.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌شی دووه‌م
به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌ستام چونکه به‌هیوابووم له‌مه‌و دوا په‌ڕه‌یه‌کی سپی جوانی خۆشه‌ویستی له‌ژیانمدا ههلبدهمهوه دوای ئه‌وه‌ی خۆم ئاماده‌کرد بۆئه‌وه بچم بۆخوێندنگه له‌به‌ر ده‌رگا زۆر چاوه‌ڕوان بووم هه‌تاوه‌کو نازدار گیان ده‌رکه‌وێت ، نازدار هه‌رچه‌نده منداڵ بوو به‌ڵام جیاواز بوو له‌منداڵانی تر به‌یانیانیش کهدهچوو بۆخوێندنگه دوو پرچی به‌جوانی ده‌به‌ست ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆشه‌ویست ده‌بوو هه‌ر حه‌زت ده‌کرد له‌باوه‌شدا تێر بۆنی بکه‌یت کاتێک نازدار لێم نزیک بۆوه با‌نگم کرد و دوو ماچم کرد دوای ئه‌وه شه‌رمێک روخساری داپۆشیم و دڵی دادهخورپاندم به‌ڵام من هه‌ر گوێم پێنه‌دا نامه‌که‌م له‌جانتاکه‌مدا ده‌رهێناو دام بهنازدار بۆئه‌وه‌ی بیدات بهبههزاد به‌ڵام نازانم ئه‌و نهێنیه چی بوو چونکه هه‌ر نامه‌که‌م دا بهنازدار یه‌کسه‌ر به‌بێ هیچ شتێک ڕایکرده‌وه بۆماڵه‌وه وابزانم له‌وه‌و پێش به‌هزاد ئه‌م چاوه‌ڕوانی نامه‌یه‌ی به نازداری ئازیز وتبوو.
دوای ئه‌وه‌ی نامه‌که‌م بۆ ئازیزاکهم ڕه‌وانه‌کرد ئیتر بهخهیالێکی ئاسوده‌وه به‌ره‌و خوێندنگه به‌ڕی که‌وتم ، نیوه‌ڕۆش که‌گه‌ڕامه‌وه له‌خۆشیدا خه‌رک بوو باڵ بگرم و بفڕ‌م چونکه له‌دوای ماوه‌یه‌ک بههزادم بینیه‌وه به‌ڵام بینینه‌وه‌یه‌کی جیاوازتر کاتێک گه‌یشتمه نزیکی نیگایه‌کی ئاشقانه‌مان گۆڕیه‌وه‌و شڵاوێکئ پڕ له‌خۆشه‌ویستیمان له‌یه‌ک کرد ئیتر ڕۆشتمه‌وه بۆماڵه‌وه هه‌تا چوشمه ژووره‌وه هه‌ر ئاوڕم ئه‌دایه‌وه سه‌یرم ده‌کرد چونکه هیچ کات له‌سه‌یرکردنی تێر نه‌ئه‌بووم رۆژ به‌دوای رۆژ خۆشه‌ویستی من و بههاد گه‌شه‌ی ده‌کرد ، به‌ڵێنی خۆشه‌ویستیه‌کی پاکمان دوباره ده‌کرده‌وه‌و زیاتر هیوامان به‌یه‌کتر په‌یداکردبوو
ئێستاش له‌بیرم ناچێت به‌هزاد ڕۆژێک له جێژوانێکدا پێی وتم : نارین گیان ( گهرلهبهر لۆمه‌ی خه‌ڵک نه‌بوایه له‌به‌ر ده‌رگای ژووره‌که‌ت ده‌بومه ده‌رگاوان).
ساڵێک به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئێمه‌دا تێپه‌ڕی به‌هزاد حه‌زی نه‌ده‌کرد خۆشه‌ویستی ئێمه ههروابهنهێنی بمێنێته‌وه چونکه زۆر ده‌ترسا باوکم من به‌زۆر بدات به‌شوو ڕاستیشی ده‌کرد چونکه باوکم هه‌رچیه‌کی بویستایه پرسی به‌که‌س نه‌ده‌کرد و خۆی جێبه‌چێی ده‌کرد بۆیه له‌شه‌وێکی هێمندا ماڵی باوکی به‌هزاد هاتنه داوای من بۆ به‌هزاد به‌ڵام هه‌ر به‌هاتنی ئه‌وان باوکم ڕووی خۆی تێک‌داو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین جوابی دانه‌وه کتێکیش هاتنه سه‌ر ئه‌وه داوای منبکهن باوکم هه‌ر به‌ته‌واوی تێچوو ڕه‌نگی گۆڕاو پێی وتن کچی من هێشتا مناڵه‌و وه‌ختی شوکردنی نییه پاشان من کچکه‌م هه‌ر له‌منداڵیه‌وه دیاریکراوه بۆیه‌کێک له‌خزمه‌کانی خۆی ئیتر پێویست ناکات قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین منی هه‌ژار کاتێک گوێم لهوشه ڕه‌قه‌کانی باوکم ده‌بوو ده‌توت ڕۆحم ده‌کێشن سه‌رتاپای جه‌سته‌م ده‌له‌رزی.
ئه‌و شه‌وه وه‌کو ده‌رکردنێک باوکم ئه‌و ماڵه‌ی ده‌رکرد منیش نه‌مده‌وێرا هیچ شتێک بلێم چونکه وه‌های ترساندبووم ئه‌گه‌ر هه‌رشتێکم بوتایه هه‌ر به‌زیندوی ده‌یخستمه چاڵه‌وه له‌دوای ئه‌و شه‌وه‌وه زۆر دڵم ته‌نگ بوو زۆر جار ده‌موت خۆزگه بههزادم نه‌ناسیایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆشی کێشه‌یه‌ک نه‌بێت به‌هۆی منه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌هزاد بوو خه‌می منی کهمدهکردهوهو دڵی خۆشدهکردم و ده‌یوت ئه‌وه‌نده دێمه داوات تاکو باوکت بێزارده‌بێت و تۆم پێده‌دات.
ده‌رکردنی ئه‌و ماڵه له‌لایه‌ن باوکمه‌وه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی من و به‌هزاد که‌مبکاته‌وه بگره رۆژ له‌دوای رۆژ خۆشه‌ویستمان بۆ یه‌کتر زیادی ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ده‌ترساند هه‌ڵسوکه‌وتی باوکم بوو ڕۆژێک له‌گه‌ڵم خراپ بوو ڕۆژێکی تر باشده‌بوو خۆشم لێیتێنهئهگهشتم و نه‌مده‌زانی صون لێکی بده‌مه‌وه ڕۆژگار به‌زووی تێده‌په‌ری نه‌یده‌هێشت من و به‌هزاد به‌یه‌گ بگه‌ین ، چه‌ندین جاری تر ماڵی به‌هزاد هاتنه داوام به‌ڵام باوکم هیچ کات ئاماده نه‌بوو من بدات به‌و کوڕه‌ی که‌له‌ناخه‌وه بۆی سوتابووم ئاواته خواز بووم ڕۆژێک له‌باوه‌شی بحسێمهوهو گشت ته‌مه‌نمی پێشکه‌ش بکه‌م.
یچ ڕێگه چاره‌یه‌ک نه‌مابوو بۆئه‌وه‌ی به‌ک بگه‌ین به‌ته‌واوی ماندوو ببوم له‌و ژیانه‌ی منی تیابووم چونکه هه‌ستم ده‌کرد منیش وه‌ک و بولبولێک له‌ناو قهفهسێکدام و باوکم ڕایگرتوم .
تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ بوو ئاخیر رۆژی تاقیکردنه‌وه نامه‌یه‌کم بۆبههزاد ناردوو داوام لێکرد که‌دوای تاقیکردنه‌وه‌که‌م بیبینم پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆخوێندنگه به‌دایکمم وت دایکه گیان ئه‌مرۆ کۆتای تاقیکردنه‌وه‌کانی خوێندنگه‌یه منیش له‌وانه‌یه تۆزێک دره‌نگ بێمه‌وه چونکه ده‌چم بۆماڵی هاورێهیهکم وتم بادڵت له‌لام نه‌بێت ئه‌گه‌ر دره‌نگ که‌وتم دایکم ڕازیبوو بهداواکاریهکهم هه‌رچه‌نده له‌ناخه‌وه هه‌ستم به‌تاوان ده‌کرد به‌ڵام جارم نه‌بوو چونکه ئه‌بوایه ئه‌و درۆیه‌م له‌گه‌ڵ دایکم بکردایه ئه‌گینا نه‌مئه‌توانی به‌هزاد ببینم که‌دوای تاقیکردنه‌وه‌که‌م له‌گه‌ڵ به‌هزاد چویه شوێنێکی هێمن تاوه‌کو ڕازه‌کانمان بگۆڕینه‌وه.
- به‌هزاد گیان چارمان چییه ئه‌وه تۆ چه‌ند دێیته داوام باوکم ڕازی نابێت.
- نارین گیان منیش سه‌رم لێشێواوه‌و نازانم بڵێم چی به‌ته‌واوی ماندوو بوم بمبوره له‌هه‌ڵسوکه‌وتی باوکت من تێناگه‌م بۆچی ناهێڵێت ئێمه به‌یه‌ک بگه‌ین خۆزگه ئه‌مزانی به‌هیوای چییه.
- به‌هزاد تاوه‌کو ئه‌وساته‌ی ده‌مرم به‌و ئاواته‌وه‌م رۆژێک له‌گه‌ڵتۆ به‌یه‌ک بگه‌ین ژیانێکی ساده بۆخۆمان دروستبکه‌ین و دور له‌قسه‌ی خه‌ڵکی.
- خه‌مبار مه‌به گوڵه‌که‌م گه‌ر خودا ته‌مه‌نی پێبه‌خشین ئه‌وه هه‌موو شتێک به‌دڵی خۆمان ده‌بێت.
لێره‌دا فرمێسکی چاوه‌کانی نارین مێزه‌که‌ی به‌رده‌می ته‌رکرد هێنده بریندار بوو نه‌یده‌توانی له‌قسه‌کانی به‌رده‌وام بێت پاش ماوه‌یه‌کی که‌م به‌هێمنی سه‌ری هه‌ڵبڕی له‌گوڵدانی سه‌ر پێزه‌که‌ی ده‌ڕوانی .
نارین له‌سه‌رخۆ لێوه‌کانی کرده‌وه‌و وتی .
- باوکم ئه‌وه‌نه دڵره‌ق بوو نه‌یهێشت به‌یه‌کبگه‌ین و پڕ به‌دڵی خۆم چه‌پکێ گوڵی جوان بهۆنمهوهو بیده‌مه ده‌سته ماندوه‌کانی به‌هزاد.
دوومانگی به‌سه‌ر دوادیداری من و بههزدا تێپه‌ڕی رۆژێک باوکم که‌هاته‌وه بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ پیاوێکی که‌ته‌ی سه‌رسپی له‌گه‌ڵ بوو سمێڵێکی گه‌وره‌ی ناشرین و ڕوخسارێکی ترسناک سیمایی بوو من و دایکیشم به‌خێرهاتنێکی گه‌رممان لێکردوو به‌خێرای خوانێکی رێک و پێکمان بۆئاماده کردوو ڕێزێکی زۆرمان لێگرت به‌ڵام ئه‌و چاوێکی هه‌رله‌سه‌ر ههڵسو که‌وتی من بوو دوایی باوکم ئه‌وی به‌ئێمه ناساند .
وتی: ئه‌م پیاوه ناوی کاک (ئه‌حمه‌د)ه و خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی به‌ناوبانگه له‌شاری هه‌ولێر منیش چه‌ند ڕۆژێکه له‌رێگه‌ی یه‌کێک لههاورێکانمهوه یه‌کترمان ناسیوه و له‌ئێستاوه له‌هه‌موو کارێکی بازرگانیدا هاوبه‌شین بۆیه ده‌بێ رێزی لێ‌بگرن من و دایکیشم ئه‌وه‌نده‌مان له‌سه‌ر بوو خۆشحاڵی خۆمان ده‌رببرین به‌ده‌ر لهه بۆمان نه‌بوو هیچی تر بڵێین ، هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه من ههڵسو که‌وتی ئه‌و پیاوه‌م به‌دڵ نه‌بوو که‌ببێ به‌شه‌ریکی باوکم به‌وجۆره شه‌ریکایه‌تی باوکم لگه‌ڵ ئه‌حمه‌ددا سه‌ری هه‌ڵداو ڕۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندییان زیاتر ده‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من زیاتر بێزار ده‌بووم لهههڵسو که‌وتی ئه‌حمه‌د هه‌تاوه‌کو ڕۆژێک دایکم بۆکڕینی پێداویستی چوو بۆبازار هه‌رخۆم له‌ماڵه‌وه مامه‌وه . دوای ڕۆشتنی دایکم هێنده‌ی نه‌برد یه‌کێک له‌ده‌رگای دا که‌چوم ده‌رگاکه‌م کرده‌وه بینیم ئه‌حمه‌ده سڵاوی کردوو وتی : دایکت له‌ماڵه‌وه‌یه منیش وتم نه‌خێر له‌ماڵه‌وه نییه ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس بکات هاته ژووره‌وه که‌مێک دانیشتبوو ورده ورده لێم نزیک ده‌بۆوه پاسان خۆی پێنه‌گیرا وتی: نارین گیانلهوهتی تۆم بینیوه چویته‌ته دڵمه‌وه ده‌مه‌وێت داوالهباوکت بکه‌م تۆم بداتێ ئیتر نازانم تۆده‌ڵێی چی ڕازی ده‌بی یان نا . به‌ڵێنیشت ده‌ده‌مێ گه‌ر ڕازی بیت پێم هه‌رچیم هه‌یه پێتی ده‌به‌خشم.
منیش کاتێک گوێم لهوقسانهبوو ڕه‌نگم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا به‌ته‌واوی شڵه‌ژام هه‌رئه‌وه‌نده‌م توانی بڵێم دهڕۆیتهدهرهوه یان هاوار بکه‌م به‌ڵام ئه‌و گاڵته‌ی به‌قسه‌کانم ده‌هات پێکه‌نینی گاڵه جاڕیانهی کرد و ڕۆشت دوای که‌دایکم هاته‌وه بۆم گێڕایه‌وه که‌چی دایکیشم ده‌یوت کچم ئه‌وه خۆشی دوێیت و گاڵته‌ی له‌ه‌ڵ کردوی من زۆر له‌قسه‌کانی ئه‌حمه‌د ئه‌ترسام ئه‌و ترسه‌شم دوای دوو ڕۆژ دیاری دا ، چونکه کهئێوارهیهک باوکم هاته‌وه دوای نانخواردنی ئێواره باوکم بانگی کردم وتی ڕۆڵه تۆم داوه به ئه‌حمه‌د ئه‌و که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌باشی سه‌رپه‌رشتی ماڵ‌و منداڵت بکات ئه‌و باشتره له‌که‌سێکی تر .
تومه‌ز باوکم ئه‌م غه‌دره له‌من ده‌کات له‌پێناوی ئه‌وه خۆی بگات به‌سه‌روه‌ت سامانێکی زۆر باوکم منی ده‌فرۆشت به‌پیاوێک به‌هیچ جۆرێک رێک نه‌ده‌که‌وتین هیچ کات ئاماده نیم شوی پێبکه‌م بۆیه ده‌ستم کرد به‌گریان وتم باوکه گیان خۆت ئه‌زانی کاک ئه‌حمه‌د 35ساڵ له‌من گه‌وره‌تره ئیتر چۆن قبوڵی ده‌که‌یت شوی پێبکه‌م ئیتر له‌وه‌ڵامدا زله‌یه‌کی به‌توندی لێدام له‌ئه‌نجامی ئهوکارهشیدا ددانێکم که‌وت و خوێن به‌ده‌ممدا هاته‌خواره‌وه پاشآن وتی گرنگ ئه‌وه نییه چه‌ند گه‌وره‌تره یان نا گرنگ ئه‌وه‌یه کابرا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خاوه‌نی سامانێکی زۆره منیش دوباره وتم باوکه گیان خۆمن صو بهپارهناکهم من ده‌مه‌وێت کهشوم کرد هه‌ست به‌ئازادی و بونی خۆم بکه‌م نه‌ک لهزینادنێک ئازادبم و بچمه زیندانێکی تر باوکه گیان له‌هه‌مان کاتدا ژنێکی تری هه‌یه‌و دوومنداڵیشی لێی هه‌یه چۆن له‌ده‌ستت یه‌ت من بده‌یت به‌و پیاوه له‌کاتێکد من کچێکی تازه پێگهشتوم ه و ئه‌ویش پیاوێکی زۆر له‌من گه‌وره‌تره ، باشه ئه‌ی بۆجی ڕازی نه‌بووی من بده‌ی بهبههزاد..
کۆتای به‌شی دووه‌م..
سه‌رچاوه: کتێبێکی خۆم.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌و جاره‌ش ده‌ستت خۆش ىیت شه‌نی گیان
ئاخ دنیا بۆ پاره کچی خۆیی .............
ولله حه‌فیه ئه‌وه هه‌موو به خۆت نووسیوته

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاورێ گیان ..
زۆر سوپاس بۆ په‌یامت ..
ئهرێوهڵڵا هه‌رخۆم نوسیومه هه‌ر هه‌مووی ، به‌س به چ حاڵێک کاره‌بامان ته‌واو نه‌بوو شێت بوبوم هههه
سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet har sarkawtw beet


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆشخۆش بێت زۆر مه‌منون گیان..
شادبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه