.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نیازجهلال ـ NN /
كاتێك ژن هه‌ستده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێنادات‌و هیچی پێشكه‌ش ناكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌به‌خشێت، ئه‌وكات ژن ده‌گاته قۆناغی بێزاری له‌ژیانی هاوسهریداو هه‌مووشتێكی ده‌وروبه‌ری پشتگوێده‌خات بێگومان یه‌كه‌م شتیش هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی .
كاتێك ژن هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێنادات و ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆی بۆكردووتهقوربانی ،هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌نیه هیچ پێشكه‌ش بكات له‌پێناویدا .
كاتێك ژن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا كرد‌و گوێی لێنهگرێتوسهیركردنی تهلهڤزێۆنهكهی به‌لاوه گرنگتربوو ،ئه‌وه هێدی هێدی ژنه‌كه‌ی له‌خۆی دوور ده‌خاته‌وه .
كاتێك ژن هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی زیاتر به‌كه‌سانی ترده‌دات ،كاتێك هاوڕێیه‌كی یان خزمێكی ده‌بینێت به‌ته‌واوی ئه‌وی له‌بیر ده‌چێته‌وه،ژنه‌كه‌ش وا هه‌ستده‌كات پشتگوێی خستوه‌و فرسه‌تێك به‌خۆیده‌دات كه‌له‌كاتێكی تردا بهپشتگوێخستن وهلاَمی بداته‌وه .
پێنج هه‌نگاو بۆ ڕزگابوون له‌كه‌وتنه ناوتهڵهی پشتگوێخستنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رییه‌وه :
1ـ هه‌ستت به‌هه‌ر بێزاری وپشتگوێ خستنێكرد له‌به‌رامبه‌رتدا ،پێویسته ڕاسته‌وخۆ به‌ڕاشكاوانه بڵێیت پشتگوێم مه‌خه چونكه له‌به‌رامبه‌ردا من زیاتر پشتگوێتدهخهم .
2ـ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیاندا ناكۆكی له‌سه‌ر شته بچوكه‌كان دروست مه‌كه،ئێوه لهدووڕهگهزی جیاوازن‌و زۆر ئاساییه كه هه‌ر یه‌كه‌تان ههڵسوكهوتو ڕه‌فتارێكی جیاوازتان هه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ڕه‌فتاری ئه‌وت به‌دڵ نه‌بێت و شیاو نه‌بێت بۆ تۆ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێك ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی تۆ به‌شیاو نازانێت .
3ـ كاتێك هه‌ستتكرد هاوسه‌ره‌كه‌ت قسه ی له‌گه‌ڵدا دهكهیتو به‌ته‌واوی گوێت لێناگرێت ،ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت تۆی پشتگوێخستبێت ،بهڵكولهوانهیه ئه‌وكاتانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت كاتێكی شیاو نه‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵبده نانبخوات وبحهسێتهوه و ئه‌و كات ئه‌ویش به‌ته‌واوه‌تی گوێت بۆ شلدهكاتو گرنگیه‌كی باشت پێده‌دات .
4ـ گوێ لهوئامۆژگارییه خراپانه‌ی كه‌س مه‌گره سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوات خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت ،بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری هاوڕێكه‌ت به‌شێوازێكی جیاواز له‌تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد،ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ تۆ شیاوبێت ،چونكه هه‌ركه‌سه‌و شێواز‌و ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه .
5ـ مامه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا بكه كه خۆی حه‌ز ده‌كات به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات ،بێگومان به‌له‌وه‌ی تۆ به‌سۆزو خۆشهویستیو نازه‌وه مامه‌ڵه‌و ههڵسو كه‌وتت له‌گه‌ڵ كرد ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وهلاَمتدهداتهوه .


له‌سه‌ر هێڵ نییه