❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌یتان کێیه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-21 12:34:34

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

شه‌یتان کێیه‌؟

شه‌یتان کێیه‌؟



وشه‌ی (الشیاطین) کۆکراوه‌ی (شیاطین) ه‌و له‌سه‌ر وه‌زنی (فیعال) ه‌و له‌ (شطن): به‌واتای دورکه‌تنه‌وه‌ یا دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ باشه‌ هاتووه‌، ئه‌ویش بیروڕای ئه‌وانه‌یه‌ که‌ (ن) به‌ پیتێکی بنه‌ڕه‌تی دائه‌نێن له‌ وشه‌که‌دا ، هه‌روه‌ها یروڕایه‌کی تر هه‌یه‌ ئه‌ڵێن: (الشیاطین) له‌سه‌ر وه‌زنی (فعلان) ه‌و له‌ (شاط ، یشیط) ه‌وه‌ هاتووه‌، به‌واتای ماندوو بوو، هه‌روه‌ها سوتێنرا، ئه‌مه‌ش بۆچونی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ (ن) به‌پیتی زیاده‌ ئه‌زانن له‌ وشه‌که‌دا.. ئه‌زهه‌ری ده‌ڵێ: بیروڕای یه‌که‌م نزیک تره‌ له‌ شه‌یتانه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌کی گشتی : لوت به‌رزو پڕ له‌خراپه‌و سه‌رپێچی و فێڵه‌ ، له‌ تاوان وسته‌مدا ڕۆچووه‌و لاساره‌، هه‌موو تاوان بارێکی یاخی له‌ مرۆڤ وجنۆکه‌و شه‌یتانیشدا تایبه‌تمه‌ندێتی وگشتێتی هه‌یه‌، به‌لاساری شه‌یتانه‌کان ده‌وتریت (عفریت)، عفریتیش خراپه‌کارو پیس و به‌ڵایه‌، هه‌روه‌ها جنۆکه‌ که‌ بگاته‌ ئاستێک له‌ بێ باوه‌ڕی وسته‌م و هێزو سنور به‌زاندن ، پێی ده‌وترێت: (عفریت). ئه‌ بو عومه‌ری کوڕی عه‌بدالبر ده‌ڵێ: جنۆکه‌ لای زانایانی زمان دابه‌ش کراوه‌ بۆ چه‌ند ئاستێک: ئه‌گه‌ر باسی جنۆکه‌ی ئاسایی بکه‌ن ، ده‌ڵێن (جنی) ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بێ که‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا نیشته‌ جێیه‌ پێی ده‌ڵێن ده‌ڵێن (عامر) ، ئه‌وه‌ی خۆی پشانی منداڵ ده‌دات پێی ده‌ڵێن (أرواح) ، ئه‌گه‌ر خراپ و پیس بوو ئه‌وه‌ (شیطان)ه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ خراپتر بوو ئه‌وا (مارد)ه‌ له‌م پله‌یه‌ش به‌رز بۆوه‌ ئه‌وه‌ (عفریت)ه‌ ، گه‌وره‌ی هه‌موو جنۆکه‌کانیش (إبلیس)ه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ} (50) الکهف..
واته‌: (هه‌موو کڕنوشیان برد جگه‌ له‌ ئیبلیس نه‌بێت که‌له‌ پێڕی جنۆکه‌کان بوو بۆیه‌ له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌رچوو) ، (إبلیس) وه‌زنه‌که‌ی (إفعیل) ه‌و له‌ (إبلاس)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، به‌واتای (بێ هیوایی له‌به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌) دێت.. ئیبن عباس ده‌فه‌رموێت: (ئیبلیس خوای گه‌وره‌ بێ به‌ری کرد له‌ چاکه‌و کردی به‌ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو، وه‌ک سزایه‌ک بۆ له‌ ڕێ لادانه‌که‌ی )، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ئیبلیس پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ بکات ناوی (عه‌زازیل) بووه‌ ، له‌ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی بووه‌ ، ئه‌مه‌ش وای لێکرد خۆی به‌گه‌وره‌ بزانێ وفیز په‌یدا بکات، له‌ تاقمێکیش بووه‌ ناوی (جنۆکه‌ )بووه. ‌ ئیبن عه‌باس ده‌فه‌رموێت: له‌ فریشته‌کاندا به‌شێک هه‌بوون پێیان ده‌وترێ جنۆکه‌ (الجن) ئیبلیس یه‌کێک له‌وان بوو، نێوانی ئاسمان و زه‌وی به‌ڕێوه‌ ده‌برد به‌لآم گومڕا بوو خواش کردی به‌ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو. حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: ئیبلیس هه‌رگیز یه‌کێک نه‌بووه‌ له‌ فریشته‌کان به‌ڵکو بنه‌ڕه‌تی (أصل) جنۆکه‌ بووه‌، وه‌ک چۆن ئاده‌م بنه‌ڕه‌تی (أصل)ی مرۆڤه‌.. وته‌ی په‌سه‌ند خودا باشتر ده‌یزانێت، ئه‌و وته‌یه‌ که‌ ئیبن زه‌ید ووتویه‌تی: له‌ ڕاستیدا ئیبلیس باوکی جنۆکه‌یه‌، وه‌ک چۆن ئاده‌م باوکی مرۆڤه‌، به‌ڵگه‌ بۆئه‌مه‌ش خوای میهره‌بان له‌ قورئاندا بۆی باس کردوین که‌ ئیبلیس دروست کراوه‌ له‌ ئاگرێکی بڵێسه‌ دار، به‌ڵام فریشته‌کان له‌ شتێکی له‌و جۆره‌ دروست نه‌کراون، به‌ پێی ئاماژه‌ قورئانیه‌کان، هه‌روه‌ها به‌م پێیه‌ ئیبلیس له‌ جنۆکه‌یه‌، جا شیاو نیه‌ که‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی بده‌ینه‌ پاڵ بنچینه‌یه‌کی تر که‌ خوا باسی نه‌کردبێ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ شه‌یتان وه‌چه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام فریشته‌ نه‌وه‌یان نیه‌. ئایا زانست به‌ بێ کردار سودی هه‌یه‌؟ نه‌خێر، جارێکی تر نه‌خیر، به‌ڵکو ده‌بێت به‌ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یه‌وه‌ تا رۆژی دوایی ، ئا لێره‌وه‌ پاش خۆبه‌ گه‌وره‌ زانینی ، فه‌رمانی په‌روه‌ردگار ده‌رچوو به‌ ده‌رکردن ونه‌فره‌ت لێکردنی ، وه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ{34} وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ{35} الحجر..
واته‌: (خوا فه‌رمووی : چونکه‌ له‌فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد ده‌بێت له‌م شوینه‌ نه‌مێنیت (که‌ به‌هه‌شت یا ئاسمانه‌ ) که‌واته‌ ده‌رچۆ لێره‌، چونکه‌ به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت، به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات له‌سه‌ره‌ تا ڕۆژی دوایی‌)..پاشان ئیبلیس ده‌رکرا له‌ به‌هه‌شت ، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی خۆ به‌گه‌وره‌ زانین وکڕنوش نه‌بردنی بۆ ئاده‌م، ئه‌وجا ئاده‌م نیشته‌ جێ بوو له‌ به‌هه‌شتدا پێش ئه‌وه‌ی ئیبلیس دابه‌زێ بۆسه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: {وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَداً حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَـذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ{35} فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ{36} البقرة. ..
