❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاوی جه‌مسه‌ری باكوور ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 05:20:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئاوی جه‌مسه‌ری باكوور ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

ئاوی جه‌مسه‌ری باكوور ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات 
PNA- زانا و پرۆفیسۆرێكی روسیایی پێی وایه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی تواوه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باكووری گۆی زه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژ بوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه‌، له‌ لێدوانێكدا نمونه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌شی هێناوه‌ته‌وه‌.

زانا و پرۆفیسۆری روسیایی (گینادی بردیشیڤ)ی 82 ساڵ ، له‌ سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند ئامۆژگاری و ئه‌زموونێكی، رایگه‌یاندووه‌، خواردنه‌وه‌ی ئاوی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باكووری گۆی زه‌وی، ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (بردیشیڤ) وتویه‌تی: ئه‌و ئامۆژگارییانه‌م به‌هۆی چه‌ند ئه‌زموونێك له‌ ئامۆژگاری و ته‌مه‌ن درێژی سه‌ركرده‌كانی سۆڤیه‌ت، هندوستانی و كۆریایی باكووری پێشوو، دیتووه‌.

هه‌روه‌ها نموونه‌ی ئه‌و حاڵه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ و وتوویه‌تی: له‌ كۆتایی هه‌فتاكاندا له‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌تی پێشوو (بریجنیڤ) باری ته‌ندروستی نا سه‌قامگیر بوو، ئامۆژگاریم كرد، كه‌ بڕێك له‌ ئاوی به‌سته‌ڵه‌كی تواوه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور بخواته‌وه‌، ئه‌ویش كه‌ به‌ ئاسانی له‌ زه‌ریایی به‌سته‌ڵه‌كی باكوور ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كاتێك سه‌رۆكی كۆریایی باكوور (كیم ئێڵ سۆنگ) توانایی منداڵبوونی له‌ده‌ستدابوو، ئامۆژگاریم كرد به‌وه‌ی بڕێك له‌ داوده‌رمانی رووه‌كی بخوات، كه‌ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هۆڕمۆنه‌ی كارده‌كاته‌ سه‌ر تێكدانی مۆخی مرۆڤ، هه‌یه‌، دوای ئه‌و ئامۆژگارییه‌م (كیم ئێڵ سۆنگ) له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا توانی له‌ هاوسه‌ره‌ گه‌نجه‌كه‌ی چوار منداڵ به‌ دونیا بێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی باری ته‌ندروستی خۆی له‌ كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیدا، پرۆفیسۆر بردیشیف وتوویه‌تی:  هه‌میشه‌ ئاویی سه‌هۆڵی تواوه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور ده‌خۆمه‌وه‌، ئه‌م ئاوه‌شی پێ له‌ ئاوی شێره‌ و نێو سه‌لاجه‌ پێ ته‌ندورست تر و باشتره‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net