.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سێر ئه‌لێکس فیرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی، رایمۆن کالدیرۆنی سه‌رۆکی پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به ده‌یناسۆڕی مردو وه‌سف ده‌کات.
له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌ندای ئێکسپرێس"ی به‌ریتانی، فیرگسۆن رایگه‌یاند: "کالدیرۆن وه‌ک ده‌یناسۆڕی نێژراو و مردو وایه، که که‌سێکیش به‌وشێوه‌یه بێت پێویست ناکات باس له که‌سی تر بکات، ئه‌وانه‌شی ده‌رباره‌ی رۆنالدۆ باسیکردون، پڕوپوچن".
راشیگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام ئێمه خۆشحاڵێن که رۆنالدۆ له یانه‌که‌یدا درێژه به یاریکردن ده‌دات".
پێشتر‌و له لێدوانێکدا، کالدیرۆن ئاشکرایکردبو، کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی مان یونایتد نزیکه له چونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وتبوی: "له ئێستاوه رۆناڵدۆ یاریزانێکی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده".
جێی ئاماژه‌یه، کالدیرۆن له کانونی دوه‌می ئه‌مساڵدا له سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی شاهانه دورخرایه‌وه‌و بۆلۆدا به شێوه‌یه‌کی کاتی و تا 14ی حوزه‌یرانی داهاتو له‌و پۆسته‌دایه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه