.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خواردنی سێ‌و
خواردنی سێوێكی سه‌وز رۆژانه له‌گه‌ڵ پارێزكردن به سه‌وزه، ته‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ بوون بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
ئه‌و ئاكامه كرنگانه‌ی ئه‌م دواییه ته‌وه‌ری وتووێژ بوو له كۆنگره‌ی سالاَنه‌ی توێژیینه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆپارا ستن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه له‌م دواییانه‌دا له شاری سیتال به‌سترا، یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ری ، بریتی بوو له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ، فرانسیس رائوله‌وه پێشكه‌ش كرا ، له دامه‌زراوه‌ی پزیشكیی و ته‌ندروستیی بیتراس بۆرگ له ولاَتی فه‌ره‌نسا ، توێژینه‌وه‌كه‌ی رائول، ده‌رخستووه ئه‌و مادانه‌ی له سێودا هه‌ن، سه‌لماندویانه یاریده‌ی پارستنن له شپَر په‌نجه‌ی قۆڵون.
لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ، خواردنی سێژه‌م یان زیاتر سه‌وزه‌و و میوه، له رۆژێكدا ، جیا له په‌تاته، مه‌ترسی توش بوون به (لیمفۆما لاهودجكن) به‌ڕێژی له سه‌دا چل كه‌م ده‌كاته‌وه.
فرانیس رائول خۆی ده‌ڵێت : زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توش بوون به شێرپه‌نجه، په‌یوه‌ندی به جۆری ئه‌و خواردنانه‌وه هه‌یه كه ده‌ی خۆین ، ئه‌ویش شتێكه ده‌توانین ده‌ستبگرێن به سه‌ریدا ، بۆ ئه‌وه‌ی دوچاری نه‌خۆشی نه‌بین . وتیشی ، سه‌لماندویانه، بونی دژه ئۆكسانه‌كان كه له سه‌وزه‌و میوه‌دا هه‌یه، پارێزگاری له‌ش ده‌كه‌ن له‌و زیانانه‌ی له‌كاتی كه‌رت بوونی خانه‌كاندا رووده‌دات ، له و نه‌خۆشییه پیسانه.
له باره‌ی‌سێوی سه‌وزه‌وه ، سه‌لماوه جۆرێك له دژه ئۆكسانه‌كان كه ناوی (بروسیانیدینز)ه‌و، به زۆری له سێ‌و شه‌راب و كوكا دا هه‌یه ، زنجیره‌یه‌ك له نیشانه‌ی مردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیان ده‌رخستوه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ، رۆژانه خواردنی سێوێكی سه‌وز به توێكڵه‌وه ، خۆپارێزی له تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه دابین ده‌كات .
هاوكات له توێژیینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا له مایو كلینیك ، له‌لایه‌ن (لیندا كیلمان و هاورێكانییه‌وه) له هه‌مان كۆبوه‌نه‌وه‌ی سالاَنه‌دا خرایه روو ، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی (لیفۆما لاهودجیكن) ئه‌نجامدرا بوو له شاری (سیتال) ، ده‌ركه‌وتووه خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌كو، برۆكلی و قه‌ڕنابیت له توانایاندا هه‌یه، به‌رگرییه‌كی ته‌ندروستی باش له دژی شێرپه‌نجه دابین بكه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌وزه‌ی سوور باو و زه‌ردباو پرته‌قاڵی و به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته. هاوكات پسپۆرانی بواره‌ی خواردن، ئاماژه به زینك و سلینیۆم ده‌كه‌ن ، توانای به‌رگریكردنیان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌یه.
Nawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه