.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هاوسه‌رگیریی له‌نێوان ڕێكه‌وت و خۆشه‌ویستیدا 
ده‌نگوباس - پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چه‌نده پێویست و گرنگه، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه بزانین تا چه‌ند به‌ڕێكه‌وت ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه باش ده‌رده‌چێت، له هه‌مانكاتدا هه‌وڵدان و خۆشه‌ویستی و شه‌ونخونی له‌نێوان عاشقه‌كان ڕۆڵ ده‌بینێت؟ با له ده‌می خۆیانه‌وه ڕای هه‌ندێك له گه‌نجان و هاوسه‌ره‌كان ببیستین..
هۆشیاریی و وردی پێویسته
فوئاد حه‌سه‌ن، خوێندكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لاره، پێیوایه بۆ پێكه‌وه‌نانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێویسته په‌له‌ی تێدانه‌كرێ و ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و كچ و كوڕه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، تا له‌یه‌كتری تێبگه‌ن، وتیشی: "كاتێك خێزان پێكه‌وه ده‌نرێت، پێویسته به وردی و وریاییه‌وه ئیشی بۆ بكرێت، تاكو تێگه‌یشتنی ته‌واو بۆ داهاتوو له‌نێوان ئه‌و كچ و كوڕه‌دا هه‌بێت".
ئه‌و خوێندكاره گومانی خۆشی نه‌شارده‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی عاشقان، كه شه‌ونخونی زۆر ده‌كرێت بۆ یه‌كتری، به سه‌رما و گه‌رما بیر له داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بیر و خه‌یاڵه به تاڵ ده‌بێت و بۆ یه‌كتر نابن. له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "زۆرن ئه‌وانه‌ش كه به خۆشه‌ویستی پێكگه‌شتوون و داهاتوویان خۆش بووه".
لای فوئاد گرنگ نی‌یه كچ و كوڕ به‌ڕێكه‌وت یان خۆشه‌ویستی هاوسه‌ری پێكه‌وه بنێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتن و سۆز و هاوڕێیه‌تییان بۆ یه‌كتر هه‌بێت.
ته‌نها خۆشه‌ویستی مه‌رج نی‌یه
شیلان مه‌حمود، خوێندكاری زانكۆیه، سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتوویی هاوسه‌رگیریی پاش خۆشه‌ویستی، وتی: "زۆرجار ڕێكه‌وت له پێشتره بۆ پێكه‌وه‌نانی هاوسه‌رگیریی، چونكه ده‌یان كچ ده‌ناسم به‌ڕێكه‌وت شوویان كردووه، ئێستاش ژیانێكی زۆر به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌یان هه‌یه، كچیش هه‌یه به خۆشه‌ویستی شووی كردووه و ژیانی ناخۆشه، واته گرنگ نی‌یه چۆن پێكده‌گه‌ن، به‌ڵكو تێگه‌یشتن و شانسیش ده‌وری هه‌یه".
شیلان هۆكاری ناكۆكی نێوان ژن و پیاوی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی لێك تێگه‌یشتن، وتی: "كه‌سی وا ده‌ناسم به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ژن و پیاویش هه‌یه هه‌میشه كێشه‌یان هه‌یه و لێكیش جیانه‌بوونه‌ته‌وه، چونكه ده‌زانن پێكه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه ناخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی تره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه لای هه‌ندێك كه‌س وا نی‌یه".
به‌ڕێكه‌وت باشتره
ڕێبوار جه‌لال، خوێندكاری كۆلێژ ئادابی خانه‌قینه، پێكه‌وه‌نانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی به‌ڕێكه‌وت زۆر به باشتر ده‌زانێت وه‌ك له خۆشه‌ویستی، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت: "حه‌زده‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وته‌وه پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی پێكه‌وه بنێم، چونكه جاری وا هه‌بووه دوو كه‌س به خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر بوون، كه‌چی له‌سه‌ر شتی زۆربچوك جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وت خێزان پێكه‌وه بنێم، ئه‌وا ڕێز و خۆشه‌ویستی و هه‌ست و سۆز زیاتر ده‌بێت".
ڕێبوار، باسی له‌وه‌شكرد، كه مرۆڤ ئازاده چۆن داهاتووی هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌رگیز نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا، به‌ڵام ئه‌وه تێگه‌یشتنی خۆیه‌تی.
له‌یلا ستار، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و ژنی ماڵه‌وه‌یه و به‌ڕێكه‌وت خێزانی پێكه‌وه‌ناوه و خاوه‌نی كچێكه، ده‌ڵێت: "زۆر له‌م ڕێكه‌وته‌م ڕازیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م نێوانمان خۆشه، تا بڵێیت ڕێز و خۆشه‌ویستی له نێوانماندا هه‌یه و بڕواناكه‌م هیچ كاممان هه‌ڵه‌یه‌كمان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردبێت، چونكه خۆمان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین".
عاشقه‌كان سه‌ركه‌وتوون
چیمه‌ن فه‌تاح، دایكی 2 منداڵه و به خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه‌ناوه، ده‌ڵێت: "هه‌موو شتێك به ده‌ست كه‌سه‌كان خۆیانه و بڕوا بوون به هه‌ڵبژاردنی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی به‌ڕێكه‌وت یان به خۆشه‌ویستی، تاكه‌كان خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن یه‌كتریان خۆشده‌وێت و خێزانێكی ته‌ندروست دروستده‌كه‌ن، بڕواناكه‌م ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه خۆش بێت كه به‌ڕێكه‌وت به یه‌كتری ده‌گه‌ن".
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه