.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌و که‌سه‌ی له پێناوی خودا داده‌روات و ده‌کوژرێت پێی ده‌وترێت شه‌هید و کۆمه‌ڵێک تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه . یه‌کێک له‌و تایبه‌ت مه‌ندی و پله‌و پایه‌ی که په‌روه‌ردگار ده‌ی به‌خشێت..
به شه‌هیدانی رێگای به‌رز راگرتنی وشه‌ی پیرۆزی ( الله) تکاو شهفاحهت کردنه. شه‌هیدی کاروانی بانگه‌وازی خوایی له‌قیامه‌تدا شهفاحهت ده‌کات بۆ حه‌فتا که‌س له خێزان و خزم و خانه‌واده‌ی.
ئه‌م چه‌ند دێره ده‌که‌ینه ده‌لاقه‌یه‌ک و لێره‌وه ده‌چینه گۆره‌پانی ئه‌م به‌سه‌رهاته:
سه‌رکرده‌یه‌کی موسولمانان له غه‌زاکانی دژ به رۆمه‌کان به‌ناوی ابو قدامه ده‌ڵێت : ئه‌میری سوپای موسوڵمانان بووم و بانگه‌وازم ده‌کرد بۆ جیهاد ... توره‌که‌یه‌ک و کاخهزێکم بۆ هات ... کاخه‌زه‌که‌م کرده‌وه تیایدا نوسرا بوو :
(بسم الله الرحمن الرحیم ... له ئافره‌تێکی به‌نده‌ی خواوه بۆ ئه‌میری سوپای موسوڵمانان .. سلاوت لێبێت .. پاشان ده‌ڵێم :
تۆ بانگت کردین بۆ به‌ژداری کردنی جیهاد له پێناوی خوادا .. منیش توانا‌و هێزی جیهادو جه‌نگم نیه ئه‌و توره‌که‌یه په‌لکه‌کانی تێدایه بیکه به گوریسی زینی ولاخهکهت به‌ڵکو خودای گه‌وره به‌شێک له پاداشتی موجاهیدانم پێ ببه‌خشێت).
ابو قدامه ده‌ڵێت : سوپاسی په‌روه‌ردگارم کرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و ئافره‌ته‌و . دڵنیا بووم له‌وه‌ی که موسوڵمانان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌که‌ن و یه‌ک ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیاندا ..
کاتێک روبه‌روی دوژمن بوینه‌وه منداڵێکی تازه پێگه‌یشتوم له ریزی سوپای موسوڵماناندا به‌رچاو که‌وت . گومانم وابوو که ئه‌و منداڵه له‌به‌ر بچوکی ته‌مه‌نی شیاوی جه‌نگ نیه‌و فه‌رمانم پێدا بهگهرانهوهو .. منداڵه‌که پێی ووتم : چۆن فه‌رمانم پێده‌که‌یت بهگهرانهوهم له‌کاتێکدا خودای گه‌وره فه‌رمویه‌تی ( انفروا خفافا و ثقالا)؟
ابو قدامه ووتی : ئیتر وازم لێهێنا . پاشان منداڵه‌که ووتی پێم : سێ تیرم به‌قه‌رز پێ بده. منیش سه‌رسام بووم و به‌زه‌ییم پێدا هاته‌وه‌و پێم ووت: ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت به‌قه‌رز پێت ده‌ده‌م به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر خودای گه‌وره شه‌هاده‌تی پێ به‌خشیت شه‌فاعه‌ت و تکام بۆ بکه‌یت ؟
منداڵه‌که وتی انشاالله . منیش سێ تیره‌که‌م پێدا . پاشان به حه‌ماسه‌ت و هێزه‌وه روه‌و دوژمن رۆشت و جه‌نگا تا له گۆره‌پانی جه‌نگه‌که‌دا که‌وت . کاتێک که‌وت چومه سه‌ری و پێم ووت: خواردن و ئاوت ده‌وێت ؟ ووتی نه‌خێر! به‌ڵکو پێویستیه‌کم هه‌یه؟
پێم ووت : هیچ شتێک له‌لام خۆشه‌ویست تر نیه له‌وه‌ی که پێویستی تۆ جێ به‌جێ بکه‌م .. چیت ده‌وێت فه‌رمانم پێ بده ؟
منداڵه‌که له‌گه‌ڵ دوا هه‌ناسه پاکهکانیدا ووتی : سلاو بگه‌ینه به دایکم و که‌ل و پهلهکهمی بۆ ببه‌ره‌وه !
ووتم: دایکت کێیه؟
ووتی : دایکم ئه‌و ئافره‌ته بوو که پرچه‌کانی خۆی بۆ هێنایت کاتێک نه‌یتوانی له سوپاکهتدا به‌ژداری جه‌نگ بکات!
ووت،: خودا به‌ره‌که‌ت دابارێنێت به‌سه‌ر ( ئاڵوبه‌یت) و خێزانتاندا .
پاشان گیانی ده‌رچوو ...
دواتر باڵنده‌یه‌ک هاتوو له گۆشتی لاشه‌ی منداڵه‌که‌ی خوارد ...!
به‌م دیمه‌نه زۆر سه‌رسام بووم..
ئینجا له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی منداڵه‌که گه‌رامه‌وه بۆ لای دایکی .. کاتێک چاوی پێم که‌وت به‌ره‌و رووم هاتوو وتی : ابو قدامه هه‌واڵم پێبده ... ئایا ته‌عزێ باریم لێده‌که‌یت یان پیرۆز بایی؟!
ووتم: مه‌به‌ستت چیه؟
دایکه‌که وتی : ئه‌گه‌ر منداله‌که‌م مردوه ئه‌وه ته‌عزێ باریم لێده‌که‌یت .. وه ئه‌گه‌ر له پێناوی خودا شه‌هید بوبێت و ئه‌و ئاواته‌ی هاتبێته دی ئه‌وا پیرۆز باییم لێده‌که‌یت !!
منیس هه‌واڵی کوره‌که‌ی و باسی باڵنده‌که‌م بۆ کرد ..
دهیکهکه ووتی : خودای گه‌وره دوعای منداڵه‌که‌می قبوڵ کردووه‌و وه‌لامی داوه‌ته‌وه ... ووتم دوعاکه‌ی چی بوو؟
ووتی : له نوێژ و کاتی به‌یانیان و ئێواراندا له خودا دهپارایهوهو ده‌یوت: خودایه گیان له‌ناو سکی باڵنده‌دا حه‌شرم بکه .. ( ئه‌م دووعایه ئاماژه‌یه به‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) که فه‌رمویه‌تی : رۆحی شه‌هیدان له‌ناو سکی باڵندهدایهو بهبهههشتدا ده‌گه‌رێت !دایکه‌که ووتی : سوپاس بۆ خودا که دوعاکه‌ی وه‌لام دایه‌وه‌و ئاواته‌که‌ی هێنایه دی.
ابو قدامه ووتی : ئینجا تێگه‌یشتم که بۆ چی خودای گه‌ورو سه‌رکه‌وتنی به‌خشی به موسڵمانان و سه‌ری خستین به‌سه‌ر دوژمن
سه‌رچاوه فرمیسکی گوڵ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن momi temen (2009-04-20 16:15:30)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت و چاو خۆش بێت کاکه گیان هیوای به‌ردوامی وسهرکهوتنت بۆ ده‌خوازم...
تێبینم بۆ به‌رێزتان کاکه مۆم گیان... سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌کانت دیاری بکه له چ سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌ریان ده‌گرێت..
ئه‌گه‌ر خۆشتان ئامادهکری بابه‌ته‌که‌ن ئه‌وه پیوسته بنوسیت ئاماده‌کرنی '' مۆمی ته‌مه‌ن ''
چونکه به پێچه‌وانه بابه‌ته‌کان لاده‌برێت..
له‌گه‌ڵ رێزم دووباره ده‌ستت خۆش بێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh babateki zooor jwan bbw zor garigar bw sarkaw tw bit momi gyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاک شاد و داده تینا بۆ په‌یامه‌کانتان
سوپاس کاک شاد ئه‌م بابه‌ته‌م له مێژه له کۆمپیته‌ره‌که‌م بوو بۆیه ناوی سایته‌که‌م لێ نه‌نوسیبوو
ئێستا چاکی ده‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh barezm zor jwan bw aw babata zor karegar bw
sarkawtw bit azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه