وەرگرتنی گوفتارەكانی پەنجە مۆری پێوەرگیراو پاشان رەوانەی بەندیخانە كرا، (بڕوا) نزیكەی 8 رۆژێك لەبەندیخانە مایەوە، لەم ماوەیەدا باوكی بڕوا چەند جارێك دراوسێ و ریش سپیانی گەڕەكەكەیانی ناردە لای شەریف بەڵكو دەست لەداواكەی هەڵبگرێت و كوڕەكەی بەربدات، كەچی شەریف نەك هەر ئامادە نەبوو واز لەداواكەی بێنێ، بەڵكو سوور بوو لەسەر ئەوەی كە هەموو هەوڵێكیش دەدات كەوا حكومیش بكرێت، باوكی بڕوا گەیشتە ئەو بڕوایەی كە ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئەو كابرایە بێ سوودەو هیچ ئەنجامێكی نییە، بۆیە بەناچاری چوو پارێزەرێكی بۆ كوڕەكەی گرت و وازی لە ئاشتكردنەوەی شەریف هێنا.
ئیتر دوای 8 رۆژ مانەوە لەبەندیخانە، پارێزەرەكەی بڕوا داوایەكیش پێشكەش بە دادگای لێكۆڵینەوە كرد بۆ ئازادكردنی كاتی بڕوا تا رۆژی دادگاییكردنی ئەوەبوو دادگای لێكۆڵینەوەش رەزامەندی خۆی لەسەر داواكە نیشان دا و بڕوام ئازادكرا.
لەبەردەم دادگای تایبەتمەند
كێشەكە مایەوە تا دۆسییەكە گەیشتە دادگای تایبەتمەند، دادوەری تایبەتمەند كە سەیری كێشەكەی كرد، دیتی كێشەیەكە دەكرێ، پێكهاتنەوەو ئاشتەوایی تێدا بكرێت، بۆیە هەر لەیەكەم دانیشتنی دادگاییدا مەسەلەی پێكهاتنەوەی خستە بەردەم، هەردوولا بەڵام (شەریف) بەهیچ بارێك رازی نەبوو پێكبێتەوە،لەو بارەیەوە پارێزەرەكەی بڕوا ئەو كێشەیەی بەو شێوەیە بۆ باس كردین و گوتی: هەندێ كەس زۆر سەیرن، كێشەی بچووك زۆر لەرادەی خۆی گەورە دەكەن ئەو كابرایە(شەریف) هەموو هەوڵێكی ئاشتەوایی خزم و ناسیاوی رەتكردەوە، هەوڵی دادگاشی رەتكردەوە، پێم سەیرە لەداوایەكی وەها دا ، كە ئەگەر تۆمەتبار تاوانباریش دەربچێ هەر لە 3 مانگ بەندكردن یان پێ بژاردن زیاتر حوكم ناكرێت، نازانم بۆ سوورە لەسەر داواكەی و بۆچی ئەوەندە لەو هەرزەكارە بەرق و كینەیە.
بەهەر حاڵ دانیشتنەكانی دادگاییكردن دەستی پێكردەوە، دادگا پرسیاری لە كچە یانزە ساڵییەكەی شەریف كرد كە ناوی(بەناز) بوو رووداوەكە بگێڕتەوە، ئەویش بەمجۆرە روداوەكەی باس كردو گوتی: نیوەڕۆ بوو دایكم بۆ كڕینی رۆنی زەیت ناردمی بۆ دوكانەكەی ئەوانە (دەستی بۆ بڕوا درێژكرد) كە چووم بەتەنها بوو كەسی لەگەڵدا نەبوو، پارەكەم پێداو داوای رۆنی زەیتم لێكرد، ئەویش گوتی وەرە ژوورەوە بابتدەمێ، كەچووم گوتی لێرە راوەستا، پاشان هاتەوە لام و رۆنێكی زەیتی هێناو پێی گوتم هابگرە پارەت لێ وەرناگرم، منیش پارەكەم لێوەرەگرتەوە لێم نزیك بۆوە و ئیتر دەستی بەسینگی داهێنام و زنجیری پانتۆڵەكەی كردەوەو گوتی وەرە پێشەوە، منیش نەچووم و جوێنم پێداو هەڵاتمە دەرەوەو، یەكسەر چوومە لای دایكم و مەسەلەكەم بەدایكم گوت: لەو دەمیش باوكم كە لەسەر كاربوو هاتەوەو دایكم مەسەلەكەی پێگوت ئەویش چووە لای پۆلیس و شكاتی لێكرد...
