.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










كاتێك مرۆڤەكان باس لەژیان و بەسەرهاتی خۆیان دەكەن،هەریەكەیان كە كێشەیەكی لاوەكی كە لەگرنگی پێنەدان بەو هۆكارانە توشی كێشەگەلێكی قورستر دەبنەوە، لەدوایدا و لەكاتی لەدەستدانی ساتە بەنرخەكان هەست بە كەمتەرخەمی خۆیان دەكەن و دەبینن ئەو ئاكامە خراپانە كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تەواوی ئەندامانی خێزانەكە بەجێهێشتووە، لەناو خێزانیشدا بەپلەی یەكەم رەگەزی مێ زیاتر كاریگەری لەسەر دەبێت، هەروەك خاتوو " تارا" باس لەو گرفتانە دەكات كە لەخێزانەكەیدا زۆر بە لاوەكی سەیر دەكرا تا لەدوایدا هەموو خێزانەكەی بە خەمەوە تلاندەوە.
باوكم مامۆستا بوو لەیەكێك لە قوتابخانە سەرەتاییەكان، هەتا بڵێی پیاوێكی رووخۆش و دەست و دڵ باش بوو، حەزی دەكرد ئەوەی هەیەتی لەسەروەت و سامان بەشی كەسانی دەوروبەری بدات و بێبەشیان نەكات، ئەو كاتەی گرانی بوو خەڵك بەدەست هەژاریەوە دەیان ناڵاند، باوكم خاوەنی سەدان هەزار دینار بوو، تا وای لێهات بەهۆی ئەو سەروەتەی كەلەرێگەی باوكیەوە بۆی مایەوە توانی بازرگانی پێبكات و ببێتە كەسێكی دەوڵەمەند و خاوەن پارە، هەمیشە مرۆڤە هەژارەكانی بەسەر دەكردەوە و هاوكاری دەكردن. رۆژ بە رۆژ باوكم بەهۆی بازرگانیەوە لەماڵ دوور دەكەوتەوە، رێدەكەوت بە دوو هەفتە نەدەهاتە ماڵەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەهێشت وەك خێزانەكەمان كەموكوریمان هەبێت چونكە پارەی تەواوی خستبووە ژێر دەستی دایكم و براكانم، بەڵام لەبەرئەوەی لێپرسینەوەی نەبوو بۆمان و گرنگی پێنەدەداین ئەم خێزانە وای لێهات هەركەس بۆخۆی گەورەیەك بوو، كەس راوێژ و پرسی و دایك و باوك نەدەكرد، هەرئەمە بووە رێخۆشكەرێك براكانم هەردووكیان هەرچەند منداڵیش بوون بیر لە هەندەران بكەنەوە، سەرەتا برا گەورەكەم تەمەنی 19 ساڵ بوو،بیری لەم مەسەلەیە كردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێكانی زیاتر هاندەری بوون، دەیانزانی بۆچوونی خۆی لەسەرووی هەموو بۆچونەكانەوەیە و كەسێك نییە رێگر بێت لەبەردەم ئەم سەفەرەیدا، بەهەمان شێوەش بیركردنەوەكانی خۆشی لەو چوارچێوەیەدا بوو. بەهەوڵی خۆی قاچاخچی پەیدا كردوو بە بڕە پارەیەكی زۆر سەفەری كرد، تا ئەو كاتەش باوكم ئاگاداری ئەم سەفەرەی نەبوو،چونكە وەك ئەوەی باوكم سەرقاڵ بوو دایكیشم زۆر خەمخۆری خێزانەكەمان نەبوو، هەرچەند پێم دەگوت دایكە مەهێڵە كوڕەكانت بەم شێوەیە رەفتار بكەن و لێیان بپرسە بزانە بۆچی وازیان لەخوێندن هێناوە، هەمووی بێ سوود بوو پێی دەگوتم رۆڵەگیان خۆ براكانت منداڵ نین چاكەو خراپەی خۆیان دەزانن ئیتر بۆچی من پێیان بڵێم؟ بەهەرحاڵ براكەم سەفەری كردو پاش (54) رۆژ هەواڵمان زانی كەسمان باوەڕمان نەدەكرد كە لەژیاندا مابێت، لەدوایدا كە پەیوەندی پێوەكردین گوتی دەبێت باوكم پارەی ترم بۆ بخەوێنێت تا دەگەمە شوێنی خۆم، چونكە قاچاخچیەكەی تر خۆی لێشاردوینەتەوە و نازانین لەكوێیە،باوكیشم بڕە پارەیەكی زۆری بۆ ئامادەكرد و بۆی حەواڵەكرد، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ كۆمەڵێك گەنجی تردا لەكاتی پەڕینەوەدا بەلەمەكەیان شكابوو هیچ كامیان مەلەشیان نەزانیبوو بۆیە هەموویان خنكان، مردنی براكەم ئەوەندەی تر خێزانەكەمانی بەرەو هەڵدێر و وێران بوون برد، نەباوكم، نە دایكم هیچ كامیان نەیانتوانی بەرگەی ئەو خەمە گەورەیە بگرن.
دواتر (تارا) دەڵێت نازانم بۆچی تەماحی دنیا دەبێت ئاوات لێبكات و خێزانت لەبیر بەرێتەوە، سەدجار خۆزگەم دەخواست كە ئەوپەری هەژار بووینایە نەك ژیانمان بەو شێوەیەی لێبهاتایە، مردنی براكەم وای لەبرا بچوكەكەم كرد پەشیمان بێتەوە دەترسا بەهەمان دەرد بچێت.
دوای مردنی برا گەورەكەم ئەوەندەی تر باوكم پشتگوێی خستین و لەدوایشدا دەستی كرد بە مەی خواردنەوە، دەیگوت بۆئەوەی خەمی كوڕەكەمم لەبیر بچێتەوە، سەرەتا دەچووە نادی لەگەڵ هاورێكانیدا دەیانخواردەوە، بەڵام لەدوایدا دەیهێنایەوە بۆ ماڵەوە، ئەویش لەدوای كاتژمێر (11)ی شەوەوە دەهاتەوە، دەیگوت سەرقاڵی كاركردنم، هەرگیز نانی لەماڵەوە نەدەخوارد دایكیشم دەیگوت باوكت نەیەتەوە منیش خواردن حازر ناكەم و دەچینە دەرەوە بۆنان خواردن یان زۆرجار خواردنەكەمان دەهێنایەوە بۆ ماڵەوە، دەپرسم ئەگەر خێزانێك بەو شێوەیە بن دەبێت لەمە زیاتر چارەنوسیان بەرەو كوێ بڕوات؟ باوك بەدەر لەوەی كە فێری مەیخواردنەوەیەكی بێ رادەبوو ئینجا دەستی دایە قوماركردن تا وای لێهات هەرچی پێی بوترێت سەروەت و سامان لەدەستیدا هەروەك خۆی باسی دەكرد شەو هەبووە دوو تا چوار دەفتەری دۆڕاندووە.
لەبەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی باوكم،دایكم هەمیشە شەڕی لەگەڵ دەكرد چونكە دەیزانی بارودۆخی خێزانەكەمان بەرەو چ ئاقارێك دەروات، بەڵام تازە هیچ سودی نەبوو لەسەرەتاوە گوێی پێنەدەدا و وەك تۆڵە سەندنەوەیەك لەباوكم ئۆتۆمبێل لەسەر ئۆتۆمبێل دەیگۆڕی یان ئاڵتوونی دەكڕی، كاتێك باوكم هیچی بەدەستەوە نەما بێگومان داوای لەدایكم دەكرد كە ئۆتۆمبێل یان ئاڵتونەكانی بۆ بفرۆشێت، دایكم رازی نەبوو بەمە، دوای چەندین شەڕ و ئاژاوە و ناخۆشی وتۆران، داوای كرد جیاببنەوە،باوكم ئەم داوایەی پەسەند نەكرد، بەڵام دایكم بەزۆری خۆی جیابووەوە، بەم حاڵەشەوە هێشتا باوكم وازی لە مەیخواردنەوە نەدەهێنا، من و براكەم تەواو بێزاربووین، ئێمەش ناچاربووین چووینە ماڵی مامم، هەر لەدوای ئێمە باوكم خانووەكەشمانی فرۆشت، هەروەك باسم كرد باوكم پیشەی مامۆستابوو، چونكە كاری بازرگانی دەكرد وازی لە مامۆستایی هێنا، لەدوای فرۆشتنی خانووەكە هیچ كارێك نەما بیكات تەنانەت ئیفلاسی لە كۆمپانیا و هەموو شتێك كرد، ناچاربوو بچێتە ئوتێلەكان بخەوێت، بۆ چارەسەركردن و قەرزدانەوەی كرێی ئوتێل مامم ناچاربوو بچێت قەرزەكانی بداتەوە و باوكم بهێنێت بۆ ماڵی خۆیان، باوكم بەم داوایە رازی نەبوو.جگەلەم هەموو گرفتە باوكم سیەكانی تووشی نەخۆشیەكی قورس بوو پێویستی بەچارەسەركردن هەبوو لەدەرەوەی وڵات، بۆ چارەسەركردن لەگەڵ كوڕێكی ماممدا چوونە وڵاتی ئێران بەڵام نەخۆشیەكەی زۆر قورس بوو دوای چوار مانگ بەو نەخۆشیە كۆچی دوایی كرد.پزیشكەكە بە كوڕی ماممی گوتبوو كە باوكم جگە لە مەی شتی تریشی بەكارهێناوە، بۆیە نەتوانراوە چارەسەری بۆبكەن.
لەدوای مردنی باوكم....
لەدوای مردنی باوكم ئەوەندەی تر من و براكەم لەرووی دەروونییەوە حاڵمان خراپتر بوو، تەنانەت وام لێهات واز لەخوێندن بهێنم، ئەو كات لە شەشی ئامادەیی بووم، پێش ئەوەی باوكم كۆچی دوایی بكات، دایكم تووشی رووداوێكی ئۆتۆمبێل ببوو، ئەویش تەندروستی زۆرباش نەبوو، كاتێك پەیوەندیم بەدایكمەوە كرد پێمان خۆشە بچینە لای ئەو بەیەكەوە بژین، بەڵام خاڵم رازی نەبوو دەیگوت لەوكاتەی دایك و باوكت جیابوونەتەوە ئێوە لای باوكتان بوون ئێستاش نابێت بێن بۆلای. هەرچۆنێك بێت دایكم هەستی بەوە كردبوو ئەگەر ئەویش كەمتەرخەم نەبووایە خێزانەكەمان لەوانەبوو بەو شێوەیەی بەسەرنەهاتایە، بەڵام هەموو ژیانمان لەسەر كەمتەرخەمی و پارە دۆڕاند، و جگەلە تانەو قسەی خەڵك . من و براكەم بەردەوام كاردەكەین ئینجا دەتوانین بژێوی خۆمان دەربكەین، پێشتریش گاڵتەمان بە هەژاری دەهات، راستە ئێستا ژیانمان بەو شێوەیە بەڵام خۆشەویستی و رێز زیاتر لەناوماندا هەیە.
(كەمال عومەر) توێژەری كۆمەڵایەتی بەم شێوەیە خوێندنەوە بۆئەم جۆرە حاڵاتانە دەكات:
پەروەردەی خێزان بنەمایەكی سەرەكیە بۆ پتەوووبون و مانەوەی خێزان، بێ بەرنامەیی و شپرزەیی وا لەخێزان دەكات هەركەس لەئاست خۆیەوە بڕیاردەربێ، بێ ئەوەی بزانێت كێ جێبەجێكاری ئەو بڕیارانەیە. لەخێزانێكی لەوشێوەیەدا پارە بۆتە هەموو شتێك و جێگەی خۆشەویستی و رێزی گرتۆتەوە، هاوكات دایك و باوكیش گەورەترین گوناهبارن بەرامبەر ئاڕاستانەی ئەم خێزانەی پێدا تێپەڕیووە، مردنی ئەندامێكی خێزان هەرگیز نابێ ببێتە هۆی ئەوەی باوك بیر لە مەی خواردنەوەی بكاتەوە بۆ رەواندنەوەی خەمەكانی، بەپێچەوانەوە ئەو پارەیەی بەو شێوەیە خەرجی كردووە ئەگەر لەسەر بەرنامەیەكی باش بووایەو هەوڵیانبدایا سەفەرێك ئەگەر لەناوكوردستانیشدا بێت بیانكردایە دەبووە هۆی ئەوەی خەمی دڵیان كەم بێتەوە، بەڵام هەروەك باوكیان بەو شێوەیە بووە دایكیشیان كەسێكی هۆشیار نەبووە، لەئێستادا هەست بەو هەڵانە دەكات كە روویداوە، ئەگەر بەردەوام لەسەر ئەو بیركردنەوەیە بێت و بتوانێت سوود لەهەڵەكان وەربگیرێت دەتوانن جارێكی دیكە دەست بە ژیانێكی تەندروست بكەنەوە. دەبێت مرۆڤ هەمیشە بەسەر گرفتەكاندا زاڵ بێت و لاواز نەبێت لەبەرامبەریانداو ژیانی خۆی تەسلیم بە قەدەر بكات، دەكرێت گەشبینتر سەیری ئایندەی خۆمان بكەین
لهسهر هێڵ نییه