❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌کانی مۆبایڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 10:37:43

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نامه‌کانی مۆبایڵ

دڵم ميشکێ نه‌ بۆ ته‌نیا ماجێ
خۆ دڕك نیه‌ له‌ زمانت راجێ

<><><><><><><><><

به‌ڵام نه‌خۆشم ده‌ردم گرانه‌
ماچی ناو ده‌مت بۆمن ده‌رمانه‌

<><><><><><><><><

نامەیەکت بۆ ده‌نێرم لە ڕێگەی کۆڕەك تیلکۆم
تۆ دوری دستم نات گاتێ ئەگینا بە قەپێك ئەتخۆم

<><><><><><><><><

ئە م شە و نامە ت بۆ ده‌نێرم توخوا گیانە زوو مەخەوە
ئەگەر نامەکانت پێگەیشت تۆش زوو وەڵامم بەرەوە

<><><><><><><>><>

ببورە کە نامەکانم هەمووی شلۆق و شیواوە
بڕوا بکە لە ئەشقی تۆئاگام لە خۆشم نەماوە

<><><><><><<><><>

من شەوێ نامەم بۆ ناردی کۆره‌ک دەڵێ نەگەیشتووە
وادیارە ئەشقی تۆ کاڵە و تائێستا پێنەگەیشتووە

<><><><><><><><>><>

دەجارێ جوابم بەرەوە فه‌قیرم وەحدەم پێ نی یە
ناش وێرم خۆمت نیشان دەم جلەکانم وەك گوێنی یە

<><><><<><><><><><>

ئەگەر نامەم بۆ دەنێری لە پارشیوا بۆم بنێرە
بەشکوو خەبەرم بێتەوە وەڵڵا گیانە ئەوەش خێرە

<><><><<><><<><><>

من وا خەریکە شێت دەبم بەدەس ئەم نوکە نوکەوە
توخوا با باوکم لێم نەدا واز بێنە بەم نیوە شەوە

><>><><><><><><><>

ئەمڕۆ پێنج نامەم بۆ ناردی تۆ جوابی دوانت دامەوە
لە وەڵامی خۆشم ئەوێ ی هەر وەڵامت نەدامەوە

<><<<<<<><<><><><>

بە سەری نەنك و باپیرم بە سەری خاڵم و پورم
من کۆڵ نادەم تا ئەوڕۆژەی باوکت نەکەم بە خەزورم

<><><><><><>><><><><>

مۆبایلەکەت دا مەخە پێنج دۆلارت بۆ دەنێرم
گەردنیشت ئازاد دەکەم بەخوای گەورەشت دەسپێرم

<><><><><><><><><><>

بۆچی جوابم نادەیتەوە تۆ هەزار جار منت دیوە
بەخوا من ئەم مۆبایلەم لەبەر خاتری تۆ کریوە

<><><><><><><>><><>

بلوتوست بکەره‌وە وێنەی خۆمت بۆ دەنێرم
ئەگەر تۆ ڕازیت لەسەر بێ دڵی خۆمت پێ دەسپێرم



نــاده‌یته‌وه‌ لایـه‌كـم لــێ نـــاكه‌یته‌وه‌
زۆر ده‌مێكه‌ بیرت ده‌كه‌م خۆ وه‌خته‌ من سوێم بێته‌وه‌



هه‌موو رۆژێ چاوه‌رێتم بمخه‌یته‌ نێو سۆمای چاوێ
بێ تۆیی وا ژاكاندوومی سێبووری دڵ نــایـێ تاوێ



تازه‌ دوای چی هاتیته‌وه‌ بۆ ده‌ته‌وێ تێكده‌ی ژینم
نــامــه‌وێ ئیدی سـه‌ر لـه‌ نو ژاناو بخه‌یته‌ برینم



كه‌ی تۆ وابووی بۆ ساتێكیش ناپرسی لێم چۆنم بێ تۆ
د‌رك نــاكــه‌ی بــه‌ وه‌رینم شــه‌قارم بــێ بـــارانی تۆ



شه‌وان تامه‌زرۆی زه‌نگێكم
تێدا چرپه‌ی تۆ ببیستم
هێند تامه‌زرۆی له‌زه‌تت بوومه‌
وه‌ك ده‌روێشێ ده‌تپه‌رستم


بۆ وا بێ باك به‌ سه‌فه‌رێ
لێره‌ جێت هێشتم به‌ ته‌نیا
بۆ تۆ نه‌بێ ده‌ پێم بڵێ
بۆ عه‌شقی كێ ببم شه‌یدا



هێند عه‌وداڵی بینینێكتم
وه‌خته‌ سوێی بێته‌وه‌ چاوم
هه‌ناسه‌كه‌م كه‌ی ده‌زانی
تۆ ماسیت و منیش ئاوم




كه‌ چاوم پێت ئاشنا ده‌بێ
دڵ و رۆحم ده‌بن گه‌ش گه‌ش
تامه‌زرۆمه‌ شه‌وتا به‌یان
سه‌ر خه‌و بكه‌م له‌ نێو باوه‌ش



خۆ تۆ به‌ ته‌نیا نه‌تكوشتووم
چاوو برۆش كردومیان شێت
كه‌ ئاوێته‌ی سۆمات ده‌بم
برك و ژانم گشت بیر ده‌چێت



ئه‌مشه‌و تۆم له‌ خه‌ودا بینی
هاتی خه‌وتی له‌ ئامێزم
به‌ سۆزه‌وه‌ خه‌واندمت
تا ئه‌و ده‌مه‌ نه‌ما هێزم



كه‌ یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی له‌ گلێنه‌ت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خــوڵقاوی خـــاوه‌ن هه‌ستێكی به‌ تینی



كه‌ نامه‌ی تۆ ده‌گاته‌ لام ده‌بــه‌خشێ بـه‌ دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت له‌دڵ ده‌با خه‌می دووری



هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی خۆ من بێ تۆ نیه‌ ژینم
كه‌ بێ ئاگا ده‌بم لــه‌ تۆ له‌ گۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم



لــه‌وه‌ته‌ی بـه‌ تۆ ئاشنا بووم له‌ مانای ژیان گه‌یشتووم
كه‌ ده‌ستم خسته‌ نێو ده‌ستت خه‌می له‌ دڵدا نه‌هێشتووم



كه‌ هاتیه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ین تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
لــه‌ ئاوێزانیت تێر نابم چون تۆ گــوڵی و مــنیش گه‌ڵا



كه‌ هاتیه‌وه‌ ده‌تئاخنمه‌ ناخی ناخم تا بسره‌وی
له‌ ئامێزم ده‌تلاوێنم تـا به‌ مه‌ستی تێر بخه‌وی



كه‌ هاتیه‌وه‌ ئه‌م هه‌واره‌ رۆشن ده‌بێ وه‌ك چاوانت
تێنوێتی رۆحم ده‌شكێنم بـه‌ شیله‌و شه‌كری لێوانت



هێند تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌تم هه‌ناسه‌ له‌ سینه‌م نه‌ما
ده‌ ئاوێته‌ی رۆحــم ببه‌ بــا لـــه‌ دڵدا بكه‌ین سه‌ما



لــه‌وه‌ته‌ی لـــه‌ چاوم ونی تاریك بووه‌ به‌ر بیناییم
تۆ هێز ده‌ده‌ی به‌ بینینم فریاد ره‌سی بۆ شه‌یداییم



بۆچی ئێستا پێم نابه‌خشی تروســـكایی ســۆمای كاڵت
تێنووم تاسه‌ی رۆحم ناشكێ مه‌گه‌ر شیله‌ی لێوی ئاڵت



چی له‌ دڵی ناسۆرم كه‌م كه‌ ته‌نیا تۆی پێ هه‌توانه‌
به‌ هیچ ناشكێ خه‌م و تاسه‌ی بۆ دڵَی تۆ دیوه‌خانه‌



ئای كه‌ بیرت ده‌كه‌م ئازیزبێ تۆ ساتێكیش هه‌ڵ ناكه‌م
هێند هۆگری خۆت كردوومه‌ بێ تۆ تامی ژیان ناكه‌م




كه‌ڕۆیشتی و به‌جێت هێشتم ئه‌ی كێ نازی دڵ هــه‌ڵگرێ
رۆح لــه‌ تــاوت لـه‌ هه‌ڵپه‌یه‌ وه‌خته‌ بۆ لای تۆ هه‌ڵ فڕێ



ئه‌ی تۆ نه‌بووی كه‌ ده‌تدركاند بێ من بۆ ساتێ هه‌ڵناكه‌ی
له‌سه‌ر خاكی لێوم نــه‌بــێ ره‌شمـاڵــی لێوت هـــه‌ڵناده‌ی



چه‌ند جوان چاوانت هڵدێنێ كه‌ تێم ده‌گری سێره‌ی نیگات
خۆزگه‌ ده‌خــوازم تــا مردن كه‌ ره‌سمێ بم له‌ ناو سیمات

هێمن شێروانی‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-27 18:12:24

Vania
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-16
دواترین سه‌ردان: 2009-06-21
په‌یامه‌كان: 123
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌کانی مۆبایڵ

dast xosh hawre zor xosh bw 8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-27 19:04:41

nali_21
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-05-12
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌کانی مۆبایڵ

dastakant xosh bet  seta90 7ewae sar kawtn brezm

Kurdzhin
کاتێک من لەدایک بووم دەگریام وخەڵکی بۆم دەکەنی

ئێستە من مردوومەو پێ دەکەنم وخەڵکی بۆم دەگرین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net