❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زاناكان كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ حه‌پێكی ڤیاگرای ئافره‌تان ده‌كه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-23 05:42:19

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

زاناكان كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ حه‌پێكی ڤیاگرای ئافره‌تان ده‌كه‌ن

زاناكان كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ حه‌پێكی ڤیاگرای ئافره‌تان ده‌كه‌ن 
PNA- زاناكان ئاشكرایانكردووه‌، به‌م نزیكانه‌ هاوشێوه‌ی حه‌پی ڤیاگرای سه‌وزی پیاوان، حه‌پێكی په‌مه‌یی به‌ هه‌مان كاریگه‌ری بۆ ئافره‌تان به‌رهه‌م دێنن.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، زاناكانی پزیشكی رایانگه‌یاندووه‌، ئێستا له‌ هه‌وڵدان جۆره‌ حه‌پێكی ره‌نگ په‌مه‌یی بۆ به‌ هێزكردنی ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌تان به‌رهه‌م بێنن.

له‌مباره‌یه‌وه‌، توێژه‌ر (كیان ئه‌هدادای) زانای ملوله‌كانی خوێن له‌ زانكۆی پزیشكی (جۆرجیا) له‌ (ئۆگۆستا) وتویه‌تی: له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان توێژه‌ر و زاناكانی هاورِێم پرسیارێكی گرنگمان بۆ دروست بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو، ئایا بۆ ته‌نیا بیر له‌ پیاوان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و كار بۆ به‌هێزكردنی ئاره‌زووی سێكسیان ده‌كه‌ین، كه‌چی ئافره‌تانمان په‌راوێزخستووه‌؟، له‌ كاتێكدا له‌ 40% بۆ 60%ی ئافره‌تان به‌ده‌ست گیروگرفته‌كانی سێكسیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ئه‌و توێژه‌ره‌ روونیكردۆته‌وه‌، دوای ئه‌و پرسیاره‌ تیمێكی زانستیان پێكهێناوه‌، ئه‌و تیمه‌ (ڤیاگرا)، (لڤیترا) و (كیالیس)یان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه‌یی هه‌ردوو ره‌گه‌زی مێینه‌ و نێره‌ تاقیكردۆته‌وه‌، دوای چاودێریكردنی مولوله‌كانی خوێنیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، مشكه‌كان ئاره‌زووی سێكسیان زیاتر بووه‌.

ئه‌هدادای وتوشیه‌تی: بۆیه‌ دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌، ئێمه‌ خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چه‌ند گۆرانكارییه‌ك بۆ باشتر كردنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و حه‌په‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی سێكسی له‌ ئافره‌تاندا بكه‌ین.

له‌ كۆتایدا ئه‌هدادای ئاماژه‌یداوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌په‌ به‌رهه‌م بێت، ئه‌وا به‌ خواردنی سێ ده‌نكه‌ حه‌پی په‌مه‌یی ئاره‌زووی سێكسی له‌ ئافره‌تان چالاك ده‌بێت.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net