.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌رِانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی تۆپی پێی ئه‌وروپادا شه‌وی رابردوو به ئه‌نجامدانی چوار یاری كۆتایی به‌و قۆناغه هات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی له نێویاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌لمانی كرد و له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی توانی به ئه‌نجامی دوو گوڵ به‌رامبه‌ر گوڵێك یارییه‌كه بباته‌وه، گوڵه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له رێگه‌ی یاریزانان " ئیلانۆ و فیلیی ساسیدو " له خوله‌كه‌كانی ( 17_ 50 ) تۆماركران، به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌لمانی خۆی گه‌یانده یاری پێش كۆتایی چونكه له یاری چووندا به ئه‌نجامی سێ گوڵ به‌رامبه‌ر گوڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان خولدا هه‌ردوو یانه‌ی ڤێردبریمه‌نی ئه‌ڵمانی و ئۆدینیزی ئه‌لمانی به سێ گوڵ به‌رامبه‌ر بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ڤێردبریمه‌نی ئه‌ڵمانی خۆی گه‌یانده یاری پێش كۆتایی چونكه له یاری چووندا یانه‌ی ڤێردبریمه‌نی ئه‌ڵمانی توانی به ئه‌نجامی سێ گوڵ به‌رامبه‌رگولێك یارییه‌كه بباته‌وه.
دیناموكیفی ئۆكرانی توانی به ئه‌نجامی سێ گوڵی بێ به‌رامبه‌رله یانه‌ی پاریس سان جێرمان یارییه‌كه‌ی بباته‌وه‌و به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دیناموكیفی ئۆكرانی خۆی گه‌یانده یاری پێش كۆتایی خوله‌كه چونكه له یاری چووندا هه‌ردوو یانه به‌بێ گوڵ به‌رامبه‌رببوون.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان خولدا شاختاردونیتسكی ئوكرانی توانی به ئه‌نجامی دوو گوڵ به‌رامبه‌ر گولێك یارییه‌كه‌ی بباته‌وه و خۆی بگه‌ینێته یاری پێش كۆتایی خوله‌كه، چونكه له یاری چوونیشدا شاختاردونیتسك به ئه‌نجامی دوو گوڵی بێ به‌رامبه‌ریارییه‌كه‌ی بردبووه. 
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shaqlawa2009 (2009-04-17 10:30:11)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
