.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چۆن ئینسان له‌سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟
چۆن ئینسان له‌سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟ پرسیارێكه زۆر خه‌ڵك پێیه‌وه سه‌رقاڵه ، چونكهقۆناغی گۆڕ قۆناغێكی ڕاچڵهكێنهرو هه‌ژێنه‌ره ، ده‌روازه‌ی ده‌رچوونه له‌ژیاندا بۆ جیهانی خۆڵ‌و تاریكی.. جیهانی ته‌نگه‌به‌ری و ته‌سكی ، حاڵێكه بێحاڵ..!! تاریكه‌و شه‌وه‌زه‌نگ، چاڵێكهزۆر ته‌نگ.. تا ماوی هه‌تا ماوی له‌م گۆڕه‌دا جێماوی، تا ڕۆژی په‌سڵان له‌و حاڵه‌دا ماوی كهبێناوی له‌هیچ فه‌رهه‌نگدا نه‌ماوی، جگهلهفهرههنگی تێهه‌ڵدان و لێپیچینه‌وه‌ی ناو گۆڕ.. ته‌نیاو بێكه‌س كهماوی كه‌وتوویته داوی.
بێگومان ئیسلام كاروكرده‌وه‌ی زۆری پێ نیشان داوین له‌وانه‌ی كه هۆكاری ڕزگاربوون و دهربازبوونن له‌سزای ناوگۆڕ، كهبهندهكانی خوای تیا هانداوه تا پێی هه‌ڵسن و بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی گۆڕی بێمنه‌ت بێ كه تێیدا ته‌نیایه‌و بێهاوتایه.
له‌و ڕه‌فتارو گوفتارانه‌ی كه‌مایه‌ی ڕزگار بوونن له‌سزای ناو گۆڕٍ بریتین له:
* سهنگهرنشینی له‌ڕێگه‌ی خوادا:
مانای سهنگهرنشینی (الرباط) یش، بریتییه‌له‌و شوێنه‌ی كهجهنگاوهرانی ئیسلام له‌شوێنێك سه‌نگه‌ر لێ ئه‌ده‌ن، كه‌مایه‌ی ترساندنی بێباوه‌ڕان و دوژمنانی ئیسلامه، تا له‌وێ ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ك لهفهرموودهیهكی موسلیمدا هاتووهكه له سه‌لمانی فارسی ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (رباط يوم وليلة خير من صيام شهر وقيامه، وإن مات أجري عليه عمله الذي كان يعمله، وأجري عليه رزقه وأَمِنَ الفتَّان) واته: سهنگهرنشینی ڕۆژێك و شه‌وێك باشتره له به‌ڕۆژوو بوون و هه‌ڵسانی شه‌وی مانگێك، ئه‌گه‌ر (به‌م حاڵه‌وه) بمرێت، كرده‌وه‌كانی به‌رده‌وام ئه‌بن بۆی كه له كاتی زیندوویا ئه‌نجامی ئه‌دان، به‌رده‌وام ڕۆزی پێئهدرێو لهپرسینهوهی ناو گۆڕ دڵنیا ده‌بێت.
وهلهسونهنی ئه‌بوداودیش هاتووه، كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (وأمن من فتنة القبر) واته: لهلێپرسینهوهی ناو گۆڕ دڵنیا ده‌بێت.
* شه‌هیدبوون له‌ڕێگه‌ی ئیسلامدا
: شه‌هید كه‌سێكه كه بهموجاهیدی له ڕێگه‌ی خوادا كوژراوه، تا پێی گوتراوه: شه‌هید. چونكه‌خوای په‌روه‌ردگار، پاشان فریشته‌كانی ئهڕزو ئاسمان تێكڕا شایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌هلی به‌هه‌شته، چونكه زیندووه، به‌و مانایه كه حازره، هه‌روه‌ك لهفهرموودهیهكی نه‌سائی هاتووه، كه‌وا پیاوێك هات و گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌وه بۆچی هه‌موو بڕوادارێك له‌گۆڕ پرسیاری لێ ده‌كرێت، ته‌نها شه‌هید نه‌بێت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (كفى ببارقة السيوف على رأسه فتنة) واته: به‌سه كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا شمشێری دوژمنی له‌سه‌ر بوو. مانای فه‌رمووده‌كه ئه‌وه دهگهیهنێكه خوا گۆڕی گێڕاوه به‌تاقی كردنه‌وه‌ی ئیمانی ڕاستی بڕواداران و خۆڕاگریان له‌به‌رده‌م وه‌شانی شمشێر و ڕانهكردنیان له‌مه‌یدانی شه‌ڕ له‌ترسی مردن، هه‌موو ئهمانهڕاستی ئیمانی بڕواداران ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌و قسه‌ی یارانی كه‌كردیان و گوتیان: ئه‌وه‌بۆ هه‌موو بڕوادارێك لهگۆڕهكهیدا ڕووبه‌ڕووی پرسیار ده‌بێته‌وه، ته‌نها شه‌هیده‌كان نه‌بێت؟ كهشههیدیان له‌م حاڵه‌تی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌ی گۆڕ بهدهرگرت، ئهوهناگهیهنێكهتهنها ئه‌مه‌حاڵی شه‌هیدان بووبێت، ده‌نا زۆر فه‌رمووده‌ی ئاشكراش هه‌ن كهجگهلهشههید كه‌سی تریش هه‌ن كه‌له‌و پرسیار‌و وه‌ڵامه‌ی گۆڕ ده‌رده‌چێت، بگرهئهمهئیجتیهادی سه‌حابه‌ی كیڕام بوو كه‌پێیان وابوو ته‌نها شه‌هید له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌ی پرسیاره‌كانی گۆڕ ڕزگاریان ده‌بێت.
* له‌به‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی (تبارك(
هه‌روه‌ك له‌ئیبن عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، كه‌وا پیاوێك ڕه‌شماڵێك له‌سه‌ر گۆڕێك هه‌ڵئه‌دات، به‌بێئه‌وه‌ی كه‌بزانێت ئهوهگۆڕه، ده‌ڵێت: له‌دواییا زانیم كهئهوهگۆڕی پیاوێكهكهلهژیانی خۆیدا سوڕه‌تی تهبارهكهی خوێندووه،.ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموو: (هي المانعة، هي المنجية تنجيه من عذاب القبر) (قال الترمذي : هذا حديث حسن غريب) واته: ئهوهكهبهبهربهستهبۆی و ڕزگاری ده‌كات له‌سزای ناو گۆڕ.
* مردن بهژانهسك:
هه‌روه‌ك لهسهلمانی كوڕی سه‌رد (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من قتله بطنه لم يعذب في قبره) (رواه أحمد والترمذي وقال: هذا حديث غريب) ، كه‌سێك بهژانهسكهوهبمرێت، له‌گۆر سزا نادرێت.
* مردن له‌شه‌و یا ڕۆژی هه‌ینیدا:
هه‌روه‌ك له‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ما من مسلم يموت يوم الجمعة أو ليلة الجمعة إلا وقاه الله فتنة القبر) (رواه أحمد والترمذي) . واته: هه‌ر مسوڵمانێك له‌ڕۆژی یا شه‌وی هه‌ینیدا بمرێت، له‌سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بهڵگهیهلهسهر ئهوهكهوا مردن له‌ڕۆژی هه‌ینی یا لهشهوهكهیدا، هۆیهكهبۆ ڕزگاربوونی ئه‌و كهسهلهسزای نێو گۆڕ.
ئه‌مانه‌ی كه‌باسكران چه‌ن كرده‌وه‌یه‌ك بوون كهبابای بڕوادار به‌كردنیان له‌سزای ناو گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت، وای لێ ده‌كات كهسزاو ناڕه‌حه‌تیه‌كانی بۆ بگۆڕێتهوهبهنیعمهت و باخ و بیستانی پڕ لهگوڵو گوڵزاری به‌هه‌شت.
دیارهئهوانهی كه‌وه‌ك نموونه‌ش هێنرانه‌وه، ته‌نها نین كه‌ببن به‌مایه‌ی ڕزگاربوون له‌سزای ناو گۆڕ، ده‌نا نوێژ پهرژینهبۆ سزای گۆڕ، سه‌ده‌قه‌و خێر‌و خێرات، یا چاكه‌و پیاوه‌تی، یا ڕۆژووو حه‌جكردنی ماڵی خودا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش مایه‌ی ڕزگاربوونن له‌سزای ناو گۆڕ.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الميت إذا وضع في قبره إنه يسمع خفق نعالهم حين يولوا مدبرين، فإن كان مؤمناً كانت الصلاة عند رأسه، وكان الصيام عن يمينه، وكانت الزكاة عن شماله، وكان فعل الخيرات من الصدقة والصلاة والمعروف والإحسان إلى الناس عند رجليه، فيؤتى من قبل رأسه فتقول الصلاة: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى عن يمينه فيقول الصيام: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى عن يساره فتقول الزكاة: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى من قبل رجليه فيقول: فعل الخيرات من الصدقة والمعروف والإحسان إلى الناس ما قبلي مدخل) (رواه الطبراني في الأوسط) .
واته: كاتێكهمردوو دهخرێتهگۆڕ، گوێی لهكهوشی خهڵكهكهدهبێت كه‌جێی دێڵن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كهسهبڕودار بێت، ئهوهنوێژ لای سه‌ری ده‌وێستێ، ڕۆژوو دێته‌لای ڕاستی، زه‌كات دێته‌لای چه‌پی، خێر‌و چاكه‌كان لهسهدهقهو نوێژ‌و چاكه‌و چاكه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لای قاچی ئه‌وه‌ستن، كه‌سزا لای سهریهوهبۆی دێت، نوێژ پێی ده‌ڵێت: لای من هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نییهكهبۆی بچیت، پاشان بۆ لای ڕاستی دێت، ڕۆژوو پێی ده‌ڵێت: لای منیش ڕێگهنییه، پاشان له‌لای چه‌پی بۆی ده‌چێت، زه‌كات ده‌ڵێت لێرهشهوهڕێنییه، پاشان بۆلای قاچی ده‌چێت، خێر‌و چاكه‌و چاكه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌ڵێت: لای منیش هه‌روه‌تر.
پوخته‌ی قسان:
له‌سه‌ر ئینسانه‌كان پێویستهكهههمیشهئومێد بهخواوهببهستن و مكوڕبن له‌ڕه‌فتارو گوفتاری چاك، وه‌خۆیان دووربگرن له‌وانه‌ی كه‌خوا تووڕهئهكهن، چون هه‌موو ئهمانهزامنی ڕزگاربوونن له‌سزای ناو گۆڕ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ عَمِلَ صَالِحاً فَلِأَنْفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ (الروم: 44) واته: ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌بۆ خۆیه‌تی (خۆی كه‌ڵكی لێده‌بینێت) و جێگه‌ی خۆی خۆشكردووه. موجاهید ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی ناو گۆڕه
. خوا له‌سزاكانی بمانپارێزی و له‌پرسیاره‌كانی دڵنیامان بكاته‌وه. (ئامین
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةست خؤش ( جزاك الله احسن جزاء)
تةمةن دريز بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zoooooooor supas azizm lagal to ishala
له‌سه‌ر هێڵ نییه