❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو ئافرەتەی هەڵەی پێشووی دووبارە كردەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-23 05:32:00

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئەو ئافرەتەی هەڵەی پێشووی دووبارە كردەوە

ئەو ئافرەتەی هەڵەی پێشووی دووبارە كردەوە
گەلێ جار مرۆڤ كە گوێبیستی هەندێ لە رووداوەكانی نێو ئەم كۆمەڵگایە دەبێت لە ئاستییاندا خۆی پێ راناگیرێ و حەزدەكات بەر هەر جۆرێك بێت بچێتە نێو بنجوو نێوەڕۆكی بەسەرهاتەكانەوە، بەتایبەتی ئێمەی رۆژنامەنووس كە هەردەم دەمانەوێت بەدوای راستییەكاندا بگەڕێین و بۆ خوێنەرانی بگوازینەوە و وەك هێلكەیەكی پاككراو بیخەینە بەردەستیان، دیارە لە زۆركات و ساتدا پەنجەی تاوان و تاوانباركردن بۆ پیاوان درێژ دەكرێت، كە ئەوان لە نێو كۆمەڵگادا پلەیەك تاوانبارن، بەڵام من بە پێچەوانەی بۆچوونی هەندێ لەو كەسانەم و پێم وایە هەردوو رەگەز لە كۆمەڵگا بەرامبەر بەم و رووداوانە تاوانبارە ، چونكە هەر وەكو دەڵێن چەپڵە بە دەستێك لێنادرێت تاوانیش بە رەگەزێك ئەنجام نادرێت، بۆیە دەبێت لە ئەنجامدانی هەر كارێك ئەقڵ و بیر بەكاربهێندرێت، بۆ ئەوەی نەكەوینە نێو ئاریشەیەك كە دەربازبوون لێی زۆر زەحمەت بێت و لێرەدا پەشیمانی دادنادات، دیارە من ئەو قسانەم هەروا نەهێناوەتەوە، ماوەیەك لەمەوپێش لە نێو خزم كەسەكانی باوكم مقۆمقۆیەك هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە ئەوەندە هامۆشۆیان ناكەین، بۆیە راستی بەسەرهاتەكەمان نەدەزانی، تا وایلێهات ئەم مەسەلەیە لای كەسانی دیكەش باس دەكرا، ئەویش گوایە (ج) ی تەمەن(28) ساڵان گیراوە و ئێستا لە بەندیخانەدا دەست بەسەرە،(ج) ، خاوەن خێزانە و سێ كچی هەیە و ئەوەی من بزانم كچەكانیشی كەمێك ئیفلیج و كەم ئەندامن ،(ج) ئەوە چەند ساڵە پۆلیسە ماوەیەكیشە لە سەنتەری(.....) كار دەكات، بۆ واڕێك ناكەوێت ئافرەتێك لە كاتی ژوانا لەگەڵ كەسێك لە ماڵی باوكی ئەو ئافرەتەوە دەبیندرێت و ئەو كات پیاوەكە رادەكات و ئافرەتەكەش لە ترسی هەڕەشەی خانەوادەكەی بە هەمان شێوە رادەكات بۆ بنكەی توندوتیژی ئافرەتان و دوای وەرگرتنی وتەكانی رەوانەی سەنتەری(....) دەكرێت كە (ج)ی پۆلیسیش ئیشی لەوێیە پاش ماوەیەك پەیوەندی لە نێوانیان دروست دەبێت و دەگاتە رادەی ئەوەی كەوا(ج) م وەعدی هێنان بەو ئافرەتە دەدات و ئەو مەوزوعەش لە ماڵێ لای دایك و باوكیشی دەكاتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی(ج) كرێچی دەبێت و باوكی سێ منداڵیشە و مووچەكەی تەنیا بەشی كرێ گرتنی ژوورێك دەكات، بۆیە دایك و باوكی بەو ژنهێنانەی رازی نابن و ئەویش كاتێ ئەم هەواڵە بەو ئافرەتە رادەگەیەنێت تووڕە دەبێت و سكاڵای دژی(ج) تۆمار دەكات كە گوایە سووكایەتی پێكردووە، بۆیە هەردوو لا واتە(ج) و ئافرەتەكە رووبەڕووی یەكتر دەكرێنەوە و هەردووكیان دان بەو پەیوندییە دەنێن. دادگا بڕیاری بەندكردنی(ج) دەدات، بەڵام دوایی و بەهەر جۆرێ بێت ئەو ئافرەتەكە ناوی (ئە،ج) دەبێت رازی دەكەن، بۆ ئەوەی لە داوای خۆی پەشیمان بێتەوە ئەویش لە بنكەی پۆلیسی(...) لە داواكەی خۆی خۆش دەبێت و ئەوكات(ج) بە كەفالەت بەردەبێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی كەوا ئێمە وەرمان گرتووە، دادوەر ئەم بڕیارەی تەمیزكردۆتەوە و ئێمەش چاوەڕوانی رۆژی دادگایی و هۆكاری تەمیزكردنەوە دەكەین.
مرۆڤ كە هەڵەیەك دەكات پێویستە سوود لەو هەڵانە بۆ دووبارە نەبوونەوە وەربگرێت، نەوەكو ئامادەبێ بۆ دووبارە كردنەوەی هەمان هەڵەی پێشوو كەوا بە دڵنیاییەوە بەرەو هەڵدێرمان دەبات ژیانیان لێ دەكاتە دۆزەخێكی هەمیشەیی و بێ كۆتایی.
بۆیە پێویست بوو(ئە) بە هیچ جۆرێ ئەم هەڵەی پێشووی دووبارە نەكردبایەوە و سوودی لە هەڵەی پێشووی وەربگرتبایە، نەوەكو لە كاتی چوون بۆ سەنتەری (...) هەوڵبدات پەیوەندی لەگەڵ پیاوێكی دیكەدا دروست بكات و هەمان هەڵسوكەوتی پێشووی بۆ دووبارە بێتەوە و دواتر سكاڵا دژی ئەم پیاوە تۆمار بكات، دەبوایە(ئە) پێش ئەوەی سكاڵا دژی(ج)، تۆمار بكات كە گوایە وەعدی هێنانی پێداوە پێویست بوو سكاڵا دژی ئەو پیاوە، تۆمار بكردایە كەوا پێشتر پەیوەندی لەگەڵدا هەبوو، چونكە ئەو بووە هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوەی(ئە) ی بێتە ئەم شوێنە و بەمجۆرە ژیانی لێ بشێوێت.
(ج) منیش بەر لەوەی بیر لە پەیوەندیەكی لەو جۆرە بكردابایەوە دەبوایە ماڵ و منداڵەكانی هاتبا پێش چاو و تەقدیری وەزعی ئابووری خۆشی بكردبا.


gulan

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net