❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیا سه‌هۆڵییه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-17 08:57:00

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چیا سه‌هۆڵییه‌كان

چیا سه‌هۆڵییه‌كان 

چیا سه‌هۆڵیه‌كانی‌ جه‌مسه‌ری‌ باكور ده‌توێنه‌وه‌‌و زلهێزه‌كانی‌ جیهانیش له‌ سه‌ر میراته‌كه‌ی‌ مشتومڕیانه‌:
دوور له‌ مله‌لانێ‌ ته‌قلیدیه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقیا‌و ناوه‌ڕاستی‌ ئاسیا، ئێستا ململانێیه‌كی‌ نوێ‌ له‌ باكوری‌ گۆی‌ زه‌وی‌ به‌هۆی‌ توانه‌وه‌ی‌ چیا سه‌هۆڵیه‌كانی‌ جه‌مسه‌ری‌ باكوره‌وه‌ ململانێ‌‌و جۆرێك له‌ جه‌نگی‌ سارد له‌ نێوان روسیا‌و ئه‌مریكا‌و كه‌نه‌دا‌و نه‌رویژ‌و دانیماركدا دروست بووه‌.
ئه‌و ململانێیه‌ش له‌ به‌ر دوو ده‌رئه‌نجامه‌ :
یه‌كه‌میان، توانه‌وه‌ی‌ ئه‌و چیا سه‌هۆڵیانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ رێگایه‌كی‌ ده‌ریایی‌ نوێ‌ له‌ نێوان باكور‌و باشوری‌ گۆی‌ زه‌ویدا، كه‌ بایه‌خێكی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ هه‌یه‌‌و به‌كورترین روبه‌ر هه‌ردوو كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا ‌و ئاسیا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی‌ سه‌هوڵبه‌ندانه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و رۆڵه‌ ببینێت.
• ده‌رئه‌نجامی‌ دووه‌میش كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌میان گرنگتر بێت ئه‌ویش بریتیه‌له‌ بوونی‌ سامانێكی‌ سروشتی‌ زۆر‌وزه‌وه‌ند له‌ ژێر ئه‌و چیایانه‌دا كه‌ بریتین له‌ نه‌وت‌و غاز‌و ئه‌ڵماس وچه‌ند كانزایه‌كی‌ گرنگی‌  دیكه‌.
هه‌ربۆیه‌ دیارده‌ی‌ په‌نگخواردنه‌وه‌ی‌ گه‌رما له‌ كێشه‌یه‌كی‌ ژینگه‌ییه‌وه‌ بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌، چونكه‌ هه‌ر وڵاته‌ ده‌یه‌وێت پشكی‌ خۆی‌ له‌و رێگا ستراتیژیه‌ نوێیه‌و ئه‌و سامانه‌ سروشتیانه‌ بۆ خۆی‌ ببچڕێت.

گرنگی‌ زیاتری‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ نرخی‌ نه‌وت زۆر له‌به‌رزبوه‌نه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامدایه‌‌و هاوكات مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ یه‌ده‌كی‌ نه‌وت ته‌واوببێت و جۆرێك له‌ ئاڵۆزیش سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی‌ وزه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێ‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و میراته‌دا بگرێت ده‌توانێت پێگه‌ی‌ ئابوری‌‌و ستراتیژی‌‌و سیاسی‌ خۆی‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان به‌هێزتر بكات‌و ده‌ستیش بگرێت به‌ سه‌ر رێگایه‌كی‌ ده‌ریایی‌ گرنگدا. جه‌وهه‌ری‌ ململانێكه‌ش له‌وه‌دا خۆی‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ به‌مافی‌ خۆیان ده‌زانن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و میراته‌دا بگرن.
سه‌باره‌ت به‌ رێگا نوێیه‌كه‌ش ، كه‌نه‌دا به‌ موڵكی‌ خۆی‌ ده‌زانێت چونكه‌ به‌سنوری‌ ئه‌ودا تێپه‌ڕده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا رایان وایه‌ ئه‌و رێگایه‌ ده‌بێت رێگایه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بێت‌و نابێت به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تێك ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگرێت.
هه‌رچی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌ ئه‌وا زۆر ئاڵۆزتره‌ ، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خودی‌ ناوچه‌ی‌ جه‌مسه‌ری‌ باكور‌و به‌رزاییه‌كانی‌ زه‌ریای‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ باكور موڵكی‌ هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ی‌ ئاڵۆزتر كردوه‌، چونكه‌ هه‌ریه‌كێ‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌یه‌وێت زۆرترین روبه‌ر بۆخۆی‌ ببچڕێت‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا روسیا كه‌ چه‌ند گه‌شتێكی‌ زانستی‌‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ جوگرافی‌ له‌ ساڵی‌  2001 له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامداوه‌‌و ئاڵای‌ روسیای‌ تیادا چه‌قاندوه‌، سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌موڵكی‌ خۆی‌ ده‌زانێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا ‌و كه‌نه‌داو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاوه‌ به‌هه‌موو شێویه‌ك ره‌تكراوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌ بارگرژی‌ له‌ نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌.
به‌ڵام ئایا ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ رێگای‌ ئاشتی‌‌و دبلۆماسیه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ‌و وه‌ك برا له‌ نێوان خۆیاندا میراته‌كه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن، یان ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستوونی‌ جه‌نگێكی‌ نوێ‌ ؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ ئاینده‌ وڵامی‌ ده‌داته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ زانایان بڕوایان وایه‌ له‌ هاوینی‌ ساڵی‌2013 ئه‌وچیا سه‌هۆڵیانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ده‌توێنه‌وه‌ .

راديؤ نةوا

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-22 13:28:21

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: چیا سه‌هۆڵییه‌كان

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net