❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كانمان چۆن ئامۆژكاری بكه‌ین ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-16 19:41:39

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

منداڵه‌كانمان چۆن ئامۆژكاری بكه‌ین ؟

منداڵه‌كانمان چۆن ئامۆژكاری بكه‌ین ؟

منداڵ چه‌ندێ پێویستی به‌ خۆشه‌ویستی و پیا هه‌ڵدان و خوێندنه‌وه‌و ئارامی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به‌ ئامۆژگاری و دانانی رِێساویاسا هه‌یه‌ له‌ قۆناغه‌كانی ژیانیدا .. به‌ هه‌ڵه‌داچوون ئه‌و كه‌سانه‌ی واده‌زانن ته‌نها خۆشه‌ویستی به‌سه‌ بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی رِاست و دروستی منداڵ ،چونكه‌ سیاسه‌تی ( واز له‌ منداڵه‌كه‌ت بێنه‌ چی ده‌كات با بیكات ) وه‌ هه‌رگیز پێی مه‌ڵێ ( نه‌خێر) زۆر كات نه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌رِۆو سه‌ركه‌ش پێده‌گه‌یه‌نێت ،گوێ به‌كه‌س ناده‌ن و نایه‌نه‌ ژێر هیچ رِێسایه‌كه‌وه‌ .

ئه‌و منداڵه‌ی به‌بێ ئامۆژگاری ودانانی سنورێك بۆ ژیانی گه‌وره‌ ده‌بێت و پێده‌گه‌یه‌ت رِه‌نگه‌ منداڵێكی ناته‌ندروستی كۆمه‌لاَیه‌تی و داخراوو نامۆی ناو خێزان و كۆمه‌ڵگابێت .

مرۆڤ تام له‌ ئازادیه‌كان ناكات تاوه‌كو سنوری ئازادیه‌كانی خۆی نه‌زانێت ، یه‌كێ له‌ شاره‌زا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ( د.بینز غروفورد ) ده‌ڵێ : ( كێشه‌ ده‌رونیه‌كانی تازه‌ پێگه‌یشتوان به‌هۆی توندی له‌ ئامۆژگاریه‌كانه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵنادات ، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ر له‌بنه‌ماوه‌ نه‌بوونی سه‌ر هه‌ڵده‌دا ) .

هارونه‌رِه‌شید به‌ مامۆستاو ئامۆژگاری كاری كورِه‌كه‌ی ده‌ڵێت : (زۆر لێبورده‌ مه‌به‌ له‌ گه‌ڵیدا ، تاوه‌كو فێری هه‌ل قۆستنه‌وه‌ نه‌بێت ، چه‌ند ده‌توانیت به‌نزیكبونه‌وه‌ و نه‌رمی به‌هێزی بكه‌ ، وه‌گه‌ر نا به‌ تورِه‌یی و توندی مه‌به‌سته‌كانی پێ ئاشنابكه‌) .

* خۆشبه‌ختی منداڵ له‌ ئامۆژگاری كردنیدایه‌ :

منداڵه‌كه‌ت مرۆڤه‌ ، هه‌وڵ و كۆششی تۆش بۆ ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌ ، ئه‌وئاسوده‌ییه‌ش به‌ په‌یوه‌ستكردنی به‌ تاكه‌ ئاكارێكه‌وه‌ نایه‌ته‌ دی ، یا سه‌رپشكی بكه‌یت چی ده‌كات بیكات .

ناخت پێت ده‌ڵێت : ( چه‌ندێ منداڵه‌كه‌م پێویستی به‌ ئامۆژگارییه‌ ، ده‌بێ منیش هێنده‌ ئامۆژگاری بكه‌م ، ئه‌گه‌ر سنوری تێپه‌رِاند به‌گوێره‌ی پێویست ئامۆژگاری ده‌كه‌م ، بێ ئه‌وه‌ی به‌م كاره‌ دڵ گران بم و هه‌ست به‌ تاوان و زه‌وتكردنی ئازادی رِۆڵه‌كه‌م بكه‌م ) .

* پشت به‌ ئه‌زمونی كه‌سانی دی ببه‌سته‌ :

كه‌ سه‌یری باوكان و په‌روه‌رشیارانی تر ده‌كه‌یت پێویسته‌ سود له‌ ئه‌زمونه‌كانیان وه‌رگریت .

- كاتێ باوكێك ده‌بینیت ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی هاوار ده‌كات به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یداو ده‌قیژێنێ ، ئه‌وه‌ت بۆ رِوون ده‌بێته‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ سه‌د جاری تر ئه‌م هه‌ڵه‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ .

لێره‌دا ده‌توانیت پرسیارێ بكه‌یت : بۆچی منداڵه‌كه‌ گوێرِایه‌ڵی باوكی نه‌كرد ؟ وه‌لاَمه‌كه‌ی : زۆر هاوار كردن و رِه‌خنه‌گرتن و شكاندنی ده‌رونی منداڵه‌كه‌ وای لێده‌كات گومانی خراپ به‌ خۆی و تواناكانی به‌رێت ، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ .

- سه‌ردانی باوكێكی تر ده‌كه‌یت و ده‌بینیت منداڵه‌كه‌ی خه‌ریكه‌ ڤیدۆ سیدییه‌ك ده‌خاته‌ ئیش ... به‌لاَم سیدییه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ناو ڤیدۆكه‌دا داناوه‌ ، باوكه‌كه‌ش له‌سه‌ر خۆ به‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت : ( كورِی خۆم ! ئه‌ته‌وێ سه‌یری ئه‌م شریته‌ بكه‌یت ؟ هێنده‌ په‌له‌ته‌و حه‌ز ده‌كه‌یت زوو بیبنی لێت تێكچوه‌و به‌ هه‌ڵگه‌رِاوه‌یی شریته‌كه‌ت داناوه‌ ، سه‌یركه‌ من چۆن ده‌یخه‌مه‌ ناو ڤیدۆكه‌و پاشان ده‌ریدێنمه‌وه‌ تاوه‌كه‌ تۆش دوباره‌ی كه‌یته‌وه‌ ... له‌م كاته‌دا منداڵه‌كه‌ چاودێری باوكی ده‌كات شریته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رِاست ده‌خاته‌ ئیش ، دواتر قۆناغ به‌ قۆناغ چاو له‌ باوكی ده‌كات و كاره‌كه‌ به‌ رِاستی دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ ، به‌م كاره‌ی باوكی ده‌ستخۆشییه‌كی باشی لێده‌كات و وای لێده‌كات زیاتر پشت به‌ خۆی ببه‌ستێ ، ئه‌م باوكه‌ به‌ ئارامی ئه‌زمونه‌كانی خۆی بۆ رِۆڵه‌كه‌ی ده‌گوێزێته‌وه‌ و چاودێری ده‌كات تا كاره‌كه‌ به‌ رِاستی ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵی ده‌نێ و ده‌ستخۆشییه‌كی باشی لێده‌كات .

- رِه‌نگه‌ سه‌ردانی باوكی سێیه‌م بكه‌یت له‌وكاته‌یدا سه‌رقاڵی سه‌یركردنی زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنییه‌ و منداڵه‌كه‌ی لێی ده‌پرسێت : خوای گه‌وره‌ جیهانی چۆن دروست كردووه‌ ؟ - لێره‌دا كه‌سایه‌تی دوو باوك خۆی والاَ ده‌كات -

1- به‌ تورِه‌ییه‌وه‌ رِو ده‌كاته‌ منداڵه‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێت كه‌ی كاتی ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌یه‌ ؟! تۆ نه‌كاتی پرسیارو نه‌ شێوه‌ی پرسیار ده‌زانی چۆنه‌ ؟!

2 - له‌سه‌ر خۆ بانكی زانیاریه‌كانی بۆ والاَ ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ، وه‌لاَمێك تێكه‌ڵ بێت له‌ زانستێك بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی بگونجێ و هاوشان له‌گه‌ڵیدا به‌ به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر دروستبوونی جیهان وه‌لاَمه‌كه‌ی مه‌حكه‌م تر بكات .

ئه‌م دوو باوكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌لاَمیان دایه‌وه‌ ، به‌لاَم كامیان سه‌ركه‌وتوو تر بوون ؟؟

* ئامۆژگاری له‌ شكۆو رِێز كه‌م ناكاته‌وه‌ :

رِاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م رونیان كردوه‌ته‌وه‌ " ئامۆژگاری باوكان زۆر گرنگ وپێویسته‌ بۆ رِۆڵه‌كانیان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوو بن له‌ ژیاندا ، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ دانایی و زانایی ئه‌نجام بدرێ ، نا بێت چه‌مكی رِێزگرتن بكه‌ین به‌ دیوارێك و لاوازیه‌كانی خۆمانی له‌ پشته‌وه‌ بشارینه‌وه‌ و خۆمان له‌ به‌رپرسیارێتی منداڵه‌كانمان دوور خه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ رِه‌وا نییه‌ به‌ بێ ئه‌نجام تورِه‌ییه‌كانمان دامركێته‌وه‌ ، به‌و بیانوه‌ی منداڵه‌كانمان ئه‌ترسن و توشی تۆقاندن و رِوخان ده‌بن ، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ گوێره‌ی یاسا و رِێسای تایبه‌تی خۆیان ئه‌نجام بدرێن .

* به‌ڵێ بۆ ئامۆژگاری و نا بۆ توندو تیژی :

نا ته‌ندروسته‌ ئه‌گه‌ر تورِه‌ییه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه‌ ئاستی توندو تیژی و تۆقاندن ، به‌ شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كانمان له‌ سنوری منداڵی و مرۆڤایه‌تی ببه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئه‌م زیاده‌ رِه‌وییه‌ وا له‌ مندالاَن ده‌كات هه‌میشه‌ به‌ گومان و ترسه‌وه‌ بژین ، رِه‌ش بین ده‌بن و كه‌سایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .

هه‌رگیز هه‌ڵوێستی ناشرینی ئه‌و باوكه‌م له‌یاد ناچێت كاتێك منداڵه‌كه‌ی هه‌واڵی ده‌رنه‌چوونی له‌ قوتابخانه‌دا پێ رِاگه‌یاندو ئه‌ویش زۆر به‌ درِندانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی ده‌ستی كرد به‌ لێدانی... لێدانێكی هاوشێوه‌ی لێدانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌رِاست ، منداڵه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت رِاده‌كشێ و هه‌ردوو قاچی ده‌خاته‌ ژێر باڵی باوكی و ئه‌ویش به‌ توندی له‌ قاچی منداڵه‌كه‌یی ده‌دا ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسورِمان بوو ئه‌م منداڵه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كاتی پرۆگرامی خوێندنی له‌به‌ر بوو ، به‌لاَم كه‌ ده‌چویه‌ تاقیكرنه‌وه‌وه‌ و قه‌ڵه‌م و كاغه‌زی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرت هه‌موویی له‌یاد ده‌چویه‌وه‌ !!

رِۆژێك باوكی بردی بۆلای یه‌كێ له‌ پسپۆرِه‌ ده‌رونیه‌كان ، ئه‌ویش له‌باوكی منداڵه‌كه‌ی پرسی : " ئایا نازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌مانی پێویست كردووه‌ تا حه‌فت ساڵی یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا بكه‌ین و ، حه‌فتی تر ئامۆژگارییان بكه‌ین و ، حه‌فتی تر ببینه‌ هاوه‌ڵیان و برِیار له‌ده‌ستی خۆیاندا بێت و ئێمه‌ ته‌نها رِێنماییان بكه‌ین ؟! " ، باوكه‌كه‌ به‌ خۆدا چونه‌وه‌یه‌كی كردو سه‌رزه‌نشتی خۆیی كرد له‌سه‌ر ئه‌م ئاكاره‌ هه‌ڵه‌ی پیاده‌ی كردووه‌ .

