.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سەرباری دزیكردن .. ئازادیش كرا؟
تاوان هەر پاڵنەرێكی لە پشتەوە بێت لەبەردەم یاسادا هەر تاوانە، بەڵام وا دەبێ تاوانبارێك بەمەبەستێكی ئینسانی و لە رووی سۆزی ئینسانییەوە تاوانێك دەكات تەنیا بۆ ئەوەی گیانی كەسانی دی لە مردنێكی مسۆگەر و بە ئازار رزگار بكات، ئەم كێشەیەی كە دەیخەینە روو یەكێك بووە لەو كێشانەی كە سەرەڕای بوونی بەڵگەی تەواو لەسەركردنی تاوان لەسەر كەسێك كە ناوی(هێرش) بووە لەسەر دزینی هەندێ كەلوپەلی هاوڵاتییەك، بەڵام دواجار بڕیاری ئازادكردنی دەدرێت، ئاخۆ هۆی تاوان كردنەكە و دانپیانانی خودی تاوانباریش بە تاوانەكەی لەبەردەم بنكەی پۆلیس و دواترش هۆی ئازادكردنی تاوانبار چی بووە...؟ ئەمانە ناوەڕۆكی ئەم كێشەیەیە كە دەیخەینەڕوو.
مەینەتییەكانی خێزانێكی بێ باوك
(هێرش) گەنجێكی كاسبكار و دڵفڕاوان و چاوتێربوو، ئەو بەسروشتی خۆی مرۆڤێكی بە بەزەیی و بەرەحمم و میهربان بوو، خۆی لە خێزانێكی رێكوپێك بوو، باری داراییان مامناوەندی بوو، ئەو كوڕە گەورەی باوكی بوو، لە راستیدا بەشی زۆری ئەركی بەخێوكردنی مامەڵەكەشیانی لەسەر شان بوو(هێرش) برادەرێكی زۆر نزیكی(جەمیل) بوو، زۆربەی ئێواران بەیەكەوە دادەنیشتن و كاتیان بەسەر دەبرد، لە زۆر ئاكار و خووەوە هاوبەش بوون و لەیەك نزیك بوون، ئەوان برادەری منداڵی یەك بوون... ئێوارەیەك كە هەر وەك جاران یەكتریان دەبینی(جەمیل) گەیشتە لای(هێرش) پێكەوە دانیشتن، با بوار بدەینە جەمیل بەخۆی گفتوگۆی ئەو ئێوارەی نێوان ئەو دوو برادەرە و سەر ئەنجامەكەیمان بۆ بگڕێتەوە(جەمیل) بەمشێوەیە گفتوگۆ و بەسەر هاتەكانی دواتری بۆ گێڕاینەوە و گوتی:
كات دوای نیوەڕۆ بوو كە ئافرەتێكی تەمەن نزیكەی(40) ساڵی هاتە ئەو گازینۆیەی كە هەندێ ئێواران دەچووین لێی دادەنیشتین و چایەكەمان لێی دەخواردەوە، منداڵێكی یەكساڵانی بە كۆڵەوە بوو، دیار بوو كە سواڵكەر نەبوو، بەڵام زۆر پەرێشان و نابووت بوو، لە خاوەن گازینۆكە نزیك بۆوە بۆ ئەوەی شتێكی پێبدات، بڕێك شەكر و چا، بیداتە منداڵەكانی، كابرای خاوەنی گازینۆش بە خێری خۆی گوتی: كەمێك بووەستە من هەر كە چاوم بەو ئافرەتە كەوت دڵم پڕبوو، چاوم پڕ ئاو بوو، هێرش سەیری كردم و لێی پرسیم، چی بووە چییە وا تێكچووی بۆ وا چاوت پڕ فرمێسكە؟
منیش بەدەست ئاماژەیەكم بۆ لای ئافرەتەكە كردوو و گوتم دە سەیری بكە ئاخر هەقم نییە چاوم پڕگریان بێت، كە( هێرش) ئاوڕی دایەوە و تەماشای سەروسیمای ژنەكەی كرد، ئەویش وەكو من چاوی پڕ ئاو بوو، گریان لە قوڕگی مابوو، ئەوەتا نەبوو، بەدەنگ لە هوڕژمی گریان بدات، بەیەكەوە مات و مەلوول داماین و تا دەمێك هیچمان بۆ نەگوترا، هەر یەكەو شتێك پارەمان دەرهێنا بیدەینە ژنەكە، لێی نزیك بووینەوە بیدەنێ و، پێمان گوت: هانێ ئەوەندەمان لێوەرگرە بەشتێكی بدە بۆ منداڵەكەت، ژنەكە بەدەنگێكی كرۆڵەوە سوپاسی كردین و لێمانی وەرنەگرت و پێی گوتین كە سواڵكەر نییە، ئێمەش هێندەی دیكە تەریق بووینەوە و هێندەی دیكەش دڵ پڕ خەفەت بووین و چشمان لەدەست نەدەهات، ئێمە بڕیارماندا كە بەدوای ژنەكەدا بڕۆین بزانین ماڵ و حاڵی لە كوێیەو چۆنە، چاوڕێمان كرد تا خاوەن گازینۆكە بڕە چایی و شەكرەكەی بە شاگردێك بۆ ئامادەكرد و پێی دا و ژنەكە بە كەساس و پەژارەییەكەی خۆیەوە ملی رێگەی گرت تا گەیشتینە شوێنێك كە دوو منداڵی چوار پێنچ ساڵانی لێبوو، بە تەنیا بەجێی هێشتبوون، دنیا سارد و بایەكی وشك و تا بڵێی ساردیشی دەهات، ژنە بەخۆی و بە منداڵەوە لە كەلاوە خانوویەك دەژيان كە تەنیا یەك ژوور و حەوشێكی بچووك بوو،
گەڕاینەوە، هەردووكمان دڵ بەخوێن و چاو بە گریان بووین، چی بكەین و چۆن بتوانین یارمەتی ئەو ژنە داماوە و منداڵە برسییەكانی بدەین، ئەو ژنە بۆ وا بێكەس و بێ دەرتان و بێ نەوایە...؟ ئەوە ئەو پرسیارانە بوو كە هەر لە خۆمانمان دەكرد.
نەخشە دانان بۆ یارمەتیدانی ئافرەتەكە
(جەمیل)خەیاڵ و بیركردنەوەكانی خۆی و هاوڕێكەیمان بۆ دەگێڕێتەوە و بەردەوام دەبێ لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەكە و دەڵێ:
ئەو شەوە هەر خەریكی ئەو بابەتە بووین، هەردووكمان زۆر كاریگەر و خەفەتبار بووین بە بارودۆخی خراپی ئەو ژنە و منداڵە بێنازەكانی، لە پڕ(هێرش) گوتی:
راوەستە(جەمیل) چارەسەرەكەم دۆزییەوە، هاوسێیەكمان هەیە دوو ژنی هەیە، پیاوێكی دەوڵەمەند و خاوەن ئیمكانیاتە، دوو ماڵیشی هەیە، جار جارە ماڵێكیان كە هی ژنە بچووكەكەیەتی بۆ چەند رۆژێك چۆڵ دەبێ، وا بزانم ژنەكە منداڵی نییە و ناوە ناوە دەچێتەوە ماڵی باوكی و خانووەكە چۆڵ دەبێ، هەر چۆنێك بێت، كابرای مێردی بەوە دەناسم كە نەمامگەیەكی هەیە و نزیكی ماڵمانە و ئەو وردە زانیاریانەم لە كرێكارێكی نەمامگەكە زانیووە، با تاقیبێكی بكەم، بەڵكو بتوانین هەندێ زەخیرە و خۆراك لە ماڵی ئەو كابرایە ببەین بۆ ئەو ژنە داماوە، من شتەكەم پێ باش بوو بەڵام پێشم رەوا نەبوو، بگرە ترسیشم لێی هەبوو، بۆیە ناڕازی بووم لەسەر ئەوەی بچینە ماڵی ئەو كابرایە و زەخیرە و كەرەستەی خواردنی لێی ببەین،؟ چونكە ئەگەرچی ئێمە دەشڵێن دەیبەین، بەڵام بەخۆی دزییە، پاش گفتوگۆیەكی دوور و درێژمان كرد و رازی بووم و گوتم ئەگەر بشگیریم هەر دەڵێم كردووە و ئەوەش ئامانجەكەم بووە..
چوونە ناوماڵ بۆ هێنانی ئازووقە
(جەمیل) بەردەوام دەبێ لە گێڕانەوەكەی و دەڵێ:
نیوەڕۆ بوو كە من و (هێرش) چووینە نزیك ماڵەكە(هێرش) گوتی:( جەمیل) من بە تەنیا دەچمە ژوورەوە و پێویست ناكات هەردووكمان بچین، با هەڵەیەك روونەدات و دواتر بكرێینە دز.. گوتم باشە، منیش لەبەر خەڵك نزیكەی سەد مەترێك دوور كەوتمەوە(هێرش) بەسەر دیواری ماڵەكە كەوت وخۆی هەڵدایە ناو حەوشەكە و لەوێشەوە چووە ژووری متبەخەكە، دیار بوو، شەكر و چاو و رۆن و برنج و كۆمەڵێ كەرەستەی تری خواردەمەنی كۆكردبۆوە، كەرەستەكانی لە ناو ژوورەكە دەرهێناو هێنایە ناو حەوشەكە، ئەوەندەم زانی ئۆتۆمبیلێك لەبەردەم دەرگای ماڵەكە راوەستاو كابرایەك هاتە خوارەوە كە دیقەتم دا زانیم خاوەن ماڵەكەیە، زۆر شپرزەبووم نەمزانی چی بكەم، ئەوەبوو تا نزیكەی دە خولەك یان پتر لە ژوورەوە بوون، ئیتر ئۆتومبیلێكی پۆلیسیش گەیشتە ئەوێ و ئەفسەرێك و دوو سێ پۆلیس لێی هاتنە خوارەوە و پاش چەند خولەكێك (هێرش) یان هێنایە دەرەوە بە دەست كەلەپچە كراوەییەوە، ئینجا تازە كار لە كارترازاوە، تەكسیەكم گرت و بە دوای ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس دا چوومە بنكەی پۆلیسەكە، دیار بوو ئەفسەری لێكۆڵینەوە خەریكی لێكۆڵینەوە بوو لەگەڵی و منیش چوومە ژووری ئەفسەرەكە و خۆم پێناساند(هێرش) كە چاوی پێمكەوت پێی سەیر بوو، گوتم جەنابی ئەفسەر ئەگەر لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەكەی و دەیهاوێیتە بەندیخانە ئەوە دەبێ لێكۆڵینەوە لەگەڵ منیش بكەی و منیش دەستگیر بكەیت، ئەفسەرەكە سەری سورماوە بەدیقەتەوە تەماشای كردم، كابرای خاوەن ماڵیش سەری سوڕمابوو، مەسەلەكەم بە دوور و درێژي گێڕایەوە و دووپاتم كردەوە كە نەبۆ دزیكردن و نەبۆ هیچ مەبەستێكی تر نەچووینەتە ناو ئەو خانووە، تەنیا بۆ هێنانی هەندێ كەلوپەلی خۆراك بووە ئەویش بۆ ئەو ژن و منداڵە بێ سەرپەرشتە بووە كە بینیومانە...(هێرش)رووی لە كابرای خاوەن ماڵ كردوو گوتی: كاكی برا، رەنگە كارەكەمان هەڵەبێ كە بە دزی و بەبێ پرسی تۆ و لەسەر دیوارەوە خۆمان هەڵدابێتە ماڵەكەت، بەڵام خوا دەزانێ نەمەبەستمان دزیكردن بووە نە دزیش دەكەین و نە هیچ مەبەستێكی دیكەمان هەبووە، تەنیا ویستوومانە یارمەتییەكی ئینسانیانەی ئەو ژن و منداڵانە بدەین و بەس..
كابرای خاوەن ماڵ كە سەرەتا تووند و رژد بوو لەسەر گرتنی(هێرش) و پاشان منیش بەڵام كە مەسەلەكەمان روون كردەوە گوتمان وەرە با ئەو خێزانە كڵۆڵەشت پێنیشان بدەین ئەگەر وابوو ئەوا بۆت دەردەكەوێت ئێمە دزنین، ئەگەر واش نەبوو با پۆلیس هەر لەوێ دەستمان ببەستن و دەستگیرمان بكەن ئیتر هەموومان، من و(هێرش) و خاوەنی ماڵ و پۆلیس چووینە ماڵەكە و ژنەكە و منداڵاكانیان بە چاوی خۆیان دیتن و كابرا رەنگێكی هێناو رەنگێكی برد، بەراستی هەموویان داخبار و دڵتەنگ بوون بۆیان، كابرا هەر ئەو ساتە رووی لە ئەفسەرێكە كرد و پێی گوت: كاكە ئەو دوو كەسە ئازاد بكە و هیچم نییە لە دژيان خوا خێریان بنووسى ئەوە ئازووقەیەش كە لە حەوشەكەیە بەخۆم بۆ ئەم خێزانەی دەهێنم! كابرا كە چاوی بە خێزانە كڵۆلە كەوت چاوی پڕگریان بوو، پرسیاری ئەوەی لێكرد كوا مێردی، كەسوكاری؟ ژنە هەر هێندەی گوت: كە مێردەكەی بە نەخۆشی مردووە و كەسیش خۆی لێنەكردۆتە خاوەن و ئەو منداڵانەش بە ئیش كردن بۆ ماڵان بەخێودەكات و كابرایەكیش لە راهی خودا ئەو ژوورەی پێداوە و كرێی خانووی لێوەرناگرێت، خاوەنی ماڵەكە گوتی: ئەگەر پێتخۆشە هەر ئێستا دەتبەمە ماڵی خۆم و هەر لە ناو باخچەی ماڵەكەم كە گەورەیە دوو ژوورتان بۆ دەكەم و سەرپەرشتی پاك راگرتنی ماڵەكەم بكە و مووچەیەكی مانگانەشت بۆ دەبڕمەوە و خواردن و خواردنەوە و ئازووقەشتان لەسەر من....
كە كابرای خاوەن ماڵ ئەو قسانەی كرد بەڕاستی هەموومان دڵخۆش بووین، ئیتر ژنەكەمان بەجێهێشت و ئێمەش چووینەوە بنكەی پۆلیس و ئەفسەرەكە گوفتاری پێشووتری خاوەن ماڵەكە كە خەریك بوو سكاڵا لە دژي هێرش و پاشان كەم منیش چووم لەسەر منیش تۆماربكات هەموومان دڕاند و بەڕێی كردین و ئێمەش بە دڵێكی خۆش و ویژدانێكی ئاسوودەوە لە بنكەی پۆلیس دەرچووین، بەڵام بڕیاریشماندا جارێكی تر بڕیاری وا ترسناك نەدەین ئەگەرچی لە پێناو مەبەست و ئامانجێكی ئینسانیش بێت....
gulan

لهسهر هێڵ نییه