واته‌: (ئینجا ووتمان : خۆت وهاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن وله‌هه‌ر کوێ حه‌ز ده‌که‌ن بخۆن وبخۆنه‌وه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیکی ئه‌م دره‌خته‌ مه‌که‌ون (دره‌ختێکیان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ لێ قه‌ده‌غه‌کرا) ئه‌گه‌ر نا ده‌چیته‌ ڕیزی سته‌م کارانه‌وه‌ ، شه‌یتان (فرسه‌تی لێ هێنان و) له‌ خشته‌ی بردن (وای لێکردن له‌به‌روبوومی دره‌خته‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌که‌ بخۆن) و له‌و شوێنه‌ (خۆش و پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌) به‌ده‌رکردنی دان، ئه‌وسا پێمان ووتن: (مادام سه‌رپێچیتان کرد ئیتر لێره‌ جێتان نابێته‌وه‌ ) ده‌بێ دابه‌زنه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی جا (له‌وێ) هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتان ده‌بن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له‌ نێوانتاندا به‌رپابکات) ، تاماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیشته‌جێ ده‌بن له‌ زه‌ویداو له‌نازو نیعمه‌ته‌کان سود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌مه‌ند ده‌بن). دیاره‌ که‌ ئیبلیس له‌گوێ ڕایه‌ڵی خوا لای دان ، چونکه‌ ته‌نها ئه‌و کڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، ئاماده‌ش نه‌بوو کڕنوشی بۆ ببات ئیتر به‌نه‌فره‌ت کرا، پاش ئه‌مه‌ دوژمنایه‌تی په‌یدابوو له‌ نێوان شه‌یتان (نه‌فره‌تی خوای لێ بێت) و ئاده‌م (سڵاوی خوای لێ بێت) ،
جا شه‌یتان بیری له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ کرد له‌ ئاده‌م و نه‌وه‌کانی ، پیلانێکی پیس و پڕ فێڵی داڕشت و هاته‌ گۆ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ{36} الحجر.. واته‌: (شه‌یتان ووتی: په‌روه‌ردگار ، مۆڵه‌تم بده‌ ، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موان زیندوو ده کرێنه‌وه‌‌).. خوای گه‌وره‌ وه‌ڵامی ئه‌م داواکاریه‌ی دایه‌وه‌، له‌به‌ر حیکمه‌تێک که‌ خوا خۆی ده‌زانێ وپێی فه‌رموو: {قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ{80} إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ{81} ص.. واته‌: خوا فه‌رمووی : باشه‌ تۆ له‌ مۆڵه‌ت دراوانی ، تا ڕۆژو کاتی دیاری کراو. ئایا ده‌بێ حیکمه‌تی دروست بوون و هێشتنه‌وه‌ی ئیبلیس چی بێ تا ڕۆژی دوایی له‌ کاتێدا نه‌فره‌ت لێ کراوه‌ ؟؟!! .. 
شه‌یتان ووتی: مۆلَه‌تم بده‌رێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ى هه‌مووان زيندوو ده‌كرێنه‌وه‌
ئيبليسى خۆ به‌گه‌وره‌ زان و كه‌له‌ڕق و ياخى،شايسته‌ى ئه‌م سزايه‌ بوو،بۆيه‌ خوداى گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شدا ده‌رى كرد،سوك و ڕسواى كرد، به‌وه‌ى ده‌رفه‌تى بداتێ هه‌تا ڕۆژى زيندوو بوونه‌وه‌ ، خوداى گه‌وره‌ وه‌لامى ئه‌م داواكاريه‌ى دايه‌وه‌ ، له‌به‌ر حيكمه‌تێك كه‌ خودا خۆى ده‌زانێت،پێى فه‌رموو:[ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ، إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ]سوره‌تى (ص) ئايه‌ى (80-81)
واته‌ :[باشه‌ تۆ له‌ مۆلَه‌ت دراوانى ،تا ڕۆژ و كاتى دياري كراو] ،بيگومان ڕۆژى ديارى كراو ڕۆژى دواييه‌،ئه‌م مۆلَه‌ته‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌يه‌ ،كه‌ خوداى گه‌وره‌ په‌له‌ نه‌كات له‌ تۆلَه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ،له‌ وكه‌سانه‌ى كه‌ ياخى ده‌بن.جا داواى مۆلَه‌ته‌ كه‌ى بۆئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ په‌شيمان بێته‌وه‌ ، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى په‌ره‌وه‌ردگار داواى لێخۆش بوون بكات ، تا تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر لا بچێت ، نه‌ خێر مۆلَته‌كه‌ى بۆ تۆلَه‌ سه‌ندنه‌وه‌ بوو له‌ ئاده‌م و نه‌وه‌كانى ، چونكه‌ هۆكارى نه‌ فره‌ت لێكردنه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاده‌م ،نه‌ك بۆ گومڕاى و سه‌رپێچى خۆي، دواى ئه‌وه‌ى ئيبليس دلَنيا بوو له‌ مانه‌وه‌ ى تا ڕۆژى زيندوو بوونه‌وه‌ (قيامه‌ت) دلَنيا بوو له‌وه‌ى تيا ناچێت ئيتر ياخى بوو له‌ گوناه و تاوانيشدا ڕۆچوو، كه‌ وته‌ پيلان دانان بۆ ڕووبه‌ ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌لَ مرۆڤدا ، شوێنى ئه‌م ئاشووبه‌ش سه‌ر زه‌وى بوو ، پيلانه‌كه‌ش بريتى بوو له‌ ڕازاندنه‌وه‌، ڕازاندنه‌وه‌يه‌كى پيس و جوانكردنى شته‌كان، به‌ جۆرێكگ هه‌ر خراپه‌ك مرۆڤ ده‌يكات جێ ده‌ستى شه‌يتانى پێوه‌ دياره‌ ، چونكه‌ ڕازاندوويه‌تى يه‌وه‌ و جوانى كردووه‌ له‌ به‌رچاوى، ڕووكه‌شى بۆ ده‌كات كه‌ ڕووكه‌شى درۆينانه‌و هه‌لَخه‌لَه‌تاندنه‌، ئالێره‌دا پێويسته‌ مرۆڤ ئاگادار و هۆشيار بێت، نه‌ يه‌ لَێت شه‌يتان فرسه‌تى لێبێنێت ،جوانى و دره‌خشانى ئاره‌ زوو تاوان فريووى نه‌دات ، له‌ هه‌ركاتێك شه‌يتان هانى دا بۆ خراپه‌يه‌ك په‌نا به‌ خوا بگرێت، پشتى پێببه‌ستێت، چونكه‌ شه‌يتان تواناى به‌سه‌ر به‌نده‌ دلَسۆزه‌كانى په‌روه‌ ردگاردا نيه‌.

حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس‌
خوداى گه‌وره‌ و بالاده‌ست پاكى و بێگه‌ردى شايسته‌ى خۆيه‌تى، دووره‌ له‌وه‌ى كه‌ شتێك به‌بێ سوود دروست بكات ، هيچ دلرووست كراوێكى به‌ بێ سوود و حيكمه‌ت درووست نه‌كردوه‌ ، ته‌نانه‌ت زينده‌وه‌رى بچووك و زينده‌وه‌رۆچكه‌ش ، جا هه‌ندێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ بۆ خه‌لَكانێك ده‌ركه‌وتووه‌ ، لاى كه‌سانێكى تريش نادياره‌ ، ئه‌گه‌ر حيكه‌مه‌ت و مه‌به‌ستى كاره‌كه‌ زانرا ، بێگومان شتێكى چاك و باشه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌زانرا، ئه‌وه‌ ڕازين و باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌يه‌ ، كه‌ خودا زانا و بيسه‌ رو دانايه‌ به‌ شته‌كان، هيچ شتێك به‌ بێ هووده‌ درووست ناكات .
پاشان دێينه‌ سه‌ر حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس (نه‌فره‌تى خواى لێبێت) ئيبن قه‌ييم(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له‌ كتێبێكدا به‌ناوى (شيفا و العليل) باسى هه‌ندێك له‌ حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس ده‌كات ، له‌گه‌لَ بێاوه‌ڕه‌كان، كه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ ئيبن قه‌ييم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبَێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر ووترا ئيبليس خراپه‌يه‌كى ڕه‌هايه‌ و كوفر و خراپه‌ش وه‌كو ئيبليس وه‌هان ، جا چ خێرێك له‌ بوونى ئه‌مانه‌دايه‌ تا بێنه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ ؟
وتراوه‌ : له‌ بوونى ئيبليس دا حيكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى و خێرى زۆر هه‌يه‌، كه‌ به‌بوونى ئه‌وه‌ وه‌ په‌يوه‌سته‌، ته‌نها خودا ده‌زانێت ئه‌و حيكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديانه‌ چين، وه‌كو ئيمه‌ هه‌ندێكى شاره‌ زاده‌بين له‌مه‌و دوا .
په‌روه‌ردگارى كار به‌جى به‌بێ حيكمه‌ت ئيبليسى درووست نه‌ كردووه‌ مه‌به‌ستيشى نيه‌ به‌هۆيه‌وه‌ زيان بگه‌يه‌نێت به‌به‌نده‌كانى ، به‌ره‌و فه‌وتانيان ببات ، خوداى گه‌وره‌ له‌درووست كردنى شته‌كاندا چه‌نده‌ها مه‌به‌ستى ئاشكرا و دره‌خشان و به‌لَگه‌ى بلَندو نيعمه‌تى ديارو به‌رچاوى هه‌يه‌ ، هه‌ندێك له‌و شتلنه‌ بۆ ئاين و بير وباوه‌ڕ وه‌كو ژه‌هر وايه‌ بۆ لاشه‌ى مرۆڤ ، دياره‌ له‌ هه‌ بوونى ژه‌هريشدا به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌به‌ست گه‌لێك هه‌ن ، كه‌ ئه‌و حيكمه‌ت و بدمه‌به‌ستانه‌ زۆر گه‌و ره‌ترن له‌وه‌ى كه‌ ژه‌هره‌كه‌ نه‌بێت، به‌لام ئه‌و شتانه‌ى نه‌ خێر و نه‌ شه‌ڕى هه‌يه‌ بێگومان له‌ بووندا نيه‌ ، يان نايه‌ته‌ بوونه‌وه‌ ، چونكه‌ بێ هووده‌يه‌ ، پاك و بێگه‌رديش بۆ خودا كه‌ شتى بێ هووده‌ درووست بكات.
هه‌ركه‌سێك بڕوانێت بۆئه‌م بوونه‌ ئه‌زانێت كه‌ خێر و چاكه‌ى تێيدا بالا ده‌سته‌، نه‌خۆشى هه‌رچه‌نده‌ زۆربێت ته‌ندرووستى تێيدا زۆرتره‌، خۆشيه‌كان زۆر زياترن له‌ نا خۆشيه‌كان ، به‌هێزى و به‌ تواناى زۆر زياتره‌ له‌ كه‌نه‌فتى و بێهێزى بێ تواناى ، خنكان و سوتان و ڕوخان و هاوشێوه‌كانى هه‌رچه‌نده‌ زۆربن، به‌لام سه‌لامه‌تى زۆر زياتره‌ ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ى كه‌ خيچره‌كه‌ى بالاده‌سته‌ نه‌ بوايه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خراپه‌ى تێدايه‌ ،ئه‌وا هه‌موو چاكه‌كان له‌ناو ده‌ چوون.
له‌ناو بردنى زۆره‌كه‌ش شه‌ڕێكى گه‌وره‌تره‌، نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئاگره‌ ، بێگومان له‌ بووندا سوودى زۆرى هه‌يه‌ ، به‌لام زيانيشى هه‌يه‌، جا ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ين له‌ نێوان سوودو زيانه‌كانيدا، بێگومان رشێژه‌ى زه‌ره‌ره‌كانى زۆر كه‌متره‌ له‌ به‌رامبه‌ر سووده‌كانيدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ باران و باو سه‌رماو گه‌رماش هه‌روان ، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى توخمه‌كانى ئه‌م جيهانه‌ى خواره‌وه‌ (السفلي) چاكه‌كانى ئاوێته‌ بووه‌ به‌ خراپه‌كانيه‌وه‌ ، به‌لام چاكه‌كانى زۆر زياتره‌ له‌ خراپه‌كانى، جيهانى سه‌روو(العلوى) دووره‌ له‌م شتانه‌ .
ئه‌گه‌ر ئه‌لَێن حيكمه‌تى ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ،كه‌ ئه‌م جيهانه‌ درووست كراوه‌ له‌ ئاوێته‌يه‌ك ، له‌ خۆشى و ناخۆشى ،چاكه‌ و خراپه‌، به‌لام چاكه‌و خۆشى بالا ده‌سته‌ له‌ خراپه‌ و ناخۆشى ، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌بوونى له‌ پيچش تره‌ تانه‌ بوونى ، باشه‌ چ خێر و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك له‌سه‌ر چاوه‌ى هه‌موو خراپه‌يه‌ك و پێشه‌واى كه‌سانى خراپ يبليس دا هه‌يه‌؟ چ خێرێك له‌ مانه‌وه‌ى دايه‌ تا ڕۆژى دواى؟ چ خێرێك له‌ بونێكدايه‌ كه‌ نوه‌دو نۆي بۆ دۆزه‌خ و يه‌كى بۆ به‌هه‌شت؟ چ خێرێك له‌وه‌ دا به‌دى ده‌كرێت ، كه‌ دايك و باوكمانى تێدا ده‌ركرا له‌ به‌ هه‌شتدا ؟ ئايا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ به‌هه‌شتدا بمانايه‌ته‌وه‌ شه‌ڕ به‌ته‌واوه‌تى هه‌لَده‌گيرسا؟ بۆ وه‌لامى هه‌موو ئه‌م پرسيارانه‌ ئيبن قه‌ييم ده‌فه‌رمووێت: له‌ بوونى ئيبليسدا جۆره‌ها حيكمه‌ت هه‌يه‌ ، كه‌ هيچ كه‌سێك ناتوانێت په‌ى به‌ هه‌مووى به‌رێت، خودانه‌ بێت، له‌ و حيكمه‌تانه‌ش:
1-له‌ بوونى شه‌يتان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى دا ته‌واو كردنى پله‌ى (مراتب) ى په‌ره‌ستنى خودا هه‌يه‌، تا بۆ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان ته‌واو كردنى پله‌كانى به‌ندايه‌تى بۆ خودا بێته‌ كايه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ تێكۆشان به‌رامبه‌ر به‌ ئيبليسى دوژمنى خودا ئه‌وانه‌ى له‌گه‌لَيدان، هه‌روه‌ها جولانه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى خواسته‌كانى ئه‌وه‌ وه‌ دوژمنايه‌تى كردنى له‌به‌ر خاترى خوداى گه‌وره‌ ، پاشان ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ شه‌يتان و هاو شێوه‌كانى ، پاشان په‌نا گرتن به‌ خوداى گه‌وره‌ له‌ شه‌يتانى نه‌فرين لێكراو، هاناو هاوار بردن بۆ په‌روه‌ردگار كه‌ بيان پارێزێ له‌ فێلَ و شه‌ڕى ئه‌و دوژمنه‌ ، زۆر به‌رژه‌وه‌ندى دنيا و قيامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ ساز كراوه‌ ، كه‌ باسكراون ، به‌ بێ ئه‌وانه‌ش به‌ ده‌ست نايه‌ن ، چونكه‌ شتێك له‌به‌ر شتێكى تر ساز كرابێت به‌بێ ئه‌و شته‌ ده‌ست ناخرێت.
ترساندنى به‌نده‌كانى خودا له‌تاوان : لو حيكمه‌تانه‌ش ترسى فريشته‌كان و باوه‌ڕ داره‌كان له‌ تاوانه‌كانيان ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى حالَى ئيبليسيان بينى كه‌ چى به‌سه‌ر هات ، دابه‌زاندنى له‌ پله‌و پايه‌ى فريشته‌وه‌ بۆ جێگايه‌كى ياخى و خراپه‌كارى كه‌ جێگه‌ى پێشترى ته‌واو تر و باشتر بوو ،گومانى تێدا نيه‌ كه‌ فريشته‌كان كاتێك كه‌ ئه‌مه‌يان بينى كه‌ ڕووى دا په‌ره‌ستش و به‌ندايه‌تيه‌كى زۆرتريا ن بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌نجام دا ، له‌گه‌لَ ملكه‌چى و ترسێكى زياتر ، هه‌روه‌ك چۆن ديمه‌نى پاشايه‌ك ده‌بينى كه‌ كۆيله‌يه‌كى خۆى سوك و ڕسواده‌كات و كۆيله‌كانى تريش كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بينن گومانى تێدانيه‌ كه‌ ترس و ئاگاداريه‌كه‌يان زياتر ده‌بێت.
2- 3-خوداى گه‌وره‌ كردى به‌ په‌ندێك بۆ كه‌سانى تر : بێگومان په‌روه‌ردگار گێڕاى به‌ په‌ندو ئلمۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ فرمانه‌كانى به‌ جێنا هێنن ، سه‌ر پێچى ده‌كه‌ن و خۆيان به‌گه‌وره‌ ده‌زانن له‌ ئاست فرمايشته‌كانى خوداى ميهره‌بان له‌سه‌ر تاوان به‌رده‌وام ده‌بن ، به‌هه‌مان شێوه‌ گوناهى ئاده‌مى كرده‌ په‌ند و ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سنوره‌كان ده‌به‌ زێنن، دياره‌ كه‌ ئاده‌م له‌ كرده‌وه‌كه‌ى په‌شيمان بووه‌ وه‌، لێره‌دا دوو تاقيكردنه‌وه‌ به‌ دى ده‌كه‌ين ، يه‌كه‌م باوكى جنۆكه‌ ، دووه‌م ، باوكى مرۆڤ ، باوكى جنۆكه‌ (ئيبليسه‌) له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو ، ئه‌نجامه‌كه‌شى بۆ دۆزه‌خ، باوكى مرۆڤ كه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ى په‌شيمان بووه‌ وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شى بۆ به‌هه‌شته‌ .
4ِ-گێڕاى به‌تا قيكردنه‌وه‌ بۆ به‌نده‌كانى: له‌ ڕاستيدا شه‌يتان سنگى مه‌حه‌كه‌و خوداى گه‌وره‌ و به‌ خشنده‌ دروست كراوه‌كانى پێتاقى ده‌كاته‌وه‌ ، تا چاكه‌ كاران و خراپه‌كارانى پێ له‌ يه‌كترى پێ جيا بكاته‌وه‌ ،په‌روه‌ردگار مرۆڤى له‌سه‌ر زه‌ويدا جێگير كردووه‌ و جۆره‌هايان هه‌يه‌ ، هه‌يانه‌ دلَخۆشه‌ هه‌يانه‌ دلَته‌نگه‌ هه‌يانه‌ چاكه‌ كاره‌ هه‌يان خراپه‌كاره‌ ، بۆيه‌ پێويسته‌ ده‌ربكه‌وێت كێ چاكه‌ كاره‌و كێش خراپه‌ كاره‌ ، له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر( د.خ) فه‌رموويه‌تى:( أن الله تعالى خلق ادم من قبضة قبضها من جميع الارض ، فجاء بنو ادم على قدر الارض فجاء منهم الاحمر و الابيض و الاسود و بين ذلك، السهل و الحزن و الخبيث و الطيب) رواه الترمذي ، واته‌ :[ خوداى گه‌وره‌ ئاده‌مى دروستكردووه‌ له‌ مشتێك ، ئه‌و مشته‌ له‌ هه‌موو زه‌وى وه‌رگرتووه‌ ، بۆيه‌ سورو سپى و ڕه‌شى تێدايه‌ ، هه‌يشه‌ له‌ و نێوانه‌ دايه‌، هه‌يانه‌ دلَخۆشه‌و هه‌شيانه‌ دلَته‌نگه‌ ، هه‌يانه‌ باشه‌و هه‌شيانه‌ خراپه‌.
كه‌وابێت مرۆڤ له‌ مادده‌ بنه‌ ڕه‌تيه‌كه‌ى زه‌وى دروست بووه‌ ، حيكمه‌تى په‌روه‌ردگار وا بووه‌ كه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ تاقى بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێويستى به‌ هۆكارێك هه‌يه‌ ، كه‌ ئه‌م ئه‌زممنه‌ ده‌ربخات ، ئيبلليس لێره‌دا ده‌بێته‌ ئه‌و سنگى مه‌حه‌كه‌ ، كه‌ چاكه‌و خراپه‌ى پێ جياده‌كاته‌وه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ران و نێردراوه‌كانى كردووه‌ته‌ سنگى مه‌حه‌ك ، بۆ ئه‌م جيا كردنه‌وه‌ يه‌.
خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت [مَّا كَانَ اللّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىَ يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ] ال عمران 179
واته‌: [ خودا ئيمانداران واز لێنا هێنێ هه‌روه‌كو وه‌كو ئێوه‌ له‌سه‌رى هه‌ن( دلَسۆزى و نا دلَسۆزى خه‌مخۆر و بێباك تێكه‌لن) په‌روه‌ردگارى مه‌زن پێغه‌مبه‌رانى ڕوانه‌ كردووه‌ بۆ به‌نده‌كانى ، بێگومان باش و خراپيان تێدايه‌ ئه‌وجا چاكه‌ بۆلاى چاكه‌ ده‌ چێت و خراپه‌ش بۆلاى خراپه‌ش بۆ لاى خراپه‌ ده‌ چێت] حيكمه‌تى بێكۆتاى خودا وا بوو كه‌ له‌م دنيايه‌دا تێكه‌ ليان بكات بۆ تاقيكردنه‌وه‌ به‌لام له‌ حالى جێگير و بێكۆتا جياين ده‌كاته‌وه‌، وه‌ بۆ هه‌ريه‌كه‌يان جێگايه‌كى داناوه‌ ،كه‌ شايسته‌ بێت به‌ پێى كرده‌وه‌كان.
5-دروست كردنى دژيه‌كه‌كان به‌ته‌واوه‌تى تواناى په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌رده‌خات : له‌و حيكمه‌تانه‌ش كاملێتى تواناى په‌روه‌ردگار ده‌رده‌كه‌وێت له‌ دروست كردنى جوبرائيل و فريشته‌كان ،ئيبليس و شه‌يتانه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌گه‌وره‌ترين به‌لگه‌و نيشانه‌كانى تواناو كاربه‌ده‌ستى خودايه‌.
په‌روه‌ردگار دلروست كه‌رى دژ يه‌كه‌كانه‌، زه‌وى و ئاسمان تاريكى و ڕوناكى ،به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ، چاك و خراپ.
6-له‌و حيكمه‌تانه‌ش چاكه‌ى هه‌موو دژ يه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌رده‌خات، :له‌و حيكمه‌تانه‌ش ، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دوو دژيه‌كى درووست كردووه‌ له‌ته‌واوى باشى دژه‌كه‌ى خراپى دژه‌كه‌ى، له‌ ڕاستيدا دژ يه‌كه‌كات باشه‌كانيان به‌ته‌واوه‌تى به‌ پێچه‌وانه‌ك?

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-21 14:28:22

pishtiuan
خونچەی نوێ
شوێن: soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-27
دواترین سه‌ردان: 2010-08-07
په‌یامه‌كان: 28
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

http://www.kurdup.com/uploads/e63b0f58ec.gif

Kurdzhin
http://www.kurdup.com/uploads/c7882b5ec9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-21 14:46:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

zor supas bo payamakat xwa padashti barezisht bdatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-22 09:54:57

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

ده‌ستت خۆش بیت و خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ ئه‌زیزم

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-22 10:00:02

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

zor supas barez dasti tosh xosh bet xwa padashti barezishtan batawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-22 12:41:19

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-04-22 13:20:32

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌یتان کێیه‌؟

dasti tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net