❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دڵۆپه‌ خوێنێكه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-18 06:23:04

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

دۆزینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دڵۆپه‌ خوێنێكه‌وه‌

دۆزینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دڵۆپه‌ خوێنێكه‌وه‌


زانا ئه‌مریكیه‌كان هه‌ستان به‌پێشخستنی‌ میكانیزمی‌ زانستی‌ نوێی‌ پزیشكی‌، كه‌ بـــواریـــان پێده‌دات بۆ زووتر دۆزینه‌وه‌ی‌ تووشبوانی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ پشكـــنینی‌ ته‌نهــا دڵۆپه‌ خوێنێكه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵه‌ران له‌زانكۆی‌ (ستانفۆرد)ی‌ ئه‌مریكا ئامێـــرێكیان به‌كارهێنا كه‌ له‌ توانایدایه‌ ئه‌و پڕۆتینانه‌ دیاری‌ بكات كه‌ له‌ناو خوێندان‌و په‌یوه‌ندیــان به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یـه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌رفـــــــه‌تی‌ ئــــه‌وه‌ بۆ زانـــایان ده‌ڕه‌خسێنێت ئــه‌گه‌ر بیانه‌وێـت گۆڕانـكاری‌ له‌پێكهاته‌ی‌ پرۆتینی‌ ناو خوێندا بكه‌ن، تــا كـاردانــــه‌وه‌ی‌ نـــه‌خـــۆشــی‌ تووشبــــوو بــــه‌شێرپه‌نجه‌ بزانن له‌باشتر بوونــــی‌ بارودۆخی‌ نه‌خۆشه‌كه‌‌و چاره‌ســه‌ركـــردنی‌ نه‌خۆشه‌كه‌‌و له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ریشی‌ ده‌بیـَت له‌خێـــرایی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پێش ته‌شه‌نه‌كردنی‌ شێرپه‌نجه‌كــه‌ له‌جه‌ســتـه‌ی‌ نه‌خۆشدا .
له‌و باره‌یه‌وه‌، خانم (ئه‌لیس) دكتۆری‌ تایبه‌ت‌و پسپۆڕ له‌ئاوساوی‌ (ورم) وتی‌:" سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م لێكـــــۆڵینه‌وه‌و پشكنینه‌ تایبه‌ته‌ به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن ، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م میكانیزمه‌ به‌كاربهێنرێت و سوودی‌ لێوه‌ربگیرێت‌و ئه‌نجامی‌ خێراتر بدات به‌ده‌سته‌وه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی‌ ئاوساویه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانی‌ له‌ش".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گۆڤاری‌ (Nature medicine  ) بڵاوكراوه‌تــــه‌وه‌، ده‌ڵێت:"ئێــــمه‌ ئێستا نازانین كه‌وا چی‌ له‌ناو خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانی‌ نه‌خۆشدا ڕووده‌دات‌و ناتوانین ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌ســـــوود بێت سنوره‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكه‌ین، ته‌نها به‌تێپه‌ڕینی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌خواردنی‌ ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ره‌كانی‌ نه‌خۆش‌و بچوكبوونــه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ ئاوساویه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ نه‌خۆشدا" .
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م میكانیزمه‌ تازه‌یه‌ سه‌ركه‌ووتوو بێت ، ئه‌وا له‌داهاتوودا به‌هه‌نگاو هه‌ڵێنانێــــــكی‌ گه‌وره‌و بازدانێكی‌ فراوان له‌به‌ره‌و پێشچوونی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ ده‌ژمێررێت‌و بواری‌ ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنــــێت كه‌ لـــه‌ كاتیـَكی‌ زۆر زوودا خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان بدۆزینه‌وه‌ .


NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-19 19:48:10

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دڵۆپه‌ خوێنێكه‌وه‌

ده‌ستت خۆش ىیت سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net