.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سوپاس و ستایش شایسته‌ی خوایه
سوپاس و ستایش شایسته‌ی خوایه (فَسُبْحَانَ اللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ{17} وَلَهُ الْحَمْدُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَعَشِيّاً وَحِينَ تُظْهِرُونَ{18} يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَيُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ{19} وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ{20} وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ{21} وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ{22} وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ{23} وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفاً وَطَمَعاً وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ{24} وَمِنْ آيَاتِهِ أَن تَقُومَ السَّمَاء وَالْأَرْضُ بِأَمْرِهِ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِّنَ الْأَرْضِ إِذَا أَنتُمْ تَخْرُجُونَ{25} وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ{26}.. الروم
واته : كه‌واته پاكى و بێگه‌ردى و ستايش بۆ خوا ، كه ئێواره‌و به‌يانى ده‌كه‌نه‌وه ، شوكرو سوپاسگوزارى هه‌ر شايسته‌ى زاتى خوايه له ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا ، له كاتى عيشاو تاريكيدا هه‌روه‌ها كاتێك كه نيوه‌ڕۆ ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌و خوايه زيندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت ، زه‌وى دواى مردنى زيندوو ده‌كاته‌وه ، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌يه ئێوه‌ش له گۆڕه‌كان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه ، له نيشانه‌و بهڵكهكانى خوا ئه‌وه‌يه ئێوه‌ى له خاك دروستكردووه ، له‌مه‌ودوا دواى بڕينى چه‌ند قۆناغێك كتوپڕ بونه‌وه به مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ويدا ، يه‌كێك له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كانى تر‌ى ئه‌وه‌يه كه هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رى بۆ دروستكردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بگرن له لايداو له‌نێوانتاندا خۆشه‌ويستى و سۆز‌و ميهرهبانى فه‌راهه‌م هێناوه ، به ڕاستى ئا له‌و دياردانهدا نيشانه‌و به‌ڵگه هه‌يه بۆ كه‌سانێك بيرده‌كه‌نه‌وه و تێده‌فكرن ، يه‌كێكى تر له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كانى دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زهويهو جياوازى زمان و ڕه‌نگتانه ، به ڕاستى ئا له‌و دياردهيهشدا به‌ڵگه‌و نيشانه‌ى زۆر هه‌يه بۆ زانايان و شاره‌زايان ، يه‌كێكى تر له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كانى خه‌وتنتانه له شه‌و ڕۆژدا ، له كاتى بێداريشدا هه‌وڵ و كۆششتانه بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششه‌كانى خوا ، جا به‌ڕاستى ئا له‌و دياردهيهشدا به‌ڵگه‌و نيشانه‌ى زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانێك كه ده‌بيستن و تێده‌گه‌ن ، هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نيشانه‌كانى تر‌ى ئه‌وه‌يه كه هه‌وره بروسكه‌تان نيشان ده‌دات كه ترسى لێده‌كرێت و ئومێد بهخشيشهو له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت زه‌وى پێ زيندوو ده‌كاته‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه مردبوو ، به‌ڕاستى ئا له‌و دياردهيهشدا به‌ڵگه‌و نيشانه‌ى زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانێك ژيريان بخه‌نه كار ، لهنيشانهو به‌ڵگه‌كانى تر‌ى خوا ئه‌وه‌يه كه‌ئاسمانه‌كان و زه‌وى ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانى ئه‌و ، له‌وه‌ودوا كاتێك بانگى لێ‌كردن كه ئێوه له توێى خاكدان ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زهويداو زيندوو ده‌بنه‌وه ، هه‌رچى له ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا هه‌يه هه‌مووى ئه‌و بهديهێنهريانهو خاوهنيانه ، ههرههمووشيان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارى ئه‌ون.
له يه‌كه‌م ئايهتهوه كه به (سُبْحَانَ)ه ده‌ست پێ ده‌كات له سپێده بۆ تاريك و لێڵى ئێواران ، هه‌ر سوپاسه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه له كه‌نارو ناوه‌ڕاستى زه‌وى و ئاسماندا بۆ لاى عه‌رشى بڵندى خوا ، هه‌ر له (سُبْحَانَ)ه‌وه بۆ (كُلٌّ ڵهُ قَانِتُونَ) باز گه‌شتێكى بصرى و ڕه‌وانى و ڕۆحى به هۆگرانى ئه‌م سرووده ده‌كات ، عيرفان له قورئاندا له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى دامه‌زراو و فراوان داده‌ڕێژرێت ، كه ئه‌ويش هاوئاهه‌نگ بوونه له‌گه‌ڵ سروشت و نيشانه‌كانى خواوه‌ند كه هه‌موويان (تسبيح)ى خوا ده‌كه‌ن (طوْعاً وكَرْهاً) ، له مه‌يدانا فه‌رمان به‌ردارى خواوه‌ندن ، ئه‌مه‌ش له (معرفه الله )ێكى دامه‌زراو و ڕوون و گه‌شه‌سه‌ندوو له‌گه‌ڵ ناو‌و سيفاته‌كانى خوادا خۆى قاڵ كردووه سنورى به‌نده‌گى خۆى نابه‌زێنێت ئه‌وه‌نده باش خواى ناسيووه كه بۆ چركه‌يه‌ك شگحات و شێتى لێ ناوه‌شێته‌وه به‌رامبه‌ر زاتێك كه ئه‌بێت وه‌كو مولانا جلال الدين ووتى: به (عقل)ێكى ئيمانى بڕوانێ و بيناسێ.
ئه‌م هه‌موو ئايه‌ته كهونى و كۆمه‌ڵايه‌تي يه كه هه‌موو (بصر) و (سمع) و (عقل) و (فيكر)ى پڕ ده‌كات له جه‌مالى دانايى و ده‌سه ڵاتى خواوه‌ند ، كه سه‌ره‌نجام هه‌موو بونه‌وه‌ران و ئاسمان و زه‌مين له‌حاڵێكى (قَانِتُونَ)دا دروشمى مل كهچبوون بۆ خاوهنهكهيان ده‌ڵێن...
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه








barasty har aw shayany parstn w swpas krdna

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ba takidi waya
له‌سه‌ر هێڵ نییه










100 shkwr bo xway gawra
dast xoshbe gwlla gyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti tosh xosh bet azizakay mn
له‌سه‌ر هێڵ نییه