.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بیرتە ئەتووت:
تۆ وەك شەو و منیش وەك مانگ
گەر تۆ لە باوەشم نەگری هەڵنایەم
بیرتە ئەتووت:
تۆ وەك ئاو و منیش گوڵم
گەر تۆ نەبی منیش ئەمرم
کەچی ئێستا هەموو ووشەکانت
لەساتە خەونێکی وندا وون بوون وەکو ناوم
گوڵم بیرتە
ئەو دارەی لە ژێر سێبەریدا دائەنیشتین،،
لە ساتەکەنی پێکەوە بەووندا
لە سەر قەدی دارەکە وێنەی دڵێکم کێشا
تۆیش وێنەی تیرێك و سێ دڵۆپ خوێن
وائێستەش،،
لەوساتەوە وێنەکە وەکو خۆی ماوە..
هەموو جارێك کە ئەچمە ئەو جێگەیە
چاوەکانم سێ دڵۆپ فرمێسك ئەرێژن
هەموو جارێك لقەکانی ئەو دارە
پرسیار لە من ئەکەن:
کوا ئەوەی لەگەڵتا بوو..؟!!
کوانێ ئەوەی گیانێك بوون
لە دوو جەسەدا..؟!!
منیش سەرم لەباوەشم ئەگرم و
بێ وەڵام و سەرسام بۆیان ئەوەستم..
هەنگاو بەرەو دواوە ئەنێم و
پشتم ئەکەمە ئەو جێ یە
هەنگاو بەرەو شوێنێك ئەنێم
تا جەستەمی تیا بەند بکام و
خیاڵ بمبات بەرەو چاوەکانت
تابفڕم لە جیهانی خەیاڵمدا
هەموو ساتێك هەر چرکەیەك لەگەڵتابووم
وەك فلیمێك بێت بیبینم
یاخود یادگارییەکانت،،
یەك یەك لە باوەش گرم و
لە ناویاندا ئەو شووشە بۆنەی بەدیاری هێنابووت
هێندە بۆنی کەم تا مەستبم
خیاڵ بمباتە دنیای خەو و خەونەکانم
دڵنیام لە خەویشدا تۆ ئەبینم..
دوا بڕیار کە ئەیدەم
ئەرۆم .. ئەرۆم
تا لە سنووری غوربەتێکدا
ئەم ژیانە جێدە هێڵم
لە مردندا چاوە کانم هەردوو بازبن
بە بینینت ئەم دنیایە جێبهێڵن...
هاوڕێ جەمال


لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت هۆنراوهیهکی جوانه


لهسهر هێڵ نییه










dast xoshbe dilman gyan


لهسهر هێڵ نییه








Zoor Supas Zrian Gean w Frishtai Jwani Gean Supas Bo Peamkantan har Bjen
لهسهر هێڵ نییه