.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه تایمز"ی به‌ریتانی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كارلۆس تێڤز‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ڕیزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌و.
به پێێ وته‌ی رۆژنامه‌كه تا ئێستا رۆناڵدۆ هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی پێشووی ریاڵ "كه به‌نیازی سه‌رۆكایته‌ی یانه‌كه‌یه" نه‌كردووه‌و كه ئه‌م سه‌رۆكه به‌هیوای گرێبه‌ستی ریكاردۆ كاكای به‌رازیللیه، به‌ڵام كریستیانۆ دڵنیایی خۆی نیشانداوه كه هاوینی داهاتوو خه‌ونی داكی به‌دی ده‌هێنێ‌و په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه.
له‌لای خۆیشیه‌وه كارلۆس تێڤزی ئه‌رژه‌نتینی نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه كه له‌زۆربه‌ی یاریه گرنگه‌كانی یانه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌یاری یانه‌ی مانچسته‌ر به‌رامبه‌ر پۆرتۆ له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان، بۆیه ده‌یه‌وێـت وه‌رزی داهاتوو ئه‌م یانه به‌رگ سوره جێ بهێڵێت، له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌كانی ئینته‌رمیلان‌و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هاوشێوه‌ی ریاڵ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تێڤز بكه‌ن.
به‌پێی وته‌ی رۆژنامه‌ی"زه تایمز"ی به‌ریتانی یانه‌ی ریاڵ گه‌ر فلۆره‌نتینۆ پێرێز ببێته‌سه‌رۆك، ئه‌وا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تێڤز ده‌كه‌ن، بڕیی گرێبه‌سه‌كه‌ش 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه