.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کارلۆس دۆنگای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌و له میانی جه‌وله‌یه‌کی ئه‌وروپاییدا، سه‌ردانی ئیتاڵیا ده‌کات، به مه‌به‌ستی چاودێریکردن و بینینی یاری یاریزانه به‌ڕازیلییه‌کان له خولی ئیتاڵیدا
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "لا ریبوبلیکا"ی ئیتاڵی بڵاویکرده‌وه، دۆنگای یارزیانی پێشوی یانه‌ی فیورنتینای ئیتاڵی، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو ئاماده‌ی بینینی یاری دێریبی ئیتاڵی ده‌بێت، له نێوان هه‌ردو یانه‌ی یۆڤانتۆس و ئینته‌رمیلاندا، ئه‌مه‌ش بۆ بینینی ئاستی هه‌ردو یاریزان خولیۆ سیزاری گۆڵچی و مایکۆن له یانه‌ی ئینته‌رمیلان.
له هه‌مان کاتداو رۆژی دواتر، دۆنگا ئاماده‌ی یاری نێوان یانه‌ی میلان و تۆرینۆ ده‌بێت، بۆ بینینی ئاستی هه‌رسێ یاریزانی میلان کاکاو رۆناڵدۆینهۆ و پاتۆ.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی دۆنگا بۆ بینینی ئاستی یاریزانه به‌ڕازیلییه‌کانی خولی ئیتاڵی و بانگهێشتکردنی باشترینیانه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌که‌ی، که بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی داهاتودا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌کانی پاراگوای و ئۆرۆگوای ببێته‌وه، له میانی یارییه‌کانی پاڵاوتنی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکای باشور بۆ مۆندیالی 2010.
ئه‌مه وێڕای به‌شداریکردنی له پاڵه‌وانێتی جامی کیشوه‌ره‌کان، له 14ی هه‌مان مانگدا.


له‌سه‌ر هێڵ نییه