❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئابووری كوردستان لەناو توونێلی داخراوی ناوەند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » ئابووری كوردستان لەناو توونێلی داخراوی ناوەند


#1 2009-04-21 13:47:49

shaeda_neha
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2009-05-12
په‌یامه‌كان: 93
WindowsXPMSIE

ئابووری كوردستان لەناو توونێلی داخراوی ناوەند

رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان بۆ6% دابەزی، لە كاتێكدا لە خوارووی عێراق 11%و لە ناوەراست 2و8 %


دەربازبوونی كوردستان لە پاشكەوتەیی ئابووری حكومەتی ناوەندی لە بەغدا، بە ئامانجی ئابووریناسان و حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی هەرێم دادەنرێت، بەڵام تاكو ئەمڕۆ پەیڕەوكردنی لامەركەزی ئابووری كە لەگەڵ پێكهاتەی ئابووری و بگرە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی عێراق دەگونجێت هەنگاوی جیددی بۆ نەنراوە، بۆیە دەربازبوون لەو پاشكەوتەیی یە زۆر بەلاوازی و سنووردار دەڕوات بەڕێوەو لەچوارچێوەی داخراوی خواست و ئومێدەكان تێنەبەڕیوە، بەڕادەیەك بودجەو داهاتی هەرێم و زۆر كەرەستەو سوتەمەنی و بەنزین و كارەباو كەلوپەلی خۆراكی لە ژێر كۆنترۆڵی ناوەندی بەغدا ماوەتەوە، ئەو ناوەندەی بەدرێژایی مێژوو تاكو ئەمڕۆش بەدەست كێشە ئیتەنی و سیاسییەكان گیری خواردووە و، كاریگەری بەسەر هەموو بڕیارو بەرنامەیەكی ئابوورییەوە هەبووە، لەلایەكی ترەوە لە دەستوورو یاساكانیش دەیان ئاستەنك دانراوە بۆ مۆركردنی رێكەوتنامەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی بیانی، وەكو ئاستەنگەكانی بەردەم دەرهێنان و ناردنی نەوت وگازو گرێبەستە بازرگانییەكانی تر كە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو بیانی مۆردەكرێت .
بەمشێوەیە كاتێك سەیری دەستووری عێراقی فیدراڵ دەكرێت، دەبینرێت دەسەڵات و ئازادییەكانی كەمە، لەگەڵ ئەمەشدا لە كاروباری پەیڕەوكردنی بڕگە یاساییەكانی ناو دەستور دەستێوەردانی سیاسیش هەیە، بۆ نموونە دەسەڵاتەكانی ناوەندی دەیەوێت لە هەموو دەسەڵاتەكان تایبەتمەندی هەبێت و لە ژێر دەست و جێبەجێكردنی خۆیدا بێت، تەنانەت جگە لەم دەسەڵاتانە ناوەند دەیەوێت هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی هەرێمی كوردستانیش بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات، حكومەتەكەی مالیكی بە پێچەوانەی ئەو مەقوولەیە دەچوڵێتەوە كە ((تا ماف و وەزیفەی هەرێمەكان زیاتر بن، ناوەند بە هێزتر دەبێت )) .
هەست كردن بە گرینگیدانی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری و پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەكانی هەرێم، جگە لە مەبەستە ئابوورییەكەی بۆ ئەو واقیعە سیاسییە دەگەڕێتەوە كە عێراق و حكومەتەكانی ناوچەكە تێی كەوتوون، كە ئابووری لە خزمەت مەرامە سیاسی و ئیتەنی و حزبییەكان دایە، تاكو ئەمڕۆ ئابووری لە ناوەندەكانی (بەغداو ئەنقەرەو تەهران و دیمەشق )كراوەتە قوربانی بۆ سیاسەتێكی داخراوی چەقبەستوو كە عەقڵییەتە شۆفێنی و میلیتارییەكان دایدەڕێژن و، لە دژی بوونی نەتەوەی كوردو پێگەیشتنی ئابوورییەكەی پەیڕەوی دەكەن، بەبەردەوامیش دەسەڵاتەكانی مالیكی وەزیران و خەرجییە سەربازی و ئەمنییەكان رووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش لەسەر حسابی خەرجی یە مەدەنییەكان، ئەوەتا پێكهێنان و بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەكانی سەحوەو ئیسناد بە ملیۆنەها دۆلاری بەفیڕۆ داوە، لە پڕ چەككردنی سوپای عێراق كە هەندێك سەرچاوە بە تێچوونی دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندەی دەكەن، بۆ نموونە تەنیا لە یەك سەفقەی كڕینی چەكی ئەمەریكی 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار تێچوونی بووە، ئەمانە هەمووی لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە خەرجكردنە زۆرەیە كە دەستووری عێراق بەسەرۆك وەزیرانی داوە، ئەمە جگە لە كێشەكانی مادەی 140 و بەشی17%ی بودجەی هەرێم و گرێبەستە نەوتییەكان و هاتنی سوپا بۆ ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان و بودجەی هێزی پێشمەرگەوە، كە هەموو ئەو خاڵانە وایكردووە دەربازبوون لە پاشكەوتەیی بەغدا گرنگ بێت، لە لایەكی دیكەوە نەبوونی پێشبینییەك بۆ گۆڕانكاری بنەڕەتی ئەو مەترسییانە زیاتر دەكات كە حكومەتی عێراق وابەئاسانی دەربازی نەبێت لە كێشە ئابووری و سیاسییەكان، ئەوەتا عومەركەربولی جێگری سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە(( بودجەی عێراق بە شێوەیەكی نایاسایی و نادەستوری خەرج دەكرێت و بە ئاشكراش دزەپێكردنی نەوت هەیە و داهاتەكەی دیار نییە . ))، تەشەنەكردنی گەندەڵی و نەبوونی شەفافییەت لە وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان ئاستەنگێكی تری بەردەم پرۆسەی گۆڕانكارییە، بە تایبەتی دوای ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتییانەی كە عێراقیان بە دووەمین وڵاتی گەندەڵ و سێیەمین وڵات دانا كە شەفافییەتی تێدا نییە، ریچارد ناپ Richard naab بەرپرسی گروپی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا (وینترا)، دوای جەنك لە 2003 بەشداری لەپڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كردووە،سەبارەت بە فیدرالییەت و حوكمی لامەركەزی دەڵێت :
من لە ئەركی ئاوەدانكردنەوەو سەختی چارەسەرەكان تێدەگەم، بەڵام ئەم ئەركە بەباشی بەڕێوە ناچێت ئەگەر بێت و عێراق بەشێوەیەكی فیدرالیزم كاروبارەكانی نەبات بەڕێوە، خوازیارین حكومەتی هەرێمەكان دەسەڵاتی زیاتریان پێ بدرێت، بوونی هەرێمێكی فیدرال و ناوەندێكی بەهێز عێراق لەدەستێوەردانی دەرەكی دەپارێزێت..
لە ناوخۆی هەرێمیشدا بەدرێژایی 27ساڵ ئامانجی پێشخستنی ئابووری و گەیشتن بە گەشەكردن و دەربازبوون لە پاشكەوتەیی ئابووری حكومەتی ناوەندی نەهاتە بەرهەم، بەهۆی شەڕی ناوخۆو گەمارۆی ئابووری و نەبوون و جێبەجێ نەكردنی پلان لە رووی پراكتیكییەوە، بەڵام لەدوای رزگاركردنی عێراقی دیكتاتۆری هەنگاو بەرەو وەبەرهێنان و رزگاربوون لە پاشكەوتەیی ئابووری نراوە، رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان بۆ6% دابەزی، لە كاتێكدا لە خوارووی عێراق 11%و لە ناوەراست 8.2 % لە *1،ئەمە لەكاتێكدا كەرتی پیشەسازی عێراق بە پێی راپۆرتێكی پیشەسازیكارانی عێراقی لە 80%ی كارگەكان داخراون)، بودجەی عێراق بە شێوەیەكی نایاسایی و نادەستوری خەرج دەكرێت و بە ئاشكراش دزەپێكردنی نەوت هەیە و داهاتەكەی دیار ئەمەش كارێكی ئاسان نەبوو لە وڵاتێكدا بە ناوچەیەكی نائارام و پڕ لە مەترسی دادەنرێت و زۆربەی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و بیانییەكان هەرێم و عێراقیان لەیەكتر جیانەكردۆتەوە، ئەمەریكی و كۆرییەكان بڕە پارەیەكی كەمیان بۆ ئاوەدانكردنەوە خەرج كردووە، لە هەولێر 500 ملیۆن دۆلارو كۆرییەكانیش 70 ملیۆن، كە زۆربەی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئاوو ئاوەڕۆو دروستكردنی قوتابخانەو نەخۆشخانە و كتێبخانە خەرجكراوە *2.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-21 14:26:09

سوران2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2009-04-22
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPMSIE

Re: ئابووری كوردستان لەناو توونێلی داخراوی ناوەند

دست  خوش

زور سبااااااااااااااس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » ئابووری كوردستان لەناو توونێلی داخراوی ناوەند


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net