.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئایە خۆپەرستى نەخۆشییەکى دەروونییە؟ کۆمهڵایهتی
لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا زیاتر پیاو تووشى خۆپەرستى دەبێت وەک لە ژن .
و: ئازاد جەلال
ئەو کەسانەى هەڵگرى سیفاتى خۆپەرستیین ، ژمارەیان کەم نییە، بە تایبەت لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا، ئەم دیاردەیە هەندێ جار دەگاتە چڵەپۆپە، دواتریش گرفتى خێزانى و دەروونى لە دواى خۆى دروست دەکات، بێگومان هەموو ئەمانەش پەیوەندى بە ناخى مرۆڤەوەهەیە. خۆپەرستى وەک بەشێک لەهەڵکەوتەى کەسایەتى مرۆڤدا دەردەکەوێت، کەوایە دەپرسین ئایە خۆپەرستى نەخۆشییەکى دەروونییە؟ ئایە ئەم دیاردەیە وەرگیراوە لە کۆمەڵگەوە، یان نا، وەتا چەند پەیوەندى بەکەسێتى نەرگسییەوە هەیە.
لێکۆڵینەوەکان وەڵاَمى ئەم پرسیارانەو کۆمەلى َ پرسیارى تریان داوەتەوە.
د.عەلى زەییب ـ بۆماوەى زیاتر لە سیى ساڵ پسپۆڕى دەروونى( زاتى) خوودى بووە، لە بارەى خۆپەرستییەوە دەڵێت: خۆپەرستى لە مرۆڤدا لە تەمەنى (18) ساڵییەوە سەر هەڵدەدات، ناوبراو هۆکارى سەرهەڵدانى خۆپەرستى بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە پەیوەندى لە نێوان ئەندامانى خێزاندا ساردو سڕە، بە تایبەت لە نێوان دایک ء منداڵدا لە سەرەتاى تەمەنى منداڵەوە تا تەمەنى 18 ساڵى، بە ڕاى ناوبراو ئەو کاتەى مرۆڤ کامڵ دەبێت ئەم دیاردەیە ڕوو دەدات، بە ئاشکرا ئەم سیفەتە دەر دەکەوێت. ئەو دکتۆرە نکوڵى لەوەش ناکات کە باوکیش کاریگەرى خۆى هەیە لە دروست بوونى ئەو سیفەتە لە لاى ڕۆڵەکەى .
خۆپەرست کێیە؟
لە دەر ئەنجامى توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە کەسى خۆپەرست، لە مرۆڤى ئاسایی و تەندروست جیا دەکرێتەوە، بەوەى کە مرۆڤى خۆپەرست ناتوانێت متمانە بە کەس بکات، بەڵام پشتى تەاویان پێدەبەستێت، بۆ ئەوەى ببنە ئاوێنە بۆ دەستکەوتنى ناڕاستى ء بەهرەو جوانییەکان .
کەسى خۆپەرست بەردەوام وا هەست دەکات گوێی بۆ دەگرن و ئێرەیی (بەخیلى )بە کەسایەتییەکەى دەبەن، وا هەست دەکات دەورو بەرى پێی سەرسامن.
مرۆڤى خۆپەرست لە نێو کۆمەڵدا بەردەوام هەڵگرى بۆچوونى جیاوازو پێچەوانەیە ،هەروەها ئامادەى گۆڕانە لە بەها ڕەفتارییەکانى بە مەبەستى بە دەست هێنانى خۆشەویستى بەرامبەر، دەروونناسان دەڵێن: هۆکارەکەى ئەوەیە ئەو مرۆڤە بەردەوام هەست بە کەمى دەکات، بۆ شاردنەوەى ئەو هەستەى ئەو ڕەفتارە دەنوێنێت.
فارس کەریم ـ پسپۆرى دەروونى لە بارەى خۆپەرستی ییەوە دەڵێت"خۆپەرستى، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە نێو کۆمەڵدا ،بە ڕاى ئەو دکتۆرە مرۆڤى خۆپەرست کەسێکى وەرگرەو تواناى بەخشینى نییە ،هۆکارى ئەوە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە بارودۆخى دەروونى کەسەکە ڕێگەى نادات ببەخشێت،هەروەها دەڵێت" ئەمجۆرە مرۆڤانە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قورسە ، چونکە ئەو کەسە وا هەست دەکات کە کەسى بەرامبەر هیچ هەست ء سۆزى نییە ء هیچى لە باردا نییە ،" ئەو دکتۆرە ئاماژەى بەوەشدا کە ئەگەر ئەم بارە درێژە بکێشێت ئەوا بێگومان دەبێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشى خۆ بە گەوەرە زانین،(داءالعڤمە) ئەمەش وەک ئەوەى لە لاى هەندێ لە سەرکردەکان دروست دەبێت،میللەتەکانى خۆیان دووچارى دەیان دەردە سەرى دەکەن، بێگومان هەر ئەوەشبووە وا لە توێژەران بکات کە بڵێن : لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا زیاتر پیاو تووشى خۆپەرستى دەبێت وەک لە ژن .
لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا دەبینین پیاوان گوێ بۆ ژنەکانییان ناگرن ، دڵپیسى لە نێویاندا هەیە ،بەردەوام چاودێرى ژنەکانیان دەکەن ، ژیانیان پڕە لە شەڕو ئاژاوە
هەڵبەت ئەمە بە شێوەیەکى رێژەییە، بەڵام ئەم دیاردەیە لە دادگاکاندا بوونى هەیە و بووەتە نەخۆشییەکى باوى سەردەم کە زۆر لە خێزانە نوێکان پێوەى دەناڵێنن.
sc kurdtan online

لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh bet tina
babateky zor baswda sarkawtwbyt

لهسهر هێڵ نییه









dasti tosh xosh bet guli mn
لهسهر هێڵ نییه