.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی لای منداڵی ته‌نها خودی
ئاماده‌كردنی
توێژه‌ری ده‌روونی
هاوار حمه صالح قادر / سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی خێزانی
نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی
په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی له‌و بهشهگرنگانهیه كه ئه‌توانین به ڕوونی لای منداڵی ته‌نها خودی به‌دی بكه‌ین و یه‌كێكه له‌و كهمو كورتی یانه‌ی كه پێوه‌ی دهناڵیێنن ، منداڵی ته‌نها خودی زمانی به شێوه‌یه‌كی هێواش گه‌شه ده‌كات یاخود به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شه ناكات .
منداڵی ته‌نها خودی ڕواڵه‌تی دواكه‌وتو به‌گه‌شه‌ی زمانیه‌وه دیاره وه‌كو دواكه‌وتنی له ده‌ربڕینی پیته‌كاندا یاخود شێواندنی پیته‌كان ، به‌كارهێنانی حرفی جر یان به‌لاوه گرانه یاخود به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌كاری ده‌هێنن ، ڕاناوه‌كان پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه بۆنموونه ڕاناوی ( تۆ ) له‌جیاتی ڕاناوی ( من ) به‌كار ده‌هێنێت ، به‌كارهێنانی ئاوه‌ڵناوی شوێن و كات به ڕێگایه‌كی هه‌ڵه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ( یاریه‌كه له ناو سندوقهكهدایه ) به‌ڵام یاریه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سندوقهكهدایه ، ووشه و ده‌سته‌واژه‌ی تازه داده‌هێنن ، چه‌ند ووشه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای سنوور دار و ڕوونی نیه ، به‌كارهێنانی یه‌ك ووشه بۆ گوزارشت كردن له چه‌ند ووشه‌یه‌ك یان چه‌ند ڕسته‌یه‌ك وه‌كو ووتنی ووشه‌ی ( خواردن ) بۆگوزارشت كردن له ( برسێتی )
زۆر به كه‌می ووشه‌ی (به‌ڵێ ) و (نه‌خێر ) به‌كار ده‌هێنن ، ناتوانن ووشه‌كان ڕێك بخه‌ن و تێكه‌ڵیان ده‌كه‌ن یان كهمو كورتی یان هه‌یه له به‌كار هێنانی ووشه تازه‌كاندا به‌پێی ئه‌و ده‌ستكه‌وته زمانه‌وانی یه‌ی كه هه‌یانه ، زۆربه‌ی جار ده‌بینین ده‌ست بۆ ئه‌و شته ڕاده‌كێشێت كه‌ده‌یه‌وێت یان له ڕێگای نووسینه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه به قسه‌كردن داوای بكات یان ده‌قیژێنێت و هاوار ده‌كات بۆ ده‌ست كه‌وتنی ئه‌و شته ، به‌گران قسه‌ی بۆ ده‌كرێت كه وا ده‌رده‌كه‌وێت گرفتی هه‌بێت له ئه‌ندامه‌كانی قسه‌كردندا و ناتوانێت قسه بكات ، هه‌ندێ جاریش كه ده‌ست ده‌كات به‌قسه كردن ناوه‌ستێته‌وه له قسه كردن یاخود به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ست ده‌كات به قسه‌كردن و دوای ماوه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت و گۆڕانكاری له ڕێگای قسه كردنیدا ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ده‌كات كه وه‌كو پرسیاركردن وایه ، و ووتنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ش به شێوه‌یه‌كی بێزاركه‌ر و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ، ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ( حرفیه ) ده‌كه‌ن له قسه‌كردندا بۆ نموونه كه پێی ده‌ڵێیت ( چی ده‌كه‌یت كه له نان خواردن ته‌واو بویت ؟ ) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ( ده‌وه‌ستم ) ، وهه‌روه‌ها ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ( لغهی مجازی ) ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ( ده‌مه‌وێت زه‌رده‌كه بخۆم ) له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت (ده‌مه‌وێت سێوه زه‌رده‌كه بخۆم ) ، كهمو كورتی یان هه‌یه له ناولێنانی شته‌كاندا ، نوشست ده‌هێنن له دروست كردنی ڕسته‌ی ته‌واو وه‌كو ( ده‌مه‌وێت بچم بۆ بازاڕ ) ، قسه كردنی به‌تاڵ له ڕێكخستن و ئاواز و گۆڕانی گوزارشتی ده‌م و چاو و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌دی ناكرێت له له‌ره‌له‌ری ده‌نگیدا . قسه‌ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو ژاوه‌ژاوێكی زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر یه‌ك ئاواز و به‌ده‌نگی به‌رز .
زۆر به‌گران ده‌ستده‌كات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا و به‌ستنه‌وه و ڕێكخستنی گفتوگۆ و بۆچون له نێوان خۆی و خه‌ڵكیدا به ئاسان نازانێت ، كهمو كورتی هه‌یه له تێگه‌یشتن و پێزانینی ووروژێنه‌ره جیاوازه‌كاندا ، نوشست ده‌هێنن له تێگه‌یشتنی تعلیمات ، قسه‌یه‌ك به‌كارناهێنن كه بۆ په‌یوه‌ندی كردن بشێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی به‌ئاگابونی ئه‌م منداڵانه كه‌مه .
محمد كامل (1998) په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی لای منداڵی ته‌نها خودی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ده‌ژین بهگرفتێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ژمێردرێت له‌وێنه‌ی (نزم بوونه‌وه له لێهاتووی په‌یوه‌ندی و گرفته‌كانی گوزارشت كردن له هه‌سته‌كانی و هه‌ڵچوونه‌كانی و باری ده‌روونی ) كهپێدا ده‌ڕۆن ، دوای ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕه‌فتارێكیان لادروست ده‌بێت كه ئاماژه به تحدی ده‌كات له كاتی كاریگه‌ربوونی هه‌ڵچوونه‌كانیان یان تورهِبوون وه‌كو ( فڕێدانی هه‌ندێك شت بۆ دوور یان هاویشتنی ئه‌و شته‌ی كه به ده‌ستیانه‌وه‌یه به تیژی و هه‌ندێك ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی تر ، كه ئه‌مه‌ش گوزارشت له‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان به لای خۆیاندا ڕابكێشن بۆ هه‌ندێك ڕووداو یان چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ناتوانن گوزارشتی لێ بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و گوزارشت له چه‌ند احباتاتێكی دیاری كرا‌و كه پێداتێپهڕدهبن ، هه‌ندێك جار له ئه‌نجامی ئه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه ناتوانن گوزارشت له ده‌روونی خۆیان بكه‌ن ئازاری خودی خۆیان ده‌ده‌ن له‌لایه‌كی تره‌وه تێكچونی زمان و قسه‌كردن ولایه‌نی زانیاری له ڕواڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانن له منداڵی ته‌نها خودی هه‌مووشیان بێ گومان كاریگه‌ری خراپ به‌جێ ده‌هێڵن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كردن لای ئه‌م منداڵانه واپێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌و تێكچونانه جۆره لێكچووییهك ده‌ستنیشان بكات له‌نێوان ته‌نها خودی و تێكچونی زمانه‌وانی به‌هۆی ئه‌وه‌وه زۆربه‌ی جار تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كرێن .
سمیپ و هاوه‌ڵه‌کانی (1995) وای ده‌بینن كه له‌وانه‌یه بتوانین له یه‌كیان جیابكه‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و منداڵانه‌ی تێكچونی زمانه‌وانی یان هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌میشه په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئیمائات و گوزارشتی ده‌م و چاو ، له كاتێكدا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه منداڵی ته‌نهاخودی له‌به‌رامبه‌ردا هیچ جۆره گوزارشتێكی هه‌ڵچوونی و ده‌م وچاو نیشان ناده‌ن و نوشست ده‌هێنن له‌به‌كارهێنانی زمان وه‌كو هۆكارێك له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن به‌بێ مه‌شق كردن له‌سه‌ری .
نه‌خۆشی ده‌نگدانه‌وه ( دووباره‌كردنه‌وه ) له قسهكردند ا به‌یه‌كێك له‌و نموونه گرنگانه داده‌نرێت كه له په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی ئه‌م منداڵانه‌دا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه منداڵ هه‌ڵده‌ستێت بهدهنگدانهوه ی ئه‌و ووشانه یان ئه‌و بڕگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌شوێنی خۆیدابێت و واتاكه‌شی بزانێت . بۆ نموونه كاتێك دایكێك داوا له منداڵه تهنهاخودییهكهی ده‌كات كه شتێكی بۆ بهێنێت یان پێی بڵێت ( ده‌رگاكه بكه‌ره‌وه ) لێره‌دا منداڵه‌كه وه‌ڵامی دایكی ده‌داته‌وه به‌هه‌مان ڕسته‌و ده‌ڵێت (ده‌رگاكه بكه‌ره‌وه ) ، یان ئه‌گه‌ر دایكه‌كه داوای لێ بكات و بڵێت ( به په‌نجه‌ت ڕادیۆكه‌م بۆ ده‌ستنیشان بكه ) منداڵكهش ده‌ڵێت ( به‌په‌نجه‌ت ڕادیۆكه‌م بۆ ده‌ستنیشان بكه ) و ئه‌گه‌ر پرسیاری لێ بكه‌یت و بڵێیت (كوا كراسه‌كه‌ت ؟ ) ئه‌ویش ده‌ڵێت ( كوا كراسه‌كه‌ت ؟ ) و هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه ………….
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی پێشوتر تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌منداڵی ته‌نهاخودی هه‌ڵده‌ستێت به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی گوێی لێی ده‌بێت . وه‌كو توتی به‌شێوه‌یه‌كی ئالی ( ئوتۆماتیكی ) ده‌یڵێته‌وه ، كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌و كه‌سه‌ی كه قسه‌ی بۆ ده‌كات به‌س به‌ته‌نها گوێی له ده‌نگی منداڵكهیهو به هیچ شێوه‌یه‌ك لێی تێناگات ئه‌م كاره‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر گفتهگۆیهك له‌نێوان خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی و له هه‌مان كاتدا ئیش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵكی تر بكات به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز به دروستكردنی په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵی دا و هه‌ندێك جاركار ئه‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێكیان هه‌ڵدێن له مامه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م منداڵانه‌و حه‌ز ئه‌كه‌ن كه نزیكیان نه‌كه‌ون .
هه‌ندێك له توێژه‌ره‌وه‌كان و زاناكان كه گرنگی یان داوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه وای بۆده‌چن كه‌نه‌خۆشی ده‌نگدانه‌وه‌ی قسه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌موكورتی له‌لایه‌نی ژیری ئه‌و منداڵانه كه‌ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه به‌ته‌نها بتوانێت تركیز بكاته سه‌ر ئیشاره‌تێك یان سیفه‌تی شتێك و ناتوانێت تركیز بكاته سه‌ر شتێكی تر كه له‌هه‌مان كاتدا كه پێی نیشان ده‌درێت بۆ نموونه ( ئه‌گه‌ر وێنه‌ی گوڵێكمان پیشان دا‌و پێمان ووت ئه‌وه گوڵه ) و هه‌وڵمان دا كه ته‌ركیزێكی زۆر بخه‌ینه سه‌ر جووڵه‌ی لێو بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه بۆ منداڵكه ، ده‌بینین كه‌ته‌نها سه‌یری وێنه‌كه ده‌كات و ئه‌یگرێت به‌ده‌ستیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێكی لێوه بێت یان بێ ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌وه گوڵه، به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ته‌ركیز بخاته سه‌ر زیاتر له لایه‌نێك یان سیفه‌تی شتێك له‌هه‌مان كاتدا ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵتێكی لادان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌ركیز كهبیركردنهوهی منداڵی ئاسایی پێ جیاده‌كرێته‌وه تا ته‌مه‌نی (7) ساڵی .
كندول (2000) منداڵی ته‌نها خودی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووشانه‌ی كه گوێی لێی ده‌بێت ئه‌م ووشانه به‌كارناهێنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆی توانای ڕێكخستنی ئه‌و زانییاریانه‌ی نییه كه وه‌ریده‌گرێت تا بتوانێت ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی پێ كه‌م بكاته‌وه . كه ئه‌مه‌ش پێویستی به مه‌شقێكی به‌رده‌وام هه‌یه هه‌تا بتوانێت له ڕێگای به‌كارهێنانی ڕسته و گوزارشتی كورت و ئاسان بچنه ناو گفتوگۆی به‌واتا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر .
كه‌موكورتی له په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی و به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌موكورتی له تێگه‌یشتن و د‌رك پێكردنی حاڵه‌ته ژیرییه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر ویستمان گه‌شه بده‌ین به‌تواناكانیان له په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی پێویسته له سه‌رمان كه گرنگی بده‌ین به‌م لایه‌نانه :
1- بیروبۆچوونه‌كان .
2- هه‌ڵچوونه‌كان و هه‌سته‌كان .
3- تێگه‌یشتنی ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان .
4- توانای هه‌ستان به ڕه‌فتاری گونجاو.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه