❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وروپایی له‌ نێوان مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-29 08:28:39

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وروپایی له‌ نێوان مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

له‌ یاری دوه‌می چونی قۆناغی پێش کۆتاییدا، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 9:45، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانه‌ی ئه‌رسیناڵی هاونیشتیمانی ده‌کات.
ئه‌م یارییه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وروپایی له‌ نێوان هه‌ردو یانه‌دا، له‌ کاتێکدا پێنجه‌م ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ک یانه‌ ئینگلیزییه‌کان ده‌گه‌نه‌ ئه‌م قۆناغه‌، هه‌روه‌ها جاری شازده‌یه‌م له‌ مێژوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، که‌پێشتر ناوی (جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا) بو.
له‌ هه‌مان کاتدا گه‌ر چیڵسی و مان یونایتد بگاته‌ یاری کۆتایی، ده‌بێته‌ دوه‌م جاری یه‌ک له‌ دوای یه‌ک، هه‌روه‌ها به‌ گه‌یشتنی دو یانه‌ی شارێکیش وه‌ک چیڵسی و ئه‌رسیناڵ، ده‌بێته‌ چواره‌م جار له‌ مێژوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا.
له‌ویارییه‌دا یانه‌ی مان یونایتد ده‌یه‌وێ پارێزگاری له‌ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌که‌ی بکات، که‌ 24 یاری له‌سه‌ر یه‌که‌ له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا دوچاری شكست نه‌بوه‌، دواین دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی میلان بوه‌ له‌ ئایاری 2007 بو، هه‌روه‌ها له‌ 20 یاری یه‌ک له‌ دوای یه‌کدا له‌ یاریگای خۆی نه‌دۆڕاوه‌.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی ئه‌رسیناڵ له‌ 17ی ئه‌یلولی ساڵی 2006ه‌وه‌ تامی بردنه‌وه‌ی له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد- دا نه‌کردوه‌، له‌ هه‌مان کاتدا له‌ 20 یاری رابردویدا له‌ خولی نایابی ئینگلیزی نه‌دۆڕاوه‌، له‌م یارییه‌شدا هه‌ر یه‌که‌ له‌ مانوێل ئه‌لمۆنیاو ئه‌دیبایۆرو تیۆ واڵکۆت گه‌ڕانه‌ونه‌ته‌وه‌ بۆ یاریگاکان، که‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ له‌ یاریکردن دورکه‌وتبونه‌وه‌.
یاری شه‌وی چوارشه‌ممه‌ نێوانیشان، ده‌بێته‌ یاری ژماره‌ 204 له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌کاندا، یه‌که‌م یاریشیان له‌ ساڵی1894دا، هه‌ردو یانه‌ به‌ سێ گۆڵ یه‌کسان بون.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش، سێر ئه‌لێکس فیرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی مان یونایتدو ئارسین فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵ، به‌ کۆنترین دو راهێنه‌ری خولی نایابی ئینگلیزی داده‌نرێن، فیرگسۆن له‌ ساڵی 1986ه‌وه‌و فینگه‌ر له‌ 1996 راهێنه‌ریی له‌و خوله‌دا ده‌که‌ن.
فیرگسۆن ده‌یه‌وێ له‌ویارییه‌دا ئه‌نجامه‌کانی له‌گه‌ڵ فینگه‌ر یه‌کسان بکاته‌وه‌، که‌ پێشتر هه‌ردو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌کانیان 37 یاری روبه‌ڕوی یه‌ک بونه‌ته‌وه‌، تیایدا فینگه‌ر له‌ 14 یاریداو فیرگسۆن له‌ 13 یاریدا، براوه‌بون.

چوارشه‌ممه‌ 29 / 4  یاری چون
مانجسته‌ریونایتد – ئه‌رسیناڵ     یاریگای ئۆڵدترافۆر  9:45

http://www.sbeiy.com/Img/News/man-ars1c4-28-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-29 12:43:48

kirkuk
ناچالاک کراوه‌
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-07
دواترین سه‌ردان: 2010-02-17
په‌یامه‌كان: 319
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وروپایی له‌ نێوان مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

هاوري ئةتوانم ئةورةسمة بةرم  ؟؟؟

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-066a636624.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-29 16:36:21

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وروپایی له‌ نێوان مان یونایتدو ئه‌رسیناڵ

به‌لی بۆ ناتوانی به‌لام ئه‌گه‌ر هانده‌ری به‌رشه‌ بیت به‌رێزم زۆر زۆر ئاساییه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net