.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















((به‌شی یه‌که‌م))
باوکم ژیانی لێشێواندم..
گهرچـــی نهمـــــتوانی لــهداهاتــــودا
بۆچه‌ند ساتێک دڵــــــت خـــۆش که‌م
بـهخــیــــانــهت کــار لێــم مـــــــهڕوانه
شه‌رتبێ جه‌سته‌م به‌مه‌رگ شادکهم
نارین ئه‌و کچه ڕۆح سوکهبوو، هه‌میشه لێوه‌کانی له‌زه‌رده‌خه‌نه به‌ولاوه هیچی تری نه‌ده‌درکاند هه‌میشه دڵی پر له‌هیواو ئاواتی جوان بوو خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی ڕۆژێک له‌ڕۆژان له‌گه‌ڵ خۆشهویسهتهکهیدا به‌یه‌ک بگه‌ن و ژیانێکی پڕ له‌به‌خته‌وه‌ری دروست بکه‌ن ، هه‌روه‌ک ئاواتی ئه‌وه‌بوو هه‌موو ئاشقانی دوونیا به‌یه‌ک شاد بن له‌ئامێزی یه‌کتردا ڕۆژ بکه‌نه‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتێک ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌گێڕایه‌وه چاوه‌کانی بووه گۆمی خوێن له‌بری فرمێسک خوێن به‌چاوانیدا دڵۆپ دڵۆپ ده‌هاتنه خواره‌وه،
ناری ده‌ڵێت: من کچێکی لاوم ته‌مه‌نم 20ساڵانه به‌ڵام نه‌هامه‌تی و بیر کردنه‌وه له دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگه‌و ئازاره‌کان وایلێکردووم هه‌میشه ڕه‌ش پۆش و خهفهتباربم ژیانم هه‌مووی خه‌م و کهساسیه پڕ له دڵڕه‌قی و بێویزدانیه . بۆیه ده‌مه‌وی به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌م په‌ڕه‌یه‌کی سپی جوان ڕه‌ش بکه‌مه‌وه لانی که‌م بتوانم له‌رێگه‌ی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌وه که‌مێک له‌ئازاری سه‌رشانم سوک بکه‌م یان ببێت به‌په‌ند بۆکه‌سانی دیکه مێژوش ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م تۆمار بکات بیخاته پاڵ به‌سه‌رهاته بۆگه‌نه‌کانی تر.
باری دارایی باوکم باش بوو به‌ڵام باوکم دایم له‌بیرکردنه‌وه‌دا بوو که‌چۆن ببێت بهبازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رکه‌وتو له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی باوکم زۆربه‌ی هاورێکانی ڕقیان ڵێبوو خه‌یاڵی ده‌ستکه‌وتنی پاره خولیای بازرگانیکردنی خسته مێشکی باوکمهوهو به‌رده‌وام بیری لێده‌کرده‌وه ئه‌مه‌ش وایکردبوو سه‌رپه‌رشتی کردنی ماڵه‌وه‌ی بیر بچێته‌وه و گوێ به‌هیچ شتێک نه‌دات ڕۆژی واهه‌بوو دایکم سه‌عاتێک له‌باوکم ده‌پاڕایه‌وه تاکی خه‌رجی من بدات بۆ خوێندنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار ده‌یوت باشه ئه‌م کچه بۆ خوێندن ده‌چێت یان بۆ پاره خه‌رجکردن جاری واشههبوو ده‌یوت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده داوای پاره‌م لێبکه‌یت ئیتر ناهێڵم بچیته‌وه بۆخوێندنگه منیش که‌گوێم له‌و قسانه ده‌بوو به‌بێده‌نگی له‌سوچێکی ژووره‌که‌دا داده‌نیشتم و به‌غه‌مباری ده‌گریام چونکه کهسنهبوو گوێ له‌ئازار و خه‌مه‌کانم بگرێت کهسنهبوو هاوده‌م و هاو خهممبێت ته‌نها دیواره‌کان چۆله‌که‌ی سهردرهختهکان یان گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی پایز له‌ژیانی من حاڵی بون و گوێیان بۆدهگرتم ته‌نها شتێک که‌زۆر له‌منه‌وه نزیک بوو هه‌میشه دڵنه‌وای ده‌دامه‌وه‌و که‌مێ باری سه‌رشانمی سوک ده‌کرد فرمێسکه‌کانم بوو ئه‌وه‌شی هیوای پێمدهبهخشیو دڵی منی خۆش ده‌کرد به‌یانیان بوو که‌ده‌چووم بۆ خوێندنگه کاتێک ده‌رگای ده‌ره‌وه‌م ده‌کرده‌وه‌و گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی پایزم ده‌بینی زیاتر که‌یفم پێیان ده‌هات ، چونکه وام هه‌ست ئه‌کرد ئه‌و گه‌ڵایانه‌ش هه‌مان کێشه‌ی منیان هه‌بێت بۆیه وه‌ریون و به‌رگه‌ی ئازاریان نه‌گرتووه.
له‌وه‌ش خۆشتر که‌ئارامی و هیوای ده‌خسته دڵه‌وه‌و وه‌کو جوانی به‌هار خاکی دڵی به‌سه‌وزی ده‌هێشته‌وه نیگا پڕلهسیحرهکانی به‌هزادی دراوسێمان بوو هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌مزانی چاره‌کێک پێش خوێدنگه ئه‌و دێته ده‌ره‌وه منیش هه‌ستێکی وا له‌ناخمدا دروست بوبو به‌بێ نیگاکانی ئه‌و نه‌ده‌ژیام بۆیه هه‌موو بیانیه‌ک له‌گه‌ڵ چونه ده‌ره‌وه‌مدا ئه‌وم ده‌بینی و به‌یانی باشێکی ناسکم لێده‌کرد ، که‌وه‌ک و نیگاکانی ناسک بوو ، چونکه ته‌نیا ئه‌و ته‌سکینی بهذلم ده‌به‌خشی ئیتر به‌بیانوی سه‌عیکردنه‌وه یه‌کی پارچه کاغه‌زێکمان ده‌گرت به‌ده‌ستمانه‌وه و له‌ژێر پێڵوی چاوه‌کانه‌وه تادڵ ئۆقڕه‌ی ده‌گرت له‌یه‌کترمان ده‌ڕوانی پاشان به‌دڵێکی پڕ له‌هیواوه هه‌ریه‌که‌مان به‌ره‌و خوێندنگه ده‌رۆیشتین به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو کهسمن توانای ئه‌وام نه‌بوو به‌یه‌کتر بڵێین (خۆشمده‌وێیت) ئه‌وه‌ش بۆمن نه‌ده‌گونجا هه‌رچی ههیهلهدڵمدا به‌وی بلێم سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نیگا گۆڕینه‌وه‌یه ده‌ترسام وه‌کو خوشکێکی خۆی سه‌یرم بکات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وی خستبووه دڵی منه‌وه خۆڕه‌وشتی و هه‌ست به‌رزیه‌که‌ی بوو.
به‌هزاد کوڕێکی زۆر رێک و پێک و جوان بوو له‌ناو خه‌ڵکدا خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بوو به‌ڵام که‌شتێک من لێیده‌ترسام باوکم بوو چونکه باوکم زۆر سه‌یری ههڵسو که‌وتو باڵا‌و گه‌وره بوونی منی ده‌کرد
28 گه‌ڵا رێزان بوو نیوه‌ڕۆیه‌کی ئارام و هێمن بوو شنه‌بایه‌کی ناسکی ده‌هات له‌سه‌ره‌تای به‌هار ده‌چوو ئه‌و نیووهڕۆیه نیو کاتژمێر دوای ئه‌وه له‌خوێندنگا گه‌ڕامه‌وه هێشتا نانی نیوه‌ڕۆم ئاماده نه‌کردبوو لێدانی زه‌نگی ده‌رگاکه منی له‌چێشت خانه‌که هێنایه ده‌ره‌وه به‌ڵام که‌ده‌رگاکه‌م کرده‌وه بینیم (نازدار)ه .
نازدار خوشکه بچوکه‌که‌ی (به‌هزاد)بوو ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بوو به‌هزاد زۆری خۆشده‌ویست منیش له‌به‌ر خاتری ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی کهلهدڵمدا بوو بۆ به‌هزاد نازدارم زۆر خۆشده‌ویست .
نازدار به‌زمانه ناسک‌و جوانه‌که‌ی خۆی وتی : داده نارین ئه‌وه کاکه به‌هزاد ئه‌و کاغه‌زه‌ی دامێ وتی بیده بهنارین منیش ماچێکی دڵسۆزانه‌ی نازدارم کردوو کاغه‌زه‌کم لێوه‌رگرت به‌خێرایی کاغه‌زه‌که‌م خسته گیرفانمه‌وه چومه چێشتخانه هه‌تاوه‌کو خواردنم ئاماده کرد باوکیشم گه‌ڕایه‌وه بۆماڵه‌وه‌و پێکه‌وه دانیشتین و نانمان خوارد به‌ڵام هه‌ر ده‌پاڕامه‌وه باوکم زوو بڕوات بچمه ژووره‌که‌ی خۆم نامه‌که‌ی به‌هزاد بخوێنمه‌وه .
ئه‌و نیوه‌رۆیه له‌به‌ختی من باوکم زوو ڕۆشت منیش له‌دوای ئه‌وه چومه زوورهکهی خۆم و نامه‌که‌ی بههزادم کرده‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ی کهسهردهمێکی زۆربوو چاوه‌ڕوانی بووم و شه‌ورۆژ بهخهیاڵیهوه ده‌نوستم و خه‌وم پێوه ده‌بینی به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی نامه‌که‌دا چاوه‌کانم پڕبوون له‌فرمێسک و به‌سه‌ر وشهناسکهکانی نامه‌که‌دا ده‌باری :
((بۆئه‌وکه‌سه‌ی هه‌میشه له‌یادمه ))
(سڵاوێک له‌دڵێکی پڕ لهچاوهڕوانیهوه بۆتۆیهک هه‌میشه خه‌یاڵت دڵمی وه‌ک و کۆترێکی سه‌رلێشیواو هه‌ڵفڕاندووه سه‌رده‌مێکه نیگای چاوه‌کانت ڕه‌گی دره‌ختی عاشقبوونی له‌دڵما داکوتیوهدهمێکه له‌گه‌ڵ دڵم دهسلهملانێین و شه‌وانه تا به‌یانی له‌گه‌ڵ ئاواته‌کانمی.
(نارین) گیان بمبوره گه‌ر پێت بڵێم خۆشمده‌وێیت چونکه ئیتر ته‌واو له‌وه زیاتر ناتوانم ئارام بگرم و دڵی خۆم ته‌فره بده‌م هه‌موو ساتێک به‌ئومێدی هشقی تۆوه ڕۆژم به‌شه‌و شه‌وم به‌ڕۆژ ده‌گه‌یه‌نم ده‌توانم بڵێم سه‌رده‌مێکه ئه‌شقی تۆ بێداری کردوم و خه‌و ناچیته چاوه‌کانم ، هه‌ستێکی وام لادروست بووه کهبێخۆشهویستی تۆ نه‌ژیم ژیانم نانخواردنم خوێندنم هه‌مووی بۆته ئه‌شقی تۆ به‌ته‌نیا خۆشه‌ویستی تۆ هه‌ناسه‌کم بۆیه تکا ده‌که‌م خۆشه‌ویستی هه‌ژارێکی وه‌کو من قبوڵ بکه).
(تینۆی ژوانێکت )
((به‌هزاد))
له‌دوای خوێندنه‌وه نامه‌که‌م توند گوشی به‌سنگمه‌وه چونکه به‌ته‌واوی بۆنی خۆشه‌ویستی به‌هزادی لێده‌هات ئه‌وه یه‌که‌مجارم بوو هه‌ست به‌وه‌بکه‌م که‌که‌سێک خۆشی ده‌وێم .
به‌یانی هه‌روه‌ک ڕۆژه‌کانی پێشوو ده‌رگای ماڵه‌وه‌م کرده‌وه‌و چومه ده‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌م به‌یانیه جیاواز بوو لهبهیانیانهکانی تر چونکه بههزادم نه‌بینی زۆر چاوه‌رێم کرد به‌ڵام دیار نه‌بوو دوو ڕۆژ تێپه‌ڕی هه‌ر بههزادم نه‌بینی زۆر بێتاقه‌ت بووم به‌ڵام ده‌شمزانی که ڕووی نایه‌ت من ببینێت چونکه من هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌وم نه‌دابۆوه بۆیه بڕیارمدا شه‌و نامه‌یه‌کی بۆبنوسم کاتژمێره‌که‌م له دوانزه لایدابوو خه‌یاڵم هه‌ر لای به‌هزاد بوو نه‌مده‌زانی چون وه‌ڵامی بده‌مه‌وه جارجاره‌ش ترسێک دڵی دادهخورپاندم له‌وه ده‌ترسام که دوای چه‌ند ساڵ خۆشه‌ویستیمان باوکم نهمدات بهبههزاد به‌ڵام چیبکه‌م ئه‌و نیگا پڕلهپرسیارانهی ئه‌و وایلێده‌کردم گوێ به‌هیچ رێسا‌و یاسایه‌ک نه‌ده‌م بۆیه به‌بێده‌نگی له‌جێگاکه‌م هاتمه ده‌ره‌وه‌و لهجانتاکهم قه‌ڵه‌مێکم ده‌رهێنا ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره له‌وانه‌کانی خوێندنگا به‌ولاوه هیچی تری پێنهنوسراوه ئێستاش ڕانههاتوهوه نازانێ وشه جوانه‌کانی خۆشه‌ویستی ڕێک بخات زۆردڵ ته‌نگ بووم چونکه وام هه‌ستده‌کرد هه‌روشه‌یه‌ک بنوسم له‌ئاستی نامه جوانه‌که‌ی ئه‌ودا هیچ نییه ناچار به‌دڵێکی پڕلههیواو ترس و گومان و ڕاڕایه‌وه ده‌ستم کرد به‌هۆنینه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی جوان بۆ به‌هزاد .
((بۆئه‌وکه‌سه‌ی نیگای سه‌ری لێشێواندوم))
(له‌پاش سڵاوم بۆت به‌هزاد گیان ئه‌و کاته‌ی نامه‌که‌ی تۆم پێگه‌یشت سه‌ره‌تای له‌دایک بوونی من بوو چونکه زۆر له‌مێژه من چاوه‌ڕوانی ئه‌و وشه جوانانه بووم که تۆ پێم بڵێیت ( نارین) خۆشمده‌وێیت، بڕوابکه گه‌لێک خۆشحاڵ بوم بمبوره گه‌ر پێشت بڵێم هیوادارم خۆشه‌ویستیه‌که‌ت بۆمن خۆشه‌ویستیه‌کی ڕاسته‌قینه بێت من له‌دڵێکی پڕ لهمیهرهبانیهوه ده‌ڵێم :(به‌هزاد) خۆشمده‌وێیت خۆزگه بمتوانیایه ئێستا پڕ به‌دڵ هاوارم بکردایه ( خۆشم ده‌وێی) تاکو له‌خه‌وم ڕاچلهکاندیتایه و بتزانیایه چه‌ند لام خۆشه‌ویستی ، دڵنیاشم ئێستا کهنهخهوتویت و بیر له‌من ده‌که‌یته‌وه گه‌ر خهوتبیشی ئه‌وا هه‌ر له‌خه‌یاڵی مندای ، هیوادارم ئه‌مشه‌و خۆشترین شه‌وی ته‌مه‌نت بێت گوڵه‌که‌م له‌کۆتای ئه‌م نامه‌یه‌شدا ئه‌ڵێم هه‌تا ئه‌و ساته‌ی ئه‌ژیم و هه‌ناسه ده‌ده‌م خۆشمده‌وێیت و بۆتۆ ئه‌ژیم و هه‌ر بۆتۆش ئه‌مرم په‌یمان ده‌ده‌م و به‌خوێنم پارێزگاریت لێده‌که‌م به‌هزاد گیان هیوادارم به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌م ماندوم نه‌کردبی چونکه زۆر له‌وه زیاتر له‌دڵمایه پێت بڵێم ئیتر بهکامهرانیت ئه‌سپێرم و چاوه‌ڕوانی دیدارێکتم )
(که‌سێک که‌هه‌میشه چاوه‌ڕوانته)
((نارین))
کۆتای به‌شی یه‌که‌م
سه‌رچاوه : کتێبێکی خۆم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shanexan (2009-04-11 11:10:25)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆس خۆش بێت هاورێ زۆر سوپاس بۆپهیامکهت.
هه‌مویم نوسی تهاوم کرد..
هیوادارم به‌دڵتانبێت..
هه‌ربژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌س خۆشتت بێت شه‌نی گیان
بابه‌ته‌که‌ت زۆر خۆش هه‌تا ئێستا با بچم به‌شی دووه‌م بخوێنمه‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆش هاورێم .
سوپاس بۆ په‌یامت سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆش سوپاس بۆتۆ هاورێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه