.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نیازجه‌لال /
هونه‌ری سازشكردنى یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی ،نزیكبوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بارگرانیه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری .
سازشكردنى هونه‌رێكه زۆر كه‌س نایزانێت ،ئه‌و هونه‌ره‌ش ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ ڕاكێشانی ئه‌قڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت پێش دڵی ،بۆ ئه‌وه‌ی سۆز‌وخۆشه‌ویستی‌وگرنگی هاوسه‌ره‌كه‌ت چنگ بكه‌وێت پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی هێڵكاری بۆ ژیانی هاوبه‌شیتان بكێشن‌وئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی‌و سلبیاته‌ی ڕقتان لێیه‌تی بۆ یه‌كتری ئاشكرا بكه‌ن .
له‌كاتی ناكۆكیك‌و ئاژاوه‌دا بیر‌وفكری سازش به‌مێشكدا نایه‌ت ،به‌لاَم ئه‌وه هونه‌ره تۆ لایه‌نی زیانلێكه‌وتویت‌وهه‌وڵ بۆ هێوربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه ده‌ده‌یت .
ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاوسه‌رییه‌ی ژیانیان پڕكێشه‌و ناكۆكیه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری نێگێتیڤانه‌ی هۆڕمۆناتی خانمان‌و پیاوان به‌شێوه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ باری ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تیان تێك ده‌چێت به‌تایبه‌تی له‌خانماند ا.
له‌توێژینه‌وه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا خانمان زیاتر هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به ڕووداو و قسه‌ناخۆشه‌كانی نێو په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری .
یه‌كه‌م هه‌نگاو یش له هونه‌ری سازشكردندا كه‌پێویسته بیزانیت كۆترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌و وه‌لاَمه‌كانته له‌وكاته‌ی توشی ناكۆكی بوویت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ،بیرت نه‌چێت ناكۆكی‌و شه‌ڕی نێوان ژن‌وپیا‌و یاریگای بۆكسێن نیه هه‌ردوولا هه‌وڵی ده‌رخستنی هێز‌و توانایی خۆیان بده‌ن .
ئه‌گه‌ر نه‌توانی كۆنترۆڵی هه‌ڵچوونه‌كانت بكه‌یت ئه‌وه بزانه سه‌ره‌تایی جیابوونه‌وه‌یه ،بۆ ناسینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه توێژینه‌وه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ئاماژه به65%ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌لاَق ده‌كه‌ن به‌هۆی جیاوازیی‌و ناكۆكی‌وڕه‌فتارو كاردانه‌وه خراپه‌كانی ژن‌و پیاو له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كاندا..ئه‌و ژنانه‌ی جیاوازییان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا هه‌یه‌له خه‌رجیه‌كان‌و چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره بۆ پێداویستیه‌كانی ناوماڵ 45%ی هۆكاره‌كانی ته‌لاَق دروستده‌كه‌ن ،به‌لاَم به‌ڕێژه‌ی 15% ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كه‌س‌وكار‌وخزم‌و پێكه‌و ژیانی هاوبه‌شانه و جیابوونه‌وه‌ی كوڕ له‌ماڵی باوك و هه‌روه‌ها پشگیریكردنی كچانیش له‌لایه‌ن ماڵه باوكه‌وه هۆكارن بۆ جیابوونه‌وه .
چه‌ند ئامۆژگارییك له‌پێناو پێكه‌وه ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه بۆ ژیانی هاوسه‌ری و پته‌و‌و بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه:
ـ هه‌رگیزئه‌وبابه‌ته سه‌ره‌كیه‌یی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانه پشتگوێمه‌خه‌و مه‌چۆره سه‌رباسی مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه بۆ نمونه ژن له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌شه‌ڕ دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی یارمه‌تی نادات له‌كاری ناوماڵدا هه‌روه‌ها هاوكاری ناكات له‌كڕینی پێداویستیه‌كانی ناوماڵ‌و له‌گه‌ڵیشیدا ناچێته بازاڕ .
ـ دداندان به جیاوازی ڕوبۆچوونه‌كانداگرنگه ،پێویسته ناكۆكیه‌كان قبوڵبكه‌یت‌و ئه‌وه ئاشكرابكه‌جیاوازی له سروشت‌و قسه‌كردندا هه‌یه‌و با ئه‌و لێك نه‌چوونانه‌ش نه‌بێته دروستكردنی كێشه‌كان بۆ نمونه پیاو شته‌كان به‌ساده‌یی وه‌رده‌گرێت‌و ژنیش هه‌موو شته‌كان به جدی وه‌رده‌گرێت لێره‌دا به‌هۆی جیاوازی سروشتیانه‌وه ناكۆكیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
ـ ئازایه‌تی له‌داوایی لێبوردندا له‌كاتێكدا دركت به‌وه كرد هه‌ڵه‌یه‌كت كردوه ،پێویسته ئازایانه دانبه‌وه‌دابنێیت كه هه‌ڵه‌ت كردوه‌و پێش ئه‌وه‌ی بچیته جێگه‌ی نوستن داوای لێبوردن‌و به‌خشین بكه چونكه وازله‌و هه‌ڵه‌یه بێنیت‌و بیخه‌یته به‌یانی كێشه‌كان ئاڵۆز‌و زیاتر ده‌كات و به‌خشین له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ـ دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌هاوار‌و ده‌نگی به‌رز له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ریه‌كێكتان هاوار‌و قیژه‌ی یه‌كتری ببیستن ئاگری ناكۆكیه‌كاناتن زیاتر بڵێسه‌ی ده‌بێت‌و كۆنترۆڵی خۆتان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
هونه‌ری سازش سۆز و خۆشه‌ویستی‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌و هاوبه‌شیه وخۆراك پێدانه‌به‌ڕۆح‌و ناخ،هونه‌رێكه ده‌وه‌ستێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ژیان جا زۆر گرنگه هاوسه‌ره‌كان ئه‌وه بزانن‌ولێبوردن و ته‌نازولاوازی نیه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh babateki jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه