.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















وێنه‌کان
نوسینی /هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
له دڵۆپه ئاوێكدا نووستووه به شێوه‌ى په‌رى
له ههناسهيهكدا به‌رده‌بێته‌وه به وێنه‌ى پهرِى نێرگزێك
له هه‌ورێكدا ده‌بارێ وه‌ك شهرِابێكى سوور
وه‌ك تيشكێك له بۆشايى له هه‌تاو به‌رده‌بێته‌وه
له هه‌نارێكدا وه‌ك په‌پووله چوزه‌ره ده‌كات
له دار سێوێكدا گوڵ ده‌گرێت
له هه‌ناسه‌ى كوريكهيهكدا ده‌بێته بۆن
له شهوبۆيهكدا به‌هه‌وادا وه‌رده‌بێ
له غوبارێكدا ده‌بێته سه‌ماى گهلاَ
له سووتانێكدا ده‌بێته گيانى ئاوازێك
به‌سه‌ر هاوارێكى نامۆ به‌رده‌بێته‌وه و له حيلهى ئه‌سپێكدا سه‌رخۆش ده‌بێ
له ئاوازێكى غهريبدا بێرِهحمانه خۆى ده‌كوژێ
له شه‌وێكدا تاريكى له روحى ده‌پێچێته‌وه..
له ره‌گدا ده‌هه‌ژێ و ده‌كه‌وێ به‌سه‌ر په‌لكه باراندا
دهرِوا به‌ناو تهنيياييدا .. تا ده‌بێته ته‌نيايى
دهرِوا به‌ناو عه‌شقدا .. تا له‌خاچدان
باران له پرچى ده‌بارێ و
هه‌تاو له پهنچهكانى
رێحان له برژانگێكى شين ده‌بێت و په‌پووله‌يه‌ك له دڵى دهفرِێ
هه‌نار له چاوى به‌رده‌بێته‌وه و كۆترێكى شين له پشتى هێلانه ده‌كات
دهرِوا به‌ناو وشه‌دا .. تا ده‌بێته چه‌ند حه‌رفێك و
هه‌لا هه‌لا ده‌وه‌رێته ناو خۆى
ده‌بێته هۆشه‌نگ و هيچى دى نا..


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زور سوباس دةست خوشبيت زور زور زور جوانة ريتمت تةواوة
باشت وت وةمن دةليم بةلى


له‌سه‌ر هێڵ نییه










AMANJDL
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێزم هیوادارم به دلت بووبێت ته‌مه‌ن درێژ بیت و هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه