.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





slaw barezan mn pewestm ba chand kwrta sh3reke hawramya lasar xoshaweste agar batwann bom paeda bkan zor zor supastan dakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه
60كورته‌نامه‌ی مۆبایل
كورته‌نامه‌ی مۆبایل
بۆچی جوابم ناده‌یته‌وه
لایهكم لێ ناكه‌یته‌وه
زۆر دهمێكهبیرت ده‌كه‌م
خۆ وهختهمن سوێم بێته‌وه...........
60كورته‌نامه‌ی مۆبایل
كورته‌نامه‌ی مۆبایل
بۆچی جوابم ناده‌یته‌وه
لایهكم لێ ناكه‌یته‌وه
زۆر دهمێكهبیرت ده‌كه‌م
خۆ وهختهمن سوێم بێته‌وه
2
چه‌ند جارێ زه‌نگم بۆت لێدا
خۆ تۆ نه‌تگوت ئه‌لوو جارێ
هێند تامه‌زرۆی بیستنێكتم
رۆحم ئه‌شكی لێ ده‌بارێ
3
هه‌موو رۆژێ چاوهرشێتم
بمخهیتهنێو سۆمای چاوێ
بێ تۆیی وا ژاكاندوومی
سێبووری دڵ نایێ تاوێ
4
كه‌ی دێیتهوهههناسهكهم
وا خهریكهبێ تۆ ده‌مرم
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌گه‌ی به‌فریام
به‌ناچاری سه‌ر هه‌ڵده‌گرم
5
تازهدوای چی هاتیته‌وه
بۆ ده‌ته‌وێ تێكده‌ی ژینم
نامه‌وێ ئیدی سه‌ر له‌نو
ژاناو بخهیتهبرینم
6
كه‌ی تۆ وابووی بۆ ساتێكیش
ناپرسی لێم چۆنم بێ تۆ
ده‌رك ناكه‌ی بهوهرینم
شهقارم بێ بارانی تۆ
7
سهردهمێكهلهسۆراختام
هه‌ر دێم و ده‌چم بێ ئاگا
بۆ نازانی جیا لهسۆزت
هیچ شت به‌هانای من ناگا
8
شه‌وان تامه‌زرۆی زه‌نگێكم
تێدا چرپه‌ی تۆ ببیستم
هێند تامه‌زرۆی لهرهت بوومه
وه‌ك ده‌روێشێ ده‌تپه‌رستم
9
بۆ وا بێ باك بهسهفهرێ
لێره‌جێت هێشتم به‌ته‌نیا
بۆ تۆ نه‌بێ ده‌پێم بڵێ
بۆ عه‌شقی كێ ببم شه‌یدا
10
هێند عه‌وداڵی بینینێكتم
وهختهسوێی بێتهوهچاوم
هه‌ناسه‌كه‌م كه‌ی ده‌زانی
تۆ ماسیت و منیش ئاوم
11
كه‌چاوم پێت ئاشنا ده‌بێ
دڵ و رۆحم ده‌بن گه‌ش گه‌ش
تامهزرۆمهشهوتا به‌یان
سه‌ر خه‌و بكه‌م له‌نێو باوه‌ش
12
خۆ تۆ به‌ته‌نیا نهتكوشتووم
چاوو برۆش كردومیان شێت
كهئاوێتهی سۆمات ده‌بم
برك و ژانم گشت بیر ده‌چێت
13
ئه‌مشه‌و تۆم له‌خه‌ودا بینی
هاتی خه‌وتی له‌ئامێزم
بهسۆزهوهخهواندمت
تا ئه‌و دهمهنهما هێزم
14
وهرهبرژانگ بكهپهیژه
بۆ خۆت پشوو دهلهچاوم
هه‌ناسه‌م فێنك بكه‌وه
به‌یادی تۆیهكهماوم
15
كه‌یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی
لهگلێنهت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خوڵقاوی
خاوه‌ن هه‌ستێكی به‌تینی
16
كهنامهی تۆ دهگاتهلام
ده‌به‌خشێ به‌دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت
له‌دڵ ده‌با خه‌می دووری
17
هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی
خۆ من بێ تۆ نیهژینم
كه‌بێ ئاگا ده‌بم له‌تۆ
لهگۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم
18
له‌وه‌ته‌ی به‌تۆ ئاشنا بووم
له‌مانای ژیان گه‌یشتووم
كه‌ده‌ستم خسته‌نێو ده‌ستت
خه‌می له‌دڵدا نه‌هێشتووم
19
بمبورهگیان كه‌بێ ده‌نگم
ئه‌مڕۆ نه‌متوانی بتبیستم
سه‌رم قاڵ بوو رۆحی ره‌وان
نه‌دڵ وای ویست نه‌خۆم ویستم
20
كههاتیهوهسهما ده‌كه‌ین
تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
لهئاوێزانیت تێر نابم
چون تۆ گوڵی و منیش گه‌ڵا
21
كههاتیهوهدهتئاخنمه
ناخی ناخم تا بسره‌وی
له‌ئامێزم دهتلاوێنم
تا به‌مه‌ستی تێر بخه‌وی
22
كههاتیهوهئهم هه‌واره
رۆشن ده‌بێ وه‌ك چاوانت
تێنوێتی رۆحم ده‌شكێنم
بهشیلهو شه‌كری لێوانت
23
وه‌ره‌با هه‌ردوو هه‌نگاو نێین
بۆ مه‌فته‌نێ دوور له‌ئازار
ئاوێتهبین له‌ناو یه‌كدا
پاراو بكه‌ین لێوی شه‌قار
24
وه‌ره‌با ته‌ریت تور ههلدهین
له‌ئامێزدا تێر بتگوشم
تۆ به‌ماچ بشكێنی تاسه‌م
منیش لێوانت هه‌ڵبمژم
25
وه‌ره‌بۆ دڵخۆشی خۆمان
تێك بئالێین وه‌ك لاو لاوێ
رۆ بچینهناخی یه‌كدی
خاو بینهوهتاو نا تاوێ
26
هێند تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌تم
ههناسهلهسینهم نه‌ما
دهئاوێتهی رۆحم ببه
با له‌دڵدا بكه‌ین سه‌ما
27
له‌وه‌ته‌ی له‌چاوم ونی
تاریك بووهبهر بیناییم
تۆ هێز ده‌ده‌ی به‌بینینم
فریاد ره‌سی بۆ شه‌یداییم
28
بۆچی ئێستا پێم نابه‌خشی
تروسكایی سۆمای كاڵت
تێنووم تاسه‌ی رۆحم ناشكێ
مه‌گه‌ر شیله‌ی لێوی ئاڵت
29
چی له‌دڵی ناسۆرم كه‌م
كهتهنیا تۆی پێ هه‌توانه
به‌هیچ ناشكێ خه‌م و تاسه‌ی
بۆ دڵَی تۆ دیوه‌خانه
30
ئای كهبیرت ده‌كه‌م ئازیز
بێ تۆ ساتێكیش هه‌ڵناكه‌م
هێند هۆگری خۆت كردوومه
بێ تۆ تامی ژیان ناكه‌م
31
ئه‌و ساتانهچهندهجوانن
كه‌چاوی تۆ ده‌مكا رۆشن
ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ تۆدا
به‌رۆح و دڵ ده‌دا ئۆخژن
------------------------------------------
32
هێند غه‌ریبیت ده‌كه‌م گوڵم
هزر و هۆشم تێك ئاڵۆزه
دوور بوون له‌تۆ چه‌شنی مه‌رگه
دڵم خاڵی له‌چی سۆزه.
33
بۆچی نایه‌ی بۆ چه‌ند ساتێ
به‌با بده‌ین خه‌می ڕۆژگار
هه‌ردوو بۆ یه‌كتر عه‌وداڵین
وه‌ره‌با ڕامووسین ئه‌دگار.
34
وهرهگیانی شیرینی من
ته‌ڕایی بێنهوهلێوم
تۆ به‌دووری تاڵت كردم
ئای كهتامهزرۆ و په‌شێوم.
35
دهوهرهوهههناسهكهم
له‌دووری تۆ سه‌رگه‌ردانم
بێ ئاگا له‌تۆ بووراندن
ئه‌شك دێنێ له‌چاوانم.
36
بیستم گوڵم كه‌نه‌خۆشی
وه‌ره‌با ساڕ‌ێژ كه‌م زامت
له‌گه‌ڵ هه‌توانی ئازارت
خۆشم چێژ بكه‌م لهتامت.
37
وهرهئازیز بۆ ژوانێ
دڵشادم كهبهڕوانێ
با پڕ به‌دڵ ماچت بكه‌م
بهمرچهبۆت بێمهدوانێ.
38
بۆچی ئاوا جێت هێستم
خه‌م و ژانت پێ چێشتم
بهڕۆیینی ناكاوت
ئه‌شكی زۆرت پێ رێشتم.
39
كه‌ڕۆیشتی و به‌جێت هێشتم
ئه‌ی كێ نازی دڵ هه‌ڵگرێ
رۆح له‌تاوت لهههڵپهیه
وهختهبۆ لای تۆ هه‌ڵفڕێ.
40
به‌ده‌ستم بوا هه‌رچی حهزته
ده‌مهێنا دی تا دڵت بێ شاد
تاكو له‌ئامێزی سۆزم
پشوو بده‌ی تۆ به‌ئازاد
41
ئه‌ی تۆ نه‌بووی كهدهتدركاند
بێ من بۆ ساتێ ههڵناكهی
له‌سه‌ر خاكی لێوم نه‌بێ
ره‌شماڵی لێوت هه‌ڵناده‌ی.
42
چه‌ند جوان چاوانت هڵدێنێ
كهتێم ده‌گری سێرهی نیگات
خۆزگهدهخوازم تا مردن
كهرهسمێ بم له‌ناو سیمات.
43
كه‌ده‌تبینم پێ ده‌كه‌نی
دڵشاد ده‌بم به‌بزه‌ی لێو
ته‌مه‌ننای چه‌ند ساتێ ده‌كه‌م
پشوێ بده‌م له‌ئامێز سێ‌و.
44
بۆ بێ ده‌نگی هه‌ناسه‌كه‌م
تامه‌زرۆی بیستنێكی تۆم
لهرهت بچرپێتهگوێچكهم
به‌لكو ساتێ دێمه‌سه‌ر خۆم
45
كاتێ ڕۆشتی هه‌نگاوت نا
به‌بێ باكی ته‌نیات كردم
منێك كههۆگری تۆبووم
بهئۆغرێ شه‌یدات كردم.
46
ئاوێزانی خۆتم بكه
بمخهباوهشی گه‌رمت
لێم گه‌ڕێ بۆ چه‌ند ساتێ
بمژم روومه‌تی نه‌رمت.
47
تا بۆم بكرێ بۆنت كه‌م
تا بهبۆنت سه‌رخۆشم بم
هێند بتمژم تا كاتێ
لهمژینت بێ هۆش بم.
48
گیانهتۆ خاكی منیش پێشمه‌رگه
رۆژێنهتبینم خۆ ناگرم به‌رگه
دهنزیكم خهلهباخی سێوت
تاسه‌م بشكێنهبهشیلهی لێوت.
49
هه‌ناسه‌م ببهبۆ ناو سینه‌ی خۆت
كه‌وه‌ك دێوانهسووتاوم له‌بۆت
بمكهرهباوهش باوه‌شی نازت
خۆشنوودم بكهبهههست و ڕازت.
50
ساتت جوان كچی چاو ڕه‌ش
رۆژگارت گشتی بێ گه‌ش
به‌ئاواتم بۆ جارێ
بملاوێنی له‌باوه‌ش.
51
گڕی عه‌شق و تامه‌زرۆییم
هێندهگهرمهترسم ههیهبتسووتێنێ
به‌ڵام سووتانێ ئێجگار خۆش
خۆت و رۆحت ده‌خه‌وێنێ.
52
كه‌ی تۆ به‌قه‌د من سووتاوی
كه‌ی دیوتهخهمی شه‌یدایی
كه‌ی ده‌زانی چهندهشهخته
بێ ماچ و موچ و ته‌نیایی.
53
بۆ زامم هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
بۆ دهمبهیتهوهرابردوو
ئهرشیفێكهرقم لێیتی
كه‌بۆ من ئه‌ندێشه‌و خه‌م بوو.
54
گه‌ر شێتێكی عاقڵ بم یا
خۆت ووته‌نی عاقڵی شێت
گرنگ قه‌ره‌جێكی ئاوام
ناشیرینێ پێم یێژێ شێت
55
به‌یانیت باش
ههمیشهپڕ خۆش و شاد بی
به‌یانیت جوان
هه‌رده‌م له‌دڵدا گوشاد بی
به‌یانیت گوڵ
ژینت ته‌ژی بێ له‌گوڵزار
به‌یانیت یاد
یادی خۆشمهندی بێ ئازار.
56
دابڕان هێند گریاندوومی
دیده‌م ئه‌شكی لێ ده‌بارێ
برك و ژان تینی لێ سه‌ندووم
خۆشی نه‌دا بۆ دڵ جارێ.
57
هه‌رچی زیكرهبهفیڕۆ چوو
عه‌شقیش ته‌نێ پیری كردم
ته‌نیایی هێند ژاكاندوومی
هاكا بیستت بێ ده‌نگ مردم.
58
دابڕان ئه‌شكی پێ ڕشتووم
پڕ بوومهلهژان و له‌ئێش
كه‌چی ئێستاش له‌زیكر دام
كهحاڵ ده‌گرم چه‌شنی ده‌روێش.
59
ئه‌گه‌ر دڵیش وه‌ك شووشه‌بێت
ناشكێ له‌ئاست كه‌سی ئازیز
گرنگ ئازیزی رۆحم بێ
له‌ژین وه‌ده‌ر بنێ پاییز.
60
ته‌مه‌نی من وا به‌سه‌رچوو
عه‌شق گشت ژینی شێواندم
چه‌شنی گولێك خه‌زان هات و
په‌ڕ وپۆی گشت هه‌ڵوه‌راندم
| BILAL0770
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