پاشان له‌ توندو تیژی وازی هێناو بووه‌ هاوه‌ڵی رِاسته‌قینه‌ی منداڵه‌كه‌ی و رِێنمایی كرد تاوه‌كو له‌ به‌ركردنی بابه‌ت و پرۆگرامه‌كانی خوێندن تارِاده‌یه‌ك سنووردار بكات و زیاتر پشت به‌ لێتێگه‌یشتن ببه‌ستێ ، لێره‌وه‌ توانی به‌ئاسانی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ نمره‌ی به‌رزه‌وه‌ تێپه‌رِێنێت و سه‌ره‌نجام به‌ ئاواتی خۆی گه‌شت و بوو به‌ مامۆستا .

* نا بۆ سیاسه‌تی چاودێری وقه‌ره‌وڵگرتن :

مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی تری باوكان هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌وڵدانی باوكان تاوه‌كو بتوانن چاودێرییه‌كی وردی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و بیانه‌وێ سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانی ژیانیان بزانن ، له‌مه‌شه‌وه‌ بتوانن سات به‌ سات كۆنترۆڵی برِیارو هه‌نگاوه‌كانی رِۆڵه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت باوكه‌كه‌ له‌ پێستی منداڵه‌كه‌یدایه‌ ، به‌م كاره‌ كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌ له‌كه‌دار ده‌بێت و نامێنێ و ژیانی ته‌واو ئاڵۆز ده‌بێت .

گه‌وره‌یی باوك به‌بێ مشت و مرِ گرنگه‌ ، به‌لاَم به‌مه‌رجێ ماوه‌ به‌ منداڵان بدرێت تاوه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت و ده‌ستی بخه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌وره‌ییدا كه‌سایه‌تییه‌كی خۆسه‌پێنه‌رو رِه‌ق نه‌بن .

** چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ له‌ كاری ئامۆژگاری په‌روه‌ده‌یی سه‌ركه‌وتودا :

1 - زیاتر ئامۆژگاری باش و چاكه‌كانی بكه‌ وه‌ك له‌وه‌ی له‌ هه‌ڵه‌كان ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌ ، به‌ چاكه‌كان هه‌ڵه‌كان لاواز بكه‌ ، چونكه‌ كاری چاك زیاتر جێگیر ده‌بێت و شوێنه‌واری دیار ده‌بێت وه‌ك له‌كاری خراپ .

2 - منداڵه‌كه‌ت تێرو ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و مه‌دح و ئارامی و دڵنیایی ، چونكه‌ ئه‌مانه‌ باشترین كلیلی ئامۆژگارین .

3 - خۆت ئاماده‌ بكه‌ بۆ هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌ك ، هه‌وڵبده‌ سنورێك بمێنێت له‌ نێوان خۆت و رِۆڵه‌كه‌تدا ، تاوه‌كو ئه‌گه‌ر لادانیش رِویدا سنوره‌كان نه‌به‌زێنرێت .

4 - به‌ رِویه‌كی گه‌ش و زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ رِاو تێبینیه‌كانت بگه‌یه‌نه‌ ، خۆت له‌ رِه‌خنه‌ی رِوخێنه‌رو رِوشكاندن به‌ دوور بگره‌ .

5 - لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی رِوكه‌شی منداڵه‌كه‌ت مه‌كه‌ ، هه‌وڵبده‌ باش له‌ سروشت و پاڵنه‌ری ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌دا تێبگه‌یت ،كه‌ به‌ پاڵنه‌ری كاره‌كه‌ ئاشنا بویت هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ر ئاسان ده‌بێت .

6 - خۆرِاگربه‌ به‌بێ توندو تیژی ، له‌سه‌ر خۆبه‌ به‌بێ وازهێنان له‌ برِیاری چاكسازی .

7 - هاوار مه‌كه‌ و مه‌قیژێنه‌ ، هێرش مه‌كه‌ سه‌ر منداڵه‌كه‌ت ، ئه‌مانه‌ خراپترین شێوازی په‌روه‌رده‌یین و به‌یه‌كجاری كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌ ده‌رِوخێنێ .

8 - ئامێریك مه‌به‌ ته‌نها فه‌رمان ده‌ر بكه‌یت ، هه‌وڵی قه‌ناعه‌ت پێكردن و رِونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌وێت بده‌ .

9 - چاوه‌رِوانی وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كی باش و گوێرِایه‌ڵی منداڵه‌كه‌ت بكه‌ ئه‌گه‌رچی دوای ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت ، چونكه‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی ئاكاره‌كان پێویستی به‌ كات و به‌رنامه‌ رِێژی به‌رده‌وام هه‌یه‌ تاوه‌كو ببێته‌ رِه‌فتارو ئاكاری منداڵه‌كه‌ به‌تایبه‌تی و مرۆڤه‌كان به‌گشتی .

10 - برِیاری به‌په‌له‌ مه‌ده‌ ، به‌ڵكو رِۆبچۆ ، شیكاری بكه‌ ، له‌كاتی بیركردنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كاندا هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر خۆبه‌ .

11 - هه‌مان شێواز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م منداڵه‌كاندا به‌كار مه‌هێنه‌ ، چونكه‌ هه‌ر منداڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك منداڵی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ناوه‌نجیه‌كه‌دا جیاوازه‌ و هه‌ردووكیان له‌ بچوكه‌كه‌یان جیاواز ترن ، بۆیه‌ به‌هه‌ند گرتنی جیاوازی تاكه‌كان هۆكارێكی سه‌ركه‌وتوی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌ .

12 - یاساو رِێسا بۆ هه‌ڵس و كه‌وته‌كان دابنێ ، ده‌بێت خۆت یه‌كه‌م كه‌س بیت كه‌ په‌یرِه‌وی بكه‌یت و لێی لانه‌ده‌یت .

13 - دڵنیابه‌ له‌وه‌ی ده‌توانیت زۆرێك له‌ ئاكاره‌ نامۆو خراپ و لادانه‌كان به‌ نه‌رمی و گفتوگۆی بنیاتنه‌رو تێبینی جوانی به‌رهه‌مدار بگۆرِیت ، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نابه‌یته‌ به‌ر سزادان و توندوتیژی و مامه‌ڵه‌ زبری و بێبه‌شكردن .

14 - له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكان ئامۆژگاری رِۆڵه‌كه‌ت مه‌كه‌ ، رِه‌نگه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆر له‌وه‌ خراپتری لێ به‌رهه‌م بێت .

15 - له‌كاتی دڵه‌رِاوكێ و هه‌ڵچون و ناجێگیریدا ئامۆژگاریی مه‌كه‌ ، ته‌نها له‌كاتی هێمنی و ئارامیدا به‌وكاره‌ هه‌سته‌ ، گه‌ر وانه‌بێت په‌شیمانی و كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ به‌رهه‌م دێت .

16 - به‌زۆر ئاكاره‌كان به‌ منداڵه‌كه‌ت ئه‌نجام مه‌ده‌ ئه‌گه‌ر چی كاری چاكه‌و باشیش بێت .... بۆ نمونه‌ : به‌زۆر قورئانی پیرۆزی پێ مه‌خوێنه‌ ، یا فه‌رموده‌كانی پێ له‌به‌ر بكه‌یت ، چونكه‌ به‌و كاره‌ رِه‌نگه‌ هه‌ڵوێسته‌ی خراپ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كان وه‌ربگرێت و لای ناشرین ببێت .


سایتی یه‌کگرتوو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net