پارێزەرەكەی (بڕوا)ش دانیشتنی یەكەمی دادگاییەكەی بەمشێوەیە بۆ گێڕاینەوەو گوتی: لەدانیشتنی یەكەمدا گوفتاری هەردوولا وەرگیرا، خۆشم چەند پرسیارێكم لەداواكاری مافی كەسینە كە دەكاتە باوكی منداڵەكەو خودی منداڵەكەش كرد و بۆ دادگام روونكردەوە كە باوكی ئەو منداڵە كێشەیەكی شەخسی تایبەتی لەگەڵ بریكاردارم (بڕوا) هەیەو ئەوەی ئەو دەیڵێ دوورە لەراستی و تەنها تووشكردنیەتی بەكێشەیەك، بۆیە داوای ئازادكردنی بریكاردارەكەم و داخستنی دۆسییەكە دەكەم، دوای چەندین دانیشتنی دادگای تایبەتمەند گەیشتە ئەو بڕوایە هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێ كە بڕوا ئەو دەستدرێژەییەی كردبێتە سەر ئەو كچە بۆیە بڕیاریدا بڕوا ئازاد بكرێت و كێشەكە دابخرێت.
ناڕازیبوونی شەریف
كە بڕیارەكە دەرچوو شەریف ناڕەزایی خۆی دەربڕی و بەحوكمەكە ناڕازی بوو، بۆیە چوو لەدادگای باڵا بەحوكمەكەدا چۆوە، دوای نزیكەی مانگێك ئەنجامی بڕیاری دادگای باڵاتر هاتەوەو ئەمەو جەختی لەسەر ئەوەكردەوە كە دادگای تایبەتمەند حوكمێكی راست و یاساییانەی دەركردووەو هیچ ناهەقی و نادادپەروەرییەك لەبڕیارەكەیدا نەبووەو هەقی داەتەوە خاوەن هەق.
ئەی سەرچاوەی راستەقینەی كێشەكە چییە؟
كە بڕیاری دادگای باڵاتر هاتەوە شەریف هیچ بیانوویەكی بەدەست نەما ئەوە نەبێ، كە بە باوكی بڕوا بڵێت وامەزانە لەكۆڵت دەبمەوە تا هەقی خۆمت لێوەرنەگرمەوە شەرت بێ هەر بەدواتەوە بم، ئێمە سەرمان لەم سووربوونەی شەریف سووڕ مابوو، تۆ بڵێی ئەم رق و كینەیە لەچییەوە سەرچاوەی گرتبێت، باوكی بڕوا پێی گوتین هۆی ئەو رق و كینەیەی شەریف لە ئێمە بەكورتی ئەوەیە برایەكی من و خوكشێكی ئەو دڵیان دەچێتەیەك و یەكتریان خۆش دەوێت، براكەم چەند جارێك دەچێتە خوازبێنی كچەكە، بەڵام شەریف رازی نابێت، لەسەرچی نەمانزانی، دەمانگوت: بابە ئەو دوو كەسە یەكتریان خۆش دەوێت، چیتان بوێت بۆی دەكەین و نەختیش دەدەین، كوڕە باری دارایی باشەو خەریكی كاروكاسبییە، تۆ بۆچی دەبیە دڕكی مەم و زین لێیان، زۆرمان لەگەڵ هەوڵدا، كەڵكی نەبوو، ئیدی براكەشم لەوزەی نەماو گوتی بەناخۆشی لەگەڵی دەكەم ئەوەبوو رۆژێك كچەو كوڕە رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی بچنە دادگاو داوای مارەكردن بكەن، چونكە براكەی رێ لەمێردكردنی كچەكە دەگرێ، ئەوەبوو داوامان تۆماركرد و شەریفیان بانگ كرد ئەو لەوێش سووربوونی خۆی لە رەتكردنەوەی مێردكردنی خوشكەكەی بە براكەی من دووپاتكردەوە،بەڵام بێ ئەوەی هیچ پاساوێكی ماقووڵی هەبێت كە قەناعەت بەدادگا بێنێ رێگرتنەكەی مەشروعیەتی تێدایە یان لەبەرژەوەندی خوشكەكەیەتی، بۆیە دادگا رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كرد و دەستگیركراو براكەشم لە دادگا خوشكەكەی ئەوی مارەكرد، پاش ئەوەی چەند رۆژێك لەبەندیخانە مایەوە بە پڕكردنەوەی بەڵێننامە ئازاد كرا، تا ئەو بەربوو براكەی من و خوشكەكەی ئەو، گرێبەستی مارە بڕینیشیان دەرهێنابوو، پاشان بەناچاری خۆی لەمەسەلەكە بێدەنگ كرد و براكەم بەرەزامەندی ماڵی بابی كچەكە، خوشكەكەی خواست و گواستیەوە، ئەوە رق و كینەی ئەو سایە لەئێمەی دەردێنێ، ئەگەر نا چاك دەزانی بڕوای كوڕم چەند بەئەدەب و بەڕەوشتە

Kurdzhin
من كه سيكم خوش بوي له بيري ناكه م

                        دركي ده ستي ئه وبه كولىده ستي كه س ناده م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net