.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















گۆڕانكاری له ته‌مه‌نی بیست ساڵی و به‌ره‌وژوور... له‌ده‌ستدانی نه‌رمیی پێست له ته‌مه‌نی چله‌كان... هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌ن، گیروگرفتی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵدا دێ. له ته‌مه‌نی بیسته‌كان بیت یان شه‌سته‌كان، ده‌توانیت به شێوه‌یه‌كی پۆشته‌و په‌رداخ دهربكهویو بۆ هه‌موو كه‌سێك بسه‌پێنیت كه هیچ گیروگرفتت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا نییه.
ته‌مه‌نی بیست ساڵی
كاتێك له قۆناغی بیسته‌كانی ته‌مه‌نتدا ده‌بی، هاوشانی پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی، زۆر له گۆڕانكاری ده‌بینیت كه پێكه‌وه ده‌بنه‌هۆی ههراسانكردنت.
له‌دیارترین ئه‌و گیروگرفتانه، زیپكه‌یه. چاره‌سه‌ریش زۆر ساده‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له خاوێنكردنه‌وه‌ی رووخسار چڕده‌بێته‌وه. لێره‌دا هه‌رچه‌ند ماندووبیت، به‌بێ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌موچاوت له ماكیاژ خۆت مه‌خه‌ره ناو نوێنهكات، چونكه هێشتنه‌وه‌ی ماكیاژ به‌درێژیی شه‌و له‌سه‌ر رووخسارت ده‌بێته‌هۆی قه‌تیسبوونی زه‌یت له‌ناو كونیلهكانو شوێنه‌واری ناساز جێدێڵێت. ده‌موچاوت باش بشۆو كرێمێكی ته‌ڕی بێ كحولی تێههڵسووه. له‌كاتی به‌یانیدا، كرێمێكی ته‌نكی تایبه‌ت به رووخسار بهكاربێنه كه دژه تیشكی خۆری تیادایه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ جلوبهرگهكانیشت ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه بداته‌وه كه ده‌په‌ڕیته‌وه باڵقبوون. ره‌نگی جوان‌و دڵخۆش له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی ره‌سمیی وه‌ك چاكه‌تێكی پۆشته تێكه‌ڵاوبكه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خشڵی زیوینو پێڵاوی پاژنه‌به‌رز بهكاربێنه.
له سییهكانو چله‌كانی ته‌مه‌نتدا
له قۆناغی سییه‌كانی ته‌مه‌نتدا، رووخسارت تووشی هه‌ندێ لهگۆڕانكاری ده‌بێت. زۆرجار هێڵی باریك لێره‌و له‌وێ په‌یداده‌بن، بۆیه پێویسته بڕێكی زۆر له ڤیتامین (C)و پێكهاته‌كانی بیبیتید، كه هانده‌ری كولاجینه، بخۆی. ئه‌م دووانه یارمه‌تیده‌رن له پاراستنی رووخسارێكی تووند‌و چرچ‌و لۆچێكی كه‌متر.
له‌ته‌مه‌نی سییه‌كاندا هێشتا ژنێكی سهرنجڕاكێشیتو ده‌بێت ئه‌مه‌ش له جلوبهرگهكانتدا ره‌نگبداته‌وه. جلوبه‌رگی ره‌نگ دیار هه‌ڵبژێره‌و له‌گه‌ڵ ره‌نگی نێوان تۆخ‌و كاڵ تێكه‌ڵاویان بكه. جلی ره‌نگ ئاڵتوونیو سه‌وزی كاڵ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشت پێده‌به‌خشێت.
له قۆناغی چله‌كانی ته‌مه‌نتدا، چرچ‌و لۆچه‌كانی رووخسارت ده‌بنه راستییه‌كی دیار‌و قووڵتریش ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی كۆلاجین كه له‌ش به‌رهه‌میدێنێت. له‌م قۆناغه‌دا، بابه‌ته‌كانی كرێمو لۆشنی تایبه‌ت به پێست بهكاربێنه كه پێكهاته‌ی ریتینۆلی تیادایه‌و ده‌موچاوت به سابونێك یان شامپۆیه‌ك بشۆ كه كهف نه‌كات تا رووخساره ههستیارهكهت وشك نه‌كاته‌وه.
با جلوبه‌رگه‌كانت له‌نێوان ته‌نوره‌ی درێژ‌و فراوان‌و چاكه‌تی پۆشته‌و ئێكسسواراتی وه‌ك گواره‌ی درێژ‌و پێڵاوی به به‌رد رازاوه بێت تا شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشت پێببه‌خشێت.
له په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نتدا
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن هه‌ڵكشاندا، روخسارت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو وشكتر ده‌بێ. له قۆناغی په‌نجاكاندا هه‌موو هه‌وڵی خۆت بده بۆ پاراستنی رووخسارێكی ته‌ڕو نه‌رم. ده‌بێت ئه‌و كهرێمه ته‌ڕه‌ی كه بهكاریدێنیت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ترشی هیالۆرونیكی تیادابێت بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارێكی توند‌و ته‌ڕتر به‌ده‌ستبهێنیت. دوایی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه گرنگی به هێڵه گه‌وره‌كان بدهیتو مادده‌ی ریستیلان بهكاربێنه بۆ پڕكردنه‌وه‌یان.
جلوبه‌رگی پۆشته بپۆشه‌و زیاتر چاكه‌ت‌و قه‌میس بهكاربێنهو جه‌خت له‌سه‌ر ره‌نگه كلاسیكییه‌كان، وه‌ك رهشو سپی، بكه. هیچ له‌و جله سه‌رنجڕاكێشتر نییه كه پێكهاتووه له چاكه‌تێكی بێج له‌گه‌ڵ قه‌میسێكی رهشو ئێكسسواراتی ئاڵتوونیو پێڵاوێكی بێ پاژنه.
له حه‌فتاكانی ته‌مه‌نتدا
رووخسارت به‌ره‌و وشكبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڕواو دووچاری خوراندنت ده‌كات. كرێمێكی ته‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خوراندنهكه بهكاربێنهو بۆ شتنی ده‌موچاویشت شامپۆیه‌كی نه‌رم بهكاربێنه. بۆ پاڵپشتیكردنی كۆلاجین لهرووخسارتدا، كرێمو بابه‌تی دی بهكاربێنه كه پێكهاته‌ی ریتینۆلیان تیادایه.
جلوبه‌رگی كلاسیكی بپۆشه كه ره‌نگی وه‌ك رهشو سپی‌و شینی تۆخییان تیادایه. بۆ نموونه، ده‌توانی چاكه‌تێكی كلاسیكی له‌گه‌ڵ ته‌نوره‌یه‌كی پۆشته بپۆشیت، ئینجا هه‌ندێك له گه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵیان رێكبخهو به‌مجۆره له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێك وا ده‌رده‌كه‌وی كه ته‌مه‌ن گیروگرفتێكی ئه‌وتۆن بۆ ناخوڵقێنێ.
دانگوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش ىیت فریشته‌ی به‌هار

له‌سه‌ر هێڵ نییه










zor spas tina gyan
spas kak ahmad gyan
dastw panja jwanakani ewash xoshbe
له‌سه‌ر هێڵ نییه