.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رۆناڵدۆ دوو گۆڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ یانه‌ی كۆرنسیانز ده‌كات‌و، به‌وه‌ش یانه‌كه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه له‌یاری كۆتایی خولی پاولێستای به‌رازیلی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه له‌یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی به‌رازیلی (پاولێستا)، یانه‌ی سانتۆس میوانداری یانه‌ی كۆرنسیانزی كرد، له‌ده‌قه‌ی 11 دا یانه‌ی كۆرنسیانز له‌لایه‌ن یاریزان (شیكاو)ه‌وه گۆڵێكی تۆماركرد، له‌ده‌قه‌ی 25 یشدا (رۆناڵدۆ)ی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گۆڵی دووه‌می بۆ كۆرنسیانز كرد، به‌لاَم له‌ده‌قه‌ی 61 دا یانه‌ی سانتۆس گۆڵێكی له‌لایه‌ن یاریزان (تریگینهۆ)ه‌وه تۆماركرد، دوای چاره‌كێك له‌و گۆڵه، (رۆناڵدۆ) جارێكی دیكه تۆڕی گۆڵی یانه‌ی سانتۆسی هه‌ژاندو، گۆڵی دووه‌می خۆی‌و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌وشێوه‌یه یانه‌ی كۆرنسیانز له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی 3 به 1 له‌سانتۆسی برده‌وه‌و، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووش له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا، سانتۆس ده‌بێت به‌میوانی كۆرنسیانز، جێی باسه رۆژی شه‌ممه‌ش له‌یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغدا، یانه‌ی بونتی بریتا له‌یاریگای خۆیدا به 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌یانه‌ی بارویری برده‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه