❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیڵسی و به‌رشه‌لۆنه‌، مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-27 22:11:35

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

چیڵسی و به‌رشه‌لۆنه‌، مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی داهاتو، یارییه‌کانی چونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کات.
له‌ یاری ده‌ستپێکدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو له‌ یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی که‌ته‌لۆنی له‌ یاریگای "کامپ نو" میوانداری یانه‌ی چیڵسی له‌نده‌نی ده‌کات، دوای ئه‌و یارییه‌و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو یاری کلاسیکۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ک پاڵه‌وانی خوله‌که‌ دیاریده‌کات.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێ سێ نازناو له‌م وه‌رزه‌دا بچنێته‌وه‌، یه‌که‌میان خولی ئیسپانییه‌، که‌ ئێستا پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتوه‌و 4 خاڵ جیاوازی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریی پله‌ی دوه‌مدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها جامی شای ئیسپانیا که‌ گه‌یشتوه‌ته‌ یاری کۆتایی و 13ی مانگی داهاتو له‌ ڤاله‌نسیا، روبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو ده‌بێته‌وه‌، سێیه‌میش به‌ده‌ستهێانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان بۆ سێیه‌م جار له‌ مێژویاندا.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی چیڵسی هه‌رچه‌نده‌ تا راده‌یه‌ک له‌ به‌ده‌ستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی بێهیوا بوه‌و جیاوازی 6 خاڵی له‌گه‌ڵ مان یونایتدی لوتکه‌ی ریزبه‌ندیدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ گه‌یشتوه‌ته‌ یاری کۆتایی جامی کارلینگ که‌پ و 30ی ئایار، رروبه‌ڕوی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ده‌بێته‌وه‌، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌وڵده‌دات بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژویدا نازناوی چامپیۆنس لیگ به‌رزبکاته‌وه‌.

مێژوی یارییه‌کانی نێوان هه‌ردو یانه‌:
هه‌ردو یانه‌ 8 یارییان پێکه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌
بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ 3 یاریدا، به‌ رێژه‌ی(37.5%)
بردنه‌وه‌ی  چیڵسی له‌ 3 یاریدا، به‌ رێژه‌ی(37.5%)
هه‌روه‌ها یه‌کسان بونیان له‌ دو یاریدا
هیچ کامیان نه‌یانتوانیوه‌ دو جار له‌وی تر بباته‌وه‌ له‌ یه‌ک وه‌رزدا
چیڵسی 14 گۆڵی تۆمارکردوه‌ (به‌رێژه‌ی1.75 گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ک)
به‌رشه‌لۆنه‌ 15 گۆڵی کردوه‌ (به‌رێژه‌ی1.875 گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ک).


مان یونایتد – ئه‌رسیناڵ
له‌ دوه‌م یاری هه‌مان قۆناغیش، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ده‌کات.
مان یونایتد به‌ ئه‌نجامی 3-2 له‌ یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌دا، گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی، ئه‌رسیناڵیش به‌ ئه‌نجامی 4-1 له‌ هه‌ردو یارییه‌که‌دا خۆی گه‌یانده‌ ئه‌م قۆناغه‌.
مان یونایتدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردو، سێ جار له‌ مێژویدا نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌ی به‌رزکردوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌رسیناڵ هیچ نازناوێکی نییه‌.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان قۆناغیش، سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌5و6ی مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ئه‌نجامدانی یارییه‌کانی چون:
سێشه‌ممه‌ 28 / 4 / 2009
به‌رشه‌لۆنه‌ - چیڵسی    (یاریگای کامپ نو)  9:45ی شه‌و

چوارشه‌ممه‌ 29 / 4
مانجسته‌ریونایتد – ئه‌رسیناڵ     (یاریگای ئۆڵدترافۆرد)    9:45



http://www.sbeiy.com/Img/News/barca-chels1c4-27-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net