❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هێزی ژیری ئه‌وگه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 05:35:34

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

هێزی ژیری ئه‌وگه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه‌

هێزی ژیری ئه‌وگه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه‌


         به‌كارهێنانی هێزی عه‌قڵ یارمه‌تی ده‌ره‌ له‌هه‌ستكردن به‌خۆشی و ته‌ندروستی و رزگاربون له‌خووه‌ ناپه‌سه‌نده‌كان، چونكه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌توشیان ده‌بین و هه‌ره‌وه‌ها خوره‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌كان هۆكاره‌كه‌ی ده‌رونییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش ره‌هانه‌بێت ئه‌وا رێژه‌یه‌كی سه‌دی به‌رزه‌، بۆنمونه‌ توڕه‌بون نیشانده‌ری حاڵه‌تێكی ده‌رونیه‌، له‌ڕوی زانستیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ رون بوه‌ته‌وه‌ كه‌زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان هۆكاری خراپی ده‌رون دروستیمانه‌ له‌وانه‌ش دڵه‌ راوكێ‌ و لاوازی به‌رگری له‌ش ، هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی توڕه‌بون و دڵه‌ڕاوكێدا توشی له‌بیرچونه‌وه‌ ده‌بن و پله‌ی گه‌رمی له‌شیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و توشی ئیلتهاباتی كۆڵۆن ده‌بن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌توشبون به‌ئازاری مه‌عیده‌و ژانه‌سه‌ر ، بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ كه‌په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌عه‌قڵه‌وه‌ هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌وشته‌ی كه‌بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆنمونه‌ كاتێك له‌میوانی یان له‌فه‌رمانگه‌ یان هه‌رشوێنێكی تردا كه‌سێكی توشبو به‌نه‌خۆشیه‌ك ده‌بینین، واچاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه‌توشی هه‌مان هه‌مان نه‌خۆشی ده‌بین زۆرجار ئه‌وه‌نده‌ی بیر لێده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌توشی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌بین، یان ده‌بێته‌ گرفتی ده‌رونی بۆمان، ئه‌م قسه‌یه‌ پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌ كه‌ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌، چۆن بتوانین ته‌كنیك و هێزی عه‌قڵمان به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنین و قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ین كه‌توشی ئه‌ونه‌خۆشیه‌ یان گرفته‌ نابین، بۆنمونه‌ كاتێك هه‌ست به‌به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما یان ژانه‌سه‌ر ده‌كه‌ین وا بڕوا به‌خۆمان نه‌هێنین كه‌توشی نه‌خۆشیه‌ك بوین، به‌ڵكو بڕوا به‌عه‌قڵ و ده‌رونی خۆمان بهێنین كه‌توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نابین بۆئه‌وه‌ی جه‌سته‌شمان به‌رگری په‌یدابكات و هه‌روابه‌ئاسانی توشی میكرۆب و نه‌خۆشی نه‌بین، هه‌روه‌ها له‌كاتی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كدا ئه‌توانین هێزی عه‌قڵمان به‌كاربهێنین بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئازاركردن و خێراكردنی پرۆسه‌ی چاكبونه‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌توانین هێزی عه‌قڵمان به‌كاربهێنین بۆكۆنتڕۆڵكردنی ته‌ندروستیمان، ئه‌مه‌ بێجگه‌له‌وه‌ی باری ده‌رونیمان په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی به‌به‌رگری جه‌سته‌مانه‌وه‌هه‌یه‌ هه‌روه‌ك له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وه‌ رونبۆته‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی زۆر توڕه‌ده‌بن كه‌متر به‌رگریان هه‌یه‌ و زۆرتر توشی نه‌خۆشی ده‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی روخۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌ن به‌رگریان زۆربه‌هێزه‌و كه‌متر توشی نه‌خۆشی ده‌بن و به‌خێرایش چاكده‌بنه‌وه‌ و رزگاریان ده‌بێت.

كه‌واته‌ شتانێكی زۆرهه‌ن كه‌به‌ده‌ست خۆمانن و عه‌قڵی خۆمان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ریان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی  هێشتا رێژه‌یه‌كی زۆركه‌ممان له‌وتوانایه‌ به‌كارهێناوه‌، زۆر له‌توێژیه‌نه‌وه‌كان ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌دا سێ‌ بۆ له‌سه‌دا چواری توانای عه‌قڵیان به‌كارده‌هێنن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌توێژیه‌وه‌ی نوێ‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌خه‌یاڵی ده‌زانن و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان كاتێك ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی نه‌وه‌ت ساڵی ته‌نها له‌سه‌دا یه‌كی تواناو هێزی عه‌قڵیان به‌كارهێناوه‌ .

هه‌مو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ زۆرو زه‌وه‌ندانه‌ی كه‌له‌ژیاندا هه‌ن  به‌رهه‌می به‌كارهێنانی هێزو توانای ئه‌و عه‌قڵه‌ن  هه‌ر له‌چونه‌ سه‌رمانگه‌وه‌ تا رۆچونه‌ ناو ده‌ریاوه‌، شتێك ئه‌ونده‌ گه‌وره‌و مه‌زن بێت چی رێگره‌ له‌به‌كارنه‌هێنانی؟ ئه‌ی بۆ كاتێك باسی عاساكه‌ی موسا ده‌كرێـت هه‌مومان توشی سه‌رسوڕمان ده‌بین ، یان ده‌كه‌وینه‌ گومانه‌وه‌ لێی، یان ئاوات به‌بونی وه‌ها عاساو گۆچانێك ده‌خوازین، له‌كاتێكدا عه‌قڵمان خۆی عه‌سایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و شتگه‌لێكی ئه‌فراندووه‌ كه‌پێشینه‌ی ئێمه‌ به‌خه‌یاڵیشیاندا نه‌هاتووه‌و شتگه‌لێكیش دێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ئاینده‌دا كه‌ئێستا بۆئێمه‌ ته‌نها خه‌یاڵه‌.

كه‌واته‌ هێزی عه‌قڵ بڕیارده‌ری چاره‌نوسمانه‌، ئه‌وه‌ عه‌قڵه‌ ته‌ندروستی و كه‌سێتی و ئاینده‌مان دیاری ده‌كات، هه‌ربه‌هێزی عه‌قڵ ئه‌توانین خووه‌ ناپه‌سه‌نده‌كان وه‌لا بنێین، ئه‌ویش كاتێك ئه‌بێت كه‌ئیراده‌و ئاره‌زویه‌كی راسته‌قینه‌مان هه‌بێت بۆ رزگاربون له‌و خووره‌وشت و ره‌فتاره‌، كاتێك ئه‌مانه‌وێت واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنین ته‌نها به‌وه‌نابێت كه‌به‌سه‌رزاره‌كی بڕیاربده‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت هێزی عه‌قڵمان به‌كاربهێنین و به‌سه‌ر ئه‌و ئاره‌زوه‌دا زاڵبین كه‌هێشتا بۆجگه‌ره‌كێشان هه‌مانه‌، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌توانین هێزی عه‌قڵمان له‌هه‌مو كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانماندا به‌كاربهێنین له‌پێناو ژیانێكی باشترو كامه‌رانتردا.

كاتێك ئه‌وگه‌نجینه‌ به‌نرخه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆماندایه‌ بۆچی به‌شێوازێك به‌كاری نه‌هێنین كه‌ئاسوده‌یی و ئارامی و ته‌ندروستیمان بۆدابین بكات، خۆمان به‌رپرسی عه‌قڵی خۆمانین هه‌رخۆشمان به‌رپرسین له‌ئه‌نجامه‌كانی و هه‌مو باشی و خراپیه‌كانیشی ئاڕاسته‌ی ژیانمان دیاریده‌كات، به‌وهیوایه‌ی پێش ئه‌وه‌ی عه‌قڵمان تێكه‌ڵی خۆڵبێت چه‌ندین باخچه‌ی رازاوه‌ی له‌ژیانماندا پێ دروست بكه‌ین له‌سایه‌ی هێزی عه‌قڵماندا دونیا بكه‌ینه‌ گوڵستان.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net