.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















مۆسیقا حه‌رامه..
بسم الله
به ريزان ئايا موسيقا حه‌رامه يان نا؟ به به‌ڵگه‌وه؟
والسلام..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
مۆسیقا حه‌رامه به زۆر به‌ڵگه، له‌وانه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ " ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف .. " رواه البخاري تعلیقا و وصله الطبراني و البیهقي وصححه الألباني.
واته/ به دڵنیایی له ئوممه‌ته‌که‌م په‌یدا ده‌بن خه‌ڵکانێک داوای حه‌ڵاڵ کردنی زینا و ئاوریشم و مه‌ی و ژه‌نه‌کان ده‌ده‌ن..
ئه‌مه‌ش له دوو لاوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامبوونی ژه‌ن و مۆسیقا:
١) وشه‌ی(یستحلون) که به مانای حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن و داوای حه‌ڵاڵکردنی ده‌که‌ن. به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی حه‌رامه، ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ بێت ئه‌و ئه‌و خه‌ڵکه حه‌ڵاڵی ده‌کات؟!
٢) له‌م فه‌رمووده‌یه ژه‌ن و مۆسیقای گرێداوه به زینا و ئاوریشم و مه‌ی(خمر)، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان حه‌رامن، له‌گه‌ڵ تێبێنی ئه‌وه‌ی حه‌رامی ئاوریشم بۆ پیاوی مه‌به‌سته.
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ "فدل هذا الحديث على تحريم المعازف ، والمعازف هي آلات اللهو عند أهل اللغة ، وهذا اسم يتناول هذه الآلات كلها ".(المجموع:١١/٥٣٥).
واته/ به‌ڵگه ده‌دات ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌وه‌ی ژه‌نه‌کان حه‌رامن، ژهنهکانیش ئه‌و ئامێرانه‌ن بۆ گاڵته و ڕابواردنن له‌لای زانایانی زمانه‌وانی. ئه‌و ناوه‌ش هه‌موو ئامێره‌کان ده‌گرێته‌وه.
ڕه‌نگه که‌سێکیش بڵێت؛ ئه‌وجا ئێستا که ژه‌ن و مۆسیقا تێکه‌ڵاوی هه‌موو شتێک بووه و ده‌گمه‌نه ئاده‌میزاد بتوانێت گوێی لێ نه‌بێت! که‌واته چۆن ئه‌گه‌ر حه‌رام بێت خۆمانی لێ دوور بگرین؟
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ "أما ما لم يقصده الإنسان من الاستماع فلا يترتب عليه نهي ولا ذم باتفاق الأئمة ، ولهذا إنما يترتب الذم والمدح على الاستماع لا السماع ، فالمستمع للقرآن يثاب عليه ، والسامع له من غير قصد ولا إرادة لا يثاب على ذلك ، إذ الأعمال بالنيات ، وكذلك ما ينهى عنه من الملاهي ، لو سمعه بدون قصد لم يضره ذلك "(المجموع: ١٠/ ٧٨).
واته/ ئه‌وه‌ی ئاده‌میزاد مه‌به‌ستی لێی نییه له گوێگرتن، ڕێگری و زه‌می لێ ناکه‌وێ ئه‌وه‌ش به ڕێکه‌وتنی هه‌موو پێشه‌وایان، به‌ڵکوو زه‌م و پیاهه‌ڵدان له‌سه‌ر گوێگرتن ده‌که‌وێ نه‌وه‌ک گوێلێبوون، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی گوێ ده‌گرێ له قورئان پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی له قورئان ده‌بێ به‌بێ هه‌بوونی مه‌به‌ست و ویست له‌سه‌ری، پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رناگرێ، چونکه کرده‌وه‌کان به‌پێی نییهتهکانێتی، به‌و جۆره‌ش ئه‌وه‌ی ڕێگری لێ کراوه له ڕابواردنه‌کان، ئه‌گه‌ر که‌سێک گوێی لێ بوو به‌بێ مه‌به‌ست، زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت.
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که‌سێک کاتێک به‌لای شوێنێک ده‌ڕوات و گوێی له مۆسیقا ده‌بێت گوناهی ناگات که ئه‌و مه‌به‌ستی نییه گوێی لێ بگرێ، به‌ڵام یه‌کێکی تر به مه‌به‌ست گوێی بۆ هه‌ڵده‌گرێ و هۆشی ده‌داتێ، ئه‌وه‌یه گوناهبار ده‌بێت.
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه و شێخی فهرموودهناسیش ئه‌لبانی-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ده‌فه‌رموون: هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکن که ئامێره‌کانی ژه‌ن و مۆسیقا حه‌رامن.(المجموع: ١١/٥٧٦) و (الصحيحة ١/١٤٥).
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








خوای گه‌وره پاداشتی به‌خیرت بداته‌وه تینا گیان
به‌خوا له رۆژگاری ئه‌مرۆ زۆر زه‌حمه‌ته که‌س بتوانیت گوێ له گۆرانی و مۆسیقا نه‌گریت مه‌گه‌ر که‌سانیکی ده‌گمه‌ن ، ئیتر خوا ره‌حم و به‌زه‌ییمان پی بکات..
دووباره ده‌ستت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti tosh xosh bet xwa padashti ba xeri barezishtan batawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش تینا گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت
وه‌ک کاک ده‌شتی وتی زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی گوێ له گۆرانی و مۆسیقا رانه‌گریت ئینجا خوا رهححمان پێ بکات

له‌سه‌ر هێڵ نییه









amin xwa ra7m ba hamw layakman bkat
dasti tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز تینا بۆ بابه‌ته‌که‌ت..
وه‌للا کاکه دیدۆ و کاکه مۆم ده‌فرموون. خوا ره‌حمان پێ‌بکات؟!! که‌چی قوررئان ده‌لێت '' ان الله لايغيروا ما بقوم حتى يغيرو ما بأنفسهم "
که‌واته کاتێک داوای ره‌حم ده‌کرێت ده‌بێت تاک خۆی هه‌وڵی بۆ بدات گۆران له خۆی بکات ئنجا کار ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor rasta kaka shad ema ka xoman hawl nayain xwa chon ra7m kat
dast xosh bo payamakat gyan sarkaw tw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه