❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میلان بردیه‌وه‌‌و كاكا دوو گۆڵی‌ تۆماركرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 20:54:18

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

میلان بردیه‌وه‌‌و كاكا دوو گۆڵی‌ تۆماركرد

له‌یاریه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ ئیتاڵیا، كه‌ ئێستا كێبه‌ركێكانی‌ گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌فته‌ی‌ 33، یانه‌ی‌ میلان بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ به‌سه‌ر یانه‌ی‌ پالێرمۆدا تۆماركردو به‌ سێ گۆڵی‌ بێ به‌رامبه‌ر لێی‌ برده‌وه‌، ریكاردۆ كاكا له‌خوله‌كی‌ 10 یه‌كه‌م گۆڵی‌ تۆمار كرد، ئه‌م گۆڵه‌ی‌ كاكا به‌ لێدانی‌ سزا بوو. پاشان له‌خوله‌كی‌ 19 فلیپۆ ئینزاكی‌ گۆڵكاری‌ یانه‌ی‌ میلان كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو سێ گۆڵی‌ له‌ پێنج گۆڵه‌كه‌ی‌ میلان كردبوو گۆڵی‌ دووه‌می‌ یانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد.
له‌تایمی‌ دووه‌مدا‌و له‌خوله‌كی‌ 56 كاكا توانی‌ دووه‌می‌ خۆی‌‌و سێیه‌م گۆڵی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌لێدانی‌ سزا تۆماربكات به‌م شێوه‌یه‌ یانه‌ی‌ میلان سه‌ركه‌وتنێكی‌ سێ خاڵ‌َو سێ گۆڵی‌ به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی‌ میلان خۆی‌ له‌پله‌دووه‌م توندتر كرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ 67 خاڵ‌و پێش یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس كه‌وت، كه‌ ئه‌م یانه‌ به‌رگ ره‌شو سپییه‌ ئه‌مڕۆ نه‌یتوانی‌ له‌یانه‌ی‌ ریجینا بباته‌وه‌ به‌ دوو گۆڵ له‌گه‌ڵی‌ به‌رامبه‌ر بوو، له‌خوله‌كی‌ 27 ئه‌نتۆنیۆ باریلا یه‌كه‌م گۆڵی‌ تۆماركرد، تایمی‌ یه‌كه‌م به‌ پێشكه‌وتنی‌ خاوه‌ن یاریگا به‌گۆڵێكی‌ بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی‌ هات، له‌تایمی‌ دووه‌م‌و له‌خوله‌كی‌ 48 دیل پیرۆ به‌ لێدانی‌ سزا گۆڵێك تۆمار ده‌كات بۆ یۆڤانتۆس، له‌ خوله‌كی‌ 69 هالفریدس گۆڵێكیتر بۆ ریجینا تۆمارده‌كاته‌وه‌.
پاشان له‌ خوله‌كی‌ 73 یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئه‌نجامه‌كه‌ به‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ كریستیانۆ زانیتی‌ یه‌وه‌‌و یاریه‌كه‌ به‌به‌رامبه‌ر بوون (2ـ2) كۆتایی‌ دێت. به‌م ئه‌نجامه‌ش یۆڤی‌ به‌ 65 خاڵ له‌پله‌ی‌ سێیه‌م مایه‌وه‌.
http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/kaka-inzaghi.jpg
AweneSport

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-26 21:40:22

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: میلان بردیه‌وه‌‌و كاكا دوو گۆڵی‌ تۆماركرد

shaqlawa ay to la ch yanayaki?
zooooooooooort haz la yarya mn azanm hh
dast xosh be hamw kat la hawali warzshy agadarman akaytawaw be bashman nakai
ewmedawarm bardawam bit la babata rangynakantw yana ba bata xoshkant jwantr bkai
dast xoshbe barezm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-27 13:33:17

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: میلان بردیه‌وه‌‌و كاكا دوو گۆڵی‌ تۆماركرد

سوپاس گیان بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت
خۆی له‌ خۆی دا هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ جۆره‌ حه‌زێكی خوكارانه‌ی هه‌یه‌ بۆیه‌ منیش وه‌ك هه‌موو كه‌س حه‌زێكم هه‌یه‌ ئه‌ویش وه‌رزشه‌ . ئه‌توانم بلێم به‌ بێ وه‌رزش ناتوانم بژیم بۆیه‌ هه‌موو كات چاو له‌ هه‌موو یانه‌كانی جیهان ده‌كه‌م به‌ گشتی به‌ تایبه‌تی یاری تۆپی پێ ، بێگومان خۆشم له‌ یانه‌یه‌كی میلی ئه‌لمانی یاری ده‌كه‌م خۆم پێوه‌ سه‌رقال كردوه‌  هه‌ر ئه‌ویش وای كردوه‌ زیاتر ئاڵوده‌ی وه‌رزش بم به‌ گشتی . هه‌موو كات حه‌ز به‌ خزمه‌ت كردنی وه‌رزش ده‌كه‌م جا به‌ هه‌ر جۆرێك بێ  له‌ كۆتایدا دووباره‌ ده‌ست خۆش و سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت . ئه‌خوازم له‌ په‌روه‌ردیگار هه‌مووكات سه‌ركه‌وتووبیت له‌ كاره‌كانی رۆژانه‌ت. بچوكت شه‌قڵاوